"an independent online kurdish website

ئەوەی خوارەوە دەقی وەرگێڕدراوی داستانی دڵتەزێنی مەزاری ڕۆشنبیر و گەورە پیاوێکی مێژووی کوردمانە کە دەوڵەتی ڕەگەز پەرەستی تورک لە هەمبەر گەورەیی ئەو دا خۆی بە بچووک بینیوە و لە جەنازەکەشی ترساوە .saiide_kurdi

ئەو باسە چەند ڕۆژێکە لە میدیاکانی تورکیە دا باسی لێ دەکرێ و ڕۆژنامەی Taraf ڕیپۆرتاژێکی بڵاو کردۆتەوە و منیش بە پێویستم زانی تا وەک خۆی وەریگێڕمە سەر زمانی کوردی تا خوێنەرانی کورد زیاتر بە دوا داچوونی ئەو دوژمنکاریانە بکەن ولە مێژووی خۆمان زیاتر بکۆڵنەوە.

سەعید نوورسی کە بە “سەعیدێ کوردی” ناسراوە و  هەر وەک خۆشیان دەڵێن: بیرمەندی سەردەم، سەعیدێ کوردی زانا  و مامۆستایەکی بەرزی نەتەوەی کورد بووە کە بەداخەوە تەنانەت مەزارەکەشی دوای 53 ساڵ هێشتا ئیزن نەدراوە کە بە فەرمی ناوی لە سەر کێلەکەی بنووسرێ.

بەڵگە و نووسراوەکان سەبارەت بە بێ سەرەوشوین کردنی مەزاری ئەو نەمرە، زیاتر لە 20 لاپەڕەیە و بە ڕوونی باس لەو دوژمنکاریەی دەوڵەتی رەگەز پەرەستی تورک دەکا.

_____

said_nursi2

ئەو مەزارەی کە ئیدعا دەکرێ کە مەزاری “سەعید نوورسی” یە لە قەبرستانی ئیسپارتا! 

لە نێو بەڵگەکانی سەرۆکایەتیی وەزیران دا (مەبەست سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیەیە) دەرکەوت ئەو مەزارەی کە تەنیا بە عەڕەبی لە سەری نووسراوە” هوالباقی” و هیچ ناو و نیشانێکی لە سەر نیە،  مەزاری سەعید نوورسییە.

پێشتریش ئەو ئیدعایە کرابوو  کە گوایە گۆڕی بیرمەندی  سەردەم، “بدیع الزمان”  سەعید نوورسی لە شاری  (Isparta)یە و لە نیوان ساڵەکانی ١٩٢٦ بۆ ٣٤ و ٣٦ لە شاری Eğirdir  و دواتریش لە 53 تا مردنی لە ئورفا ژیاوە  (٢٣ ی مارسی ١٩٦٠ کۆچی دوایی کردووە)  و مەزارەکەی لە ئیسپارتایە.

ئێستا ئەو ئیدیعایە لە نێو بەڵگە نهێنی یەکانی ئارشیوی سەرۆکایەتیی وەزیران دا بە راستی ئاشکرا کرا  کە دوای مردنی جەنازەکەی لە پێشان هێنراوەتە شاری ئافیۆن Afyon. دواتر جەنازەکە بردراوە بۆ ئیسپارتا و لە قەبرستانێکی نێو شار دا نێژراوە.

لە چون بۆ ناو مەزارگەکەدا قەبرێکی بێ ناو و نیشان هەیە و تەنیا بە عەڕەبی  لە سەری نووسراوە” هوالباقی” دەرکەوت کە ئەوە مەزاری سەعید نوورسی یە.

قوتابییەکی سەعید نوورسی کە وا وێ دەچێ دوایین قوتابیی بێت و ئێستا لە تەمەنی ٧٧ ساڵی دایە لەو بارەوە دەڵێ: جەنازەی مامۆستاکەم لە ئیسپارتا نەماوە و بردوویانەتە گوندێکی دورووبەر!{jcomments off}

 یەک لەو چوار پۆلیسەی کە جەنازەکەیان لە ئیسپارتا بە خاک سپاردووە بەم شێوەیە باسی سەعید نوورسی دەکا. ئەو پۆلیسە ٧٨ ساڵی تەمەنە و ناوی ئیدریس قاوەچییەİdris Kahveci

ئیدریس قاوەچی بۆ ڕۆژنامەی Taraf دەڵێ:  من ئەو کات پۆلیسێکی تەمەن ٢٥ ساڵە بووم(١٩٦٠)  جەنازەکەمان بۆ شوێنیکی تر گواستەوە. من  ناتوانم ئاشکرای بکەم. چوونکە ئەوە  ڕازی دەوڵەتە و  مەرجی 50 ساڵ پاراستنی هەیە. من بۆ ئیزنی ئاشکرا کردنی ئەو ڕازە، نامەم بۆ بەرپرسان نووسیوە و چاوەڕێی وڵام دەکەم و ئەگەر وڵامێکی موسبەتم وەرگرت، ئەوە ئاشکرای دەکەم.

ڕۆژی بە خاک سپاردن لە زمان قاوەچی یەوە!

تابووتێکی لە مس دروست کراوی لەحیم کراومان  بۆ هات کە پێشتر ئامادە کرا بوو  و بە ناوێکی دیکە بۆمان  نێردرابوو. ئێمە ٤ پۆلیس بووین. سەعات دوو و نیو تا سێی شەو بوو. هەر وەک گوتم تابووتەکە فلزی و لەحیم کراو بوو.

لە بەشی نێوەڕاستی مەزارەگە و لە نیزیک کانیەکە  ناشتمان و  ٢ تا ٣ ساڵ چاوەدێریمان دەکرد.

جەنازەکە هێنرابوو بۆ شاری ئافیۆن و براکەی( مەبەست برای سەعید نوورسی یە) بە چاوی بەستراوە لە گەڵ جەنازەکە بوو  کە بە پیکابێکی سەربازی بردرایەوە. کە نیزیک بووینەوە لە شار پیکابەکەمان لە شۆفێر وەرگرت و خۆمان شۆفێریمان کرد.  جەنازەکەمان لە مەزارێک دا شاردەوە کە بە ناوێکی دیکە ئامادە کردبوو.

 ئەو شەوە هەوا نەرم بوو، هێنانی جەنازە و بە خاک سپاردن و هەموو ئیشەکانمان و گەڕانەوەمان یەک سەعاتی گرت.

لە بارەی نەقڵی جەنازەکەش قاوەچی ئاوا بۆ ڕۆژنامەی Taraf  دواوە:

مومکین نیە کەس  مەزارەکە بدۆزێتەوە. ماوەیەکی زۆر مەزارەکەمان چاوەدێری دەکرد.  لە نیزیک کانیەکە نێژراوە. بە شێوەیەک ناشتمان کە  ئەگەر خەڵکش هاتووچۆ  بکا نەزانێ و لە سڕەکە حاڵی نەبێ. زۆر کەس داوای ئەو زانیاریانەی لێکردووم  و بە کەسم نەگوتووە. لە بەر ئەو هەموو موراجیعە و داوا و پرسیارە، شۆرەتەکەم لە قاوەچی ڕا گۆڕی، تەنانەت ماڵەکەشم گۆڕی، بەڵام هەر ڕزگارم نەبوو لەو پرسیار و داوایانە و دۆزرامەوە.

کە جەنازەکەمان ناشت تەنها بووین. زانیاریی ئەوەشمان پێدرابوو کە دەبێ ئەو جەنازەیە (مەزارەکە) بە نهێنی بمێنی و ڕازێکی دەوڵەتە! ئێمەش  وەفادار بەو راز و قەولەی خۆمان ماینەوە.

هەموو یەک دوو ساڵ جارێک سەردانم دەکرد، هیچ ئاڵ  وگۆڕێک بەسەر مەزارەکەدا نەهاتبوو. هەر چۆن ناشتبوومان وەک خۆی مابۆوە. لە دەورووبەری مەزارەکەش گیامان شین کردبۆوە.

said_nursi3

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی