دڵمهێندە پڕ لە زامی بێ هەتوانە
ساتێ نیە ئارامی دڵ جێگە بگرێ
لەم ژیانەی ژێر دەستەیی سالەهای ساڵ
شادی لە دڵم لە هیچ شوێنێ ئۆقرە بگرێ
سالها هات و کوردستانم ژێر دەستەیە
وەدی نەهات هیواکانی دڵی برینم
لە ماڵی خۆم هەر غەریب و ئاوارە مام
بەبێ کیان و سەربەخۆیی وبەبێ ژینم
بێگانەکان دەستیانسوورە بە خوێنی من
ئەنفالیان کرد باب و داک کەسانی من
بە خەردەل و بە سیانیدیان هاتنە گژم
لەناویان برد سەدان هەزار یارانی من
لەدوای سالها بەرخودان وخەباتی کورد
گیان بازی سەدان هەزار شەهیدی کورد
داگیرکەر و دکتاتۆران وا بە تەمان
کە ئەمجارەش قەلاچۆکەنڕۆلانی کورد
ئێستاش هەولی لە ناوبردنم لە ئارایە
بۆکورد کوشتن داگیرکەرە دڕندەکان
لە هەولدان هێزی دیجلە وا ساز دەکەن
بۆ کورد کوشتن دکتاتۆرن نەیارەکان
بەڵام خەیاڵ خاون،نەیارانی کوردستانم
دەبڕێنەوەهەڵدەدێڕێنلەچیاکانینیشتمانم
کوردناوەستێ دەڕوابەرەو رۆژیبەهار
بەرەو بوونی سەربەخۆیی کوردستانم
دەبێ کوردیش کەدەولەتی خۆیا هەبێ
چیتر ئاوا لە ژێر دەستان ئەسیر نەبێ
گەلی کوردم سەربەخۆ و ڕزگار ببێ
چارەیهەمووداگیرکەران دەبێ ونبێ
ئاڵای کوردوکوردستانم من هەڵ دەدەم
لە سەرباڵا خانەی هەموو نەتەوەکان
دەشەکێنمەوەئالایبەرززی کوردستانم
دەچمەڕێزی هەموو گەلە ئازادەکان
کوردستانی خۆم پێش دەخەمبە ئازادی
ئەسپی زانست بۆکوردستانم تاو دەدەم
دەولەتێکیبەهێزی کورد منسازدەدەم
داگیرکەرانی کوردستانم خڕ قاودەدەم
بە یادی زۆرو ستەمی دیرینەو تازە دژ بە کورد
………..
هەر کوردین، ئەحمەد دەشتی
پێشمەرگەی گەل و نیشتمانی خۆم
ڕۆلەی بارزانی و کوردستانی خۆم
لەو ڕێیە دەژیم لەو ڕێیە دەمرم
تاسەربەخۆبێت گشت هەواری خۆم
ڕێ نادەم دوژمن چیتر بێتەوە
سەروەت و کانم تالان کاتەوە
کوردستان لە ژێر چنگی داگیرکەر
دەبێ سەربەخۆ و رزگار بێێتەوە
ئێمە پێشمەرگەی کوردستانمانین
گشت بە قوربانی واری خۆمانین
بستێ لە خاکمان بە کەسێ نادەین
دژ بە دوژمن و داگیرکەرانین
سەربەخۆیی کورد دەبێ وەی بێ
ئاڵای کوردستان هەر بەرز ببێ
لە باڵاخانەی گشت نەتەوەکان
کوردستان دەبێ ئاڵای خۆی هەبێ
ئەسپی هونەرو زانست تاو دەدەین
کوردگستانیخۆم بەرەو پێش دەبەین
کوردین و هەرگیزلە ڕی لانادەین
ماڵ و گیانم بە قوربان دەکەین
هەردەلێین بژی کورد و کوردستان
مەرگ بو هەموو نەیار و پەستان
دوژمنان دەبێ هەموو بزانن
سەربەخۆ دەبێ هەموو کوردستان
١١.١.٢٠١٣هەولێر
{jcomments off}