کورد کوژان پێشه‌وایان کوشت!
تاکوو نه‌ته‌وه‌ێک له سێداره دهن.
نه‌یانزانی پێشه‌وا هیمای هه‌رمانه بۆ هه‌تا هه‌تاییه.
کورد کوژان!
قاسملوویان کوشت و هاتن له گه‌روویدا ئاشتی بخنکێن و له ڤیه‌ن بزری که‌ن!
نه‌یانزانی قاسملوو فری به‌ره‌و ئاسمان و ئه‌ستێره‌ی ئاشتی له باوشی گرت.
کورد کوژان!
شه‌ره‌فکه‌ندیان کوشت له بن سێبه‌ری شه‌رمه‌زاری خۆیان مێژووی بسرنه‌وه و ونی که‌ن!
نه‌یانزانی شه‌ره‌فکه‌ندی خۆی دوونیایک سێبه‌ری خۆراگری و به‌رخۆدانه.
کورد کوژان!
پلان له دوای پلان،هه‌موو قوژبنی گۆی زه‌ویان کرد!
هه‌تا ئوجه‌لانیان رفاند تا کوو ئه‌زموونی سه‌رکرده‌کان نه‌کات به وانه
نه‌یانزانی ئوجه‌لان هه‌موو وانه‌کانی بۆ چه‌ندین نه‌وه‌ی دیکه‌ش کتووهتهوه.
کورد کوژان!
بێ ده‌ره‌تان و سه‌رسوور له گێژه‌لووکه‌ی کورد قرانی خۆیان
بۆ ئه‌مجاره به‌رگی ره‌شی شه‌رمه‌زاریان به سه‌ردا کرد
ولات به وڵات
باژیر به باژیر
شه‌قام به شه‌قام
ئه‌مجاریش؛ هه‌نگاویان به سه‌ر مه‌هاباد،قامیشلوو،دیاربه‌کر وهه‌ولێر هه‌لێنا
یه‌ک له دوای یه‌ک
شانیشینهکانی، هه‌موو ولاتانیان پێوا….
تا کوو پێش وه‌رزی به‌هار و شینایی
دلی پر له هیوای سێ کۆتری سپی ههلنیشتوو له هیلانه‌ی تهنیوودراوی نامۆییدا،
سێ بال ههلپرووزاوی زامه کۆنه‌کانی چاوه‌روان بۆ شنه‌ی ئازادی ، له وه‌ستان خه‌ن.
به‌لام!
به‌لام!بۆ ئه‌م جاره‌ش نه‌یانزانی تازه به‌هاری کوردان سه‌ری هه‌لداوه
وه‌رزی زستان و قاقریمان بۆ یه‌کجاری له خاک نێژراوه.
ئه‌وانه‌ی کوشتیان سێ کوتری سپی بوون
ئه‌وانه‌ی کوشتیان
هه‌لگری ئالای گه‌شاوه کوردستان بوون ، ئه‌وا له ئاسمانی هیواکانیاندا هه‌ناسه‌ی سه‌ربه‌ستی هه‌ل ده‌مژن
ئه‌وانه قه‌ت نامرنوو هه‌ر زیندوون
قه‌ت نامرنوو هه‌ر زیندوون.
سه‌عید گۆلشه‌ن
2013-01-11
{jcomments off}