"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ دێموکراسی لە کۆمەڵگای ئینسانی بوەتە سیستمێک کە لە سیستمە سیاسی و دەسەڵاتە کانی تری مڕۆڤایەتی بە ڕێژەیەکی زۆر ئینسانەکان بە گشتی لە ئازادیە ئینسانیەکان بەرخوردارن.kakebra_xosrawi

کۆ مەڵگای ئینسانی ئەمڕۆ دابەش بووە بە سەر کۆمەڵێک سیستمی جیا جیا. کە هەر سیستمێک لە فەلسەفەی خۆی دا بە شێوەێەک تەعبیر لە دێموکراسی دەکا.

ئیدەئالیستەکان یان مەکتەبە دینیەکان لە فەلسەفەی دینیان دا باس لە دێموکراسی دەکەن کە ئەتوانین ناوی بنین دێموکراسی دینی یا ئایینی. کۆمونیستەکانیش لە مەکتەبی ئیدئۆلۆژی خۆیان دا بە نەوعێک دێمۆکراسی لە فەلسەفەی خۆیاندا گونجاندوە.

لە سیستمی پاشایەتیش دا بە شێوازی جۆراوجۆر دێموکراسی پیادە دەکرێ.

لە کورتە نوسینێکی وادا باس لە سەر ئەم سیستم ومەکتەبانە جێگای نابێتەوە. لێرە تەنیا مەبەستی من ئیشارەیەکی کورت بەم شێوە دێمکراسیەیە کە ئەمڕۆ لە دونیا لە پەرە سەندن داێە. بە تەجروبەو تاقی کردنەوە ئەمەڵەن دەبینین کە بەشێکی زۆر لە کۆمەڵگای ئینسانی ڵێ بەرخوردارن. بەو ماناش نییە کە هەموو ئەداڵەتە ئینسانی یەکان تێدابەرقەرارە و ڕەچاودەکڕێ. بەڵام بە کردەوە دەبینین لەو وڵاتانەی کە دەسەڵات لە وڵاتەکانێان لە سەر ئەساسی سیستمی دێموکراسی دامەزراوە و حکومەت دەکەن پێش کەوتنەکان لە هەمو بوارەکانی دێموکراسی زۆر زیاترن لەوەی کە بەراوەردێ بکەین لە گەڵ سیستمەکانیتر.

جیاوازی سەرەکیش لێرە داێە ئەم دێموکراسیەی کە من مەبەستمە، هەموو ئیدئۆلۆژی و فکرێک تێدا بەشدارە و بە بێ جیاوازی ئەتوانن لە هەقی دێموکراتیکی خوێان بەر خوردار بن. واتە هەمو ساختاری دەسەڵات لە کۆمەڵگا لە سەر ئەساسی دێموکراسی بنیاد نراوە. وەک دێموکراسی سیاسی، دێموکراسی کۆمەڵایەتی، دێموکراسی ئابوری…….

بەڵام بەپێچەوانە سیستمەکانی تر لە سەر ئەساسی یەک ئیدئۆلۆژی دامەزراون. بۆ نمۆنە ئەگەرسیستم دینی بێ دیموکراسی لە سەر مانای شەرعیەتی دینی دایە. یانێ هەمووکەس هەق وحقوقی لە چوار چێوەی ئەو دینەیە کە حکومەت دەکا. سیستمە ئیدئۆلۆژیەکانی تریش هەر وا دێموکراسیان مەحدود کردوتەوە لە چوارچێوەی ئیدئۆلۆژێکیک کە کۆمەڵێک باوەرێان پێیە.

سیستمی پاشایەتیش لە بەردەسەڵاتی تاکە کەسی، لە کولیاتی خویدا نەوعێک دیکتاتوریە و بە هەر شێوەیەک بێ نا تەباێە لە گەل دێموکراسی.

کەوابوو لە ساختاری حکومەتی وا دا بێ گومان دیکتاتوری دروست دەبێ، چون زۆر زەهمەتە کۆمەڵگایەک هەموو دانیشتوانی پەیڕەوی یەک دین یا یەک ئیئۆلۆژی بن. بۆ نمۆنە لە وڵاتی ئێران حکومەت ئیسلامییە، هەموو خەڵک دەبێ پابەند بن بە قانون و شەرعیەتی ئیسلامی، لە هاڵێک دا چەندین کەمایەتی دینی ترلە ئێران هەن، لە باری هەشیمەتیشەوە چەندین ملیون دەبن.

کا کەبرا خوسرەوی

٢٠١٣ ٣ ٢٦

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی