لە ڕێکەوتی ٣٠،٣،٢٠١٣ لە سەر بانگێشتنی کومیتەی نەمسای حیزبی شیوعی عیراق و بە بۆنەی یادی حەفتاونۆهەمین ساڵی دامەزرانی حیزبی شیوعی عێراقەوە هە یئەتێکی حیزبی دیمووکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش بەشداری لە ڕێ و ڕەسمێکدا کرد کە بەم بۆنەوە لە شاری ویەن ڕێکخرابوو.
پاش بە خێرهێنانی میوانان لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێ و ڕەسمەکەوە و ڕاگەیاندنی خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و پێشکەش کردنی پەیامی حیزبی شیوعی نۆرە گەیشتە خۆێندنەوەی پەیامی حیزب و ڕێکخراوەکانی بەشدار لە ئاهەنگەکەدا.
کاک دوکتۆر جەزا ساڵحی
لەم بەشەی ئاهەنگەکەدا لە لایەن بەرپرسی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیمووکراتی کوردستانی ئێرانەوە پەیامی کومیتە کە بەم بۆنەوە ئامادە کرابوو خۆێندرایەوە . لە پەیامەکەدا سەرەڕای پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی شیوعی عێراق بە بۆنەی یادی دامەزرانی حیزبەکەیانەوە و باس لە ئاڵ و گۆڕەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاتنە سەرکاری هێزە کۆنەپەرستەکان و کەڵک وەرگرتنی خراپیان لە هەستی ئایینی خەڵک و بەکار هێنانی هێز و کەرەسەی نایاسایی بۆ سەپاندنی یاسای کۆنەپەرستانە و نەگونجاو لە گەڵ سەردەمی ئێستادا ، پێشێل کردنی مافی نەتەوەیی لە وڵاتانی فرەنەتەوەی وەک ئێران و عێراق وەک هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی ناکۆکی لە ناو کۆمەڵگای ئەم وڵاتانە وهەڕەشە بۆ سەر پێکەوە ژیانی بە ئاشتی گەلانی ئەم ناوچەیە باسی لێوەکرابوو و ئەو ڕاستیەش دەست نیشان کرابوو کە تەنیا دابین کردنی دیمووکراسی ڕاستەقینە و سەقامگیرکردنی سیستەمی فیدراڵی دەتوانێ لە سەردەمی ئێستادا ڕێگاچارە بێ بۆ نەهێشتنی چەوسانەوەی نەتەوایەتی و بۆ پێکەوە ژیانی بە ئاشتی گەلان لەم وڵاتانەدا .
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا پاش وەبیرهێنانەوەی هاوکاری و خەباتی هاوبەشی هەر دوو حیزب لە ڕابردودا دژی چەوسانەوە ودیکتاتۆریەت لە دوو وڵاتی هاوپەڕە دا، هاوکاری زیاترمان گەڵ یەکتری وەک پێویستی ئەم سەردەمە تەئکیدی لە سەر کرایەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی شیوعی بە بەشداری ئەندامانی حیزب لە ئاهەنگەکەیاندا زۆر خۆشحاڵ بوون و بە ڕێزەوە پێشوازیان لە هەیئەتی حیزب کرد. ئێمەش لە لایەن خۆمانەوە جارێکی دیکە سوپاسیان دەکەین.
حیزبی دیمووکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش{jcomments off}
٣٠،٣،٢٠١٣