"an independent online kurdish website

خۆشتر لەوەی…    

بادەی دەستی، چاوبەڵەکێک …    ala-kurdistan_

سەرخۆشم کا.

خۆشتر لەوەی…

بسکی خاوی، کچە شۆخێک…

بارۆشەم کا.

خۆشتر لەوەی…

پەردەی شانۆ، باڵ هەڵبڕێ و…

بۆم دەرکەوێت…

پەری سەما.

خۆشتر لەوەی…

دەس لە مل بم…

لەگەڵ خەوی پاش ڕێگا.

ئەو کاتەیە…

بپچڕێت، زێنجیرم…

لە دەست و پا.

ئەو کاتەیە…

“ئاڵا”ی ڕزگاری نیشتمانم…

ڕایوەشێنێت شنەی با.

لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە شاری تاران هۆنراوەیەکم سەبارەت بە “ئاڵا” داناوە و لە کتێبی “کڵپەی شۆڕش”  بە نێوی “خۆشتر لەوەی” چاپی ١٩٩٨ لە سوید بڵاو بووەوە. بە بۆنەی ڕۆژی” ئاڵا” وە پێشکەشی دەکەم. بە نێوی “ئاڵا”وە

١٩٧٨ تاران.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی