"an independent online kurdish website

هیچ نیشانەێەک بە دەستەوە نییە کە بیسە لمێنێت،پیتی ئیرانی دێرینە بە کار هێنانێکی گشتی بووبێ و وە کوپیتی با بۆلی بۆ هەموو مەبەستە زانستییە کان بە کار برابێabdurehman_mirzayi

٠ ئەگەر هخا مە نشییە کان لاسایی با پیرانی کە لدانی و با بۆلییە کانی خۆیان بکردبایە تەوە و لە بریتی نووسینی مێژووی ئیمپراتورییە کە یان بە زمانی خۆیان ، لە گڵی هە وە ڕگەری کەڵکیان وەر بگرتایە دەمانتووانی بەهرە مەندانە لە گە شە کردنی ئەوزانیارییانە کە قەرزداری یونانییە کانین بەڵگەیەکی بە نرختر بە دەس بهێنین٠

ڕاستە ئەبیسین کە شاهانی هخا مەنشی فەرمانیان ئەدا کە ساڵنامەیی باپیرانیان بۆ ئەوانە بخوێننەوە ٠ لەوانەیە کە خوێنەری ئەو ساڵنامانە ئەوانەیان لە ڕوویی تیکستی با بۆلی ،ئیلامی و لەوانەیە ئارامییەوە خوێند بێتەوە و بۆ ئەوە کە پادشاکان لە ناوەڕۆکی باسەکان باش تێ بگەێەن، هاوکات بۆزمانی فارسی وەریانگێڕابێتەوە٠ (کلمان هوار،ئیران وتمدن ئیرانی ،ل ١٠٠ ) تا ئەو ڕادەیە کە من لەو تیکستەی سەرەوە تێگە یشتووم، وەهایە کە هوار ئەڵێ ئەگەر هخامەنشییەکان بە جێگەیی نووسینی مێژووی ئیمپراتورییەکەیان بەم پیتە بێ کەڵکە گۆزەێ گڵینیان دۆرست بکردایە

٠ ئیستا زانیاری بە نرخترمان بە دەستەوە بوو ودیسانەوە ئەڵێ ساڵنامەێ باپیرانی هخامەنشیان بە پیتێک دانووسی کە جیاوازلەم پیتەیی ئیستاکە بوو و بۆ چەندمین بار ئەڵێ کە لە ڕاستیدا پیتی نووسراوەکانیان شیاوی بەکاربردن نەبوون٠ ئیستا پێویستە پرسیار بکەین بۆچی ئەم پیتە بەکار نەهاتووە ،فارسی دێرینەێان پێوتووە؟دەربارەێ پیتی ئیمپراتوری هخا مەنشی و ئەو زمانانە کە لەو وڵاتەدا خاوەنی پیتی نووسین بوون. پێشترنێوی زۆربەیی خێڵ و هۆزەکانی دانیشتووی سەرزەوینی هخامەنشییە کانمان دەس نیشانکرد و

وتمان ئەۆ دەۆڵەتە بەۆ بۆنەوە دەزگاێ بەڕێوەبەری و چەکدارییە کی لاواز و لەرزۆکی هەبو٠ بێگومان ئەو هۆز و خێڵە ناوبراوانە بە زمانی خۆیان، واتا زمانانێک کە هەر لە مێژەوە گەشەیان کردبو،ئاخەفتنیان دەکرد و ئیمپراتۆری هخا مەنشی کە لە لایانی نەژادییە وە دانیشتووانەکەێ جۆربە جۆر بوو٠ زمانێکی یەکگرتووی بۆ سەرتاسەری ئیمپراتۆرییە کە نەبوو٠شوێنەواری نووسراوە لەو سەردەمە بە باشترین شێوە پێ لە سەر ئەم ڕۆانگە دادەنێ٠

زمانی خێڵەپارسییەکان کە لە دەزگاێ دەۆڵەتی ناوبراودا سەر پشک بوون نەیان دەتووانی زمانو زاراوە ناوچەییەکان ، لەۆ وڵاتانەدا کە پارسەکان داگیریان کردبوو، بخەنە پەراوێزەوە و تەنانەت لە ١..ئەمە ئەماژەیەکە کە تەنیا و تەنیا لە کتێبی استری تەوراتدا نوسراوە٠ لەسەردەمی هخامەنشییەکانیشدا،زمانی خەڵکانی ڕەسەن و ناوچەیی،واتا ئیلامی بە نە شێواوی ماوبووەوە٠

لەسەردەمی داریوشی یەکەمدا ژمێریاری ئابووری وسامانی بارەگاێ پادشاهی لە استخر، بە زمانی ئیلامی نووسراوە و شایەتی ئەم ئیدعاێە (هەزاران ڕووپەلی گلینە ێە)کە لە گەنجینەێ ڕاگرتنی بەڵگە نامە ئابوورییە کان کە بە زمانی ئیلامی نووسراوە و لە دەور و بەرێ ساڵی ١٩٣٠ ، کاتی هەڵکۆڵینی شوێنەوارە کانی استخر دۆزراونەتەوە و بە گشتی پەێوەندییان بە سەدەێ پێنجەمی پێش زاینییەوە هەیە٠

هەڵسەنگاندنی گەنجینە ئاماژە پێکراوەکان ،هەم لە لایەنی مێژوو و ئیلام ناسینەوە و هەم لە ڕوانگەێ ئیران ناسین و بە تایبەت مێژووی زمانە ئیرانییەکانەوە یەکجار سودمەند و سەرنج ڕاکێشە٠ چونکەلەۆ ڕووپە لە ئیلامیانە کۆمەڵێک تا ڕادەیەک دەوڵەمەند وشە کە لە پارسی دێرینە وە قەرزکراوە ، دۆزراونەتەوە زۆرباێ ئەوانە لە نووسراوەکانی کۆندا نە بینراون و ئەمە ئەبێتە هۆێ بە نرخ بوونی ئەو وشانە ٠ (ای،م آرانسکی ، مقدمەی فقەت اللغەی ایرانی ،ل١٢٩ )هیچ پشکێنەر و مێژوونووس و دێرینە ناسێکی بیرمەند و ڕاست وێژ نی یە دژ بەوە بێ

کە لە ڕابوردوودا سەر تا سەری خوزستان و ئیلام و باشوور و ناوەندی ئیران ،زمانی ئیلامی ، سەرتاسەری ڕۆژئاواێ ئیران ، زمانی ئارامی و نیوەی زیاتری باکوری ئیران ، زمانی ئوراتویی قسەیی پێکراوە و زمانە ڕەسەنو ناۆچەییە کان لە سەردەمی هخامەنشیدا دەسەڵاتی فەرهەنگی و بەکاربردنی گشتی هابووە٠

بەربڵاوی و کاریگەری ئەۆ زمانانە لە ئاستێکدا بووە کە لانی کەمی یەک هەزار ساڵ پێش لە بەردە نووسراوەکانی هخامەنشی ، بەڵگە نامەێ نووسراوەێان پێشکەش کردووە٠ کاریگەری ئەو نووسراوانە لە ئاستێکدا بووە کە زمانەکانی ئیلامی و ئارامی لە سەردەستی هخامەنشی و ساسانییەکاندا ، زمانی فۆرمی بارەگاێ پادشاهی بووە و نووسەرانیان لە نێو زانا بەدەسەڵاتەکانی ئەم زمانانەدا هەڵبژێردراوە٠ ئیستا دەبینین کە لە لایەن ڕێکخراوەێ میراسی فەرهەنگی (ئیران)وە کەمترین خەرجێک بۆ بوژانەوەێ شارستانییەتی ئیلام و ئورارتو ئەنجام نادرێت و بێ ڕاوەستان گەڵاڵەی میلیارد تمەنی بۆ ساف و سۆڵکردنی بەردی کۆشکی پادشاکانی هخا مەنشی لە تەختی جەمشید و شوش و پاسارگادا دەخرێتە ڕێ ، کە هیچ پەیوەندییەکی بە مێژووی ڕەسەن و دێرینەێ ئیرانەوەنییە٠

دیارنی یە بۆچی ئەوانە تا ئەو ڕادەیە بەرانبەر بە ڕابوردووی دانیشتوانی ڕەسەنی بەرزاییەکانی ئیران بێ سەرنج و بە تەواوی لە بیریان بردووەتەوە٠ و دەسپێکی مێژوو و پیتی نووسین و فەرهەنگ و شارستانییەتی ئیرانیان بە سەرهەڵدانی کورش و داریوشەوە بەستووتەوە!!! پیتی بزماری هخامەنشییەکان پیتو زمانێکی سەختە و دەسەڵاتێکی لاسایی کەرەوەێ ئیمپراتورییە کانی مێزوپۆتامیا و ڕۆژئاواێ ئیرانە٠ ئیلام و ئاشور و بابۆل بە هێزی نووسەرانی ئەم نەتەوە بندەسکراو بە دیلگیراوانە بۆ نواندنی دەسەڵاتی داریوش دۆرست کراوە و لە زمانی خێڵە کەێ هخامەنش،کە لە ئیستپەکانی باشووری ڕوسیاوە هاتون، کەڵکی وەرگرتووە٠ئەۆکاتە خوێندمانەوە ،تەنانەت

شارپیش د دان بەوەدا دەنێت کە پاش ڕووخانی هخامەنشییەکان ڕیشەکانی ئەم زمانە نامۆ بە گشتی هۆشک بووە٠ و ئەمە نیشانەێ ئەوەیە کە ئەم زمانە زمانێکی کۆچەرو ناڕە سەنە کە بە پەلە تواوەتەوە٠ هەروەها کەلەم بابەتانەش کە تا ەستا پێشکەشی ئیوەێ بەڕێزم کردووە کە ٦٠٠ ساڵ داسەپاندنی زمانی یونانی نەیتوانی بە هەبونی زمانە دێرین و گیان سەختەکانی ئەو کات ، جێگاێ زمانە ناوچە ییە کانی مێزوپۆتامیا بگرێتەوە٠ {jcomments off}

سەرەڕاێ ئەوە کە ئامرازی فەرهەنگو هۆنەر و فەلسەفە و حیکمەتی یونانی لەۆ کاتەدا دیاردەێەکی بەر چاوبوو٠ لە درێژە ێ ئەم باسانەدا باسی زمانی دەسەڵاتی ئە شکانییەکان ،ولە کاتی خۆیدا زمانی دەسەڵاتی ساسانییەکان و زمانی دەسەڵاتدارانی پاش ئیسلامیش دەکەین تا کات و شوێنی لە دایکبوونی ئەو زمانە کە ئیستا ناوبانگی فارسی هەیە بە جوانی ئاشکرابێت٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی