"an independent online kurdish website

لە پەراوێزی وتارە گاڵتە جاری یەکەی بەشار ئەسەد دا،بەشار ئەسەد دەڵێ گوێتان لێ دەگرم بەڵام بە قسەتان ناکەم، ئەم رستە راست ناوەرۆکی هەموو وتارەکەی ئەسەد بوو.beshar_assad_01

 پاش ماوەیەک بێدەنگی لە خوێن رشتنی خەڵکی وڵاتی سوریا کە بە بڵاو کراوەی نەتەویەکگرتووەکان زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس کوژارون و سەدان هەزار کەس بریندار و ئاوارە بوون ، ئەمرۆ ٦.١.٢٠١٣ پاش بێدەنگی یەکی زۆر و دوایی زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر هەراو هوریا کردن کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا وتارێکی گرینگ بۆ چارەسەری کێشەی ئیستای سوریا بڵاو دەکاتەوە ئەمرۆ لە کوشکی ئوپیرا بەشار ئەسەدی لاواز لە جەستە و دەسەڵات هاتە ناو لایەنگرانی خۆیی و دەستی کرد بە وتارە کەی بە ناوی چارەسەری قەیرانی ئێستای سوریا کە بەراستی نەک هیچی تازەیی تێدا نەبوو بەڵکو گاڵتە کردن بوو بە عەقلی خەڵک و وڵاتان و هەر ئەو قسانەی دوبارە کردەوە کە پێشتر دەی وت بەڵام بە شێوەیەکی تر، دەنا هیچ شتێکی تازەی بۆ خەڵکی راپەریوو و تینوی ئازادی تیدا نەبوو، بۆیە گەل دەبیت زۆر وریا بێت و ئەمە تەنیا بە هویی فشاری دەست و پێوەندەکانی دەسەلاتی ئەسەد و دەوڵەتانی ئیران و روسیە یە کە بە زۆر بەشار دێننە بەر چاوی خەڵک و وەک بوکەڵەیەکی بێ گیان وتاری پێ دەدەن. دەیان هەوێ هەر چون بێت دەسەڵات و حکومەتەکەی ئەسەد لە بەرژەوەندی خۆیان بە کاربێنن، دەنا رۆژ لە گەل رۆژ نائومیدی لە رژیمەکەی ئەسەد لە زیاد بوندایە و تەنانەت زۆرێک لە مورەکانی ناو دەسەلاتی ئاخوندی و و روسیش ئەم راستی یەیان لا دروست بووە کە ئیتر رژیمی ئەسەد لە سەرو بەندی لە ناو چوون دایە و روخانەکەی تەنیا بەستراوەتەوە بە کاتەوە دەنا مسۆگەرە.

لە لایەکی ترەوە ئاڵای وڵاتی سوریا لە پشت ئەسەدەوە بە وێنەی بەشێک لەو کوژراوانە نەخشێنرا بوو کە دەست و پێوەندی دەسەڵات بوون و لەم ماوەدا کوژراون سەیر لەوەدایە تۆ بڵێئ ئەسەد چاوی بەم وێنانە نەکەوتبێ کە تەنیا لە بەر بریارێکی هەڵە خوێنی ئەم هەموو ئینسانە رژاوە ، تۆ بڵی دەسەڵات و کورسی ئەوەندە خۆشەویست بێت کە خوێن بەهای هەزاران ئینسان بێت، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە ئیتر گەلی سوریا یەک دەنگ و یەک رەنگ و یەک بروا بڵین بەسە و ئیتر تەنیا رێگا ئەوەیە کە ئەسەد دەبێ بروا، باشتر وایە دەولەتانی وەک روسیە و ئیرانیش چی تر  پشت بە رژیمە لەرزۆکەکەی ئەسەد نەبەستن و پشت لە گەلی راپەریوی سوریە نەکەن تا لەوە زیاتر خوێنی خەڵکی بێ تاوان نەرژێ چونکە سەرکەوتنی گەل حەتمی یەو روو رەشی تەنیا بۆ دەسەڵات دارنی رژیمەکەی ئەسەد و هاوپەیمانە شەرئەنگێز و سەرشورەکانی یەتی. وتاری وەک ئەمرۆی ئەسەد ئیتر هیچ شوین لە سەر ورەی پۆلائینی خەڵکی راپەریوو و شورشگێری سوریە دانانێ و واز لە ئامانج و ئاواتەکانیان کە رۆخانی رژیمەکەی ئەسەد و هێنانە دی حکومەتێکی گەلی یە ناهێنن و گەل لە سەر تروپکی رزگاری دایە و دەسەلاتی ئەسەد لە کوتایی ریگەدایە. ئەم جۆرە وتارانەش ئیتر هیچ بایەخێکی نە لە سوریا و نە لە دەرەوەی سوریا نیە. چونکە رژیمی ئەسەد متمانەی مانەوەی دەسەڵاتی لە دەست داوە و بە رژێمێکی کۆمەڵ کوژ و تاوانبار دێتە ئەژمار.

سمکۆ بێکەس 

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی