پاش کاره‌ساته دڵته‌زێن وله بیر نه‌کراوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و به‌سه‌رهاته پر مه‌ترسیه‌کان و قاره‌مانیه‌تی وده‌رباز بوونه مێژوییه‌که‌ی هێزه‌کانی حیزبی دێموکرات له داوی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی، چەند پێشمه‌رگه‌یه‌ک به چه‌ند هۆیه‌که‌وه بڕیاری مانه‌وه‌مان له هه‌له‌بجه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیمان دا.
ئه‌و شه‌وه‌ی که بریار بوو هێزه‌کانی حیزبی دیموکرات بۆ خۆ ده‌رباز کردن له سه‌ر که‌نه‌وه به‌ره‌و شانه‌ده‌ری رێکه‌ون ،ئه‌و چه‌ند که‌سه له” سه‌رکه‌ن” ماینه‌وه و له رێگای بێسیمه‌وه به‌رده‌وام له گه‌ل ئه‌و هێزه گه‌وره‌و گرانه‌دا له په‌یوه‌ندی دا بووین. به‌رده‌وام له نیگه‌رانی و په‌رێشانیدا بووین. هه‌رئان چاوه‌روانی کاره‌ساتی نه‌خوازراومان ده‌کرد. هه‌رچۆنێک بوو ده‌مه‌وبه‌یانی هێزه‌کان به‌سڵامه‌تی و سه‌رکه‌وتووی ده‌رباز بوون و ئێمه‌ش هه‌رکام به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست رێکه‌وتین .
جێگای مه‌به‌ستی من هاواره‌کۆن و گریانه و ده‌وروبه‌ری بنکه‌کانی پێشووی پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات بوو. ده‌مه‌و به‌یانی له سه‌رکه‌نه‌وه به‌ره‌و تاوێره هه‌ڵکشام ، هه‌وا زۆر سارد بوو، به‌ته‌واوی له جووڵه که‌وتبووم، له نێو گونده‌وێران کراوه‌که‌ی تاوێره کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆر له ده‌وری ئاورێک ئاپۆره‌یان دابوو، به گومانه‌وه لێیان نیزیک بوومه‌وه،ئه‌وان له به‌ر رۆشنای ئاوره‌که ده‌ورو به‌ری خۆیان نه‌ده‌بینی ،به‌ڵام من به ته‌واوی هه‌لس وکه‌وتی ئه‌وانم له ژێر چاودێریدابوو،مامۆستا ساڵح وچه‌ند پێشمه‌رکه‌ی ی ن ک و کۆمه‌ڵێک خه‌لکی لێقه‌وماوی هه‌له‌بجه، منیش تێکه‌لاوی خه‌لکه‌که بووم و خۆم له ئاوره‌که نزیک کرده‌وه ، سه‌رماو په‌رێشانی وه‌های کردبوو که‌س ئاگای له وه نه‌بوو که‌سێکی دیکه‌یان پێ زیاد بووه.

مەنسوور و پۆلێ لە هاوڕێیانی
له نێو قه‌ره باڵغی خه‌لکه‌که‌دا خۆم له مامۆستا سالح نیزیک کرده‌وه و تێم گه‌یاند به نیازی چون به‌ره‌و گریانه و ده‌وروبه‌رم.تاریک و روونی به‌یانی به ده‌نگی تراکتورێک وه‌خۆ که‌وتین . هاتنی تراکتۆر له لای هه‌له‌بجه‌وه چاوه‌روان نه‌کراو بوو بۆ ئه‌و کات وساتە ،کابرایه‌کی به‌له‌بزانی ته‌رمی 17/ 18 که‌سی له خزمه‌کانی له‌ده‌ورو به‌ری هه‌له‌بجه کۆکردبووه‌وه و له نێو عه‌ره‌بانه‌ی تراکتۆره‌که‌ی خستبوون و هێنابوونی له شوێنێک به‌ناو به خاکیان بسپێرێت. بنکه‌یه‌کی ته‌داروکاتیی هێزه‌کانی ئێران له‌وێ بوو، له سه‌ر پێسنیاری مامۆستا سالح ده‌بوو له‌وێ دور بکه‌ومه‌وه.له‌گه‌ل مامۆستا سالح له که‌لی ئه‌شکه‌وه‌ڵه‌وه ئاودیو بووین به رووکاری هاوای تازه‌دا.
لێقه‌وماوانی هه‌له‌بجه و ئه‌وانه‌ی توانیبوویان به‌هۆی ماشێن و تراکتۆر و عه‌ره‌بانه و … خۆیان بگه‌یه‌ننه ئەوێ ، لەوێ ناچار ببوون سه‌یاره و تراکتۆر و عه‌رەبانه‌کان به‌جێ بێڵن و به ده‌ستی خاڵی به‌ره‌و ئێران خۆیان ده‌رباز بکه‌ن. له به‌ر زۆریی سه‌یاره‌ی به جێماو نه‌ده‌کرا به جادده‌که‌دا رێگا بکه‌ی ، ده‌بوو به لارێ‌دا بڕۆی. دوو به‌سیجی بێ چه‌ک که‌وتبوونه شڕه خۆری و که‌ل و په‌لی ناو ماشینه‌کانیان دابوو به‌یه‌کا. به بینینی ئه‌م به‌سیجیانه له‌دوره‌وه مامۆستا سالح که‌وته گله‌یی و گازنده له شڕه خۆریی ئێرانیه‌کان.
که لێیان نزیک بووینه‌وه مامۆستا ساڵح وه‌ده‌نگ هات و وتی تۆزێک شه‌رم بتانگرێت ئه‌و خه‌لکه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتووه‌و ئێوەش به‌و بێشه‌رمییه‌وه که‌وتوونه‌ته شڕه‌خۆری! دیاربوو به‌سیجییه‌کان به‌ته‌واوی له کوردی وفارسیه‌تێکه‌لاوه‌که‌ی مامۆستا ساڵح تێنه‌ده‌گه‌یشتن، به‌لام دەیانزانی له سه‌ر ئه‌و کرده‌وه بێزراوه‌ی خۆیان قسه ده‌کات ،به‌سیجییه‌کان که به شێوه‌ی ئاخاوتنیاندا دیار بوو خه‌لکی ئیسفه‌هانن وه ده‌نگ هاتن و که‌وتنه سووکایه‌تی کردن به مامۆستاسالح،ئه‌وان ده‌یانوت ئیمه خوینمانداوه بۆ گیرانی ئێره و که‌س حه‌ققی ئه‌وه‌ی نیه خه‌ت و شێرمان بۆ دابنیت.مامۆستا سالح که زانی له ئاست ئه‌واندا هیچی پێ ناکرێت و سه‌رباقیش سووکایه‌تی پێ ده‌که‌ن به‌شه‌رمه‌وه وتی: بابرۆن.

مەنسوور ئێران دووست
به‌ره‌و خوار بووینه‌وه بۆ لای کۆنه بنکه‌ی ته‌داروکاتیی حیزب. کۆمه‌لێک خه‌لکی سه‌رلێشێواوی هه‌له‌بجه‌و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمه‌کرات و پێشمه‌رکه‌ی ی ن ک له‌و ناوه بوون. له به‌ر ئه‌وه‌ی تووشم نه‌بێ به تووشی ناسراوێکه‌وه له لای سه‌رووی ماڵه‌کانه‌وه به ئیحتیاته‌وه خۆمان کرد به ژوورێکدا. پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی شارباژێر که بۆ کاتی هێرشه‌که هاتبوونه هه‌له‌بجه لەوێ بوون ،نه ئه‌وان منیان ده‌ناسی و نه منیش که‌سیانم ده‌ناسی . له گه‌ل مامۆستاسالح به‌خێر هاتنیان لێ‌کردین وهه‌ر له یه‌که‌م ئاخاوتن دا بۆیا ده‌رکه‌وتبوو که من خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتم.
یه‌که‌م پرسیاریان ئه‌وه بوو که دیموکراتم یان کۆمه‌له؟ نه‌ده‌کرا خۆم نه‌ناسێنم بۆیه وتم دیموکرات،دوای که‌مێک به‌رپرسه‌که‌یان هاته‌لام و وتی ئه‌گه‌ر پێت خۆشه پێکه‌وه که‌مێک قسه بکه‌ین.به‌شی یه‌که‌می قسەکانی هیندێک پرسیار بوون بۆ دڵنیا بوون له دیموکرات بوونم.یه‌کیک له‌پرسیاره‌کا‌نی له سه‌ر که‌سێک بوو به ناوی که‌مال هه‌نه‌گه‌رمه‌ڵه‌یی.کاتی خۆی که‌مال خه‌یانه‌تی کرد وخۆی ته‌سلیم کرده‌وه .به‌هۆی ئه‌و خه‌یانه‌ته‌وه 7 پێشمه‌رگه شه‌هید کران و دواتر که‌مال بوو به یەکێک له هه‌ڵسوراوانی چالاکی تیمی ئیتلاعات وعه‌مه‌لیاتی قه‌رارگای ره‌مه‌زان و له‌یه‌کێک له مه‌ئمووریه‌تیه‌کانیا له هانه‌گه‌رمه‌له ده‌سگیر کرا و پاش موحاکمه حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌رکرابوو.
له کاتی رووداوه‌که‌ی هه‌له‌بجه کۆمەلێک دیلمان هه‌بوون که که‌مالیش یه‌کێک له‌وانه‌بوو.هه‌رچۆنێک بوو که‌مال شه‌وی حه‌ره‌که‌تی هێزه‌که ده‌رباز ده‌بێ و خۆی ده‌ناسێنێت به قه‌رارگای ره مه‌زان، ئه‌وانیش به هۆی سه‌ر قاڵی به‌ره‌ی شه‌ڕ نایانپه‌رژێته سه‌ر و که‌مالی ده‌یسپێرن به ی ن ک وئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی هاواریان کردبوو ،و سپاردبوویان به‌م براده‌ره. پاش روون کردنه‌وه‌ی رابردوو‌ی که‌مال بۆ براده‌ری به‌رپرس ، ئەو وتی: ئه‌وه که‌مال له‌و دیوه‌ی پاڵده‌ستماندایه وقه‌رارگای ره‌مه‌زان سپاردوویانه به‌ئێمه و ئێمه‌ش که که‌مێک رابردوو‌ی که‌مالمان زانیوه ئیحتیاتی خۆمان کردووه‌و وه‌ک زیندانی رامانگرتووه تامه‌جالی شناسایی خه‌لکانی وه‌ک ئێوه‌ی نه‌بێت.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره له دیموکرات بوونم دڵنیا بوو وه‌ک دۆست ودلسۆزێکی ده‌یان ساڵه که‌وته یارمه‌تی دانم ته‌نانه‌ت وتی هه‌ر له ئێستاوه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کت بۆ دیاری ده‌که‌م که بۆ ئیش و کاره‌کانت به‌رده‌وام له‌گه‌لت بن. سپاسم کرد و وتم پێم خۆشه به ته‌نیا بم و ئه‌گه‌ر پێویست بوو داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌که‌م . ئه‌م هیزه‌ی ی ن ک که لەوێ جێگیر ببوون چاوه‌روانی وه‌ره‌قه‌ی هاتو چووی سپایان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای پاوه و روانسه‌ر و سنه و مه‌ریوانه‌وه بگه‌رێنه‌وه بۆ سنووری چالاکیی خۆیان.
قادر خه‌بات که به‌رپرسی ئه‌و پێشمه‌رگانه بوو داوای لێکردم که له‌گه‌ل ئه‌وان وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ی ن ک برۆم و به سلامه‌ت ده‌مگه‌یه‌ننه سۆنێ وته‌حویلی بنکه‌کانی حیزبم ده‌ده‌ن.دیسان سپاسی هه‌ستی خه‌مخۆریم کرد‌و وتم نه گو‌نجاوه ، له‌وانه‌یه ئێوه شاره‌زای ناوچه‌که نه‌بن ، به‌لام من شاره‌زام هه‌ر له یه‌که‌م خاڵی سنووری واته شێخان تاده‌گاته کامیاران ده‌بێ ده‌یان خاڵی کونترول تێپه‌ر بکه‌ی که هه‌ر هه‌موویان له لایه‌ن جاشه‌کانه‌وه کونتروڵ ده‌کرێن و زۆربه‌ی ئه‌مانه‌ش من ده‌ناسن بۆیه هاتنی من له‌گه‌ل ئێوه کارێکی پڕ مه‌ترسیه هه‌م بۆ ئێوه و هه‌م بۆ منیش.

مەنسوور ئێراندووست و شەهید کامیل حەسەن پوور. بناری بەمۆ، ١٩٩٠
کاک قادر به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا قانعم بکات که له‌گه‌لیان برۆم و منیش ئینکارم ده‌کرد .دووجار کاک قادر وتی براله من پێم رێناگرێت بۆخۆم برۆم و کەسانی وه‌ک ئێوه بسپێرم به چاره‌نووسێکی نادیار، بۆیه به‌لێن ده‌ده‌م و سوێند ده‌خۆم به شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تیم گیانی خۆم و 70 پێشمه‌رگه‌ی هاورێم بخه‌مه پێش گیانت بۆیه دلنیابه مه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان تێیدا بچین ده‌نا ناهێلم جاش و پاسدار مه‌ترسیه‌کت بۆ دروست بکه‌ن.دیسان به سپاسێکی زۆره‌وه داواکیم ره‌د کرده‌وه و وتم له دڵسۆزی و فیداکاری خۆت و هاورێیانت هیچ گومانم نیه ،به‌لام ره‌وا نییه من له به‌ر پاراستنی گیانی خۆم گیانی به‌رێزت و 70 پێشمه‌رگه بخه‌مه مه‌ترسیه‌وه.
بۆ کارێکی پێویست چوبوومه گریانه که کۆمه‌ڵێک بنه‌ماله‌ی پێشمه‌رگه‌و که‌م ئه‌ندامی حیزبی و ته‌نانه‌ت چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دابراویشی لێ‌بوو. هندێک جاش و خۆفرۆش خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سه‌و به‌شێک له‌و خه‌لکه بکاته ده‌ستخۆشانه‌ی خۆی و ته‌حو‌یلی ئیتلاعاتی پاوه‌یان بده‌نه‌وه.بۆیه نه‌متوانی هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک بگرم و به په‌له گه‌رامه‌وه.له نێوان گریانه و هاواره‌کۆن تووشم بو به تووشی پێشمه‌رگه‌کانی شارباژێره‌وه که به‌ره‌و خاڵی سنووری شێخان ده‌رۆیشتن . دیسان کاک قادر داوای لێکردم له‌گه‌لیان برۆم و وتی ئه‌وه دوو پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌له‌مان له‌گه‌له و تۆش وه‌ک ئه‌وان به‌سلامه‌ت ده‌گه‌یه‌نینه شوێنی مه‌به‌ست،دیسان سپاسم لێکرد و دواتر ماڵئاوایمان له یه‌ک کرد و ئه‌وان به‌ره‌و به ناو سنووری ئێران ومنیش به‌ره‌و هه‌له‌بجه…… درێژەی هەیە…………..