"an independent online kurdish website

خوداوەند بە مە سیحی خۆیی ،واتا کورشی ووت کە دەستی زانستی ئەوم گرت تا ئۆمە تەکان لە خزمە تیدا بڵاو بکە مەوە و دەروازە کانی تر هەر لە سەر پشت بن و وەها فەرمایش دەکات ،٢ / من پێش لە تۆ بە لەنجەوە ڕێ دەکەوم (خواهم خرامید)و کەندو کۆسپی شوێنە نا هەموارە کانت بۆ هەموار دە کەم  و دە رگا برنجیە کان (جۆرێک مە فرەق)دە شکێنم و کۆڵۆمە ئا سنیە کانی دەبڕمەوە /٣ .abdurehman_mirzayi

وگەنجینە کانی شاردراوە ی ستەم بۆ تۆ ئا شکرا دەکەم و بە تۆیی دە بە خشم ٠ تا بزانی من یەهود کە تۆم بە ناوی خۆتەوە بانگ کردووە خوداوەندی ئیسرائیلم ٠ (عهد عتیق،اشعیا،٤ .١ .،٤٥ محمدقائمی، هخامەنشیان در تورات،ل١)٠ ئەو پرسانە کە پەیوەندی بە داگیرکەرییە تۆند و بە پە لەکەی کورشەوە بۆ کۆمە ڵێ لە نە تەوەو شارستانییەتە بە هێزە کانی ئیران و میزوپۆتا میاوە هە یە ،بە ڵێنە کە ی یەهود ئەرکی خۆیی بە جێ هێنا٠

چونکە شایە تییە کان نیشانی ئەدەن کە یەهودییە کان لە بڕینەوەی کۆڵۆمی ئاسنینی دەروازەکانی پاتە ختی ئەم شارستانیە تانە نەقشێکی بەر چاوی هەبووە،تاڕادەیەک گۆایە ئەم قەۆڵە ئیلاهییە پاش ئەنجام بوونی نووسراوە! باۆڕکردنی ئەم پەیامەی تەورات،هەروەها کە ووتم،نە تەنیا هەوڵی مێژوونووسانێک وەکو خانمی مری بویس و هەندێک لە پاشکۆ نێوخۆییەکانی ،کە کورش بە پشتیووان و ڕاگەێنەری ئایینی زەردەشت دەزانن،پووچەڵ دەکاتەوە،بەڵکو ناوەڕۆکی تاکە بەڵگەیەک کە لە کورش ماوەتەوە، واتا گڵە نووسراوە کەێ بابۆل،بە گشتی دەباتە ژێر پرسیار٠

مە ردوک لە هەموو وڵاتەکان بۆ دۆزینەوەی پادشاهێکی دادمەند بە شێوە یەک کە خۆیی دەیویست،دەستی بە پشکنین کرد،ئەو کاتە دەستی پادشا‌هێکی گرت.(مەردوک)کورش پادشاهی  شاری ئانشانی(بۆ)هەموو جیهان بە نێوی خۆیەوە بانگ کرد٠ (تێبینی)وەر گێڕدراوە کەی ئا غای حەسەنی قئیمی لە گەڵ ناوەڕۆکە عیبرییە کەیی تەوراتدا هاودەق ترە،لە تەوراتە تازە چاپکراوەکاندا  نێوبردنی کورش وەکو مەسیحی خۆا خراوەتە پشتگوی٠ …. مەردوک خوداوەندی مەزن لە کردەوە ی من شاد بوو  ومنی کورش پاد شاهێک کە ئەو دەپەرەستێ و کمبوجیەی کوڕم و گشت سۆپاکەمی بەرز ڕاگرت٠ (کورش،گل نبشتە،سطرهای١٢ و ٢٦) بەم جۆرە،لانی کەمی تا ئەو شوێنە کە باوەڕە ئەیینییەکە ی کورشوە پەێوەندی هەیە،ئیستا لە گەڵ سێ کورشدا ڕووبەڕوو دەبینەوە .

کورشی یەهودی با شا یەتی تەورات،کورشی زەردەشتی بە شایەتی خانمی مری بویس و شاگردەکانی و کورشی هەڵبژاردەی مەردوک خوداوەندی مەزنی بابۆل ،بە شایەتی گڵە نووسراوە کەی خودی ناوبراو٠ لە ڕوانگەی ئایینییەوە ناکرێت لە نێوان قبوڵی زارەکی کورش بە خوداوەندی مەزنی نائیرانی و بڕواکردن بە ئە هورامەزدای خولقێنەری تاکە خودایی پێکەوە ژیان پێک بهێنرێت٠ بەڵام ئە گەر بە هەبوونی خودایانی بەوجۆرە بڕوا  دەکات بە هەر ڕادەیەک کە نا ئاسایی خۆی نیشان بدات ئەو لە چوارچێوە ی سۆنەتە فەرهە نگییەکاندا کار دەکات کە ئەوە شی هێناوەتە ژێردەسەڵاتی خۆی ٠ (مری بویس تاریخ کیش زەردەشت،جلد دوم ، ل ٩٨ )٠

خانم مری بویس بریاری نووسراوی کورش لە گڵە نووسراوەکەدا بە بریاری زارەکی دەزانێ و بە ناسازگاری وەها کورشێک لە گەڵ کورشی زەردەشتی و تاکە پەرەست و ڕێزداری ناوبراو،دیسان بە شێوەی ئاسایی بۆ پرسەکە وڵام ئیخلاقی ئە بینێتەوە ،نەوەک مێژوویی بە ڵام بۆ مێژوو نووسێک کە دڵپاکی ساکارانە پەسەن ناکات،جێگای سەر سووڕمانە کە نوێنەرانی هەر سێ ئایینی گرنگی مێزوپۆتامیا،زەردەشت و یەهود و مەردوک،لەم ڕاسپاردە دا کە کورش ئەبێ یەهودییە دیلە کان لە بابۆلدا ئازاد بکات و شتومەکی تاڵانکراوی پەرستنگە کانی ئورشلیم بۆ ئەوانە بگێرێتەوە و گرنگترین ئارەزووی یەهود،واتا دیسان چاککردنەوە ێ ماڵی خودا مسوە گەر بکات،هیچ جیاوازیکی لە گەڵ یەکدا نە بێ!!!

لە لایە نێکی دیکەوە خوداوەند حەزێکی فراوانی خستە دڵی بە ڕێوە بەرانی تایفە کانی یەهودا و بنیامین و پێشەوایان و لاوییە کان تا بۆ ئورشلیم بگە ڕێنەوە و دیسانەوە ماڵی خوداوەند دامەرزێننە وە ٠ هەموو دراوسێە کان ،پێشکە شییەکانی ماڵی خودایش بخە ینە سەری پێشکە شی زێر و زیو و تۆشەی ڕێگا و چوارپێ  بۆ ڕێبوارانیان پێشکە ش کرد ٠ کورش بە خەزانەدارەکەی میتراداد ئەمری کرد کە هەموو شتە پڕبەهاکان لە خەزێنە کە بهێنێتە دەرەوە و ڕادەستی شێشبسر بەرپرسی یەهودییە کانی بکات کە دەگەڕانەوە بۆ سە ر زەوینی یەهودا٠

ئەم کەرەسە بە نرخانە بریتی بون لە ..٣٠ سینی ئاڵتوون ١٠٠٠ سینی زیو ٢٩ سینی هە مە جۆرە ٣٠ جامی ئاڵتوون، ٤١٠ جامی زیوین، دەفری هەمە جۆرە ١٠٠٠ دانە،سەرجەم ٥٤٠٠ شتی بە نرخ لە زێڕو زیو، ڕادەستی شیشبسرکرا٠(عهد عتیق،عزرا،١١ ..٥ ..١)لانی کەمی،خوداوەندی مەردوک دەبووا بەۆ بڕیارەی کورش دژبەر بووایە،چۆنکە پێش لەوە کە نەبوکەد نەسر ئورشلیم کاول بکات،بە فەرمانی ئەو دیلە ئیسراییلیی و سامانەکە یان بۆ بابۆل گواسترایەوە! کە وابوو ناچارین بەشی ئایینی ئیخلاقی پرسەکە بخەینە پشتگوی و بیر لە بە شە سیاسییە کەی بکەینەوە کە یارمەتی من ئەدات سەرنج بخەمە سەر پەیوەندییە کانی نێوان کورش و یاهەد

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی