باسی تووندووتیژی له‌سه‌ر ژنان ئه‌وه‌نده كۆن و دووبه‌ره‌یه كه ئیدی نه‌بۆ خوێنه‌رو نه‌بۆ رۆژنامه‌نووسانیش ته‌نیا نابێته جێی سه‌رسوڕمان، به‌ڵام ئه‌م باسه بۆ ژنانێك كه رۆژانه‌و هه‌رجاره‌و رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه وه‌ك برینێكهو سه‌ر له‌نوێ تازه ده‌بێته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی وایهێناوه تووندووتیژی به سیفه‌تێكی (پیاوانه) بناسرێت و له‌لایه‌ن نێرینه‌وه په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌رئه‌م بۆچوونه‌ش وا ده‌كات چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز به تووندووتیژی بده‌ین به‌پێی جیاوازی فه‌رهه‌نگه‌كان.
له‌م باسه‌دا پێویست ده‌كات پیاوانه له سیفه‌ته‌كانی پیاو ورد بینه‌وه، به‌واتایه‌كی تر ئاراسته‌ی بینینمان به‌ئاراسته‌ی خاڵی ده‌ستپێكردن بێت به ئه‌زموونی پیاوه‌تیدا بۆ ناسینی ئه‌و چوارچێوه ده‌ستكرده‌ی كه بۆ پیاوه‌تی دانراوه، مه‌رزه‌كانی و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی میكانیزمه‌كانی به‌شێك له‌مه په‌یوه‌ست ده‌بێته‌وه به مه‌سه‌له‌ی تووندوتیژیه‌وه.
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی تووندوتیژی پێموایه ناتوانین كۆمه‌ڵێك مه‌رج بێنین بیانكه‌ین به ئه‌زموون و لێكۆڵینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی دركێكی قوڵتر له‌رۆڵی پێناسی پیاوه‌تیدا بزانین، لێره‌وه چه‌ند پرسیارێك دێنه پێشه‌وه، ئه‌وانیش: بۆچی پیاوان راستیه‌كان به تووندواتیژی ده‌گۆڕنه‌وه؟ یان بۆچی په‌نا بۆیارمه‌تی تووندوتیژی ده‌به‌ن؟، ئایا له‌ئاستی تاكدا تووندوتیژی چی به‌تاك ده‌دات؟ چی به‌پیاوه‌تی ده‌به‌خشێت و نه‌خشی تووندوتیژی له پێناسی پیاوه‌تیدا چیه؟
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی تووندوتیژی به‌پیاوانه‌وه ئه‌نجامدراوه، تیشكخراوهته سه‌ر پیاوانی تووندوتیژ، له‌به‌رانبه‌ر ژنان و منداڵاندا و له‌هه‌مانكاتدا به‌رانبه‌ر به پیاوانیش، تا ئێستا كه‌م لێكۆڵینه‌وه هه‌یه پیاوی كردبێته خاڵی ده‌ستپێك بۆ مه‌سه‌له‌ی تووندوتیژی، به‌ڵام به لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه تر لێی تێبگه‌ین، به‌و مانایه‌ی پیاوه‌تی چ واتایه‌ك بۆ هه‌ر تاكێك ده‌به‌خشێت نه‌ك ته‌نیا بۆ خودی پیاو.
تووندوتیژی كاتێك په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه مرۆڤ توانای خۆی له‌ده‌ست ده‌دات له‌ئاست كێشه‌كاندا واتا كاتێك پیاو هه‌ست به‌وه ده‌كات ناتوانێت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئامانجی تووندوتیژی بۆ به‌رده‌وامی دووبارهپێدانی خوده كه تێك‌شكان یان رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ راستیدا ده‌بێته‌وه، لێره‌وه ده‌توانێت سنوورێك بۆ كێشانی هێڵی مه‌رزی نێوان خۆی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بكێشێت.
شێوه‌كانی پهراوێزگهرا و چهقگهرای تووندوتیژی:
هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی (تووندوتیژی چهقگهرا) (تووندوتیژی پهراوێزگهرا) چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی تایبه‌ت به تیۆری زانستی مرۆڤایه‌تین، ئه‌م ده‌سته‌واژانه تیۆر‌و وه‌رگیراوی شێوه‌ی فه‌رهه‌نگی ده‌به‌خشن به بابه‌ته‌كه، ئه‌م هه‌وڵه ده‌توانێت وابكا كه شێوه جیاوازه‌كانی تووندوتیژی و درووست بكه‌ن له‌گه‌ڵ پێناسی پیاوانه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌توانێت یاری بكات، هه‌روه‌ها ده‌توانێت ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بكات له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی و پێاسێكی واقیعیانه‌تر به كۆمه‌ڵگه و پیاوه‌تیدا.
تووندوتیژی چهقگهرا ئه‌توانێت وه‌ك تووندوتیژیه‌ك د‌رك بكرێت كه پیاوه‌تی ده‌سازێنێت، ئه‌مجۆره ده‌ربڕینه، شێوه‌یه‌كی تووندوتیژیه كه تاك به ئاراسته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی راده‌كێشێت، هه‌رچی تووندوتیژی پهراوێزگهرایه به‌پێچه‌وانه‌وه دهربڕاوێكی تووندوتیژیه كه تاك به‌ئاراسته‌ی كه‌نارو ده‌ره‌وه‌ی سنووره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پاڵ پێوه ده‌نێت، (تووندوتیژیهكی بێ رێزه)
به‌و پێودانگه تووندوتیژی چهقگهرا به‌پێچه‌وانه‌ی تووندوتیژی پهراوێزگهراوهیه كه بهتووندوتیژیهكی ئه‌رێنی و په‌سه‌ند و ئاسایی پیاوانه ناوده‌برێت، تووندوتیژیهكه سازراو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا، ئه‌مجۆره به‌بیروبۆچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوانه په‌یوه‌سته. بۆنموونه ئه‌مجۆره تووندوتیژیه ده‌توانێت به تووندوتیژی قاره‌مانی و ده‌ربازبوون یان به‌رگریكردن له‌وانی دی دابنرێت. جیاوازیه‌كانیان له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه پیشانی ده‌دات له یهكلاوه تووندوتیژی وه‌ك جۆرێكی گرنگ و هه‌بووی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه لایه‌نێك له‌به‌ر پاراستنی جێ و شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی تێده‌كۆشێت، ئه‌م جۆره توونووتیژیه وه‌ك بونیادێكی گرنگر كۆمه‌ڵگه رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت. كه‌واته بینیمان كه تووندووتیژی هه‌موو كات نه‌ویستراو نیه به‌ڵكو له‌م دۆخه‌دا بگره زۆر ئاساییه، كه‌واته ئایا تووندوتیژی یه‌كێكه لهپێمهرجهكانی مرۆڤایه‌تی، ئایا كۆمه‌ڵگه به تووندووتیژی بنیاد نراوه؟.
/۱۲/۳/۲۰۱۳/ زاینی به‌ریتانیا
{jcomments off}