زۆر کۆلکه مه‌لاو شێخ هه‌یه ڕێ ده‌گرن لێم
لایان هه‌ڵه‌یه له ژینی خۆیشم بدوێم
خزمینه! نه‌زانین چ به‌ڵاێێکی زله
هاتومه جیهان، ده‌بێ نه‌زانم من کێم.
(خه‌یام)
ڕۆژی شه‌ممه بوو 16.2.2013، وێڕای چه‌ن هاوڕێیتر خۆمان ئاماده‌کرد، به ماشینێک(سه‌یاره) به‌ڕێکه‌وتین، مه‌ودای ڕێگه‌مان نزیک 150 کیلۆمتر ده‌بوو،کاتی به‌خاک سپاردن کاتژمێر ده‌یی پێش نیوه‌ڕۆ بوو. نزیک پانزده خوله‌کی مابوو گه‌یشتینه سه‌ر گۆرستان. چووینه کەلیسای گۆرستانه‌که، ته‌رمی هاورێی شۆڕشگێرمان چاوه‌روانی میوانه‌کانی بوو. بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی کۆچکردوو له ریزی پێشه‌وه له سه‌ر(کورسی) دانیشتبوون و دۆستوو هاوڕێیانیتریش ئاماده بوون. چووینه خزمه‌ت بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردوو، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ڕاگه‌یاندو چووین دانیشتین. دۆست و ئاشنا هه‌ر ده‌هاتن.
له پڕ چه‌ن که‌س، که له‌نێویاندا پیاوێک به مێزه‌ڕێک و لیباسی کوردی بوو، هاته ژووره‌وه. کتێبێکی پیرۆزی بڕوادارانی ئاینی ئیسلامی به ده‌سته‌وه بوو. ڕێک ڕووی کرده تابووتی تێکۆشه‌ره کۆچکردوه‌که. نۆبه هاته وتاری هاورێکی تێکۆشه‌ر که باسی ئازایی و قاره‌مانی کاته‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ی ده‌کرد، هه‌موو فرمێسکی په‌ژاره‌یان له چاو هاته‌خوار. زۆری باسی کرد، باسی ئازیی، باسی کاتی بریندار بوونی، باسی خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمانی، باسی ئاواته‌کانی بۆ کوردستان. کێێ بوو به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرێ هه‌ستی کچه‌که‌ی ببیستێ و ببینێ و، به‌ڵام ئه‌سرین دانه‌ڕێژی، ئای چه‌ن به‌ژان بوو. من خۆم ته‌نیا جارێک پێکه‌وه یه‌ک ژه‌م ،له‌سه‌ر سفره‌ێک دانێشیتبووم له گه‌ڵ هاوڕێێ کۆچکردوومان، به‌ڵام وا بوو ده‌توت ده‌یان ساڵه یه‌ک ده‌ناسین.
دێمه‌وه سه‌ر باسی مه‌لا
پاش ئه‌و وتارانه نۆبه هاته سه‌ر ئه‌وه که ده‌بێت نوێژی له‌سه‌ر بخوێنن. مه‌لا هاته پشت میکڕۆفۆن و ده‌ستی کرد به قسه. پێش ئه‌وه‌ی بێته باسی نوێژ خوێندن وه‌ک پیشه‌ی به‌شێک له مه‌لا سیاسیه به‌ڕێزه‌کان هه‌ڵیکوتایه سه‌ر بڕێک حیزب و بێڕێزی به ئه‌وانه‌ی که په‌یڕه‌وی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ناکه‌ن.
بڕیار هاته نوێژی سه‌ر مه‌یت، ئه‌وه‌ی که فه‌رمووی و هه‌موو به‌شداران، به چاویی خۆیان بینیان سه‌رده‌می 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له بیابانه‌کانی عه‌ربستان به‌کاریان ده‌برد،. (ته‌یه‌مم) یانی که‌سێک ده‌ست نوێژی نه‌بوو ده‌بێت چی بکات. ڕێگایان پێدا که داوای خۆی به به‌شداربووان بگه‌ێنێت،خه‌ڵکانی هاندا به‌و شێوه ده‌ست نوێژ بگرن.( ئه‌ی خه‌ڵکینه هه‌ر دوو ده‌ستان بده‌ن به‌و دیواره‌دا، تۆزی پێوه‌یه و تۆزه‌که‌ی خاوێنه بیهێنه به ده‌م و چاوتا و نییه‌ت بێنه، ئه‌وه ده‌ست نوێژت گرت و ئه‌ونه ڕکات نوێژ و…………..)
ئه‌وه‌ی که زۆر له کاری مامۆستای به‌ڕێز سه‌یرتر بوو، ئه‌وه بوو که له کەلیسایەکی وڵاتێکی وه‌ک فینلاند که هه‌موو پێداویستی بۆ شۆردن و پاک و خاوێنی دابین کراوه چۆن ده‌بێت به تۆزی دیوار ده‌ست نوێژ بگریت. به‌ڕاستی مامۆستا خۆیشی باش ده‌یزانی که ئه‌و ته‌شریفی له فینلانده نه‌ک، سه‌حرای سینا. به‌ڵام چه‌ن که‌سێک زۆر به شیوازێکی دواکه‌وتوانه که‌وتنه گیان دیواری کەلیسا و جوان تۆز ته‌کێنیان کرد.
به‌ڕاستی جێگای داخ بوو،چه‌ن که‌س به‌شدار بووی بێیانیشمان تێدا بوو، ئای له‌و نیگا بۆ ئێمه‌یان هه‌ییه. ده‌باشه چۆن هه‌ست که‌ن که ئێمه سه‌رده‌میانه ده‌ژین؟ ئایا به‌ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌مه‌یه؟ بێگومان نا. له گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که به‌شدار بوون، هه‌ر وا بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌یش که وه‌ک مه‌لا به‌شدار بوو. جوانی ئاینی ئیسلام به‌وه‌وە ده‌بێت که به‌شێوه‌ی جوان و سه‌رده‌میانه بیناسێنیت نه‌ک وه‌ک کوردێک دێت‌و زۆر دواکه‌وتوانه به هه‌ڵه باسی 1400 ساڵ رابردووی کۆنه‌په‌رستانه ده‌کات و خه‌موو په‌ژاره‌ی ئازیه‌تبارانی کۆڕه‌که زیاتر بکه‌یت.
ئه‌مه بوو بە داخێک بۆ قاره‌مانی ڕۆژه سه‌خته‌کانی خه‌بات، ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یان هاوڕێیان له مه‌یدانی خه‌باتدا گیانی خۆیان به‌خت کردوە و هاوڕێکانیان زۆر سه‌ربه‌رزانه و به ڕێزه‌وه به‌خاکیان سپاردن. ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که کفنێکش نه‌بوه به‌شیان و به جلی خوێناوی خۆیان گۆڕ غه‌ریب کران.
هیوادارم ئاواته‌کانی ئه‌و شه‌هیده گۆڕغه‌ریبه‌مان بێته دیی، که ئازادی گه‌ل و نیشتمانی بوو. سڵاو له گیانی پاکی گشت شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان.
“خه‌ییام”
هێندێک به خه‌یاڵ له دین و ئایین ژیرن
لایه‌ک به‌گومان له‌بێ گومانی گیرن
سه‌یری ده‌بێ تێبگه‌ن که هیچ تێنه‌گه‌یین
که‌متر له سه‌ری پیازو په‌لکی سیرن!
فازیل سوڵتان په‌نا
20.2.2013
{jcomments off}