شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌وێته كوردستانی باشووروه‌وه، له ڕۆژ هه‌لاتی شاری سلیمانی دایه، ده كیلو مه‌ترێك له ده‌ربه‌ندی خانه‌وه دووره، له نێوان كێوه‌کانی هه‌میشه سه‌ربه‌رزولوتكه به‌فرینه‌كانی شنروی و بالامبۆ دایه و ده‌روانیته ده‌شته جوان و دلگیره‌كه‌ی شاره‌زووری پر له سروشتی خوای جوانی و به‌هه‌شتی به پیت و فه‌ڕی كوردستانی باشوور، كه هه‌میشه هه‌ر سه‌ربه‌رز و جێی شانازی كورد و كوردستان بووه، زێدی ماقولان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و گه‌وره پیاوان و سه‌ر وه‌رانی نه‌مر و هه‌رده‌م زیندووانی گه‌لی كورده.
شاری هه‌له بجه‌گه‌لێ مرۆی مه‌زن و نیشتمانپه‌روه‌ری له باوه‌شی گه‌رم و گوڕی خۆیدا پێ گه‌یاندووه ئه‌و مرۆیه بلیمه‌ت و ناودارو هێژایانه‌ی كه هه‌میشه وه‌ك ئه‌ستیره گه‌شه‌كانی ئاسمانی به‌رزی كورده‌واری ده‌دره‌وشێنه‌وه و بۆ هه‌تاهه‌تایه پرشنگ ده‌ده‌ن و جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه رزی هه‌میشه‌یی میلله‌تی كوردن، هه‌له‌بجه شاری شه‌هیدانه، شاری قاره‌مانانه ، شاری هونه‌روه‌ران و زانایان و شاعیران و دلێرانی وارپه‌رو دلسوز و وه‌فادار به‌خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، هه‌له‌بجه شاری نالی و مه‌وله‌وی و وه‌لی دێوانه و ئه‌حمه‌د به‌گی جاف و تایه‌ر به‌گی جاف و بێكه‌سی نه‌مر و گۆرانی شاعیری مه‌زن و سه‌دان لاوی هونه‌رمه‌ندو ماقول و ناو دارانی كوورد په‌روه‌ره زێدی عاریفان و هوزانوانان‌و بلیمه‌ت و سه‌رفیرازانه .
ده‌مێكه داگیركه‌ره درنده‌كان چاوی گلاو و دوژمنایه‌تی خۆیان بڕیوه‌ته ئه‌و شاره خنجیله و جوانه‌ی كورده‌واری به بۆمباران و ناپالم وتیزاب و شه‌ستیرو موشه‌كه‌كانیان زۆر به‌درندانه‌و نامرۆڤانه په‌لاماریان داوه و زۆر جاران خاپوور و وێرانیان كردوه و به‌سه‌دان رۆله‌ی ئازا‌و نه‌به‌زیان لی شه‌هید و بریندار كردوه هه‌زاران لاو‌و پیرانمان له‌و شاره‌شه‌هیده دا بوونه‌ته قوربانی له پێناوی ئازادی و رزگاری و سه‌ربه خۆیی كورد و كوردستان دا .
هه رله ساله‌كانی دوای جه‌نگی جیهانیدا،له سه‌ر ده‌مه‌كانی شورشی شیخ مه‌حمودی نه‌مر ئینگلیزه‌كان به چوار فرۆكه‌ی بۆمب هاوێژه‌كانیانه‌وه مرۆ كوژانه و زۆرنامه‌ردانه و ترسنۆكانه په‌لاماری شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدیان داوه و ده‌ها بۆمبای ناپالم و موشه‌ك وشه‌ستیره مه‌رگاوه‌ره كانیان به‌سه‌ر ژن و زارۆك و خه‌لكی بێتاوانی ئه‌و شاره كورده شه‌هیده‌دا باراندووه ، به‌سه‌دان لاو و پیری كوردی بێ‌تاوان و هه‌ژاریان لی شه‌هید و بریندار كردوه و خانوه‌كانیشیان خاپورو به خاك یه‌كسان كردوه و خه‌لكی ئه‌م شاره قاره‌مانه‌یان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر و ره‌تینراو كردوه .له سال1974 دا دوای دیسان شه‌ر فروشتنه‌وه‌ی ڕژێمی كورد كوژی عاره‌بی عیراقی به‌سه‌رگه‌لی كورد له‌سه‌رده‌می شورشی پیرۆز‌و مه‌زنی ئه‌یلول به‌سه‌ركردایه‌تی بارزانی نه‌مرو هه‌میشه زیندوودا كه شه‌ریان له كوردستانی باشوردا داسه‌پانده‌وه ،خوێنی هه‌زاران هه‌زار كوردی نیشتمانپه‌روه‌ر و پێسشمه‌رگه‌ی كوردستانیان رژاندەوه و به‌بۆمبای ناپالم و تیزاب و فسفۆره‌كانیان ده‌ستیان كرده‌وه به و‌ێران كردنی شار‌و ئاوایی و سوتاندنی ره‌زو باغ و زه‌وی زار و لێڕه‌واره‌كانی كوردستانی نه‌خشین و به‌سه‌دان لاوی كورد په‌روه‌ر و دلسۆزی كوردستانیان له سیداره داوه‌و به هه‌زارانیان له نیشتمان په‌روه‌رانی ئازا‌و به جه‌رگ كه ته‌نیا گوناهیان خه‌بات له پێناوی ئازادی و مافه ڕه‌واكانی كورد بووه له ناو زیندانه پڕ له داپلوسین و زه‌بر و زه‌نگ وترسناكه‌كانیان دا له ناو بردووه‌و هیچ به‌زه‌ییه‌كیان به خه‌لكی ئه‌و شاره و ته‌واوی خه‌لكی كوردستان نه‌هاتۆته‌وه‌ساله‌های ساله ئه‌م كورده ده‌چه‌وسێننه‌وه‌و هه‌موو سامان و مالیان داگیرده‌كه‌ن و له لانه‌ی ژیانی باوك و باپیرانی خۆیان بێ به‌ش كردووه و ده‌مان ڕه‌تێنن و ئاواره و ده‌ربه‌درمان ده‌كه‌ن و عاره‌به‌کان له شوێن باوک و باپیرانمان جێ نشین ده‌که‌ن و که‌رکوکی دڵی کوردستان و ده‌شتی قه‌راج و هه‌ر له سنجاره‌وه تا خانه‌قین ته‌عریب ده‌که‌ن .
به‌ڵی له‌ڕۆژی 26/4/1974دا شه‌ڕ فروشه‌كانی درنده له ناكاو په لاماری شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدیان دا‌و به فڕۆكه‌كانیان مه‌رگیان له و شاره ئازیزه دا باراندو به‌سه‌دان رۆله ی كوردیان له ژن و مندال و پیرو لاوه‌كانیان شه‌هید و بریندار كرد و خوێنی زۆر بێ تاوانانیان ڕژاند و هه‌له‌بجه‌یان زامدار كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ش دیسان بووه هۆی به‌هێزتر بوونی هه‌ستی پاكی كوردایه‌تی له‌ناو دل و ده‌روونی هه‌موو كوردێكی خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ر وپێشمه‌رگه‌ییه‌كی دلسۆزی خه‌بات و شۆڕش له دژی داگیركه‌ران دا، چونكه هه‌ر هێرش و په‌لامارو زۆرداریه‌ك به‌رامبه‌ر به كه‌ڕامه‌ت و خاكی پیرۆزی كوردستان هۆی زیاتر په‌ره سه‌ندنی هه‌ستی پاكی كوردایه‌تیه و دروشمی هه‌میشه زیندووی كوردستان یا نه‌مان له‌ناو ده‌روون و مێشكی هه‌موو كوردێك دا زێترده‌بێت و دوژمنان و نه‌یاران باشتر ریسواده‌بن و خه‌بات و تێكۆشان له پێناوی ڕزگاری و سه‌ربه‌حۆیی خاكی كوردستانیش قه‌ت له ناو ناچێت و هه‌ر به هێز تر ده‌بێت، خۆ دوژمنانی خاكی پیروزی كوردستان هه‌میشه له په‌لاماردان و و‌ێران كردنی خاكی كوردستاندادرێغیان نه‌كردوه و ناشی كه‌ن ، زۆر له مێژه بو له ناوبردنی هه‌ستی پاكی نه‌ته‌وایه‌تی و كز كردنی بیری كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری دا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ولیان داوه‌و هه‌ول ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان تاقی كردوته‌وه، به‌لام هیچیان بۆ نه‌كراوه جگه له كوشتن وبرین و خاپووركردنی كوردستان كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیاتر راپه رین وتێكوشانی رۆله دلێره‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان و په‌ره‌سه‌ندنی رقی تۆله له ناو دل و ده‌روونی هه‌موو ڕۆله‌یه‌كی كورد .
به‌لێ هه‌ر دوێنی بوو ئه‌نفالیان كردین ، هه‌زاران ئاواییان لی ویران و به خا ك یه‌كسان كردین، ئاوی روبارو كانیاو و ئه‌شكه‌وته كانیشیان لی خنكاندین و دار‌و باری كوردستانیشیان له ڕه‌گ و ڕیشه ده‌رهێناو ته‌واوی ره‌زو دار‌و بار‌و لێڕه‌واره‌كانیشیان سه‌ربرین، له ناو بیابانه‌كاندابه‌هه زارانیان لێ زینده به چال و ون و وێلیان كردین لوتكه‌ی چیا‌و دۆل و كویستان و كوساره‌كان و ده‌شته‌كانی باو‌و باپیرانیشیان لی قه‌ده‌غه‌كردین وهه‌موویان به مینه مه‌رگاوه‌ره‌كانیان چنی و كوردستانی ڕه‌نگینیان خاپوورو و‌ێران و ته‌عریب كرد ، كورپه‌ی ناو لانك و ئامێزی دایكانیشیان گڕ تێ به‌رداین ، ئاوی كانی و ڕوبارانیان لێ سیمان كردین و هه‌وای پاكی كوردستانی ئازیزیان ژه‌هراوی كرد و به سه‌دان هه‌زار بۆمبای خۆشه‌یی و تیزاب و ناپالم و بۆمبای سیانید و خه‌رده‌لیان پیا داداین و له هیچ كارێكی نامرۆڤانه نه‌په‌نگانه‌وه‌و هه‌تا توانیان دژی گه‌لی كورد جینایه‌ت و تاوانیان كرد و كوردستانی به‌هه‌شتی كوردیان كرده دۆزه‌خ و به هه‌زاران هه‌زارانیان ویل و ئاواره و ده‌ربه‌دری دووره وه‌لاتان كرد، هەشت هەزار بارزانی قارەمانیان بە جارێک شەهید کرین و بە کۆمەل لە ناویان بردین، هه‌رچی دار و نه‌دارمان بوو لێیان زه‌وت كردین و، خاكیان به زور ته‌عریب و داگیر كردین و ناویان لێ ناین توركی چیا‌و كراین به جینن و دیێوو مافیا و هه‌وای پاكی به‌هه‌شتی كوردستانیان به ته‌واوی ژه‌هراوی كردین، ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هات كردیان نه په‌نگانه‌وه، دزیان ، بردیان ، سوتاندیان ، خاپوور و ویرانیان كرد، به هه‌زاران هه‌زارانیان له ناو برد و هه‌ركه‌س نه‌یزانی كه چیان وه‌سه‌ر هات هه‌شت هه‌زار رۆله‌ی قاره‌مانی بارزانیه خه‌بات گیر و ئازا‌كانی داستانه‌كانی مه‌هابادی خویناوی و لیواره كانی چۆمی ئاراس و شورشه‌كانی بارزان و شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و شۆڕشی پیرۆزی گولان و پێشمەرگە قارەمانەکان و دلسۆزه‌كانیان زینده به چال و له ناو كارخانه‌كانی كیمیایی وبۆ تاقی كردنه‌وه‌ی بومبا شیماویه ژه‌هراویه‌كانیان و له بیابانه‌كانی باشوور ون و وێل كردین، به هه‌زارانیان له ناو بردین و بڕیاری جینۆ سائیدی ئه‌م كورده‌یان دا‌و، كاریكیان به‌م كورده چه‌وساوه‌یه‌و بێ مافی ئازادی و ژیانی سه‌ربه‌خۆیی كردووه، كه هه‌تا هه‌تایه له بیر ناچێته‌وه‌و، ته‌نانه‌ت به گازی خه‌رده‌ل و سیانیدی قه‌ده‌غه كرا‌و له جیهان و بریاری جینۆسایدیان بۆ داین، دیمان كه له شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند سانیه‌ك دا شاری هه‌له بجه‌یان چۆن لێ شه‌هید كردین و پێنج هه‌زار گولیان وه‌راند، گه‌لێ شوێنی تریان دایه به‌ر هێرش و په‌لاماردان و بادینان و گه‌رمیان و خورمال و شیخ وه‌سان و دۆڵی جافه‌تی و گه‌لی شوێنی تر‌و به هه‌زاران هه‌زارانیان به شیمیا لێ قڕ كردین و هه‌وای هه‌لمژینی سروشتی ژیانیشیا له‌كوردستانی ئازیزماندا لێ ژه‌هراوی كردین و په‌ریشان و بێ ده‌ره‌تانیان كردین. به‌لێ دوژمنانی درنده و كورد كوژ به‌جیهانیان سه‌لماند كه به راستی مرۆ كوژن و مافی مرۆیان لا جینایه‌ت وكوشتن و بڕینه ، سه‌لماندیان كه به راستی بۆ له ناوچوونی میلله‌تیكی وه‌ك كوردی بی مافی ژیانی ئازادی ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن و بریاری گه‌ل كوشتن ده‌ده‌ن و ده‌بنه قاره مانانی زورداری و فاشیه‌ت و ناو بانگیان له كرده‌وه درندایه‌تیه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ن وده‌بنه تاقه‌سواری مه‌یدانی كاره‌ساته‌كانی پڕ له تاوانیان و دڕندایه‌تی له‌م ڕۆژگارانه‌دا ، هه‌ر بۆیه‌كه‌شه كه‌له ڕۆژانی 16و17 1988دا فرۆكه مرۆكوژه‌كانیان بو سه‌ر ئاسمانی له خه‌م خنكاوی شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ل ده‌فڕێنن و به‌موشه‌ك و به‌بومبای پر له‌گازی خه‌رده‌ل و سیانید ئه‌م شاره كورده خنجیلانه‌مان لی شه‌هید ده‌كه‌ن و به هه‌زاران زاروك وژن و لاو‌و پیرو هه‌موو بوونه‌وه رێكمان لی خامۆش ده‌كه‌ن ، به‌گازی ژه‌هراوی ئاسۆی به‌رز و بلندیی شاری هه‌له‌بجه‌مان ده‌خنكینن و هه‌له‌بجه‌مان ده‌كه‌ن به هه‌له‌بشیمای سه‌ده‌ی بیسته‌م و بارانی مه‌رگمان بۆ ده‌بارێنن به‌لی هه‌له‌بجه شه‌هید ده‌بێت ده‌بێته ره‌مزی خه‌بات وتێكۆشان، ده‌بێته چرای رۆناك كه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خاكی كوردستانی دابه‌ش كرا‌و ده‌بێته ئالای سه‌وزو سپی و سوور‌و و زه‌ردی خۆرنشینمان ده‌بێته هه‌ستی پاكی خه‌بات گیران وكول نه دان ده‌بێته قه‌لایه‌كی پڕ له ترس و زه‌نده‌ق چووی ناو هه‌ست و ده‌روونی دا گیركه‌ره درنده‌كانی كه نیشانه‌ی مه‌رگیان پێوه دیاره، ده‌بێیته توقێكی خنكێنه‌ر و كه هه‌رگیز ناتوانن له‌به‌رامبه‌رئه‌و تۆقه به‌تینه را بووه‌ستن و ده‌یان خنکێنێت، ئه‌وانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانی ئه‌و تاوانه مه‌زنه‌ش هه‌مویان شه‌هیدانی كورد و كوردستانن، مایه‌ی شانازی و سه‌روه‌ری و سه‌رفیرازین، كه هه‌تا هه‌تایه هه‌رزیندوون و قه‌ت نامرن و هه‌رگیز له یاد ناچنه‌وه و ئه‌وان ده‌بنه مایه‌ی شانازی و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد و هه‌له‌بجه ده‌بێته‌ی جێگه و ڕه‌مزی سه‌ربه‌رزی ته‌واوی كوردستانی ڕه‌نگین، هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ده‌بێته هه‌ستی پاكی 40 ملیۆن کورد‌و هه‌موو دلسوزان و هۆزانوانان و زانایان و نیشتمانپه‌روه‌ران و عاریفانی كورد و كوردستان كه به سه‌دان شیعر‌و نوسین و ڕۆمان و په‌یكه‌ری له زێڕ دروست كرا‌و بۆ هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ساز ده‌كرێت و ناوی شه‌هیدانی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید بۆ هه‌میشه وه ك ئه‌ستیره روون و گه‌شه‌كانی ئاسۆی به‌رزی كورده‌واری بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌دره‌وشینه‌وه، منیش لێره كه فرمێسكی ئازار‌و ره‌نج و زامه‌كانی پر له ژانم بۆ كوردستانی ئازیز و شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدم له‌غوربه‌ت و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری وله دووری وه‌لاتی هه‌ست و بیرم دا وه‌ك باران به لیشاو دێته خواره‌وه و ئاووری ناو ده‌روونم بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان وبه تایبه‌تی شه‌هیدانی شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید وخزم وكه س و كارن و هه‌موو براو رۆله‌كانی میلله‌ته‌كه‌م گڕ ده‌گرێت و په‌رواز ده‌که‌م بۆ هه‌له‌بجه شیرینه‌که‌م و، بۆ كوردستانی له‌هه‌موو شتێكم لا پیرۆزتر و ده‌ڵیم هاکا کوردستانه‌که‌م سه‌ربه خۆ بوویت، ئاخ و حه‌سره‌تانیش هه‌ل ده‌کێشم بۆ نه‌بوونی یه‌كیتی و یه كگرتن و نه‌زانین ودوا كه‌وتویی و هه‌ستی ته‌سك و تریسكی گه‌لێ له ڕۆله‌كانی گه‌له‌كه‌م، بۆ بیری چه‌وت و چه‌وێل ودوور له كوردایه‌تی ودرۆ بوختان و‌ناره‌وایی وناڕاستی گوتن بەرامبەر بە سەروەرانمان،ئه‌مانه هه‌مووی له ناو دڵ و ده‌روونم دا كۆبووینه‌ته‌وه‌و لێرانه‌وه ئازارم ده‌ده‌ن، گیانی پڕاو پڕی ره‌نج و ئازارم گڕتی به‌رده‌ده‌ن و په‌رواز په‌رواز به بال كوتانه‌وه به دلی برین وته‌ژی له ژانه‌وه، به‌ره و شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدم ده‌به‌ن و ئازاره‌كانم سه‌د به‌رابه‌رتر ده‌كه‌ن،هه‌ر بۆیه‌شه كه به یادی هه‌موو كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌كان به یادی زولم و زورداری نه‌یاران، به یادی شه‌هیدانی شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدم، به یادی خوشه‌ویستی كوردستان، به یادی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بۆ كورد‌و كوردستان خویان به‌خت كردوه و دلسوزانه بوونه‌ته ئاوازی سه‌ربه‌رزی ژیان، به‌یادی یه‌کگیانی و پاكی و یه‌كگرتنی هه‌میشه‌یی کورد دژ به نه‌یاران ده‌ڵیم ده‌بێ که هه‌موومان به تایبه‌ت ڕابه‌رانمان په‌ند وه ربگرن،سود له رابوردوه تاله‌كانمان ووەربگرن،بیکه‌ن به یادی رزگاری و سه‌ربه خۆبوونی كورد و كوردستان‌م هه‌رگیز له گه‌ل دوژمنانمان دا سازش نه‌که‌ن که سازش نه‌کردن و زانین و هوشیاری کورد مایه‌ی سه‌رکه‌وتنمانه چونکه دوژمنانی کورد هه‌رگیز له گه‌ل گه‌لی کورد پاک نابنه‌وه و هه‌ر بۆیان بلوێت ده‌ستی خه‌راپتر له کورد ده‌وه‌شینن، گه‌رگیز دان به کورد‌و کوردستان دانانێن دوژمن هه‌ر دوژمنە و دوژمنی باوک قەت نابێت بە دۆست.
وا لێره دا ئه‌م شعره‌م پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌وانه دكه‌م كه نیشتمانیان له هه‌موو شتێك لاگه‌وره تر‌و پیرۆز تره ، ئه‌م شیعره‌شم به یادی رۆژی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید نوسیوه‌ته‌وه ، به یادی خه‌بات وهه‌ولدان و راپه‌رین و كاره‌ستاته مه‌زنه‌كانی كورد و كوردستانه به‌یادی هه‌موو ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌یه كه خۆیان كرده قوربانی و بوونه چرای رۆناكی رێبازی خه‌بات و تێكوشانی كورد و كوردستان، به یادی گیانی پاكی بارزانی نه‌مر و هه‌موو ئه‌و مرۆیه هێژایانه‌ی كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز له خه‌بات و هه‌ولی راسته‌قینه‌یان لاناده‌ن و هه‌میشه‌وه‌فادارن به خاك و نه‌ته‌وه كه‌یان،له كاتی بیستنی هه‌والی بۆمبارانی كیمیایی له شاری شام بووم له‌و كاته دا ته‌نیاله‌ڕادیۆكانی ئێرانه‌وه ئه‌م هه‌واله‌م بیست. كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ و باسه‌كان و ڕۆژنامه و ڕادیۆكانی وه‌لاتی سوریا باسی ئه‌و ڕوداوه گه‌وره‌یان نه‌ده‌كرد و خۆیان زۆر لێ گێل كرد، ئه‌و كاره‌ساته مه‌زنه‌ی كه ڕژێمی عاره‌بی عێراق به‌سه‌ر كوردستانی هێنا ته‌واوی ڕۆژنامه و ڕادیۆكانی وه‌لاتانی عاره‌بی باسیان نه‌ده‌كرد و ده‌تگوت كه هیچ ڕووی نه‌داوه ئه‌مه‌ش زیاتر كاری ده‌كرده سه‌ر هه‌ست و ده‌روونی من و هه‌ر له به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت خوایه بۆچی ده‌بێ میلله‌تی ئێمه ئه‌وه‌نده بێكه‌س و زۆر لێ كرا‌و بێت له‌و هه‌موو ڕادیۆ و ڕۆژنامانه‌وه ته‌نیا ڕۆژنامه‌یه‌كی عاره‌بی له سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته مه‌زنه نانوسن و له‌و هه‌موو وه‌لاتانی عاره‌بی ئیسلامی ڕادیۆکانیشیان قڕو قه‌پیان لێ کردووه و ئاوا به‌م شێوه هه‌موویان حه‌ز به توانه‌وه‌ی گه‌لی كورد ده‌کن، بۆ خۆم وه‌رامه‌که‌ی خۆم له ده‌روون دابوو که ده‌بگوت به‌ڵی عاره‌ب هه‌ر عاره‌به و ده‌مگوت به‌لێ دیاره بۆ له ناو چوونی گه‌لی كورد هه‌موو له هه‌موو له وه‌لاتانی عاره‌بی یه‌ك باوه‌ڕ و یه‌ك هه‌ستن به‌رامبه‌ر به کورد‌و کوردستان.
ئه‌حمه‌د ده‌شتی بە هاری ١٩٨٨هەندەران.آ
چیــرۆكی هه‌له‌بجه
گـــوێ ڕاگرن
هــــــــــــــه‌ڤالانم
له گـــــۆته بـــــــــــــاوک کاڵانم
گوێ ڕایــه‌لی ڕاســـــــــتی ببن
دوورله‌خراپه‌وپه‌ســــتی مه‌بن
نه‌كه‌ن خۆیی‌له‌بیـر بكــــــــه‌ن
كورسـتانمـــــــان له‌یادمه‌که‌ن
له یادو بێ كــــــــــوردی زمـان
له‌بیرمه‌که‌ن قه‌ت‌نیشــــــتمان
به‌رژه‌وندی گشت‌کــوردو خاك
دورخه‌ن له‌هه‌سـتی‌خڕ ناپاك
بیـری كــــــــــــــوردایه‌تی بوون
بیخه‌نه هه‌ســـــــــت و ده‌روون
قه‌ومی خــــــــــۆتان‌له یـادابێ
كــوردایه‌تی بـــا بیـــرتان بـێ
كێ که‌وه‌فای نه‌بێ بــۆخــــاك
خــۆی له‌بیر كا، ئه‌وه ناپــاك
هــه‌رگیــز نــــزمی مـــــه‌دوێنن
سه‌ربه‌رزیتان وه‌ده‌ست بێنن
هـــــــه‌رده‌م به بلندی بڕوانن
بخوێنـــــن وچــــــــــــا بــــــزانن
نـه‌زانین بۆخــۆی بـــــــــه‌لا یه
كێ نـــــه‌زان بـــــوو له دوایه
هـه‌ركێ كه‌زانـــــــــاوو ژیر بێ
له جیــــهانا دامـــــاو نـــــــابێ
هه‌ر گه‌لێ كه‌وا زانــــــــــا بوو
ســـــه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری بوو
هه‌ركێش كـه‌وا نـــــه‌زانی بوو
ژێرده‌ســـــته‌ییی دوژمنان بوو
زانـست‌ڕێگه‌ی پێشــــــــكه‌وتنه
ڕزگاریی و ســــــه‌ركــــــــه‌وتنه
باش بخوێنن دیـــــــرۆكی خۆ
تا بــــــــــزانن چیـــنه به خــــۆ
له جیــهانـــــاچـــاكه فێـــــربن
له‌خه‌راپ وخــــیانه‌ت دوربن
نه‌که‌ن‌ببنــــه ده‌ســتی كه‌سێ
مه‌بنه یاری هیـــــــچ ته‌ره‌سێ
په‌ند وه‌رگـــــرن له ڕابوردوود
یه‌کتر بگرن بێ ســــێێ و دوو
مه‌بنه هــۆره‌ی داری ژیـــــــان
به‌رزی بێــــــــنن وه‌كو مه‌ردان
بــــــزانن که ئێوه كـــــــــــوردن
خــــاوه‌ن كه‌ل وماف و هه‌ردن
كوردســـــتانمان خاكی كورده
به‌هه‌شـــــــتێکه وزێدی مه‌رده
له ڕێی سه‌ربه‌خۆیی بوونتان
ببنه قــوربانی هه‌بـــــــــووتان
له نامۆیی و له کوردســــــتان
له‌یادمه‌که‌ن قه‌ت سه‌روه‌ران
مه‌چنه ڕێــــزی هیچ نه‌یـــارێ
سه‌رشؤڕمه‌که‌ن له‌هیچ بوارێ
دوژمن وا‌ســــه‌روه‌تی بردووین
ده‌سـتیان به‌سه‌را داگرتـووین
هــــاتوونه‌ته نــــاو مــــــاڵمـان
بردیـانه ژین و خڕ حـــــاڵمان
خاكیان‌وا لێ داگیر کردووین
خاكیان‌وا لێ داگیر کردووین
هه‌زارانیان والێ كوشــتووین
دزیان تـــــۆره‌و فه‌رهه‌نگــمان
زه‌وتیان‌کردخڕســـــــه‌روه‌تمان
هاتن دوژمن هێرشــــیان کرد
گشت‌سه‌روه‌تیان به‌تاڵان برد
ئه‌م باســـــــــه‌تان وابۆ ده‌لێم
له یاد مه‌كـــه‌ن که‌چی ده‌لێم
ئه‌م باســــه‌مان كاره‌ســـــــاته
ڕوی داوێکه‌و به ســــه‌ر هاته
زۆرله مێژه كه ئێمه‌ی كـــورد
په‌رێشــــانین‌به گــه‌وره و ورد
کوردستاهمان له‌ت كــــــــراوه
چی که كورده به‌شـــــــخوراوه
ســـــــه‌دان ساله واده‌كوژرێین
به‌بێ‌به‌ش وله ژیان‌ده‌كرێین
ســــه‌دان هه‌زار كاره‌ســاتمان
بویته به‌شی گشـــــــت وه‌لات
مه‌رگ و نه‌مـــان و كوشتنمان
باوه خوێنی كورد رشــــتنمان
له‌م كوردســـــــــتانه پڕ‌جوانه
مه‌رگ‌ونه‌مان وا به‌شــــــــمانه
به بێ مال وبه‌شـیان كردوین
مافی‌ژینیان‌گشت‌لێ‌سه‌ندوین
خاپوریان كـــــرد نیشتمانمان
كوشتیان‌كه‌سوكاره‌كاره‌کانما
وێل‌وئــــــــــــاواره و دور کراین
له بۆ مه‌رگ و نـــه‌مان براین
له‌بیابان و ده‌شـــت و ده‌ران
بێ شوێن‌كران ملیۆن سه‌ران
تازیـــیــان و تورک و عجــــه‌م
ژینـــیان بردین هێنایان خه‌م
هــــــاتن دوژمنیانی چـه‌پـه‌ل
لێان‌سه‌ندین‌گشت‌پشوی هه‌ل
هه‌شـــت‌هه‌زاران‌بارزانی‌گورد
له‌ناوبران دروشـــــــــــت و ورد
به زندویی‌چالــــیان کــــردین
کۆمه‌ڵ‌كۆمه‌ل‌ڕاویان كــــردین
دار‌و نه‌داریـــــــــان خڕ بردین
به‌بێ شوێن وسه‌ر‌یان کردین
كۆمه‌ل کۆمه‌ڵ له بیــــــابانان
ئه‌نفالیـــــان کرد ڕۆله‌کانمان
نه‌یان هێشـت که‌قه‌ت‌پێگه‌ین
بــــــزانین و باش‌تێ بگــــه‌ین
كه‌كوردیش وه‌كـــــو گه‌لان بێ
خـــاوه‌ن خـــاك و وه‌لاتی بــێ
کوردستانیان داگیر كــــردوین
پشوی ژیانیان‌وا‌لێ سه‌ندو‌ین
پێ‌شــێلیان كرد مافی‌کوردان
بردیان‌هه‌ست‌ونیستی کوردان
ڕێگه‌یان گرت‌له خوێدنــــمان
تا تێ نه‌گه‌ین له ژیــــــانمان
به نـــاوی دین و قـــــورئانیان
ئه‌نفــــالیان كرد هـه‌زارانمان
کوردی كلۆل و وا نـــــــــــه‌زان
كه‌وته‌ده‌ســــــتی زۆر دوژمنان
نه‌م زانی كه من‌چی بكــــــه‌م
ڕزگاری کـــوردچۆن‌دابین‌که‌م دوژمن‌چی‌ویست من‌ئا‌وام كرد
به‌خۆشـــم خۆمم له نــاوا برد
وام ده‌زانی كه‌چاك ده‌كـــــه‌م
مالی خـۆم وا وێـــران بكـــه‌م
هه‌زاربه‌لاوده‌رده ســـــــه‌رمان
خۆشــم هێنامه سه‌رســه‌رمان
دوژمنیــش هـــــات ودنه‌ی دام
والام باش بـــوو منی نه‌فـــــام
خه‌لیفه‌و په‌ســـــت ونامه‌ردان
که‌وتنه گیانم له‌سـه‌رهه‌ردان
به ناوی ئیســــــــلام و دینیان
ته‌عریبیان کردخاک‌و بونمان
من به‌قســــه‌ی دوژمنانم كرد
چی باش بوو بۆئه وانم كـــرد
گه‌لێ چالم بۆخـــــۆ هه‌لكه‌ند
تاكه‌وتمه‌ناو زینـــــدان وبه‌ند
چـــه‌قه‌ل هاتن بۆ ســـه‌رخاكم
بوون‌به‌دڕكی ڕێگه‌ی پــــــاكم
گوتیان که‌كـورد میلله‌ت نیه
مافـــــی له‌ماڵی خــــۆی نیه
چه‌وســـاویی‌و ژێر‌ده‌سته‌بوون
به‌شی كــــــورده ڕۆژانی دوون
بڕیاری مه‌رگــــیان بــــــۆ داوم
هه‌ربێبه‌ش و هـــه‌رکـــــوژراوم
منیش بۆ خــۆم دژ به خـــۆیی
بویمه هــــــــۆره‌ی داری خۆیی
زۆرم به قســـــه‌ی ئه‌وانه کرد
هه‌رهاتم و خۆم له بــــیر کرد
ئه‌وان دینیــــان بۆ ڕێــــگایان
کرده‌په‌یژه‌ی بوونی خــــــۆیان
کــو‌رد‌ی هـــــــه‌ژارو وا بێکه‌س
که‌وته‌ده‌ســــتی گه‌لێ ناکه‌س
هه‌رچی که بـــۆ وان باش بوو
به نــــــاوی دیــــــن واڕه‌وا بوو
منیش دینـــم دژ به‌خـــــــۆیــی
کردمه په‌یژه‌ی ڕه‌نــــجه‌ڕۆیی
بــــۆیه دوژمن هـــاتنــه سه‌رم
هێنایان بۆم ده‌رده ســــــــه‌رم
ده‌مـــــــكوژن و ده‌مــڕه‌تێنـــــن
مـــــه‌رگی ژیانم له بـــۆ دێنـن
ســـــه‌دان ســـاله‌وا به‌و جۆره
منیش بۆ خـــۆمم هـــــه‌ر هۆره
دوژمن نه‌وه‌ســــــــتاوه‌و هــاتن
گوتـــــیان كـورده وا خــه‌لاتن
ده‌بێ گشــــــــــتتان ببڕێنــه‌وه
ئه‌وجــــــــــــاره خڕ ده‌توێنه‌وه
هــاتن وا به كـــۆمه‌ل كـــــوژی
خوێنی كـوردیان گه‌لێکا مژی
داگــیریان كرد خـــاكی کوردم
شــــــــاری دل و گه‌لێ هه‌ردم
گـــــڕی بابه گـــوڕگـــــــوڕی من
ماوه له ده‌ســـــت دوژمنی من
داگیریان كرد زۆربه په‌ســتی لێیان‌سـه‌ندم‌گشت‌سه‌ربه‌ستی
به ناوی دین و ئه‌نفــــــالیان
ویرانیــان کردخاکم و ماڵمان
ڕۆژگارێكی وا به‌هـــــــار بـــوو
كوردستان ســــه‌وزو جوان بوو
تا چــــــاوت هه‌تــــه‌ری ده‌كرد
هـه‌ر جوان بو وه‌دیت ده‌كـــرد
پێشمه‌رگه بوم‌من‌ئه‌و ســــاته
كه واهات ئه‌و كاره‌ســــــــــاته
هه‌رچی مه‌ردو که‌دلســۆز بوو
بۆ وه‌لاتی گیان قـــوربان بوو
له‌ناولێڕو شاخ‌وده‌شـت بووین
به‌قوربانی كوردســتان بووین
له‌و ده‌رو ده‌شـــــته جــــوانانه
ئـــــازاد ده‌ژیـــــــان له‌و ژیانه
هــــــاتن دوژمنـــــانی چه‌په‌ل
زۆر نامــه‌ردانه و پــڕ ده‌غه‌ل
كوردســــــتانیان كیمیا كردین
جینۆ ســـــاییدیان ده‌ر کردین
گوتیان كــوردگه‌ل‌ده‌بێ‌بمـرێ
به کیمیایان له نـــاو ببــــرێ
هێنایان خه‌رده‌ل‌و ســـــارین
ســــه‌دان بۆمبیان وا دابارین
سیانید پشـــوی له‌کــورد بڕی
گوتیان ده‌بێ کوردگه‌ل بمری
هێرشیان کرده سه‌ر شـــــــارم
هه‌له‌بجه‌ی زێـــدی نـــاو دارم
لوتكه‌ی به‌فـرین و زۆربــه‌رزم
وه‌ک‌بالامبۆی هه‌زار تـــــه‌رزم
بووكی ده‌شـتی شــــــاره‌زوورم
دل و ده‌روون پڕ له نــــــوورم
دیمه‌نی جــــوان و شــــــیرینم
هه‌توانی گشت زام و برینم
چـــاوت که‌قه‌ت لێ تێر نابێ
قه‌ت‌دلت لێــی زوه‌ڕس نــابێ
ئه‌و شــــــــاره ڕه‌ند و واجوانه
که زێـــــــدی گــــه‌وره كوردانه
هــــۆزانوان و كـــوردپه‌روه‌ران
خه‌لكی‌ئه‌و شاره‌ن سه‌روه‌ران
هه‌مووی كـــوردانـــی دلپـــاكن
مرۆی مــــه‌ردو پیــــــــاو چاكن
ئه‌وشــــــاره خنجیلانه کورده
که مه‌نــــزلگای ڕۆله‌ی مه‌رده
شــــه‌هیدیان کرد داگیرکه‌ران
بردیان گیانی زۆر سه‌روه‌ران
پێنج‌هه‌زارگولیان په‌ڕپوتکرد
ڕۆژێكی دوونمان وه‌دی کرد
دوژمن که هێرشـــــــیان هێنا
به‌خه‌رده‌ل و گازی شــــــــیمیا
شه‌هیدیانکرد هه‌زارانــمـــان
بردیان گیانی لاوه‌کــــــــانمان
ئای له‌و ڕۆژه وا پڕشــــــــــومه
له‌و حه‌ســڕه ته‌ی واله ڕومه
كه بۆمبه‌كانــــــــیان دا بارین
پڕپڕ له‌ســــــــــیانید و سارین
شـــــــاره‌كه‌م لێ‌ڕه‌ش دا گه‌ڕا
هه‌ســــــــــتی ژیانی له‌ناو بڕا
ته‌ڕو وشــكیان وێکڕان‌خنكاند
هه‌زارانـــیان‌له شــارمرانـــــــد
به زۆرداری و بۆمــــباکانیان
هه‌رچیان توانی ئه‌وا كردیان
گڕیان له خاكی کـــورد به‌ردا
ده‌ســــتیان له زۆر تاوانان دا
ده‌ســــتی ڕه‌شی نه‌یـــارانمان
خرا هـه‌وكی کوردســـــــتانمان
وا به چه‌كی كــــۆمه‌ل كـــوژی
هاتن خوێنی کوردیـــــان مژی
هاتنه ســـــه‌ر شـــــــارم فڕۆكه
كوشـتیان‌هه‌رچی‌گه‌وره‌وچوکه
بۆمباهه‌مووی ژه‌هـــــراوی بوو
گشت‌خه‌رده‌ل و ســـــیانید بوو
شــه‌هیدیان‌كردشــــاره‌كه‌ی‌من
هه‌له‌بجـــــه‌که‌ی دلـــداری من
هه‌رچی‌گیـــانی له به‌ردا بوو
ڕوو‌له‌كیمیای مـــه‌رگاوه‌ر بوو
باوك ســــــــــــاوای له ئامێزدا
له‌تاوان گـــیانی خـــــۆی ده‌دا
خوشـــك و برا له‌وێ كه‌وتوون
چاویان‌گه‌ش‌بووبه‌لام مردوون
پیاو و زارۆك و پیـــــــــــره‌کان
قوربانی بوون به ژه‌هره‌کان
هه‌موو‌كوچه‌وژێر خـــان و ماڵ
ته‌ژی ته‌رمی ژن و منـــــــــدال
دایك بـــــــــــــــــــه‌لایێ كه‌وتوو
بـاو و كوڕ گیانیان ده‌رچـوو
خوشك‌وبراهه‌رچاوگه‌ش بوون
له ســه‌ر ڕێگه‌و بان‌كه‌وتبوون
ســـاوای ناو بێشكه ســـــوتاوه
داك وكــورپه بێ گــــیان ماوه
شــــــــاره‌که‌م هێرۆشــــــیمابوو
سیمای مه‌رگ و نه‌مانم بوو
هه‌رچی گیانێ هه‌بـــوو مردن
ته‌نیا له بـــه‌ر وه‌ی که‌كوردن
ئاقار‌و كوچــــــــه‌و گشت‌كۆلان
ته‌ژی ته‌رمی پیرو منــــــدالان
ئه‌وشــــــــــاره وا كپ و دامــاو
وابه خه‌رده‌ل خامۆش کـــراو
هه‌له‌بجه‌که‌م شـــــــه‌هید كرا
به كیمیا گیانم ســــــــــه‌ندرا
جینۆ ســــــــــــایدی كوردم بوو
بڕیـــــــاری دوژمنی پیس بوو
له‌مێــــــــــژه وا نه‌یارانــــــمان
به ذڕنده‌یی دێنه گــــــیانمان
به زۆر جۆری ده‌مـــــــان كوژن
خوێنی لاوانــــمان وا ده‌مـــژن
زینده به‌چالیشــــــمان ده‌که‌ن
هه‌ر به‌ره‌و نه‌مــانمان ده‌به‌ن
به كۆمه‌ل كوشتیان یارانمان
ســه‌ندیان گیانی هه‌زارانمان
كۆمه‌ل كــــــــــوژی وا له‌و ناوه
چیڕۆكێکی ڕاســـــــــــت و باوه
ئه‌نفالیــان كرد گه‌لی كوردم
به‌كۆمه‌ل‌چون دروشت ووردم
ســــه‌دان گوند‌و شاری جوانم
و‌ێران کران له ڕیی ژیــــــــانم
هاتن‌خاکیان داگیــــــــر كــردم
خڕســــه‌روه‌ت و مالیان بردم
ڕماندیان گشت گــــــوندو شـار
شه‌هیدکران زۆردۆســت و یار
كانی و ئاویان لێ خـــــكاندم
خۆ كوژیان له بــــۆ چـــــــاندم
هه‌رچی ده‌رو ده‌شـتی‌من بوو
مه‌رگ و نه‌مان وا به‌شــم بوو
داریان له ڕه‌گ گشت‌ده‌رهێنا
ئه‌شكه‌وتیان خڕله بن هێــــنا
گڕیان به‌ردا كێــــــــوه‌کـــــــانم
ســـــــــــوتاندیان خاكی جوانم
ئێســـــــتاش هـه‌ر ده‌م ڕه‌تێنن
تا ڕیــــشه‌م له بن ده‌ربێـــنن
هاتن خاکیان ته‌عــریب كردم
به زۆرگونـــــدیان زه‌وت کردم
که‌رکوکیان لێ هـــــــه‌ل بڕیم
تاوی بوونیـــــان له ژین بڕی
وا به نیـــازی له نــاو چوونم
دانیـــــان نه‌نا به هیچ بوونم
گوتــــیان كورد قه‌ت‌مافی نیه
گه‌لێک نیه‌و خـــــــــــــاكی نیه
بۆیی ده‌بێ له نــــــــــــاو بچن
بمرن،هه‌مو وه كوشــــــت بچن
هاتن به كیمیاکه‌ی ســـــارین
بردیان زۆرگیانی شــــــــــیرین
هه‌ستی له ناوبردنی کــــــورد
له‌دلی دوژمن‌هه‌رگیز نه‌مرد
هــــه‌رچی توانیان واكردیـــان
هاتن کوشــــــــــــــیان ، بردیان
به‌لام خـــــــه‌یال خــاوه‌دوژمن
كورد ده‌مینێ و نه‌یار ده‌مرن
هیچ شـــتێ کورد نا به‌زێنێ
چه‌کی کیمایش نامره‌تــــێنێ
ئه‌تۆمیش بێنن هه‌ر كـــــوردم
له ڕێی ئازادی من مـــــــه‌ردم
ڕۆیشــــت كه وا داگیـر که‌ران
کارێ بکه‌ن بێنه ســـــــــــه‌ران
من نه‌زان بم له‌م زه‌مـــــــــانه
دژی‌خــــــــــۆم بم له‌م ده‌ورانه
گوێ ڕایــــه‌لی دوژمــــــنان بم
دژ به خۆیی و نیشـــتمان بم
وا ده‌زانم که چه باســـــــــــــــه
چی بكه‌م بۆمن و امن خاســه
په‌ند وه‌رده‌گـــــــرم له‌م ژیانه
له‌و ڕابــــــوردووه پڕ گــــریانه
دوژمن چی بــوێ من‌وا ناكه‌م
خاكی کوردم ڕزگارده‌كــــــه‌م
هه‌ستی‌پاكی كورد بوونم‌خۆم
ده‌مبا به‌ره‌و یه‌كبوونی خـۆم
تۆله‌ی خۆمان ده‌سـتێنینمه‌وه
ڕزگاری کــــــــــــــورد ده‌بینموه
ئه‌م كوردســــــــــــتانه جوانه‌م
وه‌ســــــه‌ر ده‌خه‌م له‌م ژیانه‌م
ده‌بێ كوردیش ڕزگــــــار ببێ
ســــه‌ربه‌خۆ و كامــــــه‌ران بێ
ئالای به‌رزی كوردســـــــــــتانم
ده‌ركه‌وێ له گشــــــت جیهانم
منیش به‌ره‌و پێشوه بـــــــــڕۆم
له گشت واری واســــه‌ربه‌خۆم
ســـــــــــــــه‌رم به‌رزو بلند ببێ
ئالام له ســــه‌ر ســـه‌رم ده‌بێ
به زانســـــــت و زانیاری کورد
وه‌پێش‌ده‌خه‌م هه‌واری كـــورد
بۆیه ده‌بێ كــــــــێ که‌كـــورده
له یــــــاد نه‌كا چی که‌ده‌رده
بیان که‌ینه‌په نـــدی ژیــــــان
بۆ ڕزگاری گشت كوردســـــتان
بیر‌و هه‌ســتی كـــــــوردبونمان
واکه‌وتۆته ناوخوێنــــــــــــــمان
یه‌ك گرتنی كوردســـــــــــــتانم
ده‌كه‌م به‌سه‌ر مه‌شـقی ژیانم
له‌م كوردســــــــــــتانه جوانه‌م
ســــــــا دێ نۆره‌ی ئه‌و ژیانه‌م
شایی و گۆوه‌ندو ســــــــه‌یرانم
پڕ ده‌كــــــا گـه‌لی و كـــه‌ورانم
ده‌نگی لاوك و حــــه‌یرانی من
دێ له خاک و هـــــــــه‌وری من
ڕۆژگاری به‌د ده‌تاســــــــــێنین
نه‌یاران‌گشـــت ده‌بــــــــــه‌زێنن
ئاواره‌كــــــــــان گشت‌ده‌چنه‌وه
به یه‌كتری شــــــــــاد ده‌بنه‌وه
بۆیه ده‌بێ که هه‌مــــــــومـــان
به قوربان بین بــۆ هه‌وارمان
له‌ناو ئه‌م خـاك و ئه‌م‌هه‌رده
وه‌ده‌رده‌خــــه‌ین كێ نامه‌رده
بۆ ســـــــــــه‌ربه‌خۆیی بوونمان
گیان‌دانێین له‌سه‌ر ده‌ستمان
هه‌ست‌وبیرمان‌هه‌ركوردده‌بێ
كوردســـــتانمان مه‌به‌ست بێ
ســـه‌ربۆ دوژمن نه‌وی ناکه‌ین
کوردستان‌مان شادان ده‌که‌ین
نیشتمان چاوو هه‌ســــــــتمانه
سه‌ربه‌خۆیی مه‌به‌ســـــــتمانه
ده‌لێین بژی كوردســـــــتانمان
بمرن هه‌موو دوژمنانــــــــــمان
ئه‌گه‌ر‌ر دوور و ئـاواره‌ش بین
كوردین و به‌بێ ده‌نــگ نابین
له بیر ناكـــه‌ین واری خۆمان
كه‌وا پێشخه‌ین خاکی خۆمان
كوردین و بۆ كوردســـــــــتانین
به قوربانی نیشـــــــــــــتمانین
ده‌بێ کوردیش ڕزگــــــــار ببێ
خـــاوه‌ن ئــــــــالا و وه‌لات یێ
ئێمه‌ش بچینه ڕێـــــزی گه‌لان
هه‌تــــــوان بکه‌ین زامی دڵان
كوردیش‌بۆ خۆی پێشـــــكه‌وێ
ئالای به‌رزی ســـــــــــه‌ربكه‌وێ
ڕه‌نگی سه‌وزو ســـپی وسوورم
بشـــــــه‌کێته‌وه ڕه‌نگی نوورم
له كوردســــتان و گشت‌جیهان
ده‌بێ دیــــــــاربێ ئالاکه‌مان
*
پێشكه‌شه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه نیشتمانی خۆیان له یاد ناكه‌ن و له ڕێگه‌ی تێكۆشان و ئازادی و سه‌ر به‌خۆیی هه‌میشه چقلی چاوی داگیركه‌ران و زۆردارانی دڕنده‌ن. هه‌له‌نجه‌م‌ئه‌وشاره شه‌هیدو قاره‌مانه‌یه که به ده‌ستێ عه‌ره‌به فاشسته‌کان له سالی 1988 دا به گازی خه‌رده‌ل وسیانیدو سارین له ماوه‌ی چاو قوچانێک دا گیانی پێنج هه‌زار مرۆی کوردی بێ تاوانیان برد‌و هه‌رچی بوونه‌وه‌ری شاری هه‌له‌بجه‌م بوو به تێکڕایی له ناویان برد‌و هه‌وای پاکی ئه‌و شاره‌یان خکاندو و زۆر دڕندانه‌ومرۆکوژانه‌هێرشیان کرده سه‌ر کوردستان و به نیازی له ناو بردنی گه‌لی کورد،سه‌دامی خووین ڕێژ له ژێر ئالای عروبه‌وه و په‌رچه‌می‌ئه‌للاهولئه‌کبه‌ره‌وه ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌یان به سه‌ر خه‌لکی کورد‌و کوردستان هێناو زۆر بێ شه‌رمانه‌و دکتاتۆرانه و دڕندانه ساله‌های سال گه‌لی کوردیان‌کوشت و مالێ کوردیان خاپوور و و‌ێران کرد و له هه‌موو دونیای ئیسڵامی و عاره‌بانیشه‌وه به تێکڕایی بی ده‌نگ مان و بگره زۆربه‌ی خه‌لکی وه‌لاتانی عاره‌ب ئه‌م‌کرده‌وه دڕندانه‌یان به ڕه‌وا ده‌بینن و کوردیان به‌لاوه هه‌ر مرۆڤ نیه،ئه‌و بێ ویژدان و مرۆ کوژانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌ولی له ناو بردنی‌کوردو کوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌م ساته‌ش بۆیان بلوێت هه‌مان کار‌و کرده‌وه‌کانی سه‌دامی وه‌دی دێننه‌وه . به‌ڵام با چاک بزانن که ڕۆژێ دێت تۆله‌ی کوردستانیان لێ ده‌بێته‌وه و ده‌بن به په‌ندی زه‌مانه.
بژی کورد‌و کوردستان و سه‌رکه‌وێت هیواو ئاواتی گه‌لی کوردی قاره‌مان.
نه‌مری بۆ هه‌موو شه‌هیدانی هه‌له‌بجه‌وته‌واوی شه‌هیدانی‌کوردو کوردستان.
سه‌رشۆڕی‌ونه‌مان بۆ هه‌موو ئه‌واونه‌ی که دژ به مافی کورد‌و کوردستانن.
پێشكه‌شـــــــه به هه‌موو شه‌هیدانی‌كوردو كوردستان و به تایبه‌ت گیانی پاكی شه‌هیدانی‌شاری‌هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و خاكی پیرۆزی كوردسـتان‌وهه‌موو یارو هه‌ڤالانی کوردستان و دۆســـــــتانی بزوتنه‌وه‌ی و ڕزگاریخوازیمان .
كاكه هێدی ڕۆله‌ی بچكۆلانه‌م كه منال بو زۆر جار ده‌پرسی و دیگوت: باوکه ئه‌وه بوچ ئه‌و هه‌موو خه‌لکانه‌ی هه‌له‌بجه‌یان شه‌هید کرد؟ منیش ئه‌م هۆنراویه‌م بۆ نوسی و به هێوام که له ئایه‌نده‌دا ڕۆله‌یه‌كی خه‌بات گێڕو دلســـــــۆزی کورد‌و کوردستان بێت.
به‌رلین ـ ئه‌لمانیا1989
{jcomments off}