"an independent online kurdish website

دیارە من لەسەر ئەم باسە چەندین جار لە ساڵەکانی ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠٠١٢ لە رادیوێک بە ناوی رادیو کوردستان لە وڵاتی سۆێد و لە شاری یوتۆبوری ئەم باسم لەسەر ناوی ئێران و ئێرانی بوونی کورد بە دوور و درێژێ باسکردوە.
irahim_saeedi

بەداخەوە نەدەکرا بەدەنگ ئەم باسە بڵاو بکەمەوە چوون خەڵک بە تەلەفۆن بەشدار بووگن و دەنگەکە زۆر باش نیە، چوون خۆمیش بە تەلەفۆن قسە دەکەم. من قەولم دابوو بەهێندیک لەو دوستە خۆشەویستانە ئەو بابەتە بە دەنگ بڵاو بکەمەوە بە داواێ لێبوردن نەکرا بەدەنگ داینێم هەر بۆیە پێم خۆش بوو بۆ جارێکی دیکە ئەم باسە بە نووسراوەی بڵاو بکەمەوە بۆ ئەوە راستیەکان دەرکەوێ ێدی کەم شانازی بە ئێرانی بوونی خۆمان بکەین و خۆمان بە ئێرانی بزانین.

من هەوڵم داوە ئەو کتێب و نووسراوانە کە پێوەندیان هەیە ئەم باسەوە وەک بەڵگە و فاکت باسبکەم ، دیارە زۆر سەرچاوەێ دیکە هەن لەسەر ئەم بابەتە بۆیە من ناوی هێندێکیان دەبەم . ساڵی پار زانا و بۆێر کاک سمایل بازیار ئەو باسەێ لە دوو سمینار دا وەک هەمیشە بەشێوەێکی زۆر جوان پێشکەش کرد، بۆیە دەڵم بۆێر چوون زۆر کەس خۆێ لەم باسە نادا من بەشبەحاڵی خۆم هەزار جار سپاسی بەرێز بازیار دەکەم بۆ ئەو باسە بەپێزەێ. با بێمە سەر باسەکە لە نووسراوە کۆنەکان دا ئێمە چتێک بە ناوی ئێران نابینین ئەوەێ کە دەڵێن لە ئەوێستا دا ناوی یرویچە هاتۆە کە بەمانای ناوی ئێرانە ئەمە راست نیە، هەر بۆیە لە ئەوێستا دا باسی شۆنێک دەکات بە ناوی یرویچە دەڵێ لە ئەم شۆنە دا دە مانگ شەوە و دوو مانگ رۆژە و ناوچەێکی زۆر ساردە کەوابوو ئەو ناو و ئادرەسە کە لە کتێبی ئەوێستا دا هاتۆە دەور و بەری ئەفغانستان و تاجێکستان دەگرێتەوە و هیچ فرێکی بە ناوی ئێرانەوە نیە.

ئەوە کە باسی ناوی ئێران دەکرێ کە گوایە لە پەڕتۆکی ئەوێستا دا ناوی ئێران هاتووە ئەوە بازار گەرمی ئێران پەرەسەکان و خەودیتن بە ئێرانی باستانەوەیە، بۆیە ئەم چتانە زۆر بەرجەستە نیشان دەدەن بۆ ئەوە بڵین ئەم ناوە هەر لە کۆن دا هەبووە. کتێبی تاریخی ‌هرودوت یونانی کە لە ٢٤٥٠ ساڵ لەوەو پێش ژیاوە زۆربەێ ئەو ناوچانە گەراوە رووداوەکانی تۆمار کردوە، بەڵام ناوێک وەک ئیران لەو کتێبە نابینی و ناوی سەرزەوینی پارس و ماد دەبا ئیدی چتێک بە ناوی ئێران بوونی نیە. دەباشە خۆ ئەمە ناسیونالیستە کوردەکان بە هرودوتیان نەگۆتوە نابێ ناوی ئێران لە کتێبەکەت دا بنووسی و دەبێ ناوی پارس بەکار بێنی. بەپێ ئەو رەوایەتە کە هەیە کتیبی تەورات کە کتێبی پەیراوانی ئاینی جوولەکەیە ئەم کتێبە ٢٤٠٠ ساڵ لەوە پێش نووسراوە زۆریش بە شاخ و باڵی کۆرش و داریوش و خەشایار دا هەڵی داوە لەوێش ناوی ئێران نیە، ناوی پارس و ماد دەبا و ناوی ئێران نا‌هێنێ، بەپێ دە‌قی کتێبی تەورات کۆرشی هەخامەنشی جوولەکەی لە بابل رزگار کرد لە کتێبی تەورات دا تا ئاستی پەێغەمبەر ناوی کۆرش دێنێ بەڵام ناوێک بە ناوی ئێران بوونی نیە.

بەڵام وێدەچی زۆر فرتۆ فێڵ لەو کتێبە دا کرابێ وەک ئەوە دەڵێ داریوش پارسی یا داریوش مادی هەر بۆیە دەکرێ بە قەست ئەو کارەیان کردبێ مەبەست کتێبی تەوراتە. کتێبی تاریخ و جوغرافیای ئاسترابوون یونانی کە ٢٠٠٠ ساڵ لەوەو پێش ژیاوە و زۆربەێ ئەو ناوچانە گەراوە روداوەکانی تۆمار کردوە ئەویش ناوی ئێران نابا و دەڵێ سەرزەوینی پارس و ماد، تۆبڵی لە بەرچاوی رەشی کورد ئاسترابوون یونانی ناوی ئێرانی نەبردبێ ئەویش ناوی پارسی بەکار بردوە.

کتێبی ئێنجیل کە کتێبی پەیرەوانی ئاینی مەسێح یا یسایە بەو رەوایەتەێ کە باس دەکرێ ئەو کتێبە ١٩٦٠ ساڵ لەوەو پێش لە لایەن پەیرەوانیەوە نووسراوە باسی زۆر شۆێن و ناوچە دەکات بەڵام ناوێک بە ناوی ئێران بەرچاو نەکەوی خۆ ناسیونالیستی کورد کتێبی ئێنجیلی نەنووسیوە تا ناوی ئێران نەبا، نووسەری بەناو بانگی ئەرمەنی مووسی حورنی کە ١٥٥٠ ساڵ لەوەو پێش ژیاوە چەندین کتێبی هەیە بە ناوەکانی تاریخی ئەرمەنستان، ژیان و بەسەرهاتی ئەسکەندەر و جوغرافیای مووسی حورنی بۆ یەک جاریش ناوی ئێرانی نەبردوە، کەوابوو ناوێک لە کۆن دا بە ناوی ئیران بەرچاو ناکەوێ لە هەموو ئەو نووسراوانەی کە هەیە لە هەر هەموویان دا ناوی پارس یان فارس بەکار براوە ناوی ئێران بوونی نیە.

کتێبەکانی محمد بن جریر طبری یان تاریخ تەبەری کە ١٦ بەرگە و لە ١١٣٠ لەوەو پیش نووسراوە بە عەرەبی، دوای کراوە بە فارسی بۆ یەک جاریش ناوی ئێرانی نەهێناوە کە ئەو کتێبەنە زۆر بەناو بانگە و تەبەری خۆێ کەسێکی فارسە و ناوی ئێرانی نەبردوە لە راستی دا ناوێک بەناوی ئیران نەبووە تا لەو نووسراوانە دا باسی بکردرێ. ئەوە کە دەڵێن لە نووسراوکانی سەردەمی ساسانی وەک کارنامەێ ئاردەشێر پاپەکان یان شاپورگان و خودای نامگ یان خودای نامە کە گۆایە لەو کتێبەنە، ناوی ئێران بردراوە ئەوە هیچ فری بەراستیەوە نیە هەر بۆیە ئەو کتێبەنە بوونیان نیە تا ناوی ئێرانی تێدا دا تۆمار کرابێ. کە باسی ئەو کتێبەنە دەکەن دەڵێن کاتی هێرەشەکانی عەرەب بۆ سەر خاکی ئێران ئەو کتێبەنە لە ناو براون ێدی نەماون دەباشە ئەگەر ئەو کتێبەنە ناماون و لە نێو براون ئەێ ئێوە چوون دەزانن لەو کتێبەنە بە دوور و درێژی باسی رووداوەکانی ئێران کراوە، یان کتێبی کارنامەێ ئەردەشێر پاپەکانیان نووسیوە و دەڵێن بەشێکی زۆری ئەو کتێبە لە نێو چووگە و هەر ئەوندەێ لێ بەجێ ماوە.

دیارە هەر وەک لە پێش دا گۆتم ئەم کتێبەنە لە خەیاڵ و زەێنیەتی هەوادارانی ئێرانی باستان بەولاوە چیدیکە نیە زۆریان پێ خۆشە بە باڵاێ ئەو تەپڵە نێو بەتاڵەوە هەڵ بدەن. ئەو کتێبەنە خۆ کورد نەینوسیوون هەر هەموویان غەیرە کورد نووسیونی بۆیە باسی ئەو بەڵگانەم کرد با خەڵکی باش بزانێن ئەم ناوە لە کۆن دا بوونی نەبووە و تازەیە، ئەوە باسی ئەو کتێب و نووسراوانە بوو کە لە پێش داهێنەری ناوی ئێران واتە فێردۆسی لە شانامە دایە. ئەبوول قاسم فێردۆسی ١٠٠٠ ساڵ لەوەو پێش ژیاوە نووسەری کتێبی شانامەیە، بەخۆشیەوە ئێستا شانامەێ فێردۆسی زۆر بەشێوەێکی جوان شیکراوەتەوە مرۆڤ زۆر بە ئاسانی لە نێوەرۆکی ئەو کتێبە تێدەگا. شانامە لە دوو بەش پێک هاتووە بەشێکی هاندان و پشتیوانی لە بزووتنەوەێ شۆعوبیە و بەشێکی دیکەێ پێیا هەڵگۆتن بە سۆڵتان مەحمود غزنەوییە، لە شانامەێ فێردۆسی دا بە سەدان جار ناوی ئێران بەکار براوە، بەڵام ئەو ئادرەس و ناو نیشانەێ فێردۆسی لە شانامە دا دەیدا ئەم ئێرانەێ ئیستا نیە بەشێکی بچووکی خوەراسانە و ئەو بەشەکانی دیکەێ ئێران ناگرێتەوە فێردۆسی پێوایە کیوی ئەلبۆرز لە هێندوستان هەڵکەتووە یان وادەزانێ سیستان لە تورکمنستان دایە زۆر کەس لەو بروایەدان کەسانی دیکە ئەو بابەتەیان نووسیوە و داویانە بە فێردۆسی بەشێوەێ حەماسی کاری لەسەر کردوە، هەر بۆیە زۆر لە باسەکانی دا تێکەڵ و پێکەڵ کردون . ێدی پێش لە فێردۆسی ناوی ئێران بەرچاو ناکەوێ هەر وەک لە پیش دا گۆتم داهێنەری ناوی ئێران فێردۆسیە و لە شانامە دایە.

با بزانین ئەو کتێبەنە لە پاش فێردۆسی چی باس دەکەن ئایا ناوی ئێرانیان هێناوە، ناسر خۆسرەو قوبادیانی کە ٩٥٠ ساڵ لەوەو پێش ژیاوە لە کتێبەکەێ دا کە ناوی سەفەرنامەیە کە ماوەێ پازدە ساڵ بەردەوام بووگە و چووەتە حاج باسی ئەو سەفەرە دەکات بۆ یەک جارێش ناوی ئێران نابا دیارە زۆربەێ ئەو کتێب و نووسراوانە بەنقەست دەستکاری کراون لە هەرکوێک ناوی فارس یا مەملەکەتی عەجەم هاتبێ ئەمانە ئێرانیان بەکار بردوە، کە بەداخەوە ئەم فرتۆ و فێل و تەزویرکاریە هەر ئێستایش بەردەوامە، هەر وەک گۆتم لە سەفەرنامەێ ناسر خۆسرەویش ناوی ئیران بوونی نیە. رابی بنیامین کە لە ٨٥٠ ساڵ لەوەو پیش ژیاوە لە کتێبی سەفەرنامەکەی دا چوون لە ێسپانیاوە دەستی پێکروە بۆ سەرژمێری جوولەکەکان کە لەو وڵات و شار و ناوچانە دا ژیاون، کە لەم سەفەرەی دا چەندین ساڵ بەردەوام بووگە ئەویش ناوی ئێران ناهێنێ هەر باسی پارس دەکا.

رابی بنیامن زۆر شاری کوردستانیش گەراوە بۆ ئەوە بزانێ ژمارەێ جوولەکە لەو شار و گوندانە چەندە. روی گۆنزالس کلاویخۆ کە ٦٠٠ ساڵ لەوەو پێش ژیاوە لە کتێبەکەێ بە ناوی سەفەرنامەێ کلاویخۆ کە لە شاری مایورکای ێسپانیا دەستی پێکردوە زۆر شار و ناوچەێ تورکمنستان و ئەفغانستان و ئەو جوغرافیایەی کە ئێستا ئێرانی ناوە گەراوە و ناوی ئێران نابا و پارس بەکار دێنێ ئەدی. ئەویە ئەم ئێران باستان پەرستانە. لە هەموو ئەو کتێبەنە کە تەرجۆمەیان کردوە بە مەیلی خۆیان بە سەدان جار ناوی ئێرانیان نووسیوە، بۆ ئەوە وانیشان بدەن کە ناوی ئێران هەر لە سەرهەڵدانی مرۆڤە سەرەتایەکان دا ناوی هەبووە، ئەوە کە ناوی ئەو کتێبەنەم برد چوون زۆر بەلامەوە گرینگ بوو بۆ ئەوە زۆر کەس ئەو کتێبەنەێ نەخۆێندوەتەوە یان هەر ناویانی نەبیستووە. بەخۆشیەوە ئەو کتێبەنە هەر هەموویان دەست دەکەوێ هیوادارم دستی بخەن و سەێری بکەن تا بەباشی لەو تەزەیرکاریەی پەیرەوانی ئێرانی باستان تێبگەن.

خۆ کورد بەمانەێ نەگۆتوە ئێوە نابێ ناوی ئێرانی شەریف بەکار بەرن هەر وەک گۆتم ئەم کتێبەنە هەموویان خەڵکانی ئورووپای یا فارس نووسیویەتی هیچیان کوردنین. ساڵی ١٩٢٥ کە رەزا میرپەنج یا سەردارسپا بەزۆر و کەڵەگایەتی هاتە سەر کار و خۆێ بە رەزا شا قەبەڵاند، بۆ ئەوە کەس لە پێشینەێ تێنەگە خۆێ بە کەسیکی نەجیبزادە نیشان بدا پیویستی بە زۆر کاری گەورە هەبوو، دەستەێک لە رووناکبیرانی ئەو سەردەمەێ کۆکردەوە بۆ ئەو خەونەێ کە ئەیبینی ئەویش خۆ گرێدان بە شاهانی کۆنی ئێرانی باستانەوە بوو. هەر بۆیە ئەو هەموو کتێب و نووسراوانە بە کەێفی خۆیان دەسکاریان کرد و ئەوەێ ئەوان پیان باش بوو لە جێگەێ دانرا، پاش ناو یان شورەت بوو بە ئێجباری هەرچێک خۆیان ویستیان بەکاریان برد رەزا شا بۆ خۆێ و بنەماڵەکەێ پاش ناوی پەهلەوی دانا و خۆێ و ئەژدادی بردەوە سەر پارتەکان.

لە وتۆێژێک دا محەمە عەڵی فرۆغی سەرۆک وەزیرانی ئەو کات لە گەل رەزاشا کردویەتی، زۆر گاڵتەجاڕانە ئاوا باسی پاش ناوی پالەوی دەکا و دەڵێ، کاتێک نادرشای ئەفشار نیروێ ئەفغانەکانی تێک شکان خەڵکێکی زۆر لە لۆرستان یارمەتی نادر شایان دا لەو شەرە، کاتێ ئەو خەڵکە ویستیان بگەرنەوە بۆ لورستان رێگەکەیان گۆم کرد و لە سەواد کۆ دا مانەوە لەوێ ژیانی هاوبەشیان پێک هێنا ئێمە دەچینەوە سەر باپرەمان کە ناوی رەمەزان بووگە و خەڵکی لورستانە و پاش ناوی پالەوی لەوەوە بۆ ئێمە ماوەتەوە. من لە گەڵ دوو مێژوو نووسی کورد لە سەر رەچەڵەکی رەزاشا قسەم کرد هەردووکیان رەیان ئەوە بوو کە ئەم بنەماڵەیە لە باوکەوە تورکن و لە دایکەوە گۆرجین.

بۆیە ئەمەم باسکرد بۆ ئەوە بزانرێ ئەم درۆ و تەزویرکاریە چوون لە سەریەک دانراوە. هەروەها زۆربەێ ناوی شارەکان و شۆنەوارە کۆنەکان ناوەکانیان گۆردرا و ناوی تازەیان بەسەر دا برا لە ساڵی ١٩٣٥ جەژنەکانی هەزارەێ فێردۆسی بە بەربڵاوی دەستی پێکرد لە هەموو شۆێنە گشتیەکان دا دەست کرا بە خۆێندنی شانامە زۆر لە مێژوو نووسان، زمان ناسانی ئورووپای بانگشتن کران بوو ئەو جێژنە، بەشێوەێکی زۆر بەربڵاو و پارەێکی زۆریان بۆ جەعل و فریوکاری لە ئاسارە کۆنەکان دا تەرخان کرد، بۆ زیندوکردنەوێ شکۆ و ئەزەمەتی بەقەولی خۆیان ئێرانی باستان و گەرانەوە بۆ کۆرش داریوش و خەشایارشا.

هەر لە ساڵی ١٩٣٥ داوایان لە دەوڵەتان کرد ێدی لەم کاتە بەدواوە لە جێگەێ پێرشیەن یان پارس ناوی ئێران بەکار بەرن. ئەم داوا کردنە لە دەوڵەتەکان بە قەڵەمی سەعید نەفیسی لە رۆژنامەکانی ئەو سەردەمە دا بڵاو کرایەوە ئەو نووسراوەیە ئێستا مەوجووتە و هەیە، ئەم زڵم و زۆرە دەرهەق بە خەڵکانی غەێرە فارس تا ئەو جێگەیە چووە پێش داواێ گۆرینی جلۆ و بەرگی ناوچەێ خۆیان لێکرا و کردیان بە یجباری، لە کوردستان چەندین بەرهەڵستکاری بەرانبەر ئەو دیکتاتوریە سەری هەڵدا و بۆ ماوەێک بەردەوام بوو. بە بریارێک کە بڵاو کرایەوە کە لەوێدا تەنیا زمانی فارسی و فارس خاوەنی ئەو جوغرافیایە کە ناوی ئێرانە جگە لە زمانی فارسی لە زۆر شۆن دا قسە کردن قەدەغە بوو.

بەزۆر و پلە و پایە زۆر کەسیان لە نەتەوەکانی دیکەێ ئەو جوغرافیایە هاندا بۆ ئەوەێ ئەوان چیان پێ باشە دەبێ بنووسرێ، ئەوە بوو کە رەشید یاسەمی کتێبێکی بە ناوی کورد و پەیوەسدەگی نژادی و تاریخی ئەو نووسی زۆر بەشێوەیکی بێ شەرمانە کورد و مێژووەکەێ بردەوە بۆ سەر فارس و ئێرانی باستان. ێدی زۆر بەداخەوە ئەم ئێران بازی و فرت و فێڵە لەو سەردەمەوە بەشێەێکی بەربڵاو تا ئێستایش هەر بەردەوامە. ئەمە بەکورتی لە سەر ناوی ئێران بوو با بە کورتیش لە سەر ئەوە کە دەڵێن کورد لە هەر کۆێک بێ خۆ بە ئێرانی دەزانێ باس بکەم، نەتەوەی کورد لە چەندین رەگەز وەک، سۆمری، لولو، گۆتی، میتانی، هۆری،کاسی، مانای، نهری، ماد، پێک هاتۆە، ناوی کوردستان و کورد بەپێ ئەو بەڵگە و دێکۆمنتان کە هەیە وەک کاردا گۆرد کاردۆخی یان کوردۆخی ناوی بردراوە، کورد هەر لە کۆنەوە لەو شۆنە کە پێدەگۆتری کوردستان نیشتەجێ بووە و لەوێ ژیاوە.

دیسان ئەو بەڵگە و شۆنەوارانەێ کە هەیە ئەوەمان پێشان دەدا مادەکان کە کورد بووگن دەوڵەتێکی زۆر و گەورە بە‌هێزیان بۆ ماوەێ ١٦٠ دامەزراندوە و حکومەتیان بە سەر ئەو خەڵکە کە لەو جوغرافیایە دا دەژیان دەکرد یەکێکیان فارسەکان بوو. دەوڵەتی ماد لە ساڵی ٥٥٠ پێش لە زاین بەدەستی کۆرشی هەخامەنشی یان فارسەوە لە نێو بردرا، یدی بەداخەوە کوردەکان بوون بە ژێردەستەێ فارسەکان بەپێ بەردە نووسرەوەکەێ بێستوون لە نەزیک شاری دێرینی کرماشان و تۆمار کردنی ئەو شورش و سەرهەڵدانانە دژی دەسەڵات دارانی هەخامانشی و سەرکوت کردن و لە نێو بردنیان لە لایەن هەخامەنشیەکان دا، زۆربەی ئەو کارەساتانە لەو بەردە دا تۆمار کراوە یان چوون سەرکردە مادیەکان لە دار دراون. هەر بۆیە کورد بەدریژای مێژوو هەوڵی داوە لە ژێردەستیەی رزگاری ببێ بۆ خۆێ دەسەڵات بەدەستەوە بگرێ ئەمە لە بەردە نووسراوەکەێ بێسوون دا بە جوانی دەردەکەوێ. حکومەتی فارس یا هەخامەنشی ٢١٩ ساڵ بەردەوام بوو تا لە ساڵی ٣٣١ پێش زاین لە شۆنیک بە ناوی گاو گامل لە دەورو بەری هەولێری دێرین لە لایەن ئەسکەندەری مەقدونیەوە لە نێو چوو، ئیدی لەو کاتە بەدواوە چەندین دەسەڵاتی زۆر بەهێز حکومەتیان کردوە وەک سلۆکی ئەشکانی و ساسانی لە ٣٣١ پێش زاین تا ساڵی ٥٧٠ زاین واتە بۆ ماوەێ ٩٠٠ ساڵ بەردەوم بوون.

بۆیە باسی ئەشکانی و ساسانی ناکەم دەمهەوێ لە بابەتێکی دیکە دا لەسەر ئەشکانی و ساسانی بنووسم، تا بزانرێ کامیان کورد بووگن بەپێ ئەو بەڵگانەێ کە هەیە زمانی فارسی لە سەردەمی ساسانیەکان دا گەشەێ کردو بوو بە زمانی رەسمی دەباشە بۆ ساسانی کوردن. من پێم وایە ئەشکانی زۆر بە کوردەوە نزیکترن تا ساسانی قەباڵەکانی هەورامان کە سێ دانەیە لە ساڵی ١٩٠٩ دۆزرانەوە ‌هێ سەردەمی ئەشکانیەو دانەێکیان زۆر بە زمانی کوردیەوە نزیکە دەکڕی بگۆتری هەر زمانی کۆنی کوردی کەڵهوریە. بە سەرهەڵدانی ێسلام و هاتنی عەرەبە مۆسڵمانەکان بۆ ناوچەکە و لە نێو بردنی ساسانیەکان و داگیر کردنی ئەو ناوچەیە تاڵان و کوشت و برێکی زۆری خەڵک لە لایەن عەرەبە موسڵمانەکانەوە، کە بەشێکی زۆری ئەو شەرانە لەسەر خاکی کوردستان رووێ داوە، کاول بوون و ماڵوێرانی هەر بۆ کورد ماوەتاوە.

ئەو بەڵگەو سەرچاوانە شایەتی ئەوە دەدەن و بومان دەگێرنەوە کە لەو ناوچەیە دەسەڵاتێکی گشت گیر نەبووە هەر ناوچە و مەڵبەدێک دەسەڵاتی خۆێ هەبووە، بە هاتنی تورکە سەلجوقیەکان بۆ ناوچەکە دەستیان کرد بە قەتڵ و عامێکی زۆر ئەو تورکانە رویان لە کۆێک دەکرد وەکو مۆریان دەیان خۆارد ئاگریان لێ بەردەدا و کاولیان دەکرد. بە داگیر کردنی ناوچەکە کە بەداخەوە زۆرتری مەڵبەندە کوردیەکان بوو بەجارێک مەعاتلاتەکانی تێک دا زۆری خاکی کوردستان لە لایەن تورکەوە داگیر کرا.

هەر وەک لە پێش دا گۆتم لە کوردستان دەسەڵات بە دەست بەگ، میر، سەرۆک عەشیرەت یا شێخەکانەوە بوو هەر ناوچەێک بۆ خۆێ دەسەڵاتێکی وەک خودموختاری هەبووە بۆ خۆێ بریاردەر بوو. لە ساڵی ١٥٠١ زاینی بە سەرهەڵدانی سەفەویەکان و بەرەسمی کردنی مەزهەبی شێعە لە بەرانبەر مەزهەبی سۆنیدا کە عوسمانیەکان لە سەری بوون ساڵی ١٥١٤ لە شەرێکی زۆر گەورە دا کە لە سەر ئەرزی کوردستان لە دەورو بەری شاری خۆێ بە ناوی چاڵدران بەرپا بوو، چوون کوردەکان سۆنی مەزهەب بوون پشتیوانیان لە عوسمانیەکان کرد دژی سەفەوی شێعە مەزهەب، لەو شەرە دا عوسمانی سەر کەوت و بەدبەختی و چارەرشی بۆ کورد مایەوە زۆر بەداخەوە کوردستان ساڵی ١٥١٤ بۆ یەکەم جار کرا بە دوو بەشەوە. بەشی سەفەوی و بەشی عوسمانی ئەم دابەش بوونە ساڵی ١٦٣٩ لە قەسر یا زەهاو رەسمیەتی پەیدا کرد بە کردەوە کوردستان بوو بە دوو بەشەوە.

دیسان زۆر مخابن ساڵی ١٩٢٣ لە پەیمانی شۆمی لۆزان و پشت کردن لە هەموو بەڵینەکان درۆست کردنی دەولەتی تورکیە لە ساڵی ١٩٢٣ دامەزرانی دەوڵەتی ئێراق لە ساڵی ١٩٢٥ کوردستان کرا بە چوار بەشەوە. بەدبەختی کورد چەند قات سەری هەڵدا ێدی کوردی تورکیە، کوردی ئێران، کوردی ئێراق، کوردی سوریە، هاتەکایەوە کوردستان بۆ بە زیندانی خاوەنەکەێ کە کوردە ئەم پارچ کردنە بۆ ماوەێک زۆر کاری خراپیان کردە سەر کورد بەگشتی، چوون کورد لەسەر خاکی خۆێ بە بێگانە حسابی بۆ دەکرا و خۆێ وەک دیلێک دەهاتە پێش چاو. ێدی بەداخەوە کورد بەو وڵاتانەێ کە داگیریان کردوە دێتە ناساندن وەک کوردی ئێرانی داگیر کەر، کوردی تورکیەی داگیر کەر، کوردی ئێراقی داگیر کەر، کوردی سوریەی داگیر کەر، زۆر جێگەێ داخ و کەسەرە ئەو وڵاتانە کە باسی دێموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن کە هەمووی درۆیە منی کورد بە ناوی داگیر کەری وڵاتەکەم کە دەناسێ و دەبێ بڵێم من لە کوردستانی ئێرانم یان ئیراقم، دیارە بەشێکی ئەم بەدبەختیە کورد خۆێەتی ئەوە کە شانازی دەکات و خۆێ بە ئیرانی دەزانێ.

یان ئەوە دەڵین کورد لە هەرکۆێک بێت ئێرانیە، ئەم داستانە کە کورد لە هەركۆێک بێت خۆێ بە ئێرانی دەزانێت زۆر بانگەشەیان بۆ کردوە. ساڵی ١٩٦٦ کاک برایم ئەحمەد خەزوری جەلال تاڵەبانی لە تاران ئەو شەکەرەێ شاند کە کورد لە هەرکۆێک بێت خۆێ بە ئێرانی دەزانێ، ساڵی ١٩٧٥ مەلا مستەفا ئەویش بۆ ئەوە لە کاروان بەجێ نەمێنێ دووپاتی کردەوە کورد لە هەرکۆێک بێت خۆێ بە ئێرانی دەزانێ، ئیدی زۆر مخابن ئەم داستانە لە رۆژنامەکانی ئەو کاتی ئێران زۆر بە بەربڵاوی بانگەشەێ ئەوەیان دەکرد کورد ئاریایە و لە هەر کۆێک بێت ئێرانیە، ئەویە زۆر لەو کێشانە کورد خۆێەتی ئەگەر لە نێو خۆ کورد ناتوانێ بڵێ من کوردم ئێرانی نیم یان من کوردم تورک نیم خۆ لە دەرەوە دەکرێ، هەزار جار داخ و مخابن زۆر کورد هەیە لە دەرەوەێ کوردستان ژیان دەکا بە شانازی و حەماسەوە باسی ئێرانی بوونی خۆێ دەکات دەڵێ من ئێرانیم، ئەگەر بڵی بۆ وادەڵی تۆ کوردی و خەڵکی کوردستانی و وڵاتەکەت داگیر کراوە لە جواب دا دەڵێ تۆ ناسینالیستی.

هەر بۆیە ئەم خۆ بەکەم زانینە بەرانبەر داگیر کەران گەورە ترین کێشەێ کوردە هەر ئەوەێش واێکردوە لە ئێمەێ کورد بەو هەموو خەبات و قوربانی دانە تا ئێستایش نەگەیشتینە ئاواتە بەرزەکەمان کە دامەزرانی دەوڵەتی کوردستانە، لە کۆتای دا هیوادارم توانی بێتم خزمەتێکی زۆر چووکەم کردبێت.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی