"an independent online kurdish website

کەم نین ئەو مرۆڤە خۆنەویست و تێکۆشەرانەی کورد ، کە بە دڵفراوانییەوە گیانیان لە پێناو سەرفرازی و بەختەوەری گەلەکەیان فیدا کرد و بە بەخشینی گیانیان
hamid_selimi12

بوونە پردەبازی گەیشتن بە مافە رەواکانمان و دەرباز بوون لە ژێردەستی وکۆیلیەتی نەتەوەکەمان .

زۆر جار بووە کە رۆڵە نیشتمان پەروەرەکان ، مرۆڤە لە بەردڵان و خوێن شیرینەکان ، تەتەرەکانی گۆرەپانی مەیدان و بەرخودان ، قوتابیانی سەردارەکانی کورد و کوردستان ، ھەرچەند کە بە سەدان جار  چۆکیان بە مەرگدا داوە ، بەڵام جاریواش بووە کە ترسی دوای مەرگیان لە چارەنووسی خەباتەکەیان ، ھێناویانە سەر ئەو بروایە کە بەر لە ھەڵفرین بۆ تەشقی ئاسمان ، ببنە مامۆستای دوای مەرگ و بە خوێنی خۆیان مێژوو بنووسنەوە و دروشمی” یان سەرکەوتن یان نەمان ” بە گوێی مناڵانی دوارۆژدا بخوێنن و جڵەوی شۆرشی خوێن و ئاگر بگرنە دەست .
یەکێک لەو مرۆڤە شۆرشگێر و قارەمانانەی گەلەکەمان ، کە بەر لە شەھید بوونی وەسیەتی درێژەپێدان بە رێگا و رێبازەکەی بۆ ھاورێیان نووسیەوە و شانازی بە شەھید بوون و رێبازەکەی کردووە ، شەھیدی ھەرگیز نەمر شەھید حامید سەلیمییە کە لە لایەن ھاورێ و ھاوسەنگری ، فەرماندەی دیاری نێوریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک عەلی عەزیزی  لە لاپەرەی تایبەت بە خۆیان لە فەیسبۆک دانراوە و ئێمەش وێرای سوپاس و دەست خۆشی لە بەرێزیان بۆپارساتن و ھەڵگرتنی وەسیەت نامەی شەھید حامید  کە پێش شەھید بوونی نووسیویەتی و بە شانازیەوە باسی لە خۆیی و رێبازەکەی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کردوە ، بە ئەمانەتەوە گواستمانەوە نێو مەڵپەری پێشمەرگەکان .

ھاورێی تێکۆشەر و فەرماندەی قارەمانی دەیان ساڵی شۆرش، کاک عەلی عەزیزی لە پەیوەندی لەگەڵ شەھیدانی کوردستان و ھاورێ خۆشەویستەکەی شەھید حامید دەڵێ :  لە ١٠ خاکە لیوەدا زۆر چاک دەبوو بەمان تۆانیایە یادی ھەموو شەھیدان وەکەین و شەتیک لە سەریان بەنۆسین ،  بە ھیوای ئەو رۆژە.
 من زۆر ھاۆرێ و ھاۆسەنگەرم لە نزیک و دووری خۆم شەھید بوون ، یەکێک لەو شەھیدانەی کە قەت لە یادم ناچێ شەھید حامید سەلیمی یە ، کە پیمان دەگۆت حامیدە چەکول و بە راستی بەجستە چەکولە بوو بەڵام بەتۆانا، ئازا و  سادق بوو …….. زۆر زۆر مەزن  بوو و  باشترین بەڵگەش بۆ سەلماندنی ئەو راستیانە وەسیت نامەکەی خۆیەتی .

 ئەوەی خوارەوەدەقی وەسیەت نامەکەیەتی :

لە شەویکی مات و بیدەنگ، زۆری نەماوە بۆ دریژەدانی ئەرکی پیروزم بگەریمەوە ناوچە جوانەکەی سەقز ، بۆ نیۆ خەڵکە شۆرشگیر و پیشمەرگە پەروەرەکەی .
 نازانم چۆن بوو بەدڵم دا ھات شتێک وەک وەسیەت نامە بنووسم ھەرچەند ژیان و درێژەدان بە شۆرش خۆشە بەڵام کاتیک پێویست بێ بمرین بۆ وە دیھینانی ژیان و خۆشی گەل دەبێ بەختی بکەین گیان . زۆرم ئاوات بوو رۆژیک لە رۆژان لە نیشتمانی خۆمان لە نیوو گەلی خۆمان بە تایبەتی لە شارە جوانەکەی سەقزی خوێناوی بە ئازادی و بە سەربەستی ژیابامایەو لەگەڵ رفیقەکانم دا رزگاری گەلەکەمانم بە چاوی خۆم بەدیبایە

دایکی خۆشەویستم ! بابە گیان! بەراستی لە سەردڵم داخە کە نەم تواانی بتان بینمەوە چوونکە بەراستی لە سەر من و بۆ من زۆرتان بی ئیحترامی پێکرا، زۆر لە میژە کەستانم نە دیووە ئیستا کە کاروانی مەرگم دەڕوات و گەرانەوەی بۆ نیە بە یەکجاری ماڵ ئاوایتان لێ دەکەم .  پێ شینایان شتیکی جۆانیان گۆتووە کە ئەو لاد بۆ ئەوەیە کە لە دوا ڕۆژدا دایک و باوکی بحەسێنیتەوە ھەر چەندە ئاواتی منیش ئەوە بوو ڕۆژێک لە ڕۆژان بتوانم خزمەتێکتان پی بکەم و لە ھەزاران رەنج و زەحمەتی ئێوە یەکیان قەرەبوو بکەمەوە بەڵام بە ئەو ئاواتەش نەگیشتم.
 ئازیزان من بە تەنیا کوری ئیوە نە بووم بەڵکوو ھی ھەموو دایک و باوکێکی ئەو کوردستانەم
 
دایە گیان! بابە گیان! چاوەکانتان ماچ دەکەم،  نابێ بۆ من بگرین .  ئەگر ھاۆرێکانی من تان دی یان بۆ لاتان ھاتن دەبێ دڵ خۆشی ئەوان بدەنەوە و بە دیتنی ئەوان خەمی من تان لە بیر بەچێتەوە . ھانیان بەدەن تا وەدیھێنانی ئامانجەکانی من و دەیان شەھیدی رێگای کورد وکوردستان لە شۆرش و خەبات دژی داگیرکەران سارد نەبنەوە.
  خۆشەویستانی من ! ئەوەی باش دەزانم کە ئیوەش دەزانن کە من بۆ خۆم و لە سەرویستی خۆم نەبوومە پیشمەرگە ، ئاە ۆ ناڵەی رەش و رووتانی کوردستان  بە ئازادی و رزگاری بۆ ئەو ریگایەیان ھان دام ئازایانەو دەڵسوزانەو سادقانە بۆ بەریوەبردنی ئەرکەکانی شۆرش و حیزبەکەم تیکوشم،  بەجێیان بەگەیەنم . بەو ھیوایە کە حیزبە خۆشەویسەکەم حیزبی دیموکراتی کوردستان و گەلەچەوساوەکەم لێم رازی بن و وەک من بەوان وەفادار بووم ئاوانیش من لە یاد نەکەن . کاک حەمە سالح و کامیل و کاوە و خۆشکە عیسمەت وھەروەھا خۆشک و براکانی دیکەم کە بەداخەو ناوە کان تان نازانم چاوەکانتان ماچ دەکەم،  تازە ناتان بینەوە، ئاواتم زۆر بوون بەیەک بەگینەوە بەڵام نەگۆنجا.
 ئیمانیکی زۆرم بە ڕێگا و ریبازەکەم ھەبوو کە بۆی کوژرام ،  من بۆم نەکرا خزمەتی دایک و باوکە پیرەکەم بەکم داوتان لی دەکەم لە جیاتی منیش خزمەتیان بکەن ،  رێزیان لی بگرن .
خزموو دوستان و ھاورێان ! ھەمووتانم خۆش دەویست و خۆش تان دەویستم خودا حافیزیتان لێ دەکم ،بەڵام  ئەوندەی من بۆم کرا ئیوەم لە بیرنەکرد بەو ئاواتەی ئیوەش من لە بیرنەکەن .
ھەر کەس کە منی خۆش دەویت داوام ئەوەیە لەی کە حیزبەکەی من حیزبی ھەموو میلتی بەش خۆراوی گەلی کورد حیزبی دیموکراتی کوردستای ئیران حیزبی دەیان و ھەزاران شەھیدی سەربەرزو تێکۆشەر،  خاوەنی نزیک بە نیووسەدە خەبات و تێکوشان لە پێناو وەدیھێنانی مافەوەواکانی گەلەکەی، گەلی کورد بەگرێتە پێش .

سڵاو لە کوردو کوردستان سڵاو لە حیزبی ێیموکرات  حیزبی شورشگیرو خەبات گێری کورد و کوردستانی ئێران سەرکەوێ جولانەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بە رێبەرایەتی حیزبی دێموکرات حیزبی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی
 بەروخێ رژێمی کونەپەرستی کوماری ئیسلامی
  حامید سەلیمی 

٣ / ٤/ ١٣٧٢  “

ھاورێ کاک عەلی عەزیزی لە کۆتایدا دەڵێ :
کاک حامید دەیان قارەمانیەتی لای منو ھاوریکانی بە زیندویی ماوەتەوە ، بە ھیوای ئەوی روژێک ھەموو تۆمار بکرێن{jcomments off}

ئا. رەشید .ز

ham_sli14

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی