له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی جيهان ئافره‌ت کوشتن به‌رچاوده‌که‌وێت که هه‌ندێکيان هۆيه‌که‌ی بۆ کێشه ئابورێکان ده‌گه‌رێته.
ئه‌ویتريان بۆ هۆیه کۆمه‌ڵايه‌تی و ئاينێکان. له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان به‌هۆی هه‌ندێ کێشه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵايه‌تی ئافره‌تان روو له کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش وايان لێده‌کات که‌وا ببنه نێچيرێکی ئاسان بۆ ئه‌و پياوانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونيان هه‌يه که زۆرجار پاش ده‌ستدرێژیکردنێکی توند ئه‌نجامه‌که‌ی کوشتنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. له جيهانی سێهه‌م، به‌تايبه‌تی له‌هه‌ندێ کۆمه‌ڵگا ئيسلامێکان دياريده‌ی ژن کوشتن به‌هۆی پاراستنی ئابروو بۆته کێشه‌ێکی گه‌وره.
تاوان ودياريده‌ی ژن کوشتن له‌م کۆمه‌ڵگانه له پشت په‌ره‌دی فه‌لسه‌فه ئاينێکه‌وه ئه‌نجامده‌درێت که زۆرجار شه‌رعيه‌ت وهه‌ماهه‌نگێکی کۆمه‌ڵايه‌تيشی به‌دواوه ده‌به‌ێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م شه‌رعيه‌ته له راستيدا ناگه‌رێته‌وه بۆ ئاين، به‌ڵکو ره‌گوريشه‌که‌ی له‌و کلتووره عه‌ره‌بيه جاهليه سه‌رهه‌ڵدێنێت که ئاينی ئيسلام به‌و هه‌موو هێزه‌شێوه نه‌يتوانی خۆی لێ پاککاته‌وه. چاوخشانێک به‌سه‌ر مێژووی زۆربه‌ی ميله‌تانی ئيسلامی ئه‌مرۆی جيهان، بێجگه له مێژووی کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی، ئه‌و راستيه ده‌رده‌خات که ئه‌م ميله‌تانه دياريده‌ی ژن کوشتنیان به‌و ناونيشانه‌ی ئه‌مرۆ تيا نه‌بوه، به‌ڵکو پاش به ئيسلامی بوونيان دياريده‌که سه‌ريهه‌ڵداوه‌و خه‌ريکه ئه‌مرۆ ده‌بێته به‌شێک له کلتوورو فه‌لسه‌فه په‌روه‌رده‌که‌ی ئه‌و ميله‌تانە
له کۆمه‌ڵگای کوردی، هه‌روه‌ک له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتۆکانی تری جيهانی ئيسلامی وه‌ک، ئه‌فغانستان، پاکستان، سۆماڵ. سودان وه زۆر شوێنی تر، ژنان هيچ رێزێک بۆ هه‌ست و مافه‌کانی دانانرێت، وه ژن کوشتن به‌ناونيشانی جياجياوه خه‌ريکه ده‌بێته دياريده‌ێکی ترسناک له کۆمه‌ڵگا. ئه‌م دياريده‌يه شاراوه نيه‌و ئه‌مرۆ به به‌شێکی په‌روه‌رده‌و کلتووره کوردێکه ناوده‌برێت لای زۆر له ميله‌تانی جيهان. ئه‌م دياريده‌يه وای له هه‌ندێ ميله‌تانی جيهان کردوه که به چاوێکی گومان و ترسه‌وه ته‌ماشای ئـێمه‌ی کورد بکرێت، به‌تايبه‌ت له کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپێکان که کوردێکی زۆری تيا نيشته‌جێبوه.
به‌داخه‌وه ژن کوشتن له‌لايه‌ن پياوانی کورده‌وه نه‌ک ته‌نها له کوردستان ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵکو له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش رووده‌دات که کوردی زۆری تيايه. هه‌رکاتێک ژنێکی کورد له‌م وڵاتانه ده‌کوژرێت، ميدياکان يه‌کسه‌ر گومان له مێرد يان که‌سوکاری نێرينه‌ی ئه‌و ژنه ده‌که‌ن که له‌وانه‌يه به‌هيچ جۆرێک تاوانه‌که په‌يوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ئابروه‌وه نه‌بێت. کێشه کۆمه‌ڵايه‌تێکانی خه‌ڵکی کورد له وڵاتانی ئه‌وروپا يه‌کجار زۆره، ئه‌م کێشانه‌ش هه‌ندێ جار کوشتنی ژنانی لێده‌که‌وێته‌وه که ئه‌نجامه سه‌ره‌تاێکه‌ی به‌داخه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه به مه‌سه‌له‌ی ئابروه‌وه.
له‌م کۆمه‌ڵگانه هه‌روه‌ک له کۆمه‌ڵگاکانی تری جيهان ژنانی خۆشيان ده‌کوژرێن، به‌ڵام هيچ کاتێک ميدياو ده‌سه‌ڵاته ياسای و ئاسايشێکه تاوانه‌که به مه‌سه‌له‌ی ئابروو نابه‌ستنه‌وه به‌ڵکو ده‌يخه‌نه قاڵبی کێشه کۆمه‌ڵايه‌تی و ده‌روونێکه. زۆربه‌ی زۆری ئه‌و تاوانانه‌ی پياوی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن دژ به ژنان له‌راستيدا به‌هۆی کێشه کۆمه‌ڵايه‌تێکانه‌وه‌يه نه‌ک ئابروو به‌ڵام ميديکان يه‌کسه‌ر ره‌نگێکی ئاينی و کلتووری پێده‌به‌خشن و ده‌يخه‌نه ناو بازنه‌ی په‌روه‌رده کوردێکه. له ئه‌وروپا ده‌زگاکانی ميديا، هه‌روه‌ک له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی تری جيهان به‌دوای قازانجی ئابووری ده‌گه‌رێت بۆيه تاوانی ژن کوشتن له‌لايه‌ن پياوی کورده‌وه ده‌خه‌نه قاڵبی کلتووری وئاينی که زۆربه‌ی خه‌ڵکانی ئه‌م وڵاتانه گومان وترسيان لێه‌تی
پياوی کورد به‌هۆی کاريگه‌ری په‌روه‌رده ئاينی و کۆمه‌ڵايه‌ته سه‌قه‌ته‌که‌ی کێشه‌و نه‌خۆشی ده‌روونی زۆری بۆ دروست بووه که له کاتی هه‌ڵچوون و هاتنه پێشه‌وه‌ی کێشه کۆمه‌ڵايه‌تێکان ده‌رده‌که‌وێت. زۆرجار لاکاتی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ پياوانی کورد هه‌ڵوێستێکی مودێرن و مرۆڤ دۆستانه‌ت به‌رچاودکه‌وه‌ێت، به‌ڵام کاتێک مه‌سه‌له‌که ده‌گاته پراکتيزه‌کردن ئه‌و کاته راستی ئه‌و نه‌خۆشيه ده‌روونیانه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت. زۆربه‌ی پياوانی کورد له‌کاتی ده‌ربڕينی بۆچونه‌کانيان سيماێکی رۆشنبيير و مودێرن ده‌رده‌خه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌وروپشت، به‌ڵام له‌کاتی کێشه کۆمه‌ڵايه‌تێکان که تيايدا ژن لايه‌نێکی بێت، په‌ره‌ده له‌سه‌ر ده‌روونه نه‌خۆشه‌کانی پياوی کورد لاده‌چێت و هيچ سنوورێک بۆ به‌ها مرۆڤايه‌تێکان ناهێڵێت که بتوانێت کۆنترۆڵێکی ئاقڵانه‌ی خۆی بکات و کێشه‌که له‌رێگای گفتوگۆه چاره‌سه‌ر بکات. ئه‌م ده‌روونه نه‌خۆشه‌ی پياوی کورد زۆر فاکته‌ری تريش هه‌ن که به‌هێزتر و قوڵتری ده‌که‌ن که له‌هه‌مووی گرنگتر شێوازی په‌روه‌رده منداڵێکه‌يه‌تی.
مه‌سه‌له‌ی ئاين و بۆچوونی پياوسالاری وه چۆنێتی مامه‌له‌کردنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ کێشه‌که به‌شێکی تری ئه‌و هۆکارانه‌ن که رێگا‌و زه‌مينه بۆ تاوانه‌کانی ژن کوشتن خۆش ده‌که‌ن لای پياوی کورد که ده‌بێت چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزرێته‌وه. ده‌سه‌ڵات، به‌تايبه‌ت ده‌سه‌ڵاته ياسای و سياسێکه ده‌توانن گه‌وره‌ترين رۆڵ له لاوازکردن و بنبڕکردنی په‌روه‌رده سه‌قه‌ته‌که‌ی لای پياوی کورد ببينن. ده‌سه‌ڵاتی سياسی ده‌توانێت له رێگای ياسا گونجاوه‌کانه‌وه که تيايدا راشکاوانه ئه‌و سزا توندانه‌ی تيا دياريده‌کرێت ئه‌قڵيه‌تی پياوی کورد بگۆرێت. بۆ نموونه کوشتنی ژنان به‌هه‌ر هۆێکه‌وه بێت ده‌بێت گرنگێکی يه‌کجار زۆری پێ بدرێت وه کار‌و ته‌کنيکێکی زۆری بۆ ته‌رخان بکرێت بۆ دۆزينه‌وه‌ی تاوانبار.
سزای توندی وه‌ک له سێداره‌دان باشتريين رێگايه بۆ بنبڕکردنی دياريده‌ی ژن کوشتن به‌ناوی ئابروه‌وه، که بروا ناکه‌م له که‌ش و هه‌واێکی وه‌کو ئه‌مرۆ کاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی لێکه‌وێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی سياسی له رێگای گۆرينی سيستێمی خۆێندن و په‌روه‌رده، له رێگای گۆڕينی ياساو سزاکان ده‌توانێت رۆڵێکی گرنگ له گۆڕينی ئه‌قڵيه‌تی پياوی کورد ببينێت که ئه‌مرۆ ژن کوشتن به‌ناوی پاراستنی ئابروو بۆته به‌شێکی دانه‌بڕاوی فه‌لسه‌فه کۆمه‌ڵايه‌تێکه‌ی. پێويسته ده‌سه‌ڵاتی سياسی ئه‌و ديواره نه‌خۆشه‌ی نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ نه‌هێڵێت که له په‌روه‌رده ناوماڵه‌که‌وه بۆ درووست ده‌کرێت، هه‌ر له سه‌ره‌تای قوناغی په‌روه‌رده‌و خۆێندنه‌وه نێر‌و مێ تێکه‌ڵ به‌يه‌ک ببن و خوێندنگای کچان و کوڕان نه‌مێنێت.
به‌داخه‌وه مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ئه‌م دياريده‌و هه‌ڵوێسته تاريکه‌ی پياوانی کورد هاوکاری و پاڵپشتێکی زۆری ده‌کرێت له‌لايه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاته سياسی و ياساێکه‌وه، ئه‌ويش له رێگای بێده‌نگی، خه‌مساردی، بێباکی وه له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌و سزا شه‌رمنه‌ی دادگاکان ده‌ريده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره تاوانانه. ده‌سه‌ڵاتی سياسی کورد تاکو ئێستا هيچ به‌رنامه‌و ميکانيزمێکی ئه‌وتۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه دانه‌رشتوه، هه‌ميشه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که خۆی لێبدزێته‌وه‌و ته‌نها به کیشه‌ێکی نێوان تاکه‌کان و دادگای بناسێنێت. هه‌ڵوێست و دژايه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵاتی سياسی و له‌سه‌رووی هه‌موشيانه‌وه رابه‌ڕان زۆر گرنگه بۆ ترساندن و رێگاگرتن له پياوی کورد که ئه‌م جۆره تاوانانه ئه‌نجام نه‌دات. کاتێک ده‌سه‌ڵاتی سياسی بێده‌نگ ده‌وه‌ستێت به‌رامبه‌ر تاوانی ژن کوشتن، خه‌ڵکی ئاسای و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که بێده‌نگێکه به سيگناڵی رازيبوون و شه‌رعيه‌ت دان ده‌خوێننه‌وه.
که‌مته‌رخه‌می و ئه‌و جۆره ياسا نابه‌جيانه‌ی ده‌زگاکانی دادگا، که تيايدا زۆربه‌ی زۆری دادوه‌ران له ره‌گه‌زی پياو پێکدێن هۆێکی تری په‌ره‌سه‌ندنی ژن کوشتنه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی. له هيچ وڵاتێکی مودێرن وخاوه‌ن ياسا، سزای کوشتنی ژنان به‌م جۆره‌ی کوردستان نيه. ژن کوشتن له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی و ياساێکان به تاوانێکی يه‌کجار گه‌وره داده‌نرێت و سزاێکی زۆر توندی به‌دواوه ده‌بێت. کاتێک دادگا مامه‌له‌کردنی له‌گه‌ڵ کێشه‌ێکی گه‌وره‌ی ترسناکی له‌م جۆره شێوازێکی بێخه‌می و ساردی لێده‌که‌وێته‌وه، پياوان زياتر هانده‌درێن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره تاوانانه. پێويسته پرۆسه‌ی دادگايکردنی تاوانبارانی ژنکوژ ته‌نها له‌لايه‌ن دادوه‌ری ژنه‌وه به‌رێوه‌بچێت، نه‌ک پياوان که له کۆمه‌ڵگاێکی پياوسالاری و له‌ژێر سايه‌ی په‌روره‌ده‌ێکی کۆمه‌ڵايه‌تی وئاينی سه‌قه‌ت په‌روه‌رده‌بوون. کاتێک پرۆسه‌ی دادگايکردنه‌که دادوه‌رێکی پياو به‌رێوه‌ی ده‌بات، تاوانبار هه‌ست به هێزێکی روحی و مه‌عنه‌وی زياتر ده‌کات.
ده‌سه‌ڵاتی ياسای، که له دادگا‌و دامووده‌زگا جياوازه‌کان پێکدێت، ژنکوژێک پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ی به‌و جۆره‌ی ئه‌مرۆ سزابدات، يان زۆرجار له‌ژێر په‌رده‌ی پاراستنی ئابروو ئازادی ده‌کات، ده‌بێت ژنی کوردی داماو چۆن بتوانێت به‌رگری له خۆی و مافه‌کانی خۆی بکات. کۆمه‌لگاێک که دامووده‌زگا ياساکانی به‌و جۆره ره‌فتار له‌گه‌ڵ ژنکوژان بکات ده‌بێت ره‌فتاری له‌گه‌ڵ تاوانه‌کای تر چۆن بێت که تاوانبار هێزێکی کۆمه‌ڵايه‌تی، سياسی وه ئابووری به‌دواوه بێت. ده‌سه‌ڵاتی سياسی ده‌توانێت زۆر له‌و کوشتارو تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر ژنانی کورد ئه‌نجام ده‌درێت که‌م کاته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ميکانيزمه تاقه رێگا نيه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دياريده ناشرينه‌ی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی.
زانايانی ئاينيش به‌رپرسن له تاوانی ژن کوشتن له کۆمه‌ڵگای کوردی چونکه زۆربه‌ی زۆريان به‌ناوی ئاين و شه‌رعه‌وه پروپاگه‌نده‌ی زۆر سه‌قه‌ت و نابه‌جێ ده‌که‌ن دژ به مافه‌کانی ژنان. ئاينی ئيسلام هيچ کاتێک رێگای به پياوان نه‌داوه به‌م جۆره ناشرين وترسناکه ره‌فتار له‌گه‌ڵ ژن و دايک و خوشکی خۆيان بکه‌ن، به‌ڵکو داوای ئه‌وه‌يان لێده‌کات که رێزێکی تايبه‌تيان لێ‌بگرن. به‌داخه‌وه زاناينی ئاينی بێجگه له‌وه‌ی که هانده‌رێکی باشن بۆ پياوانی کورد که ئه‌و جۆره تاوانانه ئه‌نجام بد
که‌ی تاکو ئێستا بزوتنه‌وه ئيسلامیه کوردێکان و زاناکانی ئيسلامی کورد هه‌وڵی گۆڕينی ئه‌قڵيه‌تی پياوی کورديان داوه که تاوانی له‌و جۆره به‌رامبه‌ر ژن وخوشک ودايکی خۆی نه‌کات، وه کارێکی له‌و جۆره به گه‌وره‌ترين گوناه ناوببات. ئايا بێده‌نگی و شه‌رعيه‌تدان به‌و تاوانانه له‌لايه‌ن زانايانی ئاينی و بزووتنه‌وه ئيسلامێکان نايانکاته شه‌ريکی ئه‌و تاوانانه لای يه‌زدان. ئايا بێده‌نگ بوونی ئه‌وان به‌رامبه‌ر تاوانێک که به‌ناوی ئاينه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت نايانخاته خانه‌ی ئه‌قڵيه‌ته دواکه‌وتوه دوور له فه‌لسه‌فه ئاينێکه. تاکه‌ی زانايانی ئاين و بزووتنه‌وه ئيسلامێکان خۆيان و خه‌ڵکی سه‌رقاڵی هه‌ندی شت کردوه که هه‌چ سودێکی بۆ کۆمه‌ڵگای کورد نيه، به‌ڵام له‌هه‌مان کات بێده‌نگ و که‌مته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی که به‌ناوی ئاين و شه‌رعه‌وه دژ به خوشک و دايکانمان ده‌کرێت.{jcomments off}