خوێنه‌رانی هێژا وخۆشه‌ویست ، هه‌روه‌ک ده‌زانن نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستیی خۆی تا به ئیمڕۆ گه‌لێک فیداکاری کردووه و له‌و پێناوه‌ش دا تووشی گه‌لێک تراژێدی ، ماڵوێرانی و قه‌تلووعام بۆته‌وه .
هه‌روه‌ها به هه‌زاران گیراون و ئه‌شکه‌نجه کراون و سه‌ره‌نجام بێ سه‌ره‌و شوێن و ئیعدام کراون .
به‌ڵام نووسینی ئه‌و هه‌مووه ڕووداوانه پێویستی به که‌سانی شاره‌زا له نووسین ، و لێکۆلینه‌وه‌ی ورد و زانستیانه هه‌یه. ئه‌وه‌ی که ده‌یبینن و ده‌یخوێنن ، ته‌نیا وته‌نیا ئه‌وه‌یه‌که من خه‌ریکی کۆکردنه‌وه و نووسینی بیروه‌ری یه‌کانم بووم ،گه‌یشتمه‌وه شوێنێک که باس له یارمحمد طاهری{یارمهمهد} هاته‌وه نێو بیره‌وه‌ری یه‌که .
ژیان و خه‌باتی یارمحمد و بنه‌ماڵه‌که‌ی هینده تاڵ و غه‌م هێنه‌ر بووکه ، نه‌متوانی له ژێر باری قورسی غه‌می ئه‌و تراژێدی یه ده‌ر چم و به سه‌ری دا باز بده‌م . بۆیه‌شه ویستم گه‌لی کورد و هه‌موو لایه‌نگرانی دۆزی کورد له گه‌ل خۆم به‌شداری ئه‌و غه‌مه گه‌وره‌یه بکه‌مه‌وه تا ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئاگاداری زۆری یان له سهربهرخودانی گه‌له‌که‌مان نه‌بوون، ئه‌وانیش بزانن که نه‌ته‌وه‌که‌مان چه‌نده نرخ و به‌هایان بۆ ڕزگاریی خۆیان داوه ؟
هه‌ر وه‌ها دوای ئه‌و نرخانه چ ئه‌رکێکی قورس ده‌که‌وێته‌وه سه‌رشانی جیلی دوای ئێمه ؟
ڕاستی ئه‌وه‌یه که باش ده‌زانم بنه‌ماڵه‌ی هاوشێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاهیری هه‌بوون و هه‌ن که ژیان و به‌سه‌رهاتیان له هی بنه‌ماڵه‌ی یارمهمهد دهردناکتربێ.به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که یارمهمهد دۆست و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رم بووه و ههروههابۆخۆم شاهیدی هه‌موو ئه‌و غه‌در و ڕووداوه جهرگبڕانهم ، ڕه‌نگه باندۆرێکی زیاتریان له سه‌رم دانابێ ،هیوادارم هه‌رکه‌س له لای خۆیه‌وه ئه‌و هه‌وڵه بدات که زیاتر تراژێدی وناحهقیهکانێک که له هه‌مبه‌ر گه‌لی ئێمه کراون،بنووسنه‌وه و بیخه‌نه به دیدی دۆست و دوژمنان .
یارمحمد طاهری {یارمهمهد} کوڕی بگ بابا له ساڵی 1336ی هه‌تاوی له گوندی کارێز و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد، به‌ڵام ئازه‌ری زمان دا له دایک بووه. .ئه‌و یه‌که‌مین مناڵی دایک و بابی خۆی بووه . گوندی کارێز که نیزیک 600 تا 650 ماڵ له خۆی ده‌گرێ و له سه‌ر ڕێگای تڕانزێتیی ورمێ _ تاران له ناوچه‌ی ئه‌نزه‌ل سه‌ربه‌شاری ورمێ هه‌ڵکه‌وتووه.
دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به سه‌ر ڕێژیمی پاشایه‌تیی بنه‌ماڵه‌یی په‌هله‌وی له ساڵی 1357ی هه‌تاوی دا و ده‌ست پێکردنی خه‌باتی ئاشکه‌رای گه‌لی کورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستیی خۆی له سه‌رانسه‌ری کوردستان به گشتی و شیمالی کوردستان به تایبه‌تی ، گوندی کارێز واته گوندی یارمهمهد ، سه‌عید چراغی ، که‌ماڵ ئیبراهیمی ، مشیت تیزفهم{خه‌بات} و ئه‌سلان ته‌قی زاده……. به دایم وه‌ک قه‌ڵایه‌کی پته‌و دژی دوژمن ڕاوه‌ستاوه .
هه‌روه‌ها ئه‌و گونده، هیچکات حازر نه‌بووه ته‌سلیمی فیشار و زۆرداری یه‌کانی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی و کاربه‌ده‌ستانی بێ بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌کی ڕێژیم ودژایه‌تی کردنی بزاڤی گه‌لی کورد. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که زۆر جار له لایه‌ن به ناو “امام جمعه” ی ورمێ واته مه‌لا حه‌سه‌نی یه‌وه ، کارێز به ئیسرائیلی دووهه‌م ناوده‌برا.
کاک یارمهمهد دوای ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نی ده‌گاته 7 ساڵی له گونده‌که‌یان ده‌چێته‌وه قوتابخانه و 7 ساڵ ده‌رس ده‌خوێنێ . پاشان ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێ و هاوکاریی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کا .
یارمهمهد دوای ته‌واو کردنی ته‌مه‌نی قانوونی ، مۆڵه‌تی شۆفێری{تصدیق} وه‌رده‌گرێ و ده‌بێته‌وه شۆفێر . پاشان مۆڵه‌تی لێخورینی ماشێنی گه‌وره وه‌ر ده‌گرێ و له نێوان ورمێ و شاره‌گه‌وره‌کانی تری ئێران دا وه‌ک شۆفێری بار هه‌ڵگری گه‌وره کار ده‌کات و تاده‌ست پێکردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران هه‌ر خه‌ریکی ئه‌و کاره ده‌بێ .دوای سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک ، یارمهمهد له شاری ورمێ وێڕای که‌سانێکی وه‌ک مه‌لا حه‌سه‌نی و کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی تازه بۆ ڕێک و پێک کردن و سازماندانی خه‌ڵک کار ده‌کا .
کاتێک مه‌سه‌له‌ی کورد وکوردستان ده‌ستی پێ‌کرد ، و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به ئاشکه‌را هاته مه‌یدانی خه‌بات، به‌داخه‌وه ڕێژیمی تازه‌ش وه‌ک ڕێژیمه‌کانی پێشوو ، دانی به مافه‌کانی کورد دانه‌نا ، ئه‌وجار کاک یارمهمهدیش ئیدی له گه‌ل به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی تازه که قۆرغی ده‌سه‌ڵاتیان له خه‌ڵک کردبوو ، که‌وته‌وه دژایه‌تی کردن .بۆ وێنه که‌سانێکی وه‌ک حه‌سه‌نی …. به جیددی دژایه‌تیی کورد و دۆزه‌که‌یان ده‌کرد و هاوکات هه‌وڵیان ده‌دا تا له به‌ینی هه‌ردوو گه‌لی کورد وئازه‌ری دا کێشه بنێنه‌وه .
ئیدی ئه‌وجار یارمهمهد به یه‌کجاری ڕێگای خۆی له‌وان جیا کرده‌وه و گه‌ڕایه‌وه گونده‌که‌ی و که‌وته‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی گه‌رم له گه‌ل حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران .
یارمهمهد که‌سێک بوو تابڵێی له گه‌ل خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵات مێهره‌بان ، زمان شیرین و نه‌رم ونیان بوو . به پێچه‌وانه‌وه له هه‌مبه‌ر زاڵمان و زۆرداران دا ئه‌وپه‌ڕی جیدی یه‌تی هه‌بوو . که‌سێکی خاوه‌ن هه‌یبه‌ت و که‌سایه‌تی یه‌کی گه‌وره بوو . حه‌زی ده‌کرد سه‌ری خۆی له پێناو قه‌ول و به‌ڵێنه‌کانی دا به‌خت بکات .که‌سێکی به ناو و بانگ و قاره‌مان ،له لای خه‌ڵکی ناوچه به گشتی و “کوێره‌سوننی یه‌کان ” و “ئازه‌ری یه‌کان به تایبه‌تی جێی ڕێز و موتمانه بوو.
ئه‌گه‌ر باس له قاره‌مانیه‌تی و که‌سایه‌تیی به‌رزی کرابا ، ئه‌ویش وه‌ک زۆر له ئینسانه‌کان پێی خۆشحاڵ ده‌بوو و له ژێر سمێلهکانی قومی له سیگاره‌که‌ی ده‌دا و پێده‌که‌نی . به‌ڵام ، هه‌رگیزله خۆبایی نه‌ده‌بوو و حه‌زی له خۆ به‌زل زانی نه‌بوو.له کۆتایی ساڵی 1360ی هه‌تاوی دا بۆ یه‌ک جاری ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی هه‌ڵبژاردو ته‌واو وه‌خت که‌وته‌وه خزمه‌ت ئامانجه‌کانی . ئه‌و به فیداکاری و مێرخاسی یه‌کانی خۆی زوو توانی جێگای بکاته‌وه و وه‌ک جێگری په‌ل ، سه‌ر په‌ل و جێگری ده‌سته ئه‌رکی نیزامی وه ئه‌ستۆ بگرێ .
به‌رپرسایه‌تیی یارمهمهد هه‌ر چی ده‌بوو با ببایه ،به‌ڵام ڕیز و قورسایی ئه‌و له نێو خه‌ڵک و حیزب دا ، به پله‌ی ته‌شکیلاتی نه‌ده‌به‌سترایه‌وه .چوونکی به کار و تێکۆشانی،جێگه و پێگه‌ی خۆی نیشان دابوو .
له شه‌ڕ و بهربهرهکانیهکان دا ئینسانێکی نه‌ترس بوو . ئه‌و له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی ئه‌وکاتی شیمال به گشتی و ناوچه‌ی ئه‌نزه‌ل و ناوچه ئازه‌ری نشینه‌کان دا به‌شداریی چالاک و بوێرانه‌ی هه‌بوو . ئه‌و هه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌کی رۆژی ته‌نگانه بوو و هه‌میش فه‌رمانده‌رێکی لێهاتووی هێزی پێشمه‌رگه.
ڕێژیم زۆری هه‌وڵ دا تا چ به قه‌ول و به‌ڵێن بێ ، یان به له ژێر فیشار خستنی بنه‌ماڵه‌که‌ی بێ ، ناچار به ته‌سلیم بوون بکات، یان به جۆرێک واز له شۆڕش بێنێ .
به‌ڵام یارمهمهدی پاک و سادق ، دڵسۆز و جوامێر قه‌ت ئیزنی به خۆی نه‌دا که گوێ له‌و شتانه بگرێ و حیزب، شۆڕش و هاوڕێیان و گه‌له‌که‌ی به جێ بێڵێ و باوه‌ڕ به‌و ڕێژیمه بکات .
ڕێژیم بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانن یارمه مهد به چۆک دابێنن ، به هێزی نیزامی ده‌وری ماڵی ئه‌وانی گرت و بنه‌ماڵه‌که‌یان له به‌ر نارنجۆک ورێژنه‌ی گۆله‌یان دا، هه‌ر وه‌ها له ڕۆژی ڕووناک دا وله به‌ر چاوی خه‌ڵک به‌ربوونه گیانی که‌س و کاری یارمهمهد .
هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته، به‌گ بابای باوکی یارمهمهدیان له ساڵی 1362ی هه‌تاوی دا له کاتێک دا که له باغچهکهی خه‌ریکی کار بوو به شێوه‌یه‌کی دڕندانه تێرۆریان کرد. ته‌نیا و ته‌نیا تاوانی ئه‌وه بوو که یارمهمهدی کوری پێشمه‌رگه بووه و ئاماده نه‌بوو ته‌سلیمی ویست و داخوازه‌کانی ڕێژیم بێ .
به‌ڵێ ، باوکی یارمهمهد {به‌گ مه‌مه‌د }به‌گ بابا تاهیری له دایک
بووی ساڵی 1305 ی هه‌تاوی ، له ته‌مه‌نی 57 ساڵی دا تێرۆر کرا .هه‌ر چه‌ند ئه‌و تێرۆره بۆ یارمهمهدی پێشمه‌رگه دا‌غ و په‌ژاره‌یه‌کی له بیر نه‌کراو و قورس بوو به‌ڵام ،نه‌یتوانی شوێن له سه‌ر ڤیرووباوهڕ و کار و تێکۆشانی ئه‌و دابنێ و پاشگه‌زی بکاته‌وه .
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه‌ی ڕێژیم زیاتر یارمهمهدی مکورتر و چالاک‌تر له جارانی کرد . ئه‌و به نیسبه‌ت باوه‌ڕ به ڕزگاریی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی دڵگه‌رم بوو و دوژمن به‌و کرده‌وه یه نه‌یتوانی به ئامانجه‌کانی نامرۆڤانه‌ی بگات .
ڕۆژی 8 ، یان 9ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1363 یارمهمهد وسادق کووهی بۆ هیندێک کاروبار له پێشمه‌رگه‌کان جیابوونه‌وه .
{{سادق کووهی خه‌ڵکی گوندی نه‌ناس له ناوچه‌ی دۆڵی شنۆیه بوو . دوای ماوه‌یه‌ک پێشمه‌رگایه‌تی له هێزی شه‌هید سمکۆی ئه‌وکات له گه‌ل چه‌ند هاوڕێ یه‌کی و له سه‌ر داوای خۆیان نه‌قڵی هێزی شه‌هید سهرگوردعهبباسی بوون و له ده‌سته‌ی شه‌هید فیرۆز له ناوچه‌ی ئه‌نزه‌ل سازمان درابوون . سادق کووهی پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان و نه‌ترس بوو،لێهاتوو و مێرخاس بوو . ئه‌و جێگای موتمانه‌ی هاوڕێیانی بوو }}
به‌ڵام مه‌ئمووریه‌تی یارمهمهد و سادق لانی که‌م بۆ من دیار نه‌بوو ،که داخوا کاریان چی یه و له کوێ مهئمووریهتهکهیان جێ به جێ ده‌که‌ن ؟ ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت که‌ره‌م که‌ڵه‌شی{شه‌هید که‌ره‌م} و یارمهمهد تاهیری جگه‌له کاروباری حیزبی ،دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌کی زۆر گه‌رمیان هه‌بوو . یارمهمهد له قسه‌ی که‌ره‌م ده‌رنه‌ده‌چوو .
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێک به دڵیشی نه‌بووایه ، مادام که‌ره‌م پێی بیگوتایه جێ به جێی ده‌کرد . زۆر جار خۆی ده‌یگوت : به‌س که‌ره‌م پێم نه‌ڵێ ! به‌و مانایه که له به‌رامبه‌ر که‌ره‌م دا وڵامی “نه” ی نیه .له به‌رامبه‌ر باقی هاوڕێیان دا ده‌یتوانی بڵێ : نه ، به‌ڵام له به‌رامبه رکهرهم دا مۆمکین نه‌بوو .ده‌یگوت له هه‌مبه‌ر که‌ره‌م دا ناتوانم بڵێم : نه .
به حه‌ق هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تیان سنوورێکی نه‌بوو .
ئه‌وان خواحافیزیان لێ کردین . که‌ره‌م دیسان له کاتی حه‌ڕه‌که‌ت کردن دا به زمانی ئازه‌ری به یارمهمهدی گوت : ئاگات له خۆت بێ و وشیاربه . یارمهمهد له وڵام داگوتی: غه‌مت نه‌بێ ، به‌س تۆش له خۆت وشیار به . به‌م قسانه یارمهمهد و سادق له ئێمه جیا بوونه‌وه و ڕوویان له ده‌شت و ده‌وروو به‌ری گۆڵی ورمێ کرد . کاتێک ئه‌وان ده‌گه‌نه ناوچه‌که ، له گه‌ل عه‌لی پاسدار یه‌کتر ده‌گرنه‌وه .دوای ماوه‌یه‌ک برای عه‌لی پاسداریش دێته‌وه لایان وپه‌یوه‌ندی و هاتوو چوویان ده‌کات .
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باس له ڕووداوه‌که بکه‌ین با کورته‌یه‌ک له سه‌ر عه‌لی پاسدار بنووسین و بزانین ئه‌و که‌سه کێ بوو؟
له کۆتایه‌کانی ساڵی 1362 که‌سێک به ناوی عه‌لی پاسدار خه‌ڵکی گوندی لهکوپهرانی سه‌ربه شاری ورمێ به برینداری هاتبووه ناوچه‌ی ئه‌نزه‌ل که ئه‌وکات له ژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه دا بوو .ناوبراو پاسدارێکی ڕێژیم بوو . بۆیه‌شه هه‌ر به‌و ناوه ده‌ناسرا .
له کاتی لێپرسینه‌وه دا ناوبراو گوتی : من پاسدار بووم . زۆرم خزمه‌ت به‌م ڕێژیمه کردووه .به‌ڵام ئێستا ئیدی من سیاسه‌تی ڕێژمی کۆماری ئیسلامیم قه‌بووڵ نیه و له خزمه‌تی دا نابم و بۆیه‌ش له گه‌ل ئه‌فرادی ڕێژیم به شه‌ڕ هاتووم و بریندار کراوم . ئه‌وه په‌نام بۆ حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هێناوه .
کوردستان ئه‌و کاته وه‌ک سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی و ته‌نانه‌ت باقی که‌س و لایه‌نی مۆخالیفی کۆماری ئیسلامیی لێ هاتبوو .زۆر حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تی ڕوویان له کوردستان ده‌کرد که به‌شێکی له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران د ابوو . ته‌نانه‌ت هیندێکیان بۆ پاراستنی گیانیان و هه‌روه‌ها هیندێکیشیان بۆ جێ به جێ کردنی پیلانه‌کانیان خزابوونه کوردستان .به‌داخه‌وه عه‌لی پاسدار یه‌کێک له‌وانه بوو.
هه‌ر چه‌ند مرۆڤ ناتوانێ بڵێ که ، ئه‌و هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژ دا بۆ جێ به جێ کردنی پیلانێک هاتبووه کوردستان ! به‌ڵام ده‌کرێ دوای جێگیر بوونی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه دا و ناسینی هاوڕێیانی حیزبی و ناوچه‌که ، کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم که‌وتبنه‌وه په‌یوه‌ندی له گه‌لی دا و ئه‌و پیلانه‌یان داڕشت بێ که به شه‌رتی تێرۆری هاوڕێیانی حیزبی به‌خشرابێت ؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره و به دڵنیای یه‌وه ده‌توانین بیڵێین ئه‌وه‌یه که عه‌لی پاسدار له سه‌ره‌تا دا پیلانی تێرۆری یارمهمهدی نه‌بووه .
به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که، هه‌ر ماوه‌یه‌ک پێش تێرۆری یارمهمهد و سادق ، له ڕێگای برای عه‌لی پاسدار که به دایم له هاتوو چوو دا بووه ، پیلانه‌که داڕێژراوه . چوونکی ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه ، هه‌ر زۆر زووتر ده‌یانتوانی یارمهمهد بکوژن یان به جۆرێک بیخه‌نه‌وه داوی ڕێژیم و به دیلی بگرن . یارمهمهد چه‌ندین جار له‌گه‌ل ئه‌و چووبوونه گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ورمێ و ته‌واوی پاراستن وجێگا و ڕێگای یارمهمهد له ده‌ست ئه‌وان د ابوو .یارمهمهد یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که دیفاعی له مانه‌وه‌ی عه‌لی پاسدار له ناوچه دا ده‌کرد .
ته‌نانه‌ت هه‌وڵی دا تا ماڵ و ئیمکانات بۆ عه‌لی پاسدار په‌یدا بکات .زۆر یه‌ک له هاوڕێیان ڕه‌خنه‌یان له یارمهمهد ده‌گرت که بۆچی هینده عه‌لی پاسدار له خۆی نیزیک ده‌کاته‌وه ؟
به‌ڵام یارمهمهد هه‌ر چه‌نده قاره‌مان و سادق بوو ، ئه‌وه‌نده‌ش دڵناسک و دڵپاک بوو . ئه‌و به گوێره‌ی پاکی و بێگه‌ردیی خۆی ته‌ماشای ده‌وروو به‌ری ده‌کرد .زۆریش له باری سیاسی یه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که نه‌ده‌چوو .هه‌ر به‌و دڵ‌پاکی یه‌شی بوو که چه‌ندین جار له گه‌ل عه‌لی پاسدار چووبووه گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری شاری ورمێ وته‌نانه‌ت جارێکیان یارمهمهد نه‌خۆش ده‌که‌وێ .
عه‌لی پاسدار ده‌یباته‌وه گونده‌که‌ی خۆیان ودوکتۆرێک بۆ یارمهمهد دێنێ و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی یه‌که‌ی ده‌کات .یارمهمهد به ته‌واوی باوه‌ڕی به عه‌لی پاسدار کردبوو و قه‌تیش بیری له‌وه نه‌ده‌کرد که ناوبراو فرێوی بدات و ده‌ست بۆ تێرۆری ببات .
به‌ڵێ ، ئه‌و هاتوو چوویه نیشان ده‌دات که تا دواڕۆژهکانیش عه‌لی پاسدار پیلانی تێرۆری یارمهمهدی نه‌بووه .ئه‌گه‌ر ویستبایه له‌و سه‌فه‌رانه دا زۆر به هاسانی ده‌یتوانی یارمهمهد بکوژێ .واته یارمهمهد له نێو ده‌ستیان د ابوو چ به گرتن دانی و چ تێرۆری بۆیان هاسان بوو . به‌ڵام دووریش نیه‌که ئه‌وان پیلانی گه‌وره‌تریان به دهستهوهبێ ! ئه‌ویش ده‌یتوانی تێرۆری که‌ره‌م که‌ڵه‌شی و که‌سانێکی تر بێ . به‌ڵام تێرۆری که‌ره‌م بۆ ئه‌و هینده هاسان نه‌بوو .
دوای یه‌ک گرتنی یارمهمهد و سادق له گه‌ل عه‌لی پاسدار ، چه‌ند ڕۆژێک پێکه‌وه له گونده‌کانی کارێز و جهبهلکهندی و ….. له قه‌راغ گۆڵی ورمێ و ئه‌و ده‌ورووبه‌رانه ده‌مێننه‌وه . له ته‌واوی ئه‌و ڕۆژانه دا برای عه‌لی پاسدار به نهێنی ڕابیتی به‌ینی کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم و براکه‌ی{عه‌لی} بووه .
سه‌ره‌نجام موعاملهکه سه‌ری گرتووه و له سه‌ر تێرۆری یارمهمهد و سادق ساغبوونه‌ته‌وه .ئه‌وان ڕازی ده‌بن که خۆیان ئه‌و خیانه‌ته له گه‌ل دۆسته‌کانیان بکه‌ن .به‌ڕاستیش له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه دا یارمهمهد زۆری یارمه‌تی به عه‌لی پاسدار کردبوو و پاراستبووی
.به قسه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ماڵانه‌ی که له‌وماوه‌یه دا هاتووچوویان کردووه ، له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه دا برای عه‌لی پاسدار ڕۆژانه و په‌یتا په‌یتا له هاتووچوو دا بووه . پێیه‌کی له ورمێ و ئه‌ویتریان لای براکه‌ی و یارمهمهد و سادق بووه .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌موو هاتوو چوویهش بۆ یارمهمهد و سادق گومانێکی دوروست نه‌کردووه که ئه‌و ئینسانه نان کوێر و نمه‌ک به حه‌رامانه‌ی به زاهیر دۆست وبه دڵ خائین ،خه‌ریکی داڕشتنی پیلانی تێرۆریانن و پیلانه‌که‌ش حه‌تمی بۆته‌وه……
_______________
ژیاننامه‌ی یارمهمهد ی قاره‌مان وتراژیدی بنه‌ماله‌که‌ی !به‌شی کۆتایی.
هه‌ر وه‌ک له به‌شی پێشوودا باسی به‌شێک له ژیانی یارمهمهد، فه‌رمانده‌ری لێ هاتوو کرا،هه‌ر وه‌ها له‌و به‌شه‌ش دا هه‌ول دده‌ین باسی به‌شی دووهه‌می ژیان و به سه‌رهاتی ئه‌و رۆڵه ولات پارێز وبنهماله نه‌ترس وخۆراگره بکه‌ین.
به‌لێ، شه‌وی 1363.7.16 یارمهمهد تاهیری و سادق کووهی له گه‌ل علی پاسدار و براکه‌ی له مالی یه‌کێک له خزمه‌کانی یارمهمهد ده‌بن. به‌هۆیه‌کی نادیار، ئه‌و شه‌وه یارمهمهد بریا ده‌دا که له مال و گونده‌که دا نه‌مێنن وبۆ سه‌لامه‌تیی خۆیان بچنه چیای سپی رووبه‌رووی گۆلی ورمێ. چیای سپی وه‌ک دیوارێک هه‌ر دوو ناوچه‌ی ئه‌نزه‌ل و کهناربهرۆژ له یه‌ک جیا ده‌کاته‌وه. ئه‌و جێگایه‌ی که کاک یارمهمهد بۆ مانه‌وه دیاری ده‌کا، ده‌که‌وێته هه‌رێمی ئه‌نزه‌ل و نێزیک گوندی کارێزێ (کهریز) که جێگای له دایک بوونی کاک یارمهمهد ه.
کاتێک که یارمهمهد و هاورێیانی ده‌گه‌نه جێگای دیاری کراو، دوای دانانی به‌رنامه‌ی نیگهبانی، یارمهمهد وهاورێ که‌ی ده‌خه‌ون و برای علی پاسدار ده‌بێته نیگهبان. ناوبراو له گه‌ل براکه‌ی زۆر به شیوه‌یه‌کی ناجوامێرانه یارمهمهد و هاورێکه‌ی سادق کووهی له خه‌ودا ده‌ده‌نه به‌رده‌ست درێژ و شه‌هید ی ده‌که‌ن و چه‌ک و چۆلییان هه‌لده‌گرن و ده‌چن خۆیان ته‌سلیمی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن.
تێروری ئه‌م دوو پێشمهگهیه داخێکی مه‌زنی دانا سه‌ر دڵی هه‌موو ئوگران و ئازادی خوازانی کورد به گشتی و دۆست و هه‌ڤال و هاوسه‌نگه‌رانی یارمهمهد تاهیری و سادق کووهی. یه‌کێک له دۆسته‌کانی یارمهمهد که ناسراویی له گه‌ل قاتلهکانیش هه‌بوو، زۆر هه‌ولی دا تا بزانێ که یارمهمهد به چ شێوه‌یه‌ک تێرور کراوه. ناوبراو ده‌لێ: ” من چه‌ند جار ئه‌م باسه‌م له گه‌ل علی پاسدار هێنایه گۆری. به‌لام ئه‌و هه‌ر ئاماده نه‌بوو باسی تێرورهکهم بۆ بکا. به‌لام من هه‌ر سه‌ر کاری خۆم سوور بووم که له زمانی ئه‌وان بزانم که ئه‌م بێ به‌ختییه چون رووی داوه” به‌لام دوای علی پاسداررۆژێکی به ته‌واوی باسی رووداوه‌که بۆ ئه‌م براده‌ر ده‌گێرێته‌وه .
علی خیانه‌تکار و قاتل به‌م شیێوه‌یه باسی تێروری رۆژی 63.7.16 ده‌کا:
“دوای نان خواردن و پێشوودانێک، یارمهمهد وتی، نابێ ئێمه ئه‌م شهوئێره بمێنینه‌وه. ره‌نگه دوژمن له مانه‌وه‌ی ئێمه ئێره ئاگادار بێ. له به‌ر ئه‌وه، یارمهمهد قه‌راری دا که بۆ نوستن و مانه‌وه ده‌چینه چیا. ئه‌و بۆ خۆی به‌له‌د و شاره‌زا بوو، ئه‌و جیگا و شوێنی مانه‌وه‌ی دیاری کرد. ئێمه شه‌و دره‌نگ وه‌رێ که‌وتین. راستی ئه‌من (علی پاسدار)زۆر ده‌ترسام.
ئیمه زۆرتر له سادق ده‌ترساین. له به‌ر ئه‌وه که سادق زۆر باوه‌ری به ئێمه نه‌بوو، هه‌ر به چاوی شک و گومان ته‌ماشای ده‌کردین. به‌لام یارمهمهد به ته‌واوی باوه‌ری به ئێمه هه‌بوو. ده‌با ئێمه زۆر وریا بین هه‌تا بتوانین پیلانه‌که‌مان جێ به جی بکه‌ین. ئێمه گه‌یشتینه جێگای دیاری کراو. یارمهمهد و ئه‌وان زۆر ماندوو و بێ خهوبوون.
به‌لام من و براکه‌م هه‌ر ده‌ترساین و خه‌ومان نه‌ده‌هات هه‌ر دله خۆرپه مان هه‌بوو. من و براکه‌م قه‌رارمان دا، هه‌تا ئه‌وان نه‌خه‌ون و ئێمه نه‌بینه نیگهبان هیچ کارێک نه‌که‌ین. یارمهمهد، نیگهبانی دیاری کرد‌و و تی هه‌ر که‌س یه‌ک ساعت نیگهبانی بدا هه‌تا به‌یانی دنیا رووناک ده‌بێ. سادق بۆ پۆستی به‌ره به‌یانی دیاری کرا و خۆشی بۆ پۆستی یه‌که‌م و ئێمه‌ش بۆ پۆسته‌کانی نێوه‌راست. کاتێک که یارمهمهد پۆسته‌که‌ی خۆی ته‌واو کرد، نۆره‌ی نیگهبانی گه‌یشته برای من و یارمهمهدیش سه‌ری دانا و خه‌وت. برای من ، منی ئاگادار کرد، هه‌ر چه‌نده هه‌تا یه‌ک سانیه‌ش خه‌و له چاوم نه‌که‌وتبوو.
ئێستا ئه‌وان هه‌ر دوویان نوستوون و ئێمه‌ش نیگهبانین. ئێمه وا بریارمان دا که پێشتر سادق بکوژین و دوایش یارمهمهد”
به‌لێ ، یارمهمهد و سادق به دلی پاک ودۆستانه دکهونه خه‌وتن وئه‌و هه‌ر دوو گورگێن خائین وبێ به‌خت و دلرهش ده‌بن به نیگهبان وپارێزه‌ری گیانی ئه‌وان.
علی پاسدار له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ده‌لێ:” ئێمه ئه‌وه‌ل تفه‌نگی یارمهمهد مان له به‌ری سه‌ری هه‌لگرت ودوای سادق مان دا به‌ر ره‌گبار و هه‌ر له جێ دا کوشتمان. کاتێک یامهمهد به ده‌نگی ره‌گبار به خه‌به‌ر هات و هه‌ستا وله تفه‌نگی خۆی گه‌را و وتی ئه‌وه چی بوو؟ به‌لام تفه‌نگی خۆی نه‌دیته‌وه، وتی کا چه‌که‌که‌م؟ ئه‌وا ئێوه چی ده‌که‌ن؟ کاتێک یارمهمهد دیتی که هیچ ده‌نگی شهر و چه‌کان نایێ، زانی ئه‌وا کاری ئێمه‌یه و گوتی ئه‌وا چ بێ بهختیبوو ئێوه له گه‌ل ئێمه‌تان کرد؟ ئه‌وه‌ش پاداشتی چاکه‌ی ئێمه بوو؟ گوتی: ئیوه بۆ چی سادق تان کوشت؟ خراپه‌ی سادق له گه‌ل ئێوه چی بووه؟ علی پاسداری قاتل ده‌لێ پێمان گوت: له جێگای خۆت ته‌کان نه‌خۆی، ئه‌توش ده‌کوژین! قاتل به یارمهمهد ده‌لێ قسه‌کانی دوایت بکه .
کاتی توش هێنده نه‌ماوه و ده‌تکوژین. یارمهمهد هیچی له ده‌ست نایێ و له سه‌ر چۆکانی داده‌نیشی و ده‌ڵی: خوا ئه‌م بێ به‌ختی وخیانهته قه‌بوول ناکا. هه‌ر وه‌ها یارمهمهد به منی گوت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌مکوژن، کا سیگارێکم بده‌نێ بکێشم دوای بمکوژن.
ئێمه سیگارێکمان بۆ لای فرێدا، بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ک بکا، سیگاره‌که هه‌تا نیوه‌ی کێشا و نه‌کێشا یارمهمهدیش مان وه به‌ر ره‌گبار دا کوشتمانهوه. دوای کوشتن چه‌ک و ره‌خت و مه‌داریکی ئه‌وانمان هه‌لگرت و له چیای سپی هاتینه خوارێ و چووین و خه‌به‌ره‌که‌مان به حکوومه‌ت دا. دوای له گه‌ل کاربه‌ده‌سته‌کانی حکوومه‌ت هاتینه سه‌ر جه‌نازه‌کان و ئه‌وان جه‌نازه‌کانیان له گه‌ل خۆیان هێنایانه شاری ورمێ. هه‌ر وه‌ها جه‌نازه یارمهمهد و سادق یان له ماشین دانا له ناڤ شاری ورمێ و گونده‌کانی گهراندیان.
به‌لێ ئه‌وا ده‌قی قسه‌کانی قاتلی خیانه‌تکار و تێروریستی کۆماری ئیسلامی ئیران علی پاسدار بوو له سه‌ر چوونیه‌تی تێرورکردنی، دوو قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌رێمی شیمالی کوردستان ئیران .
به‌لێ خوێنه‌رانی به‌رێز، یارمهمهد تاهیری پێشمه‌رگه‌ی دل پاک و میوان دۆست، به‌م شێوه‌یه ده‌بێته قۆربانی سه‌داقه‌ت و مروڤ دۆستی و به ده‌ستی که‌سێک تیرور ده‌کرێ که له رۆژی هاتنی بۆ ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه هه‌تا رۆژی تێرورکردنی ئه‌و که‌سه ده‌پاراست و هاوکاری ده‌کرد. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بلێین که، گه‌لی ئێمه له دژی حکوومه‌تێکی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست وزۆردار خه‌باتی کردووه، و ده‌یکا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆیی، ڕێژیمێک که هیچ مه‌رج و قانوون و پرێنسیپێکی ئه‌خلاقی و ئێنسانی نه‌پاراستووه و نایپارێزی.
تیرور کردنی کاک یارمهمهد وههڤالهکهی کاک سادق به‌و شێوه ناجوامێرانه به‌ده‌ستی علی پاسدار و براکه‌ی، بووه هۆی غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆر له سه‌ر دلی خه‌لکی کوردستان به گشتی و هاوسه‌نگه‌رانی به تایبه‌تی. تا ئه‌و کات زۆر کادر وپێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌و هه‌رێمه دا به ده‌ستی رێژیم شه‌هید کرابوون، به‌لام ئه‌وه‌ی که زۆرتر خه‌لک و پێشمه‌رگه‌کانی داغداری کرد، شێوه‌ی تێرور کردنی ئه‌م دوو هاورێ یه بوو.
ئه‌وه‌ی دیار بوو که کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئیران، قێم و قه‌ناعه‌تی یان به شه‌هید کردنی یارمهمهد و بابی به دوا نه‌هات. ئه‌وه‌ی راستی بێ ، دوژمن ده‌یه‌ویست ریشه‌ی بنه‌ماله‌ی یارمهمهد تاهیری ده‌ربێنێ و ئه‌م بنه‌ماله له ناوچه به گشتی و له ناو خه‌لکی کۆرهسونی وئازه‌ری به تایبه‌تی بکا به ده‌رسی عیبره‌ت و ئه‌وان بترسێنێ، هه‌تا که‌س له‌و هه‌رێمه جورئه‌تی ئه‌وه نه‌کا و ببێته پێشمه‌رگه و دیفاع له ماف و ،ولات و که‌رامه‌تی خۆی بکا. هه‌ر بۆیه بنه‌ماله‌ی قاره‌مان و ولات پارێزی یارمهمهد ، هه‌ر ده‌م و کات له بن چاوه‌دێریی رێژیم و کاربه‌ده‌سته‌کانی دا بووه.
به شه‌هید کردنی یارمهمهد ، پێوه‌ندی وهاوکاریی خه‌لکی گوندی کارێز(کهریز) وخزم وکه‌س وکاری له گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی ماف خوازی گه‌لی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان ئیران وه‌ک باقی ناوچه‌کانی کوردستان کۆتایی نه‌هات.
له سالی 1373 پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزب به ناویی ئه‌سلان تقی زاده بۆ سه‌ردانی بنه‌ماله‌که‌ی ده‌چێته گوندی کارێز. به داخه‌وه له رۆژی 1373.6.25 له مالێکی گوندی کارێز دا له لایه‌ن دوژمنه‌وه ئاشکه‌را ده‌کرێ . هێزه‌کانی رێژیم بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قه و شهر له‌و ماله بێت، بێ ئه‌وه‌ی بزانێ كێ له‌و ماله‌یه، به توندترین شێوه ئه‌م ماله ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ست درێژی و وێرانی ده‌که‌ن. له‌و هێرشه‌ی هێزه‌کانی دوژمنی دل ره‌ش و هۆودا دوو که‌س به ناوه‌کانی: سهراب تاهیری برای شه‌هید یارمهمهد، اسفندیار تاهیری ئاموزای یارمهمهد شه‌هید ده‌بن. هه‌ر وه‌ها گۆیا ئه‌سلان تقی زاده پێشمه‌رگه‌ی حیزب له‌و ماله بووه، به‌لام له و رۆژه‌وه هه‌تا ئێستاش سهرنووشتی نادیاره. له کوشتن یان گرتنی هیچ خه‌به‌رێک نییه.
دوای شه‌هید کردنی ئه‌م دوو لاو و گه‌نجی گوندی کارێزی خۆراگر‌و قاره‌مان، هه‌ر وه‌ها چه‌ند که‌سی دیکه له بنه‌ماله‌ی تاهیری به‌تاوانی هاوکاری له گه‌ل حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران به ده‌ستی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیران گیران و ره‌وانه‌ی شکهنجهگاکانی رێژیم له شاری ورمێ کران. ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ش دوای ماوه‌یه‌کی دوور ودرێژ له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئه‌زییه‌ت و ئازاری زۆر، هه‌موویان له زیندانی ورمێ ئیعدام کران که ئه‌وه‌ش ناو یانه:
1.شهاب ا‌لدین طاهیری دوهه‌مین برای یارمحمد طاهری له سالی 1341 له‌دایک بووه
2.سنار طاهری کوری بایرام خه‌لکی گوندی کهریز
3.محمدامین مجیدزاده کوری عبدالحمید خه‌لکی گوندی کهریز
4.فیروز تقی زاده ئامۆزایی ئه‌سلان، خه‌لکی گوندی کهریز
5. عوض …خه‌لکی گوندی کهریز.
به‌لێ نێزیک به یه‌ک سال ئه‌م 5 گه‌نج وخۆرتێن ولات پارێز له ژێرسهختترین ئه شکه‌نجه و ئه‌زییه‌ت وئازاری غه‌یری ئێنسانیی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیران به چۆک دا نه‌هاتن و ته‌سلیمی ئهوئه شکه‌نجه و سلووله‌کانی ته‌نگ و تاریکی ئه‌وان نه‌بوون. له ئاخری دا ئه شکه‌نجه‌گه‌ران وکاربه‌ده‌ستانی رێژیم چاوی دیتنی قه‌لافه‌تی جوامێرانه و به‌رخودانی ئه‌وانی نه‌ما و به تاوانی هاوکاری له گه‌ل حیزبی دێموکرات و کوشتنی علی پاسداری خیانه‌تکار ئیعدام کران و گیانی خۆیان فیدای رزگاریی گه‌ل و نیشتیمانی یان کرد.
ئه‌م پێنج لاوه ئاماده بوون گیانی خۆیان به ئازادی ببه‌خشن، به‌لام قه‌ت و قه‌ت ئاماده نه‌بوون سه‌ری خۆیان بۆ دوژمن دانه‌وێنن و ته‌سلیمی نه‌یاری خۆیان بن. حکوومه‌ت و کاربه‌ده‌سته‌کانی ، به کوشتن و ئیعدام، گرتن وتیرور ده‌یهه‌ویست خۆف و ترس له دلی خه‌لکی کۆرهسونی وئازه‌ری و بنه‌ماله‌ی تاهیری ساز بکه‌ن، تا به‌م شێوه‌یه ده‌ست له خواست و ویستی کورد وکوردایه‌تی خۆیان هه‌لگرن.
به‌لام بنه‌ماله‌ی سه‌ربلند وتێکۆشه‌ری تاهیری ئاماده نه‌بوون سه‌ر بۆ ئه‌م رێژیمه دابنوێنن و ده‌ست له کورد بوونی خۆیان هه‌لبگرن. هه‌رئه‌و به‌رخودان و فیداکاریه‌ی بنه‌ماله‌ی تاهیریش بوو که بووه به سه‌مبۆلی کوردایه‌تی و به‌رخودان. بۆیه له ناوچه‌که دا به گشتی و له ناو کوردی کۆرهسۆنی و ئازه‌ری دا به تایبه‌تی بنه‌ماله‌ی یارمهمهد به ده‌ست و قامک به یه‌کتریان نیشان ده‌درا و ده‌درێ.
دوای شه‌هید کردنی، باب و سێ کوره‌که‌ی، ئیدی هیچ پیاو وگهنجێک له ره‌گه‌زی نێرینه له بنه‌ماله‌ی یارمهمهد نه‌ما که حکوومه‌ت قین وکهربوو وکینی خۆی به سه‌ری دا برێژێ.
له‌و بنه‌ماله‌یه دا ته‌نیا دایکی یارمهمهد له گه‌ل دوو بووکی گه‌نج و ره‌ش بۆش ، وچه‌ندین زارۆک بێ باب مانه‌وه. کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت له‌و جنایه‌ته‌ی خۆیان شه‌رمیان نه‌ده‌کرد و زۆر جاران بنه‌ماله‌ی نیشتیمانپه‌وه‌ری تاهیری بۆ خه‌لکی ناوچه وبنه‌ماله‌ی پێشمه‌رگه‌کان وه‌ک نموونه ده‌هێنا ودهیگۆت: هه‌ر که‌س پێی خۆشه پێشمه‌رگایه‌تی و کوردایه‌تی بکا، با بنه‌ماله‌ی یارمهمهد به چاوی خۆی ببینێ. به‌لێ بنه‌ماڵه‌ی تاهیری، 4 قاره‌مان ،4 تێکۆشه‌ر، 4 ئازادی خواز و ولات پارێز، 4 که‌س له ئه‌ندام و نان هێنه‌ری بنه‌ماله‌که‌یان به ده‌ستی غه‌در وخیانه‌ت له ده‌ست دا.
دیاره زۆر بنه‌ماله له کوردستان دا هه‌ن که 4 که‌س، یان به‌لکوو زۆرتریش له‌م رێگایه دا شه‌هید بووبن، به‌لام باوه‌ر ناکه‌م که به‌و شێوه‌یه‌ی بنه‌ماله‌ی تاهیری به غه‌در و خیانه‌ت بووبێ. هه‌ر وه‌ک پێشتر باسم کرد بێجگه‌له کاک یارمهمهد نه‌بێ، که‌س له‌مانه پێشمه‌رگه نه‌بوون . راستی هه‌ر کات بنه‌ماله‌ی یارمهمهد وه‌بیرم دێت، یه‌ک راست گۆرانی شوان په‌روه‌رله مێژکم دا ده‌نگ ددهتهوه ودهلێ:”ما‌لا بابێ من ما‌لا مێرانه ههیواخ” هه‌تا دهوو ما‌لا بابێ یارمهمهد ما‌لا خاشمێر ، گه‌ڕناس وئهگیتان بوو، لێ مخابن ئیروئهگیت ومێرخاس لێ نه‌مانه.
به‌لێ، ئهمرو له جێگای ئه‌م 4 قاره‌مان و تێکۆشه‌رانه، ته‌نیا دایکی ره‌شپۆش و جه‌رگ سووتاوی یارمهمهد، شهاب ا‌لدین و سهراب و مێرده‌که‌ی ، بگ بابا له ده‌ستی داوه ، ئێستا له گه‌ل هه‌ر دووبووک و منداله‌کانی یارمهمهد و شهاب ا‌لدین له یه‌ک مال دا ده‌ژین که منداله‌کان چاوی یان هه‌ر له رێگای باب و باپیرهکهیانه.
ئه‌گه‌ر مروڤ بیهه‌وێ دوای شه‌هید کردنی ئه‌م 4 که‌سه ، باسی وه‌زع و گۆزهرانیان بکا ، بۆ خۆی داستانێکه و ده‌توانێ ببێته‌وه کتبێک. تیروری هه‌ر گه‌وره ومه‌زن دوای ئیعدام و کوشتنی شهاب ا‌لدین و سهراب ده‌ستی پێ کرد. سێ بنه‌ماله بێ سه‌رپه‌ره‌ست مانه‌وه، ئێستا بێجگه‌له مندال و ژن ، که‌س نه‌ماوه بۆ سه‌رپه‌ره‌ستی وبهخێوکردنیان.
ئه‌م سێ بنه‌ماله (مالی :به‌گ بابا، یارمهمهد و شهاب ا‌لدین) که هه‌رکامه‌یان ژیان و مالی خۆیانیان هه‌بوو، جارێکی دیکه ناچار هه‌ر سێ ماله‌که له گه‌ل ده‌رد و غه‌مگینی یه‌کی زۆر له مالی پێشوویان کۆببنه‌وه و سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو تالی و نه‌خۆشییانه ده‌ست و په‌نجه له گه‌ل ئه‌م ژیانه سه‌خت و دژواره نه‌رم بکه‌ن وفێری ژیانێکی تازه بن.
به‌لام چ ژیانێک؟ ته‌نیا ناوی ژیانه. هه‌موو که‌س ئاگاداره که له ئیران به گشتی و له کوردستانی خۆمان دا به‌تایبه‌تی ژیان بۆ بنه‌ماله‌یه‌ک که چه‌ند که‌س شه‌و ورۆژ کار ده‌که‌ن چه‌نده سه‌خت و دژواره، باشه بلێی بنه‌ماله‌یه‌کی وه‌ک بنه‌ماله‌ی یارمهمهد تاهیری که ئه‌م تراژیدییه ی به سه‌ر هاتبێ و دوژمنێکی وه‌ک کۆماری ئیسلامیشی هه‌بێ، تو بلێی ئه‌م سێ خانم و خاتوونه چوون له گه‌ل چه‌ندین مندالی بچووک و مه‌دره‌سه ، ژیانیان کرد بێ؟ له هه‌موویان گرینگترئههیه که له کۆمه‌لگای ئێمه دا فه‌رهه‌نگێکی زال هه بووه و هه‌یه که کار و زۆر شتی دیکه بۆ ژنان عه‌یب و عاربوو. باشه، له کۆمه‌لگایه‌کی وادا تو بلێی ئه‌م دایکانه چ زه‌حمه‌ت و دژوارییێکیان کێشا بێ بۆ گه‌وره کردنی منداله‌کان و ناردنی یان بۆ
خوێندن؟؟ من نامهه‌وێ ئێستا جوابی ئه‌م پرسیارانه بده‌مه‌وه، جارێ کاتی نه‌هاتووه باس بکه‌ین تا زۆرتردلی دوژمنان خۆش بکه‌م. هێوادارم رۆژێک بێ که بتوانین هه‌م باسی خۆراگری و قاره‌مانیه‌تیی ئه‌وان بکه‌ین،هه‌میش باسی ئه‌و هه‌موو زه‌جر و زه‌حمه‌ت و نه‌هامه‌تی یه‌کانی ئه‌وان بکه‌ین که زۆر زۆرترن. با رۆحی ههمووشههیدهکانی کورد وکوردستان شاد بێ وبنهماله و منداله‌کانی یان با هه‌ر سه‌ر به‌رز و سه‌رفه‌راز بن.
ئه‌مه‌ش ناوی شه‌هیده‌کانه:
1.بگ بابا تاهیری سالی دایک بوون 1305 بابی یارمهمهد، سالی تیرور 1362 گوندی کهریز
2.یارمهمهد تاهیری سالی دایک بوون 1336 ،سالی تیرور 1363.7.16 چیای سپی
3.شهاب ا‌لدین تاهیری سالی دایک بوون 1341.7.7 سالی اعدام 1374.4.5 برای یامهمهد زیندانی ورمێ
4.سهراب تاهیری سالی دایک بوون 1349 سالی شه‌هید کردن 1373.6.25 گوندی کهریز
ئه‌م چه‌ند که‌سه‌ش ئامۆزا و که‌س و کاری یارمهمهدن که هه‌ر له‌و رابتهیه دا شه‌هید کراون:
1.سه‌نار تاهیری کوری بایرام سالرۆژی اعدام 1374.4.5 زیندانی ورمێ
2.اسفندیار تاهیری کوری بایرام سالرۆژی شه‌هید بوون 1373.6.25 گوندی کهریز
3.محمدامین مجیدزاده کوری عبدالحمید رۆژی اعدام 1374.4.5 زیندانی ورمێ
4.فیروز تقی زاده رۆژی اعدام 1374. 4…. زیندانی ورمێ
5.عوض …… رۆژی اعدام 1374.4 ….
یادیان به خێر و ڕووحیان شاد
