"an independent online kurdish website

بەر لە هەر شتێک دەلێم هەموو حیزبەکان هەڵگری کەم و کوڕین و دەبێ بە خۆیاندا بچنەوە بۆ ئەوەی وەڵامدەری ویست و خواستی ئەندام و لایەنگرانی خۆیان بن، کە دەلێم ئەندام و لایەنگرانی خۆیان چونکە جگە لە خۆیان بایەخ بە هیچ کەسێک یا بیرێکی جیاواز نادەن.nejjar_pkk

عەقڵیەتی تاک لە ناو حیزبی سیاسیدا وەها گۆڕانی بەسەردا هاتووە کە جگە لە حیزبی خۆی هیچ حیزبێک و جگە لە سەرۆکی خۆی هیچ کەسی دیکە و جگە لە هاوفکری خۆی قسە لە کەسی دیکە قبووڵ ناکا.
لەوەدا کە پ ک ک گەورەترین و زۆرترین ئەندام و لایەنگری لە سەرانسەری کوردستان هەیە شکێک نیە، ئەوەش بۆ کاری رێکخستن و بەرنامەی دارێژراوی ئەو حیزبە دەگەرێتەوە و توانیویەتی لەم بەشەدا سەرکەوتوو بێت و من وەک خۆم (پ ک ک) بە حیزبێکی کوردستانی کە هەڵقوڵاوی باکووری کوردستانە دەزانم و رێزم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی رۆژێک لە رۆژان لەو حیزبە یان حیزبەکانی سەربە پ ک ک خەباتیان کردووە و دەیکەن.
هەوەها خاوەنی هەزاران شەهیدە لە پێناوی رزگاری کوردستان.

بەڵام مەخابن لەو دونیا مەجازییەدا لە نێو ئەو هاورێیانەی کە ئەندام و لایەنگری و یان فیکری سیاسیان لە (پ ک ک) نزیکە رۆژانە ئەو شتانە دەبینین؛
یەکەم؛ بەکارهێنانی وشەی رێبەری گەلی کورد بۆ عەبدوڵڵا ئوجەلان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان! ئەم دەستەواژەیەش بەردەوام لە راگەیاندنەکانی زمانحاڵی پ ک ک و حیزبەکانی سەر بەم پارتە بەکار دەهێندریت! لە کاتێکدا بەریز ئۆجەلان تەنیا وەک سەرۆکی پ ک ک ناسراوە .{jcomments off}
دووهەم؛ دژایەتییەکی سەیری دەسەڵاتی باشووری کوردستان و لە پێش هەموویاندا پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی هەرێم دەکرێت! لە پێناو چیدا و بۆچی ئەمە دەکرێ، قسە زۆر هەڵدەگرێ.
سێهەم؛ رۆژانە بێریزی بە دیموکراتەکان و کۆمەڵەکان دەکەن و پێیان وایە پێگەی جەماوەرییان لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەماوە و پژاک کە هەڵگری عەقڵیەتی پ ک ک یە، حیزبی یەکەمە لە ئێستا و داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستاندا.
چوارەم؛ ئەوەی وەک خۆیان بیر نەکاتەوە بەرچەسپی خایین و سیخور و بەکرێگیراوی لەسەر دەدەن و بەردەوام ئەوەش لە نووسین و گوتارەکانیاندا دەبینین.
پێنجەم، زمانی ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە زمانی زبرە و زۆرجار دەبینین لە نووسینەکانیاندا راستەوخۆ بێریزی بە بەرانبەرەکەی خۆیان دەکەن، بەم پێیە چونکە پێی وایە هەر خۆی و حیزبەکەی راستە و ئەوەی دیکە ناراست.
بە واتایەکی دیکە راستەوخۆ جنێو دەدا و بێریزی دەکا و پێی وایە رەخنە دەگرێت، بەڵام کەسێک کە زمانی رەخنە لە هەمبەر پ ک ک بەکار دێنێت بە دژایەتی و بێریزیکردن لێکی دەداتەوە.

قسەی ئاخر کوردستان لە ئیستادا چوار بەشە بە سێ زمانی داسەپاوی فارسی و عەرەنی و تورکی دەچەوسێتەوە و هەر بەشەی هەڵگری کولتووری تایبەت بە خۆیەتی، تەنیا لە زماندا ئێمە هاوبەشین دەنا لە روانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنایەت لە سروود و ئاڵاشدا جیاوازیمان هەیە و ئەوەش دیسان هەر حیزبەکان لێی بەرپرسیارن چونکە بەداخەوە پرسە نەتەوەییەکان لە روانگەی حیزبییەوە سەیر دەکرێن.
هیچ حێزبێک ناتوانێ بە تەنیا ناتوانێ خۆی بە نوێنەری گەلی کورد بزانێ و پێی وا بێ هەر خۆی دەتوانێ کوردستانی سەربەخۆ پێک بێنێت!
هیچ کەسێک لەو قۆناغەدا شیاوی ئەوە نیە هەڵگری سەرۆکی گەلی کورد بێ بۆ سەرجەم گەلی کورستان!
هیچ ئایدئۆلۆژیایەک ناتوانێ بە زۆر خۆی بەسەر گەلدا بسەپێنێت.

ئەم بابەتە لە دیواری فەیسبۆکی نووسەر وەرگیراوە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی