له دوای کۆماری کوردستان ودەست پێ کردنەوەی شۆرشی نوێ ژنانیش وەک پیاوان رۆڵیکی گرینگیان بینیوە لە ناو ریزەکانی پێشمهرگهدا و هه ر دهم ههنگاویان بۆ ئازادی و یهکسانی ههڵهێناوه.
بە درێژایی شورشەکانی گەڵی کورد لە سەرتاسەری کوردستانی دابەش کراو داو لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کوردی لێ دەژی زۆرن ئەو ژنە کوردانەی کە بەشی زۆری تەمەنیان لە پێناو خەبات و شورشی ئازادی خوازانەی گەلی کورد تەرخان کردووە یان ئەو ژنانەی کە لە شورش دا چەک لە شان هاوشانی پیاوان لە مەیدانی بەرخودان لە سەنگەری بەربەرەکانی لە گەڵ دوژمنی داگیر کەری کوردستان دا بوون و هەن ،تەنانەت لەو رێگەش دا زۆرن ئەوانەی کە گیانی خۆیان فیدایی ئازادی گەلەکەیان کردووە.
نابێ ئەو شیرە ژنانە لە بیر بکەین کە هەموو کات پاڵ پشتی پیاوەکانیان بوون و تا ببنە ورەو وزە بۆ خەبات و خۆراگری و ئەو ژنانەش کە هەموو کات لە خزمەتی گەل و نیشتمان دا ئامادەی هەموو کار و ئەرکێکی شورش بوون کە پێ یان سپێردرابێت
ناکرێ رٶڵی ئەو دایکانە هیچ کات لە بیر بکرێ کە رٶڵە کانیان پێش کەش بە بارەگای خەبات لە پێناو ئازادی دا کردووە و لەو رێگەش دا کەم نین ئەو دایکانەی جگەر گوشەکانیان هەر لەو رێگەو رێبازەدا شەهید بوون
بۆیە ژنی کورد هەردەم بە هەست بە بەرپرسایەتی کردن لە بەرامبەر روداوەکان دا هەڵوێستی گرینگی هەبووە و لە مەیدانی تێکوشان دا هەموو کات شان بە شانی پیاوان لە هەموو بوارەکانی ژیان دا و یەکێک لەوان لە ناو شورش دا ئامادە بوون
لەم سەردەم و سەدەیە دا کە سەردەمی تەکنولوژیا و زانستە ژنانیش وێرای پیاوان لە هەموو بوارەکان دا بەرەو پێشکەوتن دەچن و زۆرن ئەو ژنانەی کە هەر ئیستا لەم سەردەمەدا پەرلەمانتاریکی بە توانان، یان دیپلوماتکاریکی شارەزا و یان سیاسەتمەدارێکی سیاسی زان و هەروەها نوسەرێکی قەڵەم رەنگینن
زۆرن ئەوژنانەی کە تیکوشەرێکی گرینگی ناو شورشن لە بوارە جیاکان داو هەر ئیستاش لە ناو ریزەکانی شورش دا شان بە شانی پیاوان درێژەدەری خەباتن و لە پێناو یەکسانی و مافەکانی ژنان دا تێدەکوشن و بۆ رزگاری نەتەوە ی کورد هەر دەم ئامادەی گیان بەخت کردن و قوربانی دانن
بواری راگەیاندن و میدیا کە ئێستارۆلێکی گرینگی هەیە لە خەباتی گەلی کورد دا ژنان بە تایبەت لەو بوارەدا زۆر چالاکن چونکە راگەیاندن وایی کردووە کە دەنگی کورد لە هەموو ماڵێکی کورد و غەیری کورد دا بوونی هە بێت و لە هەواڵ و زانیاری یەکانی کوردستان و جیهان ئاگادارن بن
هەر چەندژنان لە لایەن رژیمە داگیر کەرەکانی کوردستان بەرەورووی توندترین سزا و هەرەشەی کوشتن بونەتەوە و به ههزاران ژنی ئازادی خواز له زیندانهکاندا توند کراون یان زینده به چاڵ کران و بە هەزارانیش دەست درێژیان کرایه سهر و له سێداره دران بەڵام ورەی شورشگیری ژنان هەرگیز کەمی نەکردووە و ئیمانیان بە خەبات و سەرکەوتن هەموو کات زیاتر بووە
بۆیە دەبێ ژنان بە هەست بە مەسئولیەت کردن هەر لەو مەیدان دا و بە شێوەی جوراو جورو چرتر درێژە بەو خەباتە گرینگەکەیان بدەن لە پێناو بە دەست هێنانی مافی زیاتر بۆ ژنانی کورد و لەم خەباتە نەوەستن تا مافەکانیان هەمووی بە دیی دێ
جێگهی خۆیهتی بهراستی و له دڵهوه چهپکه گولی رێزۆ و خوشهویستی و سپاس بنێرین بۆ ههموو ئهو ژنانهی که له ریزهکانی خهباتی گهلی کورد دا بهشدار بوون بۆ هەموو ئەو ژنانەش کە بەردەوامن لە خەبات تا سەرکەوتن ههر وهها بۆ ئهو شێره ژنانهی که رۆژێک له رۆژان به ههر شێوهیهک کە بۆیان کرا بێت خزمهتیان به خهباتی رزگاری خوازانهی گهڵی کورد کردوه
ههزاران سڵاو بۆ ئهو ژنانهی که له ڕێگهی ئازادی بۆ کوردستان داگیانی خۆیان فیدا کرد
سەرکەوتوو بێ جوڵانەوەی گەلی کورد و دەستەبەر بێت هەموو مافەکانی ژنان
سمکۆ بێکەس / نۆروێژ
{jcomments off}