له‌وڕۆژه‌وه ژیانی به‌كۆمه‌ڵ واته ژیانی كۆمه‌ڵی سه‌ره‌تایی مرۆڤ، وه‌ك سیستمێكی سروشتی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه، مافی ژنیش به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتووه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ژن له كومه‌ڵدا ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ی گرتووه.
له‌هه‌مانكاتدا چ له نێو كۆمه‌ڵدا به‌پێی كه‌لتورو ته‌قالید مه‌زاهیبه‌كان، چ به‌كه‌لتوری كۆنه‌په‌رستانه‌ی خێڵه‌كی، پیاو زیاتر جێگای خۆی له كۆمه‌ڵگادا كردۆته‌وه و له هه‌مان كاتدا ژنیش ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر تووشی چه‌وسانه‌وه‌و چه‌رمه‌سه‌ری بووه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌یدا مرۆڤه زانا‌و ئازادیخوازه‌كان له ژێر گوشار‌و هه‌ڕه‌شه دا بوونه، تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆیان لواوه تا ڕاده‌ی توانا هه‌نگاویان هاویشتووه و بۆ رزگاری ژن هه‌وڵیان داوه .
له سه‌ده‌ی ١٩ دا كه خه‌بات‌و بیروباوه‌ڕی دژی چه‌وسانه‌وه‌ی ژن له هێندێك له‌ولاتانی سه‌ر زه‌وی ده‌ستی پێكردووه، ژنیش له چه‌وسانه‌وه‌و سته‌می پیاوسالاری به‌ڕاده‌یه‌كی كه‌م به‌ره‌و پێش هه‌نگاوی ناوه .
بۆ‌بیره‌وه‌ری‌و ڕێزگرتن له‌خه‌باتی ژانانی جیهان،به‌چاوپێداخشانێكی سه‌رپیی جێگای خۆیه‌تی ئاماژێكی پێ بكه‌ین‌و بیره‌وه‌ریه‌ك له‌و ڕۆژه تاڵانه بكه‌ین‌و وه‌بیریان بێنینه‌وه كه ڕۆژانێك نیوه‌ی كۆمه‌ڵ به ته‌واوی به فه‌رامۆشی ئه‌سپێردرا بوون
ساڵی ١٩٠٨‌ی زاینی ژنانی كرێكاری شاری نیویۆرك بۆ ده‌ست‌حه‌قی ڕۆژانه‌یان‌و هه‌روه‌ها وه‌ده‌ست هێنانی مافی ده‌نگدانی یه‌كسانی خۆیان له له‌گه‌ڵ پیاوان، ڕیزه پێشنیارێكیا وه‌ك داوا پێشكه‌شی مه‌قامات كرد‌و بێ وه‌ڵام مانه‌وه ، ناچاربوون مانیان‌گرت‌و ڕێپێوانیان پێك هێنا . له‌لایه‌ن پولیسه‌وه به‌و‌په‌ڕی توندو‌تیژی له‌گه‌ڵیان ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ كرا‌و گه‌یشته ته‌قه‌لێكردن‌و بریندار‌كردنیان و ته‌نانه‌ت گیران‌و به‌ندیخانه‌و شكنجه .
ئه‌و هه‌ره‌كه‌ته‌ی ژنانی كرێكاری ئه‌مریكا، بوو به‌هۆی پشتیوانی لێكردنیان له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپای رۆژئاوا‌و, هه‌روه‌ها وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی سۆڤیه‌تی ئه‌وكات كه له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌كه‌تێكی دژی ڕۆژئاوایی پشتیوانی ده‌كرا.
بۆ یه‌كه‌م جار دوای ئه‌و هه‌ڕه‌كه‌ته مه‌زنه‌ی ٨ مارس، به ڕێنوێنی‌و پشتیوانی ئه‌نتر‌ناسیۆناڵی دووه‌م ژنان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و داوای مافی ڕه‌وای خۆیان كرد .
ساڵی ١٩١٥ ڕۆژی ٨ مارس به ڕه‌سمی جێژنی بۆگیرا .
له ئاڵمان خانمی كلاڕا له مێتێنگێكی گه‌وره‌دا پێشنیاریكرد كه ئه‌و ڕۆژه واته هه‌شتمی مارس بكرێت به ڕۆژێكی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی جیهان . ئه‌و پێشنیاره‌ی خانمی كڵارا له زۆر وڵاتی ئوروپایی په‌سند كرا، له‌و ڕۆژه‌وه ٨ ی مارس به‌ڕه‌سمی بوو به‌ڕۆژی نێو نه‌ته‌وه‌یی ژن.
ئێمه بۆ‌ئه‌وه‌ی له نێو ئاڵوو گۆڕ‌و هه‌لوومه‌رجی جیهانی بێینه‌ده‌ر ، به‌پێویست ده‌زانرێ ئاوڕێك له چۆنیه‌تی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری خۆمان بده‌ینه‌وه . له‌و كاتدا كه له كۆمه‌ڵگاكانی جیهان ورده ورده باسی ئازادی ژن ببوو به ڕۆژه‌و و هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵده‌گیرا، له كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌لایه‌ن شێخ‌و عه‌شیره‌ت‌و ده‌ره‌به‌گه‌كانه‌وه پێشگیری له دانانی مه‌دره‌سه ده‌كرا‌و ڕێگای خوێندن له كچانی كورد ده‌گیرا.
له‌ساڵی ١٩٠٨ كه ئێستا سه‌دو چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و جووڵانه‌وه‌دا دا تێ په‌ڕیوه، بابزانین ئێمه له‌كۆمه‌ڵگای كوردی دا گه‌یشتووینه‌ته كوێ‌و كۆمه‌ڵگای كوردی ئێستا له‌چبارو دۆخێكدایه‌و ژنان بۆخۆیان چه‌ندیان هه‌وڵداوه . دیاره ١٠٤ساڵ بۆ ئاڵووگۆڕێكی سیاسی له وڵاتێكی دواكه‌وتوودا ره‌نگه كه‌م بێ ، ناشكرێ پتر له‌سه‌د ساڵ نادیده بگرین‌و بڵێین له‌و پرۆسه‌یه‌دا هیچ نه‌كراوه
ئێمه بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی ئێسلامیدا ده‌ژێن‌و بێشك ناتوانین بڵێین؛ كه‌لتورو ته‌قالید‌ی مه‌زهه‌بی له به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ئازادی ژن بێ‌ته‌ئسیر بووه. دیاره پێش هاتنی ئێسلام بنه‌ماڵه‌كانی جه‌زایری عه‌ڕه‌بی كاتێك كچیان بووه، زینده‌به‌چاڵیان كردوه . ڕاسته ئێسلام ئه‌و دیارده ناحه‌زه‌ی هه‌ڵگرت، به‌ڵام هێندێك ڕێ‌و ڕه‌سمی دیكه‌ی دوور له‌زانستی دامه‌زراند، زۆربه‌یان ئێستاش كه‌ئێستایه له كوردستان پێڕه‌ویان لێده‌كرێ.
دیاره ئێمه شتێكی باسی لێوه ده‌كه‌ین، پێویسته به فاكت‌و به‌ڵگه‌و ده‌ڵیل بێت ، بۆ‌ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ڵه‌و ئێحساسات نه‌بین. بۆ نموونه: به هۆی كاركردنی پیاو‌و دابین كردنی بژیوی ڕۆژانه، پیاوان باڵیان به‌سه‌رخێزاندا كێشاوه‌و ژن كه‌وتۆته ژێر بیروباوه‌ڕی ئاینی‌و عاده‌ت‌و كه‌لتوری خێڵه‌كی‌و، یاسای كۆنی ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌و له كۆمه‌ڵگادا ڕیشه‌ی داكوتاوه .
ئێستاش له‌كوردستان پیاو به هۆی دابین كردنی ژیانی بنه ماڵه ، ژن ده‌چه‌وسێته‌وه . به‌هۆێ له حه‌د به‌ده‌ری گوشاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ژنی كورد وه‌ك عه‌بدو‌غولام چاوی لێده‌كرێ. كچ به‌شوودان له‌لایه دایك‌و بابه‌وه به‌تایبه‌تی باب وه‌ك كاڵایه‌كی تجاڕی ده‌ڕوانێته كچ و به‌شووی ده‌دا. ده‌بینین له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان ژن به‌ژنه باوه‌و زۆر به‌دڵڕه‌قی‌و بێبه‌زه‌یانه ئه‌نجام ده‌درێ‌و به كارێكی ڕوا ده‌زانرێ‌و كه‌سێك نینه پێشی پێبگرێ. ئه‌و نه‌ریت و یاسا كۆنانه وایان كردوه زۆرجار كچ ناچار ده‌بێ له ماڵیی بابی ڕابكات‌و، به‌قه‌ولی خۆمان ڕه‌دوو بكه‌وێ. یان نه‌فت و ده‌رمان بخوات‌و خۆی بسووتێنێ . ژن‌هێنان بۆ لاوێكی ده‌ست ته‌نگ‌و زه‌حمه‌تكێش ئه‌و‌په‌ڕی سه‌خت‌و گرانه، ته‌نانه ئه‌گه‌ر كچێك لاوێكی فه‌قیری خۆش بوێ، ده‌بێ ئاواته‌كه‌ی به‌رێته ژێر خاك، چونكه پیاوی هه‌ژار ناتوانێ خواست و وێستی بابی ئه‌و كچه دابین بكات .گه‌لێك جار ڕوویداوه دووژمنایه‌تی خوێنی به‌كچ مه‌سڵه‌ت ده‌كه‌ن و ئه‌و كچه ده‌بێته قوربانی كارێكی نه‌زانی تایفه‌گه‌ری‌و ده‌درێ به‌پیاوێكی پیر…
ئێستاش له‌كوردستان به‌داخه‌وه پیاو بۆی هه‌یه تا چوار ژن بێنێ، ئه‌و ڕه‌وشه ناحه‌زه هێشتا پێشی پێ نه‌گیراوه. به‌لام ئه‌گه‌ر كچێك كوڕێكی خۆش بوێ ده‌بێ به نهێی بێ‌و كچ بۆی نییه بڵێ خۆشم ده‌وێ . زۆرجار خۆشه‌ویستی كچ و كوڕ بۆته هۆی له‌ناو چوونیان ، یان خۆ كوژیان .
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تووند‌و تیژی‌و ناعه‌داڵه‌تییه، هه‌ركاتێك پیاو بیهه‌وێ ده‌توانێ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مندالێشی هه‌بێت، منداڵه‌كه‌ی لێ‌بستێنێ و ده‌ری بكات . . .
ناچینه سه‌ر ئه‌و باس و خواسانه‌ش كه دوو ژن به‌قه‌را پیاوێك میرات ده‌گرێ، یان دوو ژن به شاهیدێك ده‌ژمێردرێ ، ئه‌گه‌ر به دیقه‌ت بڕوانینه ئه‌و كارانه ، ده‌بینین گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی به‌ژن كراوه .
ده‌ردی دل زۆره‌و زۆر ناهه‌مواری دیكه هه‌یه‌و لێره‌دا ناكرێ باسیان بكه‌ین ، به‌و هیوایه رۆژێك ئێمه‌ی كوردیش بگه‌ینه ڕه‌ده‌ی گه‌لانی پێشكه‌وتووی جیهان .
دره‌وشاوه‌تربێ ٨ مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی جیهان ـ
سه‌ركه‌وتوو بێ خه‌بات و جووڵانه‌وه‌ی ژنانی كورد .
سه‌عید كاوه (كوێستانی ) ٨/ ٣ / ٢٠١٣ زاینی
{jcomments off}