دانپێدانانی جه‌فه‌ری (جافر) شه‌فیعیزاده، سه‌رده‌سته‌ی یه‌که‌ی تاێبه‌تی شۆرشی ئیسلامی ئێران وپارێزه‌ری ئایه‌توولا خومه‌ینی له نۆفه‌ل لوشانۆ پاریس و تاران
به‌شی چواره‌م
ئه‌و رۆژه‌ی که ده‌مشق پێته‌ختی سووره‌یه‌م به‌ره‌و پاریس به جێ هێشت، ئیدی من ئه‌و جه‌فه‌ره شه‌فیعیزاه نه‌بووم که له قه‌ساوخانه‌ی قدریجان کاری قه‌ساویم ده‌کرد. ئه‌مرۆ ئیدی من له زیندان، کوشتن، بریندار بوون، بومب دانانه‌وه و ته‌قاندنه‌وه و ئه‌و جۆره شتانه باکم نیه و ناترسم. ته‌نانه‌ت کوشتن و گیان لێ ئه‌ستاندنی مرۆڤه بێتاوانه‌کانیش به‌لامه‌وه ئیدی ئه‌وه‌نده گرینگ نیه. کاتێک له نێو فرۆکه‌که دانیشتم به‌ره‌و ئاسمان فڕیم، له خه‌یاڵی خۆمدا وامده‌زانی من که‌سێکی نیزامی، وه‌کوو و سه‌رباز، یان گروهبا یان ئه‌فسه‌ر یان خۆ وه‌کوو جنڕاڵێک ده‌هاتمه به‌رچاو خۆم. ئه‌م جۆره ره‌وشتانه له نێو فێرگه‌ی دمشقی سووریه فێری ده‌بووین. به‌ڵام له دوایدا له کاتی شه‌ری بێسه‌مه‌ری ئێران و عێراق بۆم ده‌ر که‌وت که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان، ئه‌وه‌ی له‌و فێرگه به ئێمه‌یان گوتبوو، له‌گه‌ڵ ره‌وشتی نیزامی‌دا نه‌ده‌گوجا له‌به‌ر ئه‌وه نیزامیه‌کان مرۆڤ‌کوژ نین. بۆم ده‌رکه‌وت که هیچ نیزامییه‌کی به‌شه‌رف ئاره‌زووی به شه‌ڕ و مرۆڤ کوشتن نییه. نیزامییه‌کان ئاشتیان خۆش ده‌وێ و فه‌نی سه‌ربازی فێر ده‌بن تا ئاشتی بچسپێنن. بۆم ده‌رکه‌وت که ، کوشتن، کاولکاری، ته‌قاندنه‌وه، تڕۆر و ئه‌شکنجه کاری ترۆریستانه‌یه، ئه‌وان له‌و فێرگانه راهێنانی نیزامی ده‌که‌ن، به هه‌ڵه لیباسی نیزامی له‌به‌ر ده‌که‌ن. بۆ نموونه من بۆ خۆم له‌به‌ر ده‌ست قه‌ساوێکدا کارم ده‌کرد و به هۆی ده‌ست کورتی بنه‌ماڵه‌که‌م نه‌متوانی برۆمه قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی، من نە ئه‌وه‌ی نیزامی نه‌بووم، به‌ڵکوو من خۆێنرێژێکێ بێ به‌زه‌ی و بێ ئاتیفه بووم که خه‌ڵکانێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان منیان کڕبوو ، هه‌روه‌ها ببووم به وه‌سیله‌یه‌ک به ده‌ستی ئه‌وان و چۆنیان پێ خۆشبا منیان بۆ ئامانجه‌کانی خۆیان به‌کار ده‌هێنا.
به داخه‌وه دوا جار له ئێران له کاتێک که شۆرش سه‌رکه‌وت، بۆم ده‌رکه‌وت که به هۆی ماده په‌ره‌ستی و ئه‌و په‌یمانانه‌ی که دابووم، خۆم و شه‌ره‌ف و ئیمان و خانه‌واده‌که‌م ، هه‌روه‌ها وڵاته‌که‌م کردبوومه قوربانی ئاوات و ئامانجی ده‌سته‌یه‌ک مه‌لای بێ ئابروو بێ نرخ. به‌ڵام، به هه‌ر حاڵ ئه‌و نیوه‌رۆژه، گه‌رمه‌ی که ده‌مێشقم به‌رەو پاریس به جێهێشت، زۆر له خۆم رازی بووم. به هه‌زاران پیلان و به‌رنامه‌م له‌گه‌ڵ خۆم پێ‌بوو، به‌و شێوه خه‌یاڵم ده‌کرد، که گه‌رامه‌وه بۆ ئێران و ئیسفه‌هان هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی که هه‌مه ،جێ به جێ ده‌که‌م، له‌و رێگه‌یه‌وه نه‌ک ته‌نیا سه‌ید مهدی هاشمی ته‌نانه‌ت خزم و دۆستانم له زیندان ئازاد ده‌که‌م، هه‌روه‌ها ده‌توانم بانکه‌کان ببڕم و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بترسێنم و پاره‌ی باشیان لێ وه‌رگرم، تابتوانم خۆم و زۆر له‌و خزم و دۆستانه‌ی نزیکم ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌م!!!.
کاتێک له فڕۆکه‌خانه‌ی ئورلی له پاریس دابه‌زیم بۆ وه‌رگرتنی جانتاکانم له قاتی یه‌که‌مه‌وه ده‌مویست بچمه ده‌ره‌وه، له ته‌نیشت غلامعباس توسلی، سێ (3) که‌سی دیکه‌م بینی که له چاوه‌روانی مندا بوون. من ئه‌وانه‌م تا ئه‌و کاته نه‌بینیبوو، بۆمیش نه‌ناسراو بوون، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌وانه که‌سانێکی ناسراون له هه‌موو دوونیا. ئه‌وانه‌ش ئه‌م به‌رێزان بوون” صادق قطب زاده، ابوالحسن بنی صدر و حسن ابراهیم حبیبی. ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه بوون که من له پاریس له‌گه‌ڵیان ئاشنا بووم. سواری ترومبیکێکی پژوو بووین که به‌رێز قطب زاده لێ ده‌خوری به‌ره‌و پاریس به رێکه‌وتین، توسلی بۆی باس کردم که ره‌وانه کردنی من بۆ ده‌مشق به فه‌رمان و هاوکاری به‌رێز قطب زاده بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌واندا چووینه ده‌فته‌ری کاری قطب زاده له پاریسی 7 (هه‌فت) له شه‌قامی کلیشی، که دوا جار بۆم ده‌رکه‌وت که ده‌فته‌ری به‌رێز قطب زاده له نزیک ئه‌و شه‌قامه‌یه که له‌شفرۆشه‌کانی تێدا ده‌ژین، به نێوی پیگاڵ، ئه‌ویش ده‌فته‌ری که‌سێک که به رواڵه‌ت خۆی به ئیسلامی نیشان ده‌دا. له‌م ده‌فته‌ره‌دا ناوبراو هه‌موو کات له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشه‌کانی پاریس له هاتوو چۆدا بوو و له‌و ناوه خه‌ریکی به‌لاوکردنه‌وه‌ی مه‌وادی هه‌شبه‌ر بوو که، به‌رێز” سه‌ید مهدی هاشمی ره‌وانه‌ی دۆسڵدرفی ئه‌ڵمانی ده‌کرد و له رێگه‌ی صادقی طباطباییه‌وه وه‌ریان ده‌گرت. هه‌موو ئه‌م بیره‌وه‌ری و رووداوانه له کاتی خۆیدا باس ده‌که‌م. به هه‌ر حاڵ ئه‌و رۆژه کاتی چووینه ده‌فته‌ری به‌رێز قطبزاده به‌ر له‌وه‌ی که ئه‌و چایه‌ی که به‌ریزی حبیبی لینابوو بیخۆمه‌وه ته‌له‌فوون زه‌نگی لێدا، قطب زاده گوشیه‌که‌ی هه‌ڵگرت دوای چۆنی چاکیه‌کی کورت، گووشییه‌که‌ی به من دا وتی تۆیان ده‌وێ قسه بکه!!. به سه‌رسوورمانه‌وه گوشییه‌که‌م وه‌رگرت و ده‌نگی داودی شووی خوشکم گوێ لێ‌بوو. هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که له باتی من ئێستا له به‌ر ده‌ستی باوکم له قه‌ساوخانه‌که قه‌دریجان کار ده‌کا. کاتی گوێم له ده‌نگی بوو زۆر خوشحاڵ بووم.
داوود پێ ووتم: ئه‌و له‌گه‌ڵ باوکم و دایکم بۆ زیاره‌تی ئیمام چوون بۆ مه‌شهد و ئێستاش له شاری تارانن و ئه‌م شه‌و ده‌چن بۆ ئیسفه‌هان. دوای داوودی زاوام، توانیم له‌گه‌ڵ باوک و دایکمدا قسم بکه‌م. باوکم پێ ووتم: کوڕم هه‌موو مانگی به‌رێز په‌روه‌رش دێته ماڵمان و بری 10000 هه‌زار تومانمان پێده‌دا، ئه‌م پارانه چی لێ بکه‌م؟ ووتم : باوکه په‌یامێکی ترتان پێ ده‌گا؟ باوکم وتی: به‌ڵێ، ناوبراو پێی ووتم: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تۆدا ته‌ماسمان گرت، پێت بڵێـن، که ئێستا 200000 تومانت وه‌کوو ئامانه‌ت هه‌یه. منیش له خۆشیاندا گه‌ره‌کم بوو بفڕ‌م. چوار مانگ من له دمشق پێته‌ختی سووریه مامه‌وه، بێجگه له‌وه‌ی که مانگی ده‌هه‌زار توومانیان به باوک و دایکم داوه، خۆمیش ئێستا که نزیکه 200000 دووسه‌د هه‌زار تومانم له بانکی یخچاڵی ئیسفه‌هان له حیساب هه‌یه.
پاشان به باوکم ووت: ئه‌و پاره هی تۆ و دایکمه، چۆنتان پێ خۆشه بۆ خۆتان خه‌رجی بکه‌ن. باوکم له خوشیاندا هه‌ر پێده‌که‌نی و گاڵته‌ی له‌گه‌ڵمدا ده‌کرد. دایکیشم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی پوولدار بووه، سوپاسی خوا و ئه‌رز و ئاسمانی ده‌کرد و به‌تایبه‌ت له‌وه زۆر خۆشحاڵ بوو که به‌رێز ئایاتووڵله تاهری پاره‌ی چوون بۆ زیاره‌تی ئیمامی ره‌زای بۆیان دابین کردوه، به‌تایبه‌تیش پییانی راگه‌یاندبوو که به تۆ بڵێن” که ناوبراو خه‌وی به ئیمامی ره‌زاوه بینیوه و پێ وتووه که به هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی که جه‌فه‌ر به ئیسلامی کردوه ده‌بێ ئێمه برۆین زیاره‌تی ئیمام و مه‌رقه‌دی ئیمام ماچ که‌ین. !!
له یه‌که‌م کاتژمێر که گه‌یشتم به پاریس هه‌موو ئه‌م هه‌واڵانه بۆم دڵ خۆشکه‌ر بوون. دووباره له‌گه‌ڵ داوود ده‌ستم به قسان کرده‌وه و پێم ووت” هه‌ر مانگه‌ی هه‌زار توومان بۆ خۆت له باوکم وه‌رگره. جارێکی دی باوکم ته‌له‌فوونه‌که‌ی وه‌رگرته‌وه و ووتی: ئاگاداری له حاڵ و وه‌زئی به‌رێز مهدی؟ ووتم : به‌ڵی بابه.!! وتی: مادام که ئێستا ئاگاداری له حاڵ و ژیانی ئه‌و، باشتره کوڕم بۆ ماوه‌یه‌کی دی له‌وێ بمێنێته‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی که ره‌وشه‌که ئارام ده‌بێته‌وه! هه‌رچی دواکه‌وێ به قازانجته !!. پاش کاتژمێرێک دوای ته‌له‌فوونه‌که‌ی باوک و دایکم، له‌گه‌ڵ ته‌وسلی، قطب زاده، بنی صدر و حه‌بیبی ده‌ستمان به قسه و باس کرد، ئاشکرا بوو که بۆچی باوک دایکم ته‌له‌فونیان بۆ کردووم. ئه‌وان وایان ده‌زانی که من به زووی ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان نه‌یان ده‌ویست من بگه‌رێمه‌وه هه‌ر بۆیه به‌ر له‌وه‌ی که من له سووریه به‌ره‌و پاریس سه‌فه‌ر بکه‌م ئه‌وان به ته‌له‌فوونی له‌م باره‌وه قسه و باسیان کردبوو، که من ده‌بێ به زووی نه‌گه‌ێمه‌وه بۆ ئێران تا ئه‌وه کاته‌ی که ئه‌وان رازی نه‌بن .!! ئه‌وه‌ش له راستیدا بۆ من زۆر گرینگ نه‌بوو، ئه‌وه‌ی که بۆ من زۆر گرینگ بوو، ئه‌و پاره زۆره بوو که خرابووه حیسابه‌کانمه‌وه باوک و دایک بنه‌ماله‌که‌م زۆر خۆشحاڵ و به که‌یف داماخ بوون، جا با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین پاریسیش جێگه‌یه‌کی وا نه‌بوو که به مروڤ خه‌راو بگوزه‌رێ.
کۆبوونه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی من له‌گه‌ڵ ته‌وه‌سلی، قطب زاده، بنی صدر و حه‌بیبی تا کاتژمێر یه‌کی شه‌و درێژه‌ی کێشا. بریار وابوو که ته‌وسلی به‌یانی بگه‌رێته‌وه بۆ ئێران، ناوبراو له‌و ماوه‌ی که من له دمشق بووم سێ جار گه‌رابووه ئێران. رۆژ و شه‌و ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون منیان ته‌ڕ و وشک ده‌کرد، پێیان ده‌گوتم: که ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران به تاوانی کوشتنی ئایه‌توولله شمس ئابادی ده‌ستگیر ده‌کرێ و به تاوانبار له قه‌له‌م ده‌درێ . هه‌ر بۆیه بریارم دا بۆ ماوه‌یه‌کیتر له پاریس بمێنمه‌وه، پاش 15 تا 20 رۆژێکی دیکه له‌گه‌ڵ به‌رێز قطب زاده ده‌مانه‌وێ سه‌فه‌رێکی لیبیا بکه‌ین. هه‌روه‌کوو باسم کرد بۆ من گرینگ نه‌بوو له کوێ ده‌ژیم . ئێستا ئیدی زۆر له خۆبایی بووم که له قه‌ساوی رزگاریم بووه و له‌گه‌ڵ که‌سانی ناوداردا سه‌ر و کارم هه‌یه، ته‌نیا پرسیاری من ئه‌وه بوو که من له ئێره و لیبی پاره‌م نییه و ده‌بی پاره‌م له ئێرانه‌وه بۆ ره‌وانه بکرێ. قطب زاده پێکه‌نی و به ئیشاره‌تێک سه‌یری حه‌بیبی کرد. حه‌بیبی وتی: به‌یانی له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌تییان برۆ بۆ بانک و ژماره حیسابێک بۆ خۆت بکه‌ره‌وه تا ئه‌و کاته‌ی له‌ئێره‌ی، له بابه‌تی پاره نگران نه‌بی. له لیبیش به‌رێزت میوانی ژنراڵ قه‌زافیت!! ئێستا بۆ من زۆر شت بووه‌ته گاڵته جاری ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش له جێگه‌ی من ده‌بوون تووشی ئه‌و سه‌ر لێ شێواندنه ده‌بوون ،که من تووشی بووم. منی کرێکاری به‌رده‌ستی قه‌ساوێک له قدریجان، له پڕێکدا بووم به که‌سایه‌تیه‌ک که سه‌فه‌ری وڵاتانی وه‌کوو فرانسه و سووریه و لیبیا بکه‌م، ئه‌ویش که‌سێک که ئه‌گه‌ر سه‌ربازێکی نه‌جه‌ف ئابادی ده‌بینی ده‌ترسا و به هه‌زار جۆر رێز و سه‌ردانه‌واندنی بۆ ده‌کرد، ئێستا بوو به‌و پیاوه که سەفەری لیبیا بکات و ببێ به میوانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته !!. به‌ڵێ ئه‌م جۆره گۆرانکاریانه مرۆڤ تووشی له خۆبایی بوون ده‌کا و به‌تایبه‌ت من.!! ئه‌و شه‌وه که گه‌یشتمه پاریس، هه‌ر له‌وێ له ده‌فته‌ری قطب زاده پشوویه‌کی زۆر باشم بۆی دا، ناوبراو پێ ووتم: که تا ئه‌و کاته‌ی له پاریس ده‌مینیته‌وه ئه‌و ژوره له ئختیاری تۆدایه و ده‌توانی وه‌کوو ماڵی خۆت تێدا بژیت. ده‌فته‌ری کاری قطب زاده له پاریس سێ ژووری هه‌بوو ، له دوو ژووری ئه ده‌فته‌ره مێز و سه‌نده‌لێ و ماشینی نووسین هه‌بوو، ژووری سێهه‌میش خانوویه‌کی خه‌و بوو.
کاتژمێر 9 ی به‌یانی، به ده‌نگه، ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌وێ بوون له خه‌و هه‌ستام، وامزانی که ته‌نیا من دێر له خه‌و هه‌ستاوم و هه‌موو ئه‌و هاورییانه‌ی که دوێنێ پێکه‌وه بووین و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ قطب زاده کار ده‌که‌ن، هاتوون خه‌ریکی کارن، هه‌ر بۆیه ده‌رگاکه‌م تۆزێک کرده‌وه، به سه‌رسوورمانه‌وه کچێکی قژ زه‌ردی باڵا به‌رزم له ژووری ته‌نیشت خۆمدا بینی که خه‌ریکی ئاماده کردنی نانی به‌یانی بوو. ده‌رگاکه‌م به‌سته‌وه و که‌مێک خۆم جه‌موجۆر کرد و که‌وتمه ناو فیکر و خه‌یاڵ که چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م کچه فەرانسەییەدا قسه بکه‌م.
من بێجگه له فارسی که ئه‌ویش به زاراوه‌ی نه‌جه‌ف ئابادی که‌مێکیش عه‌ره‌بی له سووریه فێر ببووم و قسه‌م پێده‌کرد، زمانێکی دیکه‌ی بیانیم نه‌ده‌زانی هه‌ر بۆیه به باشم زانی که تا ئه‌و کاته‌ی که قطب زاده یان که‌سێکی دیکه که فارسی ده‌زانێ له ئێره چاوه‌روان بم و نه‌ڕۆمه ده‌ر. له‌سه‌ر لێواری ته‌ختی خه‌وه‌که‌م دانیشتم و که‌وتمه نێو خه‌یاڵی نه‌زانینی زمان، که‌چی له پڕدا ده‌رگاکه کرایه‌وه که‌سه‌رم به‌رز کرده‌وه بینیم که ئه‌و کچه‌یه که خه‌ریکی نانی به‌یانی بوو هاته ژووره و وتی: به‌یانیت باش به فارسی، منیش ولامم دایه‌وه و ووتم ” به‌یانیت باش ، ووتی قاواڵتی ئاماده‌یه تکایه .چوومه ئه‌و ژووره‌ی که خواردنی به‌یانی تێدا ئاماده کرابوو ده‌ستم به خواردن کرد. بۆم ئاشکرا بوو که ئه‌و کچه 6 ساڵه له‌گه‌ڵ قطب زاده‌دا له ئێره کار ده‌کات هه‌ر بۆیه فارسی فێربووه. نێوی بئاتریس بوو زۆر خۆم ماندوو کرد تا ئه‌وه‌ی ناوه‌که‌یم له به‌ر کرد.
کاتژمێر 11ی به‌یانی هه‌مان رۆژ قطب زاده، حه‌بیبی و سڵامه‌تیان هاتن بۆ ئه‌وێ و پاش چۆنی و باشی و ئه‌حواڵپرسی به منیان گوت: که له‌گه‌ڵ به‌رێز سڵامه‌تیان برۆم له شوێن کاره‌کانم. به‌ر له‌وه‌ی که له ده‌فته‌ری کاری قطب زاده برۆینه ده‌ره‌وه، به‌رێز سڵامه‌تیان 5 هه‌زار فرانکی فه‌رانسی وه‌کوو پاره‌ی گیرفان پێدام. نابراو پێ ووتم ” که ئێستاش ژماره حیساب بانکیکت بۆ ده‌که‌مه‌وه و به بری 10000 فرانکی فه‌رانسی تێده‌خه‌م بۆت، پاشان چاوه‌ران ده‌بین بزانین چی رووده‌دا.!!
هه‌ر له ژێره‌وه‌ی ئه‌و ئاپارتمانه‌ی که ئێمه تێدا ده‌ژیان، کره‌دیت بانکێک هه‌بوو سڵامه‌تیان هه‌ر له‌وێ ژماره‌یه‌کی بۆ کردمه‌وه، دوای ئه‌و کاره‌ش هه‌ر له‌و نزیکانه چووینه نێو چه‌ند دوکانێکی جل فرۆشی دوو ده‌س لیباسی نوێی ئوروپی بۆ کریم، با ئه‌وه‌ش بڵێم” من له‌گه‌ڵ به‌رێز سڵامه‌تیان زۆر راحه‌ت بووم ، به‌رێزی ئیسفه‌هانی بوو هه‌ر بۆیه ده‌مانتوانی پێکه‌وه زۆر کات له‌سه‌ر ئیسفه‌هان و ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ماناسی قسه باس بکه‌ین. کاتژمێر سێ پاش نیوه‌ڕۆ سلامه‌تیان تا به‌ر ده‌رگای ده‌فته‌ری قطب زاده هاورێیه‌تی کردم و له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشی کاری هه‌بوو خوداحافزی کرد و ووتی: به‌یانی یه‌کتر ده‌بینین. کاتێ که سڵامه‌تیان به جێی هێشتم، منیش بۆ یه‌که‌م جار خۆم له پاریس‌دا به ته‌نیا بینی و ده‌ستم به قه‌ده‌م لێدان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رووبه‌ره ئاشنا بم. تۆزێک له‌و شه‌قامه‌دا هاتوچۆم کرد، هه‌روه‌ها سه‌یری دوکانه‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌شم ده‌کرد دوای له ترسان که گوم نه‌بم، گه‌رامه‌وه بۆ ده‌فته‌ری به‌رێز قطب زاده. به‌و کلیله‌ی که قطب زاده هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی که هاتم بۆ پاریس، پێدام ده‌رگاکه‌م کرده‌وه، که‌سێک له ژووره‌که نه‌بوو پێم وابوو که ده‌فته‌ر تاتیل بووه. له‌و کاته‌دا گوێم له گۆرانییه‌ک بوو به ده‌نگی فیروزه گۆرانی بێژی میسری به ده‌نگی به‌رز ده‌یخوێند، ده‌رگای ژووری خه‌وه‌که‌م کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بینیم خه‌ریک بوو بێهۆش بم. قطب زاده‌م بینی که ته‌نیا شورتێکی شینی له پێدا بوو له‌سه‌ر ته‌ختی خه‌وه‌که بۆی درێژ کێشابوو بئاتریسیش به رووتی که پشتی به ده‌رگاکه‌وه بوو داچه‌میبوو بۆ ئه‌وه‌ی چه‌رخی ئاگره‌که‌ی هه‌ڵگرێ تا جگه‌ره‌که‌ی رۆشن بکات. منیش په‌شۆکام و له شه‌رما وه‌رچه‌خام، ویستم بگه‌رێمه‌وه دواوه، قطب زاده ووتی: بۆ کوێ؟؟! وه‌ره ژووره‌وه ! ئێره ئورووپایه……..
دوای ئه‌و رووداوه که بینیم و تووشی شۆك بووم و هه‌ر له‌وێ راوه‌ستابووم، له پڕدا بئاتریس رووی وه‌رگێڕا به‌ره‌و لای من، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌حساسی شه‌رم و خه‌جاڵه‌تی بکات هه‌ر به‌و له‌ش و لاره رووته‌ی هات به‌ره‌و من و چوار جار ده‌م و چاوی ماچی کردم، به پێکه‌نینه‌وه وتێ : بۆ شه‌رم ده‌که‌ی؟! ره‌نگه باوه‌ر نه‌که‌ن، که ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو، من له ژیانمدا، ژنێکی ته‌واو رووت ببینم. ئه‌وان رووت بوون و منیش له‌و دیمه‌نه شه‌رمم ده‌کرد، سه‌رم داخستبوو. قطب زاده و بئاتریس به‌رده‌وام پێده‌که‌نین. گوێم لێ بوو که قطب زاده به فرانسی شتێکی به بئاتریس ووت: ئه‌ویش ده‌ست به جێ چووه ده‌ر له ژووره‌که و قطب زاده‌ش لیباسه‌کانی له‌به‌ر کرد.
کاتژمێرێک پاش بینینی ئه‌وه دیمه‌نانه، شته‌کان دووباره رواڵی عادی خۆی گرته‌وه، هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه‌ی شتێک رووی نه‌دابێ. بئاتریسیش لیباسه‌کانی له‌به‌ر کردبوو پاک و خاوێن له پشت مێزی کاره‌که‌ی دانیشت، من و قطب زاده و حه‌بیبی که تازه گه‌یشتبووه لامان خه‌ریکی گه‌پ و گاڵته بووین. قسه‌کانی ئێمه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ئۆردگایه بوو له دمشق که من تێدا مه‌شقم کردبوو، ئه‌وان پیانخۆش بوو که زیاتر له زاری منه‌وه زانیاری‌یان هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و ئۆردگایه. منیش ئه‌وه‌نده بۆم گرینگ نه‌بوو، چی پرسیاریان لێ ده‌کردم به سداقه‌ته‌وه وڵامیانم ده‌دایه‌وه، ئه‌م جۆره قسه و باسانه چه‌ندین رۆژ هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوو. له ماوه‌ی ئه‌و بیست رۆژه‌ی که له پاریس‌دا بووم ، بێجگه له جارێک نه‌بێ که ئه‌ویش بۆ وێنه گرتن بوو له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌تیان چووین، ئه‌و کاته‌کانیتر زیاتر له‌گه‌ڵ قطب زاده دا به خۆشی و شادی بێ مه‌عنا به‌سه‌ر برد هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا به پێشنیاری قطب زاده ، بئاتریس یه‌کێک له دۆسته‌کانی خۆی که نێوی پاتریسیا بوو به منی ناساند، بۆ ئه‌وه‌ی به قسه‌ی قطب زاده، فێری فرانسیم بکات. به‌لام هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی کورسی فێر بوونی زمان ده‌ستمان کرد به دڵداری ، زۆر به زه‌حمه‌ت توانیم برێک فرانسی فێربم، ئیدی زۆربه‌ی کاته‌کان له‌گه‌ڵ پاتریسیا له کافه و رستۆرانه‌کانی پاریس ده‌مانبره سه‌ر.
زۆر جار من و قطب زاده و چه‌ند جارێکیش له‌گه‌ڵ سلامه‌تیان چووین بۆ فرۆکه‌خانه‌ی شارڵ دووگه‌ڵ له پاریس و له‌و مسافرانه‌ی که له له‌نده‌ن و ئه‌ڵمانه‌وه ده‌هاتن بۆ پاریس و بوخچەیه‌کی بچووکمان وه‌رده‌گرت، ئه‌وانیش ده‌یانگوت: ئه‌مانه ئامانه‌تین به‌لام هه‌ر بوخچه‌یه‌ک 20 تا 50 لووله تلیاکی تێدا بوو. تلیاکه‌کان بۆ که‌سانی تایبه‌ت بوو له سه‌ره‌تاوه ته‌نیا قطب زاده و سلامه‌تیان دابه‌شیان ده‌کرد به‌ڵام له دوایدا من بۆ خۆم به ته‌نیا به سه‌ر هه‌موو کڕیاره‌کاندا دابه‌شم ده‌کرد. یه‌کێک له‌و موشته‌ریانه، به‌رێز سه‌ید جه‌لالی تهرانی ( تارانی) بوو که ناوبراو له کاتی جموجۆلی شۆرشی ئێران، بوو به سه‌رۆکی شۆرای سه‌لته‌نه‌ت(سلطنت) و له پیلانه‌ی که بۆیان دانابوو له کاتی سه‌فه‌ر کردنی بۆ پاریس ده‌ست له کار کێشانه‌وه خۆی پێشکه‌ش به خومه‌ینی کرد، ئه‌وه‌ش بۆخۆی باسێکی جودایه و له جێگه‌ی خۆیدا باسی ئه‌و رووداوانه‌ی که پێوه‌ندی به ناوبرا و دوکتور سنجابی هه‌یه ده‌که‌م.
قطب زاده خۆی تلیاکی نه‌ده‌کێشا به‌ڵام له کاتی خواردنه‌وه‌ی کوهوڵ و له کاتی سکس له‌گه‌ڵ ژنه له‌شفرۆشه‌کاندا هاواری بۆ ده‌رکرد . به‌رنامه‌یه‌کی دیکه‌ی قطب زاده و حه‌بیبی که هه‌موو کات به‌رده‌وام بوو دوایش منیش بووم به هاورییان، چووین بۆ سینه‌ما بوو، بۆ بینینی فیلمی سکسی.
له‌سه‌رتاوه من پێم ناخۆش بوو به بینینی ئه‌و جۆره فیلمانه به‌ڵام دواجار منیش موهتاد بووم و له‌گه‌ڵیان ده‌چووم. ئه‌گه‌ر رۆژێک کاتژمێر له نێوان 3 بۆ 4 نه‌چووباین بۆ سینه‌ماکانی ده‌وروبه‌ری پیگاڵ ئه‌و رۆژه هه‌موومان تووڕه و ماندوو دیار بووین!!!. پاش ئه‌وه‌ش که له سینه‌ما ده‌رده‌که‌وتین، ئه‌وه‌ش روون بوو که به‌رێز قطب زاده ئه‌وه‌ی که فێری ببوو له سینه‌ما ده‌چوو له‌گه‌ڵ بئاتریس به کاری ده‌هێنا و منیش له‌گه‌ڵ پاتریسیا، حه‌بیبی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچێکی ئێرانی دۆستی بوو نه به ئێمه‌ی ده‌ناساند و نه له کاتی ده‌رچوونیشمان له سینه‌ما ده‌هاته‌وه بۆ ده‌فته‌ر، ناوبراو ده‌گه‌رایه‌و بۆ لای دۆستکه‌ی.
له‌و کاتانه‌ی که من له پاریس بووم ره‌نگه من له هه‌موویان خۆشتر پێم گوزرابێ و کات و ساتێکی زۆر خۆشم ده‌برده سه‌ر، به‌ڵام له پڕدا قطب زاده ئاگاداری کردین که هه‌رچی زووه خۆمان ئاماده بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری له‌نده‌ن بکه‌ین و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و لیبی بفڕین.
له فارسی وه‌رگێراوه
ئه‌حمه‌د ته‌یموری
08.03.2013
{jcomments off}