كورد چواره‌مین نه‌ته‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه له‌دوای عه‌ره‌ب و فارس و تورك كه به‌هۆی ئاڵۆسكانی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ری ساڵی 1920 بیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی كرده‌وه،
به‌ڵام له‌و بیرۆكه‌یه پاشگه‌زبووه‌وه به‌هۆی كاریگه‌ری فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌وكات به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر بوو كه ئێستاش هه‌روایه و هه‌موو ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پاڵیان پێوه‌ده‌نێت هه‌ر هه‌ڵوێستێك پێویست بكات بیگرنه‌به‌ر، ڕۆبه‌رت ئۆڵسنی مێژوونووس باسی ئه‌و هۆكارانه ده‌كات كه پاڵیان به به‌ریتانیاوه نا بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بكاته‌وه كه ئه‌مانه به‌شێك له‌و هۆكارانه نه‌بوون:
1-پاڵنه‌ری مرۆڤایه‌تی.
2-له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌وكات.
3-بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسین.
4-“12 ” خاڵه‌كه‌ی ویلسنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه تێیدا بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی نا توركی به‌رزكرده‌وه بۆ رێگرتن له دروستبوونی یه‌كێتیه‌كی به‌هێزی تورك.
ئه‌و مێژوونووسه باس له هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كان ده‌كات كه ئه‌مانه بوون:
1-دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له‌نێوان توركه‌كانی ئه‌نادۆڵ و نه‌ته‌وه‌كانی تر كه به‌توركی قسه‌یان ده‌كرد بۆ ڕێگرتن له دروستبوونی یه‌كێتییه‌كی به‌هێزی تورك.
2-دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له‌نێوان توركیا و ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕوسی.
3-دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی دابڕاو له‌نێوان توركیا و ئازه‌ره‌كانی ئێران.
4- لاوازكردنی هێزی (توركیا و ئێران و عیراقی نوێ) به‌شێوه‌ی گشتی له‌ڕووی ئه‌منی و ئابووری و قووڵایی جوگرافی و سیاسی، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی “وزه و ئاو و كانزاكان” له‌و سێ وڵاته‌دا، به‌ڵام هاوسه‌نگی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه تازه له جه‌نگی جیهانی دووه‌م هاتبوونه ده‌ره‌وه، ڕێگربوو له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی به‌ریتانیا به‌و ئامانجه‌ی.
دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح عه‌لیش ئه‌م ئاراسته‌یه پشتڕاستده‌كاته‌وه و باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه پاڵی به به‌ریتانیاوه نا بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كورد و ده‌ڵێت ئه‌و هۆكارانه به‌رژه‌وه‌ندی زاتی و خۆپه‌رستانه‌ی به‌ریتانیای تیا‌بوو، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر زاری جه‌نه‌راڵ مۆدی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیان هاتووه كاتێك ده‌ڵێت “جئتكم محررا لا فاتحا- وه‌كو ئازادكه‌رێك هاتم نه‌ك وه‌كو داگیركه‌ر”، مه‌به‌ستیشی سۆڤێت و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌تاتورك و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی توركی به‌هێز و دروستكردنی سه‌ركردایه‌تییه‌كی كوردی به‌توانا بوو كه ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ده‌چوونه خانه‌ی دژبه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا به‌پێی بۆچوونه‌كانی جه‌نه‌راڵ مۆد كه هه‌مان بۆچوونی به‌ریتانیا بوو، هه‌موو چاودێرێكیش ده‌زانێت به‌ریتانیا له پشت نه‌هامه‌تی كورده‌وه بووه له‌كۆن و له‌ئێستاشدا به‌هۆی هۆكارگه‌لێكه‌وه كه شاراوه نییه له ئێستادا، كوردیش به‌درێژایی مێژوو له ململانێدایه له‌گه‌ڵ نه‌هامه‌تییه‌كاندا، جارێك له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌تی عه‌ره‌ب “به‌شداری سوپای میسر و سوریا” بۆ لێدانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی كورد و هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ناوبردن كه تورك و فارس ئه‌نجامیانداوه و جارێكی تریش به‌ناوی ئیسلام و ئایینه‌وه “هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال” جارێكی تریش به‌ناوی مه‌زهه‌ب و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌وه..
كورد ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت ده‌وڵه‌ت ته‌نها به‌خه‌یاڵ بنیات نانرێت یان ته‌نها به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی مێژوو یان به سكاڵاكردن و باسكردنی زوڵملێكردنی و به‌ده‌ستهێنانی سۆز و پاڕانه‌وه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ر و كۆمه‌ڵێ ڕێخۆشكه‌ر هه‌ن كه ده‌بێت ئاگاداری بین و دیراسه‌تی بكه‌ین دواتر له شوێن و كاتی گونجاو‌دا هه‌نگاوبنێین، به‌سوودوه‌رگرتن له‌و ڕاستیه‌ی كه هه‌یه ، ڕاستیه‌ش ئه‌وه نییه ته‌سلیمی بیت، به‌ڵكو به چۆنێتی سوودوه‌رگرتن له‌و ڕاستیه‌ی كه هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سه‌له‌كه‌تدایه، ئه‌مه چجای ڕاستی جوگرافی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیی كه ئاماژه‌یه بۆ قورسی گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌ڕه‌واكانت ده‌سته‌به‌ر بكه‌یت له پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه‌تدا وه‌كو باقی گه‌لان و میڵه‌تانی سه‌ر گۆی زه‌وی.
گه‌لانێك هه‌ن مافه‌كانی خۆیان ده‌سته‌به‌ركردووه و ژماره‌یان له چه‌ند هه‌زار كه‌سێك تێپه‌ڕناكات له‌كاتێكدا ژماره‌ی كورد ده‌گاته نزیكه‌ی ۵۰ ملیۆن كه‌س، هه‌رچه‌ند گه‌لان به خودی خۆیان ده‌پێورێن نه‌ك به ژماره‌یان، هه‌موو گه‌لانیش كیانی خۆیان هه‌یه و یه‌كسانن له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری دنیادا له ماف و ئه‌ركه‌كاندا، ڕێگه‌خۆشكه‌ر و هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ره‌كانیش، بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی نوێ و عه‌وله‌مه و ته‌كنۆلۆژیا و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی مۆدێرنن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی دیكتاتۆره‌كان تێیكه‌وتوون له‌گه‌ڵ بارودۆخی سیاسی ئاڵۆزی ئێستا كه له وڵاتانی وه‌ك عیراق و ئێران و توركیا هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕاسته‌ی بزووتنه‌وه توندڕه‌وه‌كان و ڕه‌وته تیرۆریستییه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كه ئه‌مانه هه‌مووی فاكته‌ری ئیجابین و له‌به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه ڕزگاریخوازه‌كاندان له‌نێویاندا بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕوئیایه‌كی ئه‌مریكی ئه‌لته‌رناتیڤ هه‌یه كه ئه‌وه‌ش له ڕاپۆرتێكدا له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا ساڵی 2005 بڵاوكراوه‌یه‌وه تێیدا داوای دامه‌زراندنی “ده‌وڵه‌تی كوردستان” كرابوو، ڕاپۆرته‌كه‌ش له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌كانی واشنتۆن ئاماده‌كرابو و تێیدا هاتبوو:
1-ده‌كرێت ئه‌مریكا هانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ له عیراق بدات وه‌كو ڕێخۆشكه‌ر بۆ دامه‌زراندنی “ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره”.
2-ستراتیژ بۆ پلانێك بۆ پاراستنی ئیسرائیل، ته‌نها له‌ڕێگه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی كوردی دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا و خۆرئاوا و ئیسرائیله‌وه ده‌بێت.
3-سوودوه‌رگرتن له سۆزی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا كه ئێستا سۆزی گه‌لانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت عه‌ره‌ب و تورك و فارسی له‌ده‌ستداوه.
4-دروستكردنی قووڵاییه‌كی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ و بۆ ئیسرائیلیش.
5-دروستكردنی بازاڕێكی باش بۆ كه‌ره‌سته‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
6-دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
7- دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه..
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت توركیا ئه‌و هاوپه‌یمانه باشه نه‌ماوه كه نه‌توانرێت وازی لێبهێنرێت به‌تایبه‌ت دوای ڕووخانی سۆڤێت و په‌یدابوونی چه‌ند حكومه‌تێكی ئیسلامی توركی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه 40-50 ملیۆن كه‌س ده‌بێت و گه‌لێكی زیندووه و حه‌ز به‌هێز و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات.
له‌دواییدا ده‌ڵێین دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی وه‌كو خه‌ون و وه‌هم نه‌ماوه. له‌به‌ر هۆكارگه‌لێكی زۆر كه له‌سه‌روویانه‌وه ڕۆشنبیری گه‌لانی ناوچه‌كه به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی له ته‌رحكردنی مه‌سه‌له‌كه‌یان له‌به‌رده‌م مه‌نزوری جیهانی، بۆیه لێره‌دا داوا له كه‌سه ئازاده‌كانی جیهان و كه‌سه ئازاده‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی “عه‌ره‌ب و فارس و توركی” ده‌كه‌ین وه‌كو هاوڵاتی ئازاد و شه‌ره‌فمه‌ند پاڵپشتیمان لێبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه ئێوه به‌ڕاستی بڕواتان به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی نێوان گه‌لانی جیهان هه‌یه، ئه‌ویش به ته‌جریدكردنی خۆتان له ڕقی شۆڤێنی كوێرانه، به موباده‌ره بۆ پاڵپشتیلێكردنمان بۆ گرتنی كورسی ژماره 192 له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌ت بۆ دوژمنه‌كانتان و دوژمنه‌كانی ئیسلامی بسه‌لمێنن كه ئێوه به‌ڕاستی ئازاد و نیشتمانپه‌روه‌رن و بڕواتان به بنه‌ما مرۆڤایه‌تییه‌كان هه‌یه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین بۆ هه‌ر ئامانجێكی ستراتیژی ده‌بێت سه‌ره‌تا چه‌ند هه‌نگاوێكی ته‌كتیكی ئه‌نجامبدرێت، وه‌كو ده‌شبینن ئێمه له‌كۆتایی ئه‌م هه‌نگاوانه‌دا موباره‌كه‌تكردنی ئێوه‌مان له‌لا مه‌به‌سته و لای كه‌سی ڕه‌سه‌نیش پێدانه‌وه‌ی چاكه هه‌ر به‌چاكه ده‌درێته‌وه بۆیه لێره‌وه هاناتان بۆ ده‌به‌م و داواتان لێده‌كه‌م دوور له سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی و ژاوه‌ژاوی شۆڤێنییه‌كان له كه‌سه سوودمه‌نده‌كان كه چه‌ندین ناو و ناتۆره‌یان له كورد ناوه كه سنووری ئه‌ده‌بی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی تێپه‌ڕاندووه ته‌نها له‌به‌ر به‌رماوه‌ی سه‌ر مێزه‌كان “بازرگانانی سیاسه‌ت” كه له چێشتخانه‌کانیان ئه‌و چێشته لێده‌نێن كه خۆیان حه‌زیان پێیه‌تی بۆ ته‌خدیری عه‌قلی خه‌ڵكه ساده‌كه به‌ژێر دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی باق و بریقكراو سه‌رنجڕاكێش، له‌كاتێكیشدا كه ئێمه شه‌ڕ ده‌كه‌ین ئه‌وان موماره‌سه‌ی خولیا وه‌رزشییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه خۆش و گرانبه‌هاكان ده‌كه‌ن و منداڵه‌كانیشیان موماره‌سه‌ی بۆكه‌ر له‌گه‌ڵ كچه قه‌شه‌نگه‌كانی خۆرئاوا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حسابی سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی عه‌ره‌ب و تورك و فارس و هه‌روه‌ها كوردیش”.
دڵشاد پاڵانی / ۱۹/۱۲/۲۰۱۲/زاینی
{jcomments off}