"an independent online kurdish website

ئه‌مینداری گشتی حزب الله‌ ی عێراق و دامه‌زرێنه‌ری سوپای موختار وتارێکى هه‌ره‌شه‌ ئامێزى ئاراسته‌ى گەلی کورد کرد و لە وتارەکەی دا گووتی : ئه‌گه‌ر كورده‌كان بیانه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی عێراق سنووره‌كانی خۆیان درێژ بکه‌نه‌وه،‌ ئاماده‌ین جارێكی تر تا شاخه‌كان دووریان بكه‌ین …ahmad_deshi_001

    هه‌روه‌ها گووتی : ئێمه‌ چاودێرى هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر بگه‌ینە‌ ئه‌و بڕوایه‌ی کورده‌كان به‌    کە سنووره‌کانیان درێژبکه‌نه‌وه‌ به‌ چه‌ك رووبه‌روویان ده‌بینه‌وه‌ .

  جەنابی بەرپرسی هێزی موختاری سەرۆکی عزبوللای عێراقی، کورد هەرگیز نە پەلاماری هیچ نەتەوەو خاکی هیچ کەسێکی نەداوە و هەرگیز ماڵی کەسی داگیر نەکردووە،ئەمە ڕاستیەکە کە هیچ مرۆڤێکی خاوەن ویژدان نکۆلی لەم ڕاستیانە ناکات ،ئێمەی کورد لەوەتی کە هەین، خاکمان و هەموو بوونەوەرێکمان لێ داگیر و لە ژێر چنگی ئێوەوە‌وە لێ زەوت کراوە، ئێمەی کورد تەنیا و تەنیا لە دوای سەندەنەوەی هەموو خاکە زەوت کراوەکانمان و مافە‌کانی نەتەوەیی خۆمانین کە سالەهایە ئێوەی داگیرکەر زەوتتان کردووە مافی کوردتان پێشێل کردووە،ئێمەی کورد سالەهایە لە ژێر چنگی ئێوەی عارەبە شۆڤێنی وکەسیفەکانی وەک جەنبتان توش بە دەها کارەساتان و ئەنفال و بۆردمانی کێمایی کراوین، بە سەدان شارو گوندمان لێ داگیر و وێران کراوە،لەوەتی کە هەین خاکمان تەعریب دەکرێت و ماڵمان لی وێران دەکرێت، گەلی کورد هەرگیز نە شەڕخواز بووەو نە خاکی هیچ گەلێکی زەوت کردووە، نە تەماعی لە خاک و مالی هیچ نەتەوەیەک کردوەوهەیە، گەلی کورد لەوەتی کە دەژیت بەرگری لە بوون و خاک و مال و زمانی خۆی کردووە و دەکات،هەر ئێوەی عارەبیی دڕندەیی و مرۆڤ کوشتن و تاڵان و ئەنفال و زەوت کردن بوو دژ بە کورد ئەنجامتان دا، ئەوە ئێمەی کوردین کە دەمانەویت بێتان بڵێین کە ئەمە بە هیج شێوەیەکەوە سازش لە گەل ئێوە‌ی داگیرکەر لە سەر بستیکی خاکی کوردستان ناکەین، هەرگیز تەسلیم بە ئیرادەی ئێوە‌و کەسانی داگیر کەری خاک و نیشتمانی خۆمان نابین، ئەوە ئێوەن  کە سالەهای سالە خاکتان لە گەلی کورد داگیرو زەوت کردووە، خاکی کوردستانتان وێران کردووە، ئەوە ئێوەن کە گەلێ شوێنتان لە خاکی کوردستان دابڕاندووە و تەعریبتان کردووە، کەرکوکی خاکی کوردتان بەو دەردە بردووە کە سالەهایە وێرانەو خەلکەی کورد تیادا ئاوارەیە، ئەمڕۆ دەبینین کە چۆن کارە ترۆریستیەکان لە سایەی سەری ئێوەوە رۆژ بە ڕۆژ پەرە دەسێنێت،ئەوە ئێوەن هەموو مافەکانی گەلی کوردتان پێشێل و زەوت کردووە، ئەوە ئێوەن کە  دەتانەوێت ئەوەی کە سەدامیان کردویانە ئێوەش هەروا بکەن و گەلی کورد توش بە کارەساتان بکەنەوە، ئەوە ئێوەن هەڕەشە لە کورد دەکەن و دیسان دەتانەوێت سنورەکانی کوردستان ببەزێننەوە و کورد بکوژن و دەربەدەری کەنەوە،  ئەوە ئێوەن هەموو یاسایەکی عێراقیتان لە پێناوی بەرژەوەندیەکانی خۆتانەوە لە ژێر پاتانەوە دەنێن و مالکی بوەتە دکتاتۆرو گوی بە کەس نادات، نەک ئێمەی کورین کە بمانەوێت هیچ شوێنێ لە خاکی عێراق داگیر بکەین، ئێمە تەنیاو تەنیا سنورەکانی کوردستانی خۆمان،کە جەنبیشتان چاک دەزانی کوێ کوردستانە خۆمان بە دڵ و گیان دەیانپارێزین، وە چاکیش بزانن کە لە سەر بستێکی خاکی کوردستان لە هەرکوێ بێت هەرگیز سازش لە گەل هیچ داگیرکەرو ئێوەی داگیرکەر ناکەین، بۆیە هەموو کوردێک ئامادەیە کە لە پێناوی پاراستنی ئەوان سنورانە‌ی خاکی کوردستانمان بمرین، وە پێتان دەڵێین هەر داگیرکەرێک و دوژمنێکی وەک ئێوەی ملهوڕ ئەی جەنابی فەرماندەی هیزی موختار بێن و پێ بنێنە خاکی کوردستانەوە ئەوا هێزی پیشمەرگەی کوردستان لوتتان دەشکێنێت بەروە ڕوتان دەبێتەوەو وەک سەدامە خون ڕێژەکەتان بە سەر دێنێ و بەرەو مەرگ و نەماتان  دەبات، ئەمرۆ کە دەها سالە کەسانی عارەبی وەک جەنابتان هاتون  کورد دەکوژن، مالی کورد وێران دەکەن، خاکی کوردستان تەعریب ئەنفال و بۆردومانی کیمیای دەکەن، ئەوە ئێوەن  چاوی تەماعتان بریوەتە سەر خاکی بە خێرو بەرەکەتی پر لە نەوت و کانی کوردستانەوە،کە دەتانەوێت جارێکی تر هەموو شتێکمان لێ داگیرو زەوت بکەنەوە،بەڵام خەیال خاون،ئەوە ئێوەن لێ ناگەڕێن گەلی کورد لە ئاسایش و ئارامی دابژێت، دەبینین کە ئێستاکەش وا جەنابات چۆن هەڕەشە لە گەلی کورد دەکەن، لێ چاک بزانن  کە گەلی کورد وانەماوە کە ئێوەی داگیرکەر بکارن جارێکی تر هیچ ناماقولیەک بکەن و بتوانن پێ بنێنەوە سەر خاکی کوردستانەوە، تازە ئەوان باوکانەتان مردن، دەسا بڕۆن بۆ دەرەوەو، بۆ هەتایە ون و وێل و دەفن ببن، ئێمەی کورد تازە هەرگیز  نامانەوێت چیتر لە گەلتان بژین، تازە  ڕۆیشت پێتان  دەڵێین چیتر برا گەورەمان نین!!

 ئێمەش وەک ئێوە مافمان هەیە دەمانەوێت خۆمان خاوەنی خۆمان و هەموو شتێکمانەوە بین، دەمانەوێت ئێمەی کوردیش دەولەتێکی کوردی سەربەخۆ بسازین و نەفرین لە هەموو دوژمنانی وەک ئێوە‌ی داگیرکەرودڕندە بکەین، تازە کوردستان دەبێتە دەولەتێکی سەربەخۆ و هەموو سنورەکانی زەوت کراوی خاکی کوردستان دەبێت بگەڕێنەوە سەر خاکی کوردستان،ئێمەی کورد لە بستێکی خاکی کوردستان خۆش نابین، هەموو ئەوان شوێنانەی کە ئێستاش زەوتتان کردووە نەگەڕاوەتەوە باوەشی کوردستان دەبێت بگرێتەوە ناو کوردستان، دەبێت ئیوەی داگیرکەر بۆ هەتایە لە کوردستان دوور بکەونەوەوبڕۆن دەفن ببن، دەسا بۆ دەرەوە ئەی دوژمنە‌کانی کوردستان، هەزاران نەفرین لە ئێوەی داگیرکەر، دەسا بڕۆن هەر بایەکی کە تا ئەمرۆش بەرتان نەدواوە بڕۆن بەری بدەن و  واز لە کوردستان بهێنن، کوردستان خاکی کوردەو قەت نابێتە ماڵی ئێوەی داگیرکەر، بڕۆن بۆ دەرەوە ئەی زۆردارانی ئەنفالچی و کوردکوژانی مێژوو ئێوە لە کوردستان جێگاتان چیتر لە ناو مالی کورد نابێتەوە، ئەوانەی ناماقولیان دەکەن کورد چاک دەزانێت کە لە سەدام خەراپترن نابن بە دۆستی کورد، ئەم هەڕەشانەی لەم ڕۆژانەی کە جەنابتان لە کورد بە ناوی  سەرۆکی  هێزی موختار کردووتانە، گەردەنی خۆتانی پێ دەشکێنن، دیارە کەجەنباتان  هیچتان بە سەر سیاسەتەوە نیە و لەئەقل و هۆش بەشت کەمە، کە لەم ڕۆژگارە دا بەم شێوەیە شەکر دەشکێنن و دژ بە گەلی کورد ناماقولیان دەکەن،بە خەیالی خاوتانەوە ئەمجارە‌ش کورد قوت دەدەن و ئەگەر کورد داوای مافە رەواکانی خۆی بکات و سەری بۆ ئێوەی داگیرکەر شۆڕنەکات، ئەوا دارو بەردی کوردستان داگیر دەکەنەوە و هەموو مافێکی کورد قوت دەدەن و هەرسێ پاریزگاکانیشمان بە زۆری زۆرداریتانەوە لێ دەسەننەوە، ئەوان واتە سەرۆکی هێزی مەختار هەروا بە هاسانی گەلی کورد تێک دەشکینێت و ئەوەی بیانەوێت دژ بە گەلی کوردستان دەیکەنەوە، ئەوە لە یاد خۆیانەوە دەبەنەوە کە  زۆر کەسانی تری دڕندەتر و مرۆ کوژتری دوژمن بە کوردو کوردستان  وەک ئەو جەنابە مەندیل رەشە بە سەدان جار شەکری پتریان شکاندوەو ئاکامی خۆشیان دیت چیان وەسەر هات، گەلێکیان لەوان ناماقولیانە کرد و سەری خۆیان لە دارو بەردی کوردستان داو ئێستاش وان لە دۆزوخ و ناویان کەوتە ناو زبلدانی مێژوو،کە بەر هەزاران نەفرینی ئازادیخوازانی گەلی کورد کەوتن و تەفرو تونا بوون، بە شێوەیەک لە ناو چوون کە هەرگیز بە خەیالیان دا نەدەهات و بوون بە پەندی رۆژگاران، ئەم جەنابە دەیەوێت بە ریشی پانیەوە کوردستان داگیر بکاتەوە و کورد بترسێنی و کورد واز لە مافە رەواکانی خۆی بهێنێت،بەڵام ئەو جەنابە لە گوێی گادا خەوتوەو خەونی سەیر سەیر دەبنێت و خۆی فش دەکاتەوە‌و بەس، پەنجا سالە ئاغاکانیان بە ئەنفال و بە کیمیاو ئەو هەموو زۆرو زۆرداریەیان و هەستی لە ناو بردنی گەلی کوردو کوردستان نەیان توانی کە چی بکەن، تازە بە تازە ئەم ترحێوە دژ بە کورد هەڕەشە دەکات و دەیەوێت ئەویش لە کێوەکانی کوردستان هەڵ بدێرێت، بۆیەکە بەم قسە زەبەللاح و نامرۆڤانە و ناپیاوانە هێرش  دەکاتەسەرکوردو کوردستان و سمێلی خۆی لە کورد گیف دەکاتەوە، بۆیەکە ئاوا ئەم جەنابە کە ئەمینداری گشتی حزبوڵای عیراقیە بەڕۆژنامەی حەیاتی ئیماراتی راگەیاندووە کە کورد وابکات هەرسێ‌ پارێزگاكانیان لێ وەردەگرینەوەو دەیانخەینەوە شاخەكان.

هەروەها هۆشداریداوەتە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان پەل بۆ پارێزگاكانی كەركوك‌و موسڵ‌و دیالە‌و سەڵاحەدین نەهاوێژن و بالاوازی حكومەتی عێراق‌و خودی نوری مالیكی سەرۆك وەزیران بەهەلنەزانن، بۆ ئەوەی بێن وناوچەكانی كەركوك، موسڵ، سەڵاحەدین‌و بەعقوبە بخەنەوە سەر هەرێمی كوردستان.

وتیشی ئەگەر كوردێ كارێكی لەو جۆرە بكات، ئەوا هێزی موختار ڕوبەڕوویان دەبنەوەو سێ‌ پارێزگاكەی هەرێمیشیان لێوەردەگرنەوە،بەڵام شەکریان شکاند.

 ٢٥.٢.٢٠١٣ هەندەران

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی