هه‌موو كه‌سیَ مافی ژیان، ئازادی و ئاسایشی تاكه‌كه‌سی هه‌یه و هیچ كه‌س ناتوانیَ و نابیَ كه پیَش به‌م مافه سه‌ره‌كی و بنه‌رِه‌تیه بگریَ.
“مادده‌ی 3 جارِنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ”
ریَژیمی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌كه له به نیَو په‌رله‌مانه‌كه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی هیَناوه‌ته به‌ر باس بۆ په‌سه‌ندكردن له لایه‌ن به نیَو نویَنه‌رانی په‌رِله‌مان كه له‌مه‌و به‌دوا ده‌بیَ ژنانی ژیَر 40 ساڵ به ئیزنی باوك یان میَرد پاسپۆرت وه‌ربگرن ئه‌گینا ناتوانن بیَ ئیزنی پیاو پاسپۆرت وه‌ربگرن و سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن ئه‌م كاره به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ژن و پیَشیَل كردنی مافی مرۆڤه كه سووك كردن و بیَ ریَزی كردنیشه به مرۆڤایه‌تی. بۆیه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه سه‌داسه‌د دژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ مافی بنه‌رِه‌تی ژن، هه‌رچه‌ند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ریَژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ پاساوهیَنانه‌وه به فرت و فیَڵ ده‌ڵیَن كه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بۆ پشتیوانی له كه‌رامه‌تی ژنه، كه‌چی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه واته پیَشگرتن له سه‌فه‌ری ژنانی ژیَر 40 ساڵ به‌س به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی مافه‌كانی ژنان و جۆریَ بیَ ریَزی به‌و چینه هه‌ره گرینگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه چونكه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ژنانی ژیَر چل ساڵ هیَزی بیركردنه‌وه‌یان نیه و ده‌بیَ حه‌تمه‌ن به ئیزن و كونترۆڵی كه‌سیَكی دیكه سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.
هه‌رچه‌ند جیَگای ئاماژه‌یه كه هیَنانه به‌رباسی وه‌ها مژارگه‌لیَك بۆ زیاتر پیَشیَلكردنی مافی ژنان له لایه‌ن ریَژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه شتیَكی نویَ نیه و ئه‌م ریَژیمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تاكوو ئیَستا ته‌نیا شتیَ كه له به‌رچاوی نه‌گرتووه مافی به‌شیَكی هه‌ره گرینگ له كۆمه‌ڵگه واته مافی ژنان بووه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ دیسكۆرِسی ئه‌م ریَژیمه كه هه‌ڵگری پیَكهاته‌یه‌كی ئایدۆلۆژی پاشكه‌وتوو ته‌سكه كه له میَژساڵه مه‌لا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئیَران ئه‌و شیَوه بیركردنه‌وه‌یه له میَشكیاندا بیچمی گرتووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی په‌ره‌پیَدانیشیان داوه كه ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه له بیرته‌سكی كه‌سانیَ وه‌كوو موده‌رِس كه یه‌كیَ له نمیَنه‌كه‌كانی ئه‌م ریَژیمه‌یه ده‌گریَ كه بۆ نموونه پتر له سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتیَ “وه‌كیل الرعایا” نویَنه‌ری باژیَری هه‌مه‌دان له 12ی گه‌لاویَژی 1290ی هه‌تاوی مژاری
یه‌كسانی مافی ژن و پیاوی له خولی دووهه‌می په‌رله‌مانی شوورای میللی هیَنایه به‌رباس، سه‌ید حه‌سه‌نی موده‌رِس یه‌كیَ له ریَبه‌رانی ئایینی له دژایه‌تی وی وتبووی” له رووی عه‌قڵه‌وه ده‌بیَ قسان بكه‌ین بۆیه عه‌قڵیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌ورِۆ هه‌رچی تیَده‌فكرین ده‌بینین خودا لیَهاتووی و توانای له ژن‌دا چیَ نه‌كردووه كه شیاوی ئه‌وه‌ی بیَ مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌بیَ. بۆیه ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ژنانه عه‌قڵ و ئاوه‌زیان توانایی نییه.جگه له‌وه‌ش ژنان له رِاستیدا له ئایینی ئیَمه واته ئیسلام ده‌بیَ له ژیَر فه‌رمانی پیاواندا بن” الرجال قوامون علی النسا”، ئایینی فه‌رمی ئیَمه ئیسلامه. ئه‌وانه له ژیَر فه‌رمانی پیاوانن بۆیه قه‌ت مافی هه‌ڵبژاردنیان نییه و نابیَ.
ئه‌مه له كاتیَكدایه كه مافی ژن مافی مرۆڤه و ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی پیَكدیَنن كه له‌ودا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه دیموكراتیكه‌كاندا به‌پیَ بایه‌خه بنه‌رِه‌تیه‌كان وه‌كوو كه‌رامه‌ت و یه‌كسانی ته‌واوی تاكه‌كانی مرۆڤه. ریَزگرتن له مافی ژن وه‌كوو مافی مرۆڤ پیَویستی به‌م تیَگه‌یشتنه به‌سیته هه‌یه كه ژنان نه ته‌نیا ده‌بیَ له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌كسان بن به‌ڵكوو شایانی به‌هره‌مه‌ندی له مافی مرۆڤن، به‌ڵكوو به هۆی ئه‌وه كه ئه‌مانه مرۆڤن و شایانی به‌هره‌مه‌ندی له‌م مافه‌ن. مافی ژن مافی مرۆڤه و له ئاكامدا هه‌موو كه‌سیَ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی كه ئه‌م مافه بپاریَزیَ و له‌به‌رچاوی بگریَ و په‌ره‌ی پیَبدات.
شۆڕش onij_1364@yahoo.com
{jcomments off}