لەمڕۆدا لە کاتێکدا ڕیز لە ڕۆژی جیهانی ژنان دەگیرێت کە دەسەڵاتدارانی جیهان بە جیاوازی هەموو بیر و باوەڕە سیاسیەکانەوە لە هەوڵی بەرتەسک کردنەوەی مافەکانی ژناندان و هەوڵ و تێکۆشانی ژنانیش لە پێناو سەرخستنی داوا ڕەواکانیان
سەرەڕای هەموو ئیمکانە جیهانیەکان نەیتوانیوە لە پاڵپشتی دەوڵاتان و سیستەمی حوکمڕانی سیاسی کەڵکی ئەوتۆ وەرگرێت.
وڵاتانی سەرمایەداری بەداخەوە تەنیا بۆ ڕیکلام و پێشاندانی جەستەی ژنان لە ڕاگەیاندنە گشتییەکان کەڵک وەردەگرن و ئابووری خۆیان بە بازرگانیکردن بە کەڕامەتی ژنانەوە دەوڵەمەند دەکەن و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناخوازن هیچ جۆرە پێشەوچوونێک دەرحەق بە سەرخستنی بزاڤی ژنان ڕوو بدات.
مێژووی ڕۆژی جیهانی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1857 كه هه‌زاران ژن له شاری نیویۆرك هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و كۆمه‌ڵێك داواكاریان پێ بوو تا بیگه‌یه‌ننه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕووبەڕووی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نه‌شیاو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بوونەوه، به‌ڵام ئه‌و خۆپیشانده‌رانه توانیان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران دابنێن تا داواكارییه‌كان بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاری سیاسی و كۆبوونه‌وه ڕۆژانه‌كانیان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ژنان ئه‌نجام بده‌ن كه داواكارییه‌كان خۆی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاردا ده‌بینییه‌وه، به‌رده‌وامی گرنگیدانی به‌شێك له‌سیاسیه‌كان دوای دوو ساڵ به‌و ئاكامه گه‌یشت كه یه‌كه‌م سه‌ندیكای تایبه‌ت به ژنان له‌كارگه‌ی ڕستن و چنین بێته كایه‌وه.
دواتر و له‌ساڵی 1908دا ژنانی ئه‌مریكا بۆ جارێكی دیكه به نانی ویشك و گوڵه‌وه ڕژانه‌وه نێو شه‌قامه‌كان و كۆمه‌ڵێك داواكاری دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد كه بریتی بوون له (كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردن و دوورخستنه‌وه‌ی منداڵان له‌ناوه‌نده‌كانی كار و مافی ده‌نگدان)، ئه‌م خۆپیشاندان و مانگرتنانه‌ی ژنانی ئه‌مریكا بووه هۆی دروستبوونی بزووتنەوەی گشتگیری ژنانی جیهان و به‌شداریی ژنانی چینه مامناوه‌نده‌كانی ئه‌مریكاشی گرته‌وه و داواكارییه‌كان گه‌یشته ئه‌و ئاستەی كه داوای یه‌كسانی ژن و پیاو بكرێت.
رۆژی 8ی مارس-یش كه وه‌ك رۆژی ژنان ناسرا زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خۆپیشاندان و ڕێپێوانه‌ی ساڵی 1909 كه له(نیویۆرك)ی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشاندانه‌كانی ژنانی ئه‌مریكاش بووه پاڵنه‌ر و پشتیوانییه‌ك بۆ ژنانی ئه‌وروپا تا ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژی ژن بناسن، هه‌رچه‌نده ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ساڵی (1977) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی به‌و رۆژه‌دا نه‌نا وه‌ك ڕۆژی ژنانی جیهان، به‌ڵكو وڵاتانی سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی كه ڕۆژێك ده‌ستنیشان بكه‌ن وه‌ك ڕۆژی ژن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ژنانی كارگه‌ی ڕستن و چنین و ژنانی قوربانی كارگه‌ی ڕستن و چنینی (نیویۆرك) زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ڕۆژی 8ی مارس-یان ده‌ستنیشانكرد و به‌مه‌ش ئه‌مرۆ وه‌ك ڕۆژی ژنانی جیهان دیاریكراوه و ڕۆژی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ژنانه به نابەرابەری و نوێكردنه‌وه‌ی داوای مافه زه‌وتكراوه‌كانی ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
لە ئێران‌دا و لە سایە حوکمڕانی ویلایەتی فەقێدا، مافەکانی ژنان پێشێل دەکرێت و بەندیخانەکانی ڕێژیم پڕاوپڕن لە بەندکراوانی ژن کە تەنیا داوای سەرەتایترین مافەکانی خۆیان دەکەن، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای تەریکەوتنەوە لە ناوندە نێونەتەوەییەکان بە تەواوی ڕێگری دەکەن لە هەر چەشنە دەست پێڕاگەیشتنی ژنان بە مافەکانیان و هەر بۆیەش دەسەڵاتدارانی ئیسلامی ئێران بە داپڵۆسێنەرانەترین سیاسەت هەڵسووکەت لەگەڵ ژنان دەکەن و لە ژێر ناوی حیجاب و داب و نەریتی دواکەوتووانە و بە زەبر و زەنگ هەر جۆرە دەنگێکی ئازادیخوازانەی ژنان سەرکوت دەکەن.
بە باوەڕی من تەنیا ڕێگە چارەسەری قەیرانی پێشێلکاری مافەکانی ژنان و زەوتکردنی خواستەکانیان یەکگرتوویی ژنان و هەوڵدانە بۆ پێکهێنانی ڕێکخستنی بە هێز و گەیاندنی دەنگ و داوای حەقخوازانەیان بە هەموو کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان.
لەمڕۆدا تەواویەتی کۆماری ئیسلامی بە چەندین هۆکاری وەک سەرکوت و نواندنی زەبر و زەنگ لە دژی گەلانی ئێران و دژایەتی مافەکانی ژنان و پڕۆگرامی ناوەکی کەوتووەتە بەر گەمارۆی نێودەوڵەتی و هەر بۆیەش شیمانە دەکرێت لە وەها قۆناغێکدا کە لاوازی هەرچی زیاتر بە ڕێژیمەوە دیارە بزووتنەوەی ژنان بتوانێت سەرکەوتنی زیاتر بۆ خۆی تۆمار بکات.
{jcomments off}