"an independent online kurdish website

سەرەتا پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی ٨ی مارس  لە گشت ژنانی کوردستانی خۆشەویستمان دەکەم.Aryako_Rahimi-0

زۆرمان بیستووە لە بارەی سەرەتا و مێژووی سەر هەڵدانی ٨ی مارس!

هەموو لایەکیش ئاگادارین کە ئەو بۆنەیە وەک هەموو بۆنەکانی دیکەی جیهانی لە ئێراندا لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دا زەوت کراوە.

ئەوەی کە پێم باشە لێرەدا ئاماژەی پێ بکەم، دواکەوتویی کۆماری ئیسلامیە چونکە بە باوەڕی ئەو رژێمە یاساکانی پەیوەندیدار بە ژنان بۆ بەرژەوەندی ژنان خۆیانە. ئەو رژێمە توانای ئاڵوگۆری نیە و زۆری لە خەڵکی ئێرانیش دەکا بە کولتوری ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر هەڵسو کەوت بکەن.

بەرە بەرە  ژنانی ولاتەکەم، بە هەمو لایەنێکەوە خوێندەوار و نەخوێندەوار،  بەهۆی کار و تێکۆشانی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی ژنان بە مافەکانی خۆیان ئاشنا بوون کە لە جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤدا هاتووە. هەموومان ئازادین هەڵبژێرین چۆن بژین و نابێ هیچ هێزێک دەستەڵاتی ئەوەی هەبێ کە رێگە لە پێشکەوتنمان بگرێ و دین و باوەڕێکی دیاری کراومان بەسەر دا بسەپێنیێ.

پێویستە هەمو لایەک بەشدار بین لە بنیادنانی کۆمەڵگایەکی وشیار، کە مافەکانی مرۆڤ تێیدا رێزی لێ دەگیرێ لەوانەش مافی ژنان.

بەو هۆیە کە  لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دا ژنان بە جنسی ژێر دەست بە ئەژمار دێن، بۆ وەدیهێنانی مافەکانیان ئەرکیان لە پیاوان زیاترە. ژنان سەرەڕای ئەوەی کە دەبێ بۆ مافەکانی جنسی خۆیان هەوڵ بدەن و بجەنگن، دەبێ شانبەشانی پیاوان بۆ وەرگرتنی مافە نەتەوایەتیەکانی گەلی کوردیش هەوڵ بدەن. شایەنی باسە کە ئەو ژنانەی لە مافە نەتەوایەتی و ئینسانیەکانی خۆیان ئاگادارن بەردەوام لە خەبات دان و بۆ هەمیشە جێی ڕێز لێنانن، بۆیە دەبێت هەمو ژنان و تاکەکانی نەتەوەکەمان ئاگادار بکەینەوە کە ئەوانیش ببنە داکۆکاری مافە رەواکانیان، دەبێ ئەوە بگەیەنین کە ئەگەر ئێمە مافی خۆمان دەوێ دەبێ هەوڵی بۆ بدەین.

بە هیوام ژنان زیاتر بێنە نێو خەبات بە کاری سیاسی، بە خۆ رۆشنبیر کردن و پەروەردە کردنی تاکی دیکە چونکە کوردستانی داهاتومان پێویستی بە تاکی رۆشنبیر و چالاکی زۆرتر هەیە بە ژن و پیاوەوە.

ئاریاکۆ ڕەحیمی

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی