رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ / ٠٢/ ٢٠١٣ لە سەر بانگهێشتی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان ،هەیئەتێکی کۆمیتەی حێزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتوو
لە مەوولوود عەبدیلزادە بەرپرسی پێوەندیەکانی حێزب لە وڵاتی سوئێد و ئاوارە جەلالی ئەندامی کۆمیتەی گشتی و هاوکاری بەشی پیوەندیەکانی ، بەشداریان کرد لە رێورەسمی ٣٤ مین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم .{jcomments off}
بەرێز عەبدیلزادە پەیامی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەورێورەسمەکەدا پیشکەش کرد. بەرێزیان لە پەیامەکەیدا وێرای ئەوەی کە باسی لە باروودۆخی قەیراناوی کۆماری ئێسلامی ئێران کردبوو جەختی لە سەر یەکریزی و هاوپەیمانی هەموو هێزە ئێرانی و کوردستانیەکان کردببوە کە لە هەل و مەرجێکی وادا یەکگرتن و هاوپەیمانی لە بەرامبەر دۆژمندا دەبێتە هۆی هەرچی زیاتر نزیک بوونەوە لە وەدەست هێنانی ئامانجەکانمان کە رزگاری کوردستان و دابینکردنی ئازادیە بۆ سەر جەم گەلانی ئێران .
