خوێندکاری زانکۆی سەڵاحەددین، هاوکات لە دایک بووی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ، لە توێژینەوەیەکی گرینگ دا بەرگریی لە لیسانسەکەی کردووە.
ئەو خوێندکارە پێشتر پێشمەرگەش بووە. واتە دەورانی خوێندکاریی هاوکات بووە لە گەل ئەرکی پێرۆزی پێشمەرگایەتیش و ئەو درێژەی بە خوێندن داوە لە بەشی ڕۆژنامەوانی دا . ئەم ساڵ کۆتایی دەرسەکەیەتی و ئەو توێژینەوەیەی نووسیوە، بۆیە منیش ویستم بۆ هیندێک ڕوونکردنەوە لە سەر ئەو توێژینەوەیە لە بەڕێزیان وەرگرم کە هەم هیوای سەرکەوتنی بۆ دەکەم و هەم سوپاسی دەکەم لەوەی کە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ بەرسڤی پرسیارەکان.
ئامادە کار: کاووس عەزیزی
سەرەتا سوپاس بۆ ئەوەی کە کاتی خۆتت دامێ بۆ وڵامی پرسیارەکانم.
وەک یەکەم پرسیار:
پ: حەمید موختاری کێ یە ، بۆ چی زانکۆی سەلاحەددین؟
و: من حه‌مید موختاری ساڵی 1363 ی رۆژی له شاری ورمێ سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له دایك بووم. پاش ته‌واوكردنی خوێندنی ناوه‌ندی، ساڵی 1381 هاتمەوە نێو ریزه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ جلی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیم له‌به‌ر دابوو. له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌دا زیاتر له راگه‌یه‌نه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران‌دا درێژه م به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی داوه. بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له دووحه‌وتوونامه‌ی ئاگریدا كارم كردووه و ماوه‌یه‌ك به‌پرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و دووحه‌وتوونامه‌یه بووم. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له بواری خوێندا پێكی هێنا به شێوه‌ی ده‌ره‌كی(متفرقه) درێژەم به خوێندن دا و پاش وه‌رگرتنی دیپلۆم، ناوم له به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی سه‌ر به زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌رچوو و له بواری راگه‌یاندن – به‌شی رۆژنامه‌وانی درێژه‌م به‌خوێندن دا و ئه‌مساڵ، ساڵی كۆتایی خوێندنه‌كه‌مە.
پ: ئەو توێژنەوەیەی کە هەڵتان بژاردوە ( ژیانی ڕۆژنامەگەریی دوکتۆر شەڕەفکەندی) چ شتێک بوو بە هاندەرت کە وەها توێژینەوەیەک بکەی؟
و: له‌راستیدا هانده‌ری سه‌ره‌كی من بۆ هه‌ڵبژاردنی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه، ئه‌وه بوو كه ویستم وه‌كوو تاكێكی ئه‌م نیشتمانه ژێر ده‌سته‌م، خزمه‌تێكم به شه‌هید دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندیم كردبێ و هه‌ر وه‌ك شه‌هید شه‌ره‌فكه‌ندی بۆ خوی ده‌ڵێت:” بۆ خه‌بات چ زۆر رێگا.” هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی گرینگی مێژوو، من وه‌كوو خوێندكارێك، بیرم له‌وه كرده‌وه كه خزمه‌تێك به مێژووی گه‌له‌كه‌م و زیندووكردنه‌وه‌ی به‌شێك له مێژوو بكه‌م. چوونكه به بڕوای من به‌نرخترین سه‌رمایه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگایه‌ك، بریتییه له شوناس، كولتوور و به‌ها باڵاكانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. مێژووش ئامرازێكه كه ده‌توانین شوناس و كولتووری خۆمان پێی به‌هێز كه‌ین و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و داهاتوویه‌ك رێبه‌ری بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ مێژوو، شوناس و به‌ها راسته‌قینه‌كان یه‌ك بگرێت، نه‌ك داهاتوویه‌ك كه ئێمه له رابردووی خۆمان داببڕێت.
بۆیه هه‌ڵبژاردنی توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و شیكاری وه‌كوو ژیانی رۆژنامه‌وانیی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كه منیش وه‌كوو خۆم بۆ پاراستنی ئه‌م ئامانجانه، هه‌نگاوێكم هه‌ڵگرتبێت و به باسكردن و ناساندنی كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كوو شه‌ره‌فكه‌ندی، بنه‌مایه‌كم دانابێت تاكوو خوێندكارانی دوای ئێمه سوودی لێ وه‌ربگرن و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م مێژوویه و ئه‌م كه‌سایه‌تییه لێك بده‌نه‌وه و شرۆڤه‌ی بكه‌ن.
پ . باشە گرینگیی ئەو توێژینەوەیە لە چیدایە؟ دەتەوێ بەو توێژنەوە زانستییە لایەنێکی شاراوەی ژیان و خەباتی دوکتۆر شەڕەفکەندی بە جیلی نوێ بناسێنی ، داخوا ئەو لایەنە زۆر گیرنیگیی هەیە لای بەڕیزت؟ پێتوایە ئەو لایەنەی ژیانی ئه‌و رێبەرە شەهیدە تا ئێستا بە گوێرەی شیاو نەناسێندراوە؟
وڵام- من له رۆانگه‌ی زانستی راگه‌یاندنه‌وه هه‌وڵم داوه ئه‌م كه‌سایه‌تییه بناسێنم. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كتێبانه‌ی تاكوو ئێستا سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی دوكتور سادق نووسران زیاتر جه‌ختیان له ژیانی سیاسی ئه‌م كه‌سایه‌تییه كردوون، راسته شه‌ره‌فكه‌ندی كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی و یه‌كێ له رێبه‌رانی گه‌لی كورد دێته ئه‌ژمار. به‌ڵام سادق شه‌ره‌فكه‌ندی له ماوه‌ی خه‌باتی سیاسی خوی‌دا، زیاتر له 7 ساڵ به‌رپرسی رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران و رۆژنامه‌ی كوردستان بووه. ئه‌مه‌ش یه‌كێ له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بووه له لای من. بۆیه به دڵنیاییه‌وه توێژینه‌وه‌كه‌م زانیاری نوێ تێدایه چوونكه نووسینی كتێب له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و توێژینه‌وه‌یی زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ نووسینی ئه‌و كتێبانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌كان دانارێژڕین و نانووسرێن.
پ: دەمەوێ بەڕیزتان هیندێک باسی ژیانی ڕۆژنامەگەریی شەرەفکەندی بکەی، کەی دەستی پێکردووە، لە کوێ ڕا دەستی پێکردووە؟
وڵام – کاک سەعید لە به‌هاری ساڵی 1980بە بەردەوامی لە بەشی راگەیاندنی حیزب‌دا کاری کردووە، ئەوەی راستی بێت، هەتا سەردەمی گیرانەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی و پەڕینەوەی ڕێبەرایەتیی حیزب بۆ باشووری کوردستان و جێگیربوونی لە گوندی کاولکراوی ”گەڵالە” له ساڵی 1981بەرپرسایەتیی ناوبراو تەنیا لە رادەی هاوکاریدا بووە. دیارە .کاک سەعید ئەو ماوەیە بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب بووە بەڵام نێوە نێوە لە نه‌بوونی مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادەدا بەرپرسایەتیی کۆمیسیۆنی ”رادیۆ ـــ چاپه‌مه‌نی” ی لە ئەستۆ بووە. لە گەڵاڵە، واتە پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی شەشەمی حیزب بەرپرسی راستەوخۆی رۆژنامەی کوردستان و رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران بووە. بە واتایەکی دیکە، کاک سەعید لە پاییزی ساڵی 1982 هەتا هاوینی ساڵی 1989 واتە پێش شەهید بوونی رێبەری مەزن، دوکتور قاسملوو وێڕای ئەرکی جێگری سکرتێری حیزب، بەرپرسی یەکەم و راستەوخۆی” کۆمیسیۆنی راگەیاندن و چاپەمەنیی ”’ حیزب بووە.
پ: سادق شه‌ره‌فكه‌ندی بە کام ئیمکانات، یان کام ئۆرگان و ناوەندی ڕاگەیاندن كاری كردووه و کاریگەریی ئەو ڕاگەیاندنانە لە سەر کۆمەڵگا وبزووتنەوەی کورد چی بوون؟
سادق شه‌ره‌فكه‌ندی كاتێ كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كات واته له پاییزی ساڵی 1982 ڕا هەتا هاوینی ساڵی 1989،كه له ئێران‌دا رێژیمێك ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرتووه كه هه‌وڵ ده‌دات نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه ئاماده نییه به‌رامبه‌ر ئه‌م رێژیمه ته‌سلیم بێ، ئاسمیله بكات. بۆیه سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی كورد، بۆختان درۆ و ده‌له‌سه تا راده‌ی سیاسه‌تی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت چووه پێش. به چه‌شنێك كه رێژیمی ئێران هه‌وڵ ده‌دا كولتووره‌كه‌ی له ناو به‌رێت و مێژوویه‌كه‌ی تێك بدات و داواكارییه‌كانی به داواكارییه‌كی شۆڤینیستانه و دوور له مه‌نتق بناسێنی. بۆیه هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌موو هه‌وڵی خوی ده‌دات له راگه‌یه‌نه‌كانی خۆیدا نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌كوو قه‌ومێكی یاغی و جیاخواز و شه‌ره‌نگێز به نه‌ته‌وه‌كانی تر بناسێنێ.
بۆیه دوكتور سادق وه‌كوو رۆژنامه‌نووسێكی شۆرشگێر به پێویستی ده‌زانی كه ئامانجه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی له راگه‌یه‌نه‌كانی ئه‌م حیزبه‌دا بخاته روو كه بریتی بوون له:
– گه‌یاندنی په‌یامی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بۆ خه‌ڵكی شار و گونده‌كانی كوردستان.
– روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستانه.
– بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به جۆڵانه‌وه‌ی كورد و خه‌باتی كادر و پێشمه‌رگه‌كان.
– له‌قاودانی پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
– دروستكردنی پێوه‌ندی دۆستی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران وه‌كوو كورد و ئازه‌ری و فارس.
– پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمان و كولتوور و ئه‌ده‌بی كوردی.
– هه‌وڵدان بۆ رۆشنبیكردنی جه‌ماوه‌ر.
– هه‌وڵدان بۆ هێنانی خه‌ڵك له نێو رێزی شۆرش.
– گرینگی‌دان و پشته‌وانیكردن له‌سه‌رجه‌م داوا ره‌واكانی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تی ژنان و لاوان.
– نیشاندانی سه‌ركه‌وتنه‌كان و شكسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورد.
– گه‌یاندنی په‌یامی حه‌قخوازانه‌ی جۆڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران بۆ سه‌رجه‌م ئێرانییه‌كان.
به‌ڵام دوكتور سادق ته‌نیا له‌گه‌ل ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له سه‌رێ باس كران رووبه‌روو نه‌بوو، به‌ڵكوو نه‌ببوونی ئیمكاناتی پێویستی گه‌یاندنی زانیاری، نایاسایی بوونی حیزبی دێمۆكرات له ئێران‌دا، بوونی پارزیت له‌سه‌ر رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران، له لایه‌كی تره‌وه بوونی ئه‌م ده‌زگه راگه‌یه‌نه‌رانه له ژێر تۆپبارانه‌كانی ئیران‌دا، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌وانی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی بوون، به چه‌شنێك كه رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران له سه‌رتای دامه‌زراندنیه‌وه تاكوو ئێستا 29 جار به شێوه‌یه‌كی زۆر توند كه‌وتووته به هێرشی ئاسمانی كۆماری ئیسلامی ئێران و 18 جار جێگای گۆڕیوه و هه‌ر له ماوه‌ی كاری رۆژنامه‌وانی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندیدا 8 جار جێگای گۆڕیوه. ئه‌مه‌ش گرینگی و پێگه‌ی ئه‌م ده‌زگایه له نێو گه‌لی كوردا ده‌رده‌خات.
پ: لە نووسینێک دا باسم لەوە کردۆتەوە کە دوکتۆر شەڕەفکەندی وەک مودیرێکی زانا ، بە ڕادیۆیەکی زۆر ساددە ، شەڕی هەموو ڕاگەیاندنی کۆماری ئسیلامیی دەکرد، جەنابت چەندەلە گەل ئەو بۆچوونەی منی؟
و ـ بێ شك ، ئه‌گه‌ر گه‌لی كوردی وه‌كوو وه‌رگر وه‌رگرین، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه دوكتور سادق له گه‌یاندنی ئامانج و بڕواپێهێنانی جه‌ماوه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو، رێژیم به‌و ئاسته سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چوونكه د. سادق ره‌وایه‌تی هه‌بوو بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی كه بۆی خه‌باتی ده‌كرد. هه‌ر بۆیه رێژیمی ئێران به‌رده‌وام هه‌وڵی كپكردنی رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێرانی ده‌دا.
پ: ئه‌و سەرچاوەکان کە بۆ توێژنەوەکەت سوودت لێوەرگرتوون، چەند ەباوەڕ پیکراون؟
وـ من هه‌وڵم داوه تا ده‌توانم له سه‌رچاوی جێگای باوه‌ڕ سوود ببینم. بۆ نموونه سه‌رچاوه‌كانی وه‌كوو كتێبی دوكتور قاسملوو به ناوی چل ساڵ خه‌بات ، مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده، په‌نجا ساڵ خه‌بات ، سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه له نووسینی سه‌لام عه‌زیزی، مسته‌فا هیجری، خه‌بات له پێناوی ئازادی‌دا، ژێرار شالیان، تێراژیدیای كورد و بۆ به‌شی شیكردنه‌وه‌ش له كتێبی هه‌لبژارده‌یه‌ك له وتاره‌كانی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی سوودم بینیوه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه وتووێژیم كردووه كه دوكتور سادقیان له نزیك ده‌ناسی.
بۆیه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه بۆ لایه‌نی مێژوویی توێژینه‌ه‌كه‌م به‌كار هێناوه و ئه‌و وتووێژانه‌ی كه ئه‌نجامم داوه له‌م بوارنه‌دا، زیاتر په‌یوه‌ست به كه‌سانێكن یا خود له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه نووسراون و ووتراون، كه بۆ خۆیان شاهیدی رووداوه‌كان بوونه و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بوونه و نووسه‌رگه‌لی ناسراون. بۆیه ده‌توانم بڵێم سه‌رچاوه‌كان تا ئاستێكی زۆر جێگای بڕوان.
پ . حیزب چەنده هاوکارت بوو بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژەیەت؟
– وه‌كوو تاك زۆر كه‌س له هه‌ر دوو لای حیزبی دێمۆكرات یارمه‌تی منیان داوه، بۆ نموونه كه‌سانێكی وه‌كوو كاك چه‌كۆ ره‌حیمی كه جگه له‌وه‌ی كه زۆر سه‌رچاوه‌ی به منی دا، زۆر كه‌سایه‌تی نزیكی دوكتور سادقیشی به من ناساند كه زۆر سوودم لێیان بینی. یا خود سمائیل زارعی كه به‌راستی یارمه‌تییه‌كی زۆری به من كرد. هه‌روه‌ها هاورێیانی خۆشه‌ویستم سه‌لام سمائیل پوور و سلێمان كه‌ریمی كه ئه‌ركی پێداچوونه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌میان گرتیانه ئه‌ستووی خۆیان. بۆیه لێره‌دا تایبه‌تی ده‌ستخوشی له‌م به‌رێزانه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كیش یارمه‌تی منیان داوه.
پ . لە کۆتایی دا ئەگەر دەتەوێ باس لە ئیدامەی ئەو توێژنەوەت بکەی کە چیی دیکەت بە دەستەوەیە تا توێژنەوەکە بەرینتر و زیاتر بکەی، بفەرموون؟
– بێ شك من توێژینه‌وه‌كه‌م تا ئه‌و شوێنه‌ی كه رۆیشتوومه، راناگرم و به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ری و چه‌ند ته‌وری تریش هه‌ن كه به پێویستیان ده‌زانم بخه‌مه نێو توێژینه‌وه‌كه‌م وه‌كوو
1- ئاستی زمانه‌وانی وتاره‌كانی دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی.
2- شه‌ره‌فكه‌ندی له روانگه‌ی كه‌سایه‌تییه‌رۆژنامه‌نووس رۆشنبیرانه‌وه.
له كۆتایدا سۆپاسی ئێوه ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ من ره‌خساند.