وێڕای مه‌حکوومکردنی تێرۆری “سه‌کینه جانسز، فیدان دووغان و له‌یلا سۆیله‌مه‌ز”، خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه، هاوڕیانیان و گه‌لی کورد ده‌که‌م.
من لێره‌دا نامه‌وێ باس و لێکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسیم له سه‌ر تێرۆری ئه‌م سێ نیشتمانپه‌روه‌ره هه‌بێ، یان باس له که‌سایه‌تی و خه‌باتی ئه‌وان بکه‌م. ته‌نیا به‌شێکی کورت له ئه‌و هه‌واڵه که له Svenska Dagbladet دووهه‌مین گه‌وره‌ڕۆژنامه‌ی سوئێدی له ڕێکه‌وتی 2013-01-11بڵاوکرابووه، ده‌هێنمه‌وه و دوایی قسه‌ی خۆم ده‌که‌م.
“سه‌کینه جانسز ساڵی 1957 له دایکبووه و یه‌کێک له بناخه‌دارانی پ. ک. ک بووه له ساڵی 1970. ئه‌و نزیکی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئوجلان بووه، و له‌م هه‌موو ساڵانه‌دا یه‌کێک له به‌وه‌فاترینی هاوکارانی پ. ک. ک بووه.
ئه‌و زه‌حمه‌تێکی زۆری کێشاوه و کاریگه‌رییه‌کی زۆری له نێوی شاخه‌ی نیزامی پ. ک. ک دا هه‌بووه. ئه‌و هه‌م نفووز و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر و هه‌م پشتیوانێکی زۆری هه‌بووه. له ساڵی 1980 دا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکییه له زیندانه به‌دناوه‌که‌ی دیاربه‌کر دا زیندانی کراوه، به سه‌ختی ئه‌شکه‌نجه‌کراوه. هه‌وره‌ها هه‌ردوومه‌مکی له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا بڕاوه‌ته‌وه.
پاشی ته‌واوبوونی کاتی زیندان له‌و به‌شه‌ی کوردستان له باکووری عێراق، بووه به سه‌رکرده‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌کی گه‌ریلای ژنان. * له‌م دواییانه‌دا ڕوخسارێکی ئارامی به‌خۆوه‌گرتبوو و ببوو به به‌رپرسی جوڵانه‌وه‌ی ژنانی پ. ک. ک. له ئوروپا.
ئه‌و ژنێکی به‌هێزبوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتبوو، ئه‌و یه‌کێک له سه‌رزاره‌کان بوو، یه‌ک جۆره چێگڤارا بوو له نێو کورد دا. ئه‌و ژنێکی ڕووناکبیر و هه‌روه‌ها یه‌ک شه‌ڕکه‌ر بوو، ته‌وایی ژیانی فیدای پرسی کورد کرد. “کورد‌و باکسی”، سوئێدی کورد – لێدوێنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێی.”.
به‌ڕێزان ڕیکخراوانی ژنان حیزبی و ناحیزبی؛ ئێمه‌ی کورد له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆماندا و له کۆمـه‌ڵگاکه‌ماندا ڕۆژی نییه شاییدی کووشتنی ژنانی خۆمان به ناوی قه‌تڵی نامووسی به ده‌ست که‌سوکاریانه‌وه نه‌بین. هه‌روه‌ها مێژووی نه‌ته‌وه‌ییمان پڕه له تێرۆر و ئێعدامی که‌سایه‌تییه‌کانمان به ناوی تێرۆری سیاسی.
واتا ئه‌م چه‌شنه کاره‌ساته جه‌رگبڕانه له لامان نامۆ نییه، هه‌ربۆیه مه‌حکوومکردن و به‌دواچوونه‌وه‌یان له لایه‌ن تاک و حیزب و ڕیکخراوه‌ی حیزبی و ناحیزبی ئه‌رکێکی ئینسانی و نیشتمانی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌نێکمان بێ. به تایبه‌ت ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که ته‌پلی داکۆکی کردن له ماف مرۆڤ، مافی مرۆڤی کورد و مافی ژن ده‌که‌ن و وه‌ک فێمنیست خۆیان ده‌ناسێنن یان هاواری دابینکردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌که‌ن.
وه‌ک هه‌موو لا ده‌زانین ئه‌م یه‌کم جارنییه ئه‌م ڕێکخراوانه له ئاست ئه‌م چه‌شنه کاره‌ساتانه، چ کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی خۆیان که‌ڕ وڵال ده‌که‌ن. واتا ئه‌وان نه‌خۆیان به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی ، نه به پرسی ئینسانی و نه به پرسی ژنان ماندوو ده‌که‌ن.
ڕیکخراوه‌یه‌ک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توانایی ئه‌وه‌شی نه‌بێ که له نێو جه‌ماوه‌ری خوێدا ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بێ ، لانی که‌م خۆ ده‌بێ ده‌نگی له تاک زیاتربێ. ده‌بێ پێویستی و کارامه‌یی خۆی له‌م پرسه سه‌ره‌کییانه که خۆی ئیدعای ده‌کا و، به‌قه‌ولی خۆی پێی هه‌ستاوه نیشانبدا. ئه‌م ڕیکخراوانه ده‌بێ زیاتر له قوڵایی ئه‌م پرسانه وردبنه‌وه، تاکوو بتوانن سه‌رکه‌تووبن.
به باوه‌ڕی من هه‌رڕیکخراویه‌ک چ سیاسی، چ کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ر شوێن و کاریگه‌ری لەسەر زەین و بیری خەڵکی خۆیدا نه‌بێ، و نه‌توانێ ببێ به ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه، نه‌بوونی باشتره.
* هۆی دیارنه‌بوونی شه‌هید سه‌کینه جانسز له‌م دواییانه‌دا، پرسی سڵامه‌تی جه‌سته‌یی ئه‌و بوو.
مه‌رزه جه‌وانمه‌رد{jcomments off}
2013-01-13