….. له رێگای گه‌رانه‌وه‌به‌ره‌و هاواری تازه له سه‌ر دوو رێیانه‌ی هاواره کۆن و ده‌ره‌توێ لا‌ی قه‌برستانه‌که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ئاپۆرایان دابوو، دیسان به گومانه‌وه لێیان نیزیک بوومه‌وه ،
که‌سی چه‌کدار و ناسراویان تێدا نه‌بوو ،بێ ترس تێکه‌ڵاویان بووم ،شیمیای لێدراوێکی نیوه گیان که لیکاو به ده‌م و چاو و لووتیا ده‌هاته خوار راکشابوو،که‌سێک له نێو ئه‌مانه‌دا ئه‌م برینداره شیمیای لێدراوه‌ی له ده‌ره‌توێوه به کۆڵ هێنابوو تائێره بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چۆڵگه‌یه ده‌ربازی بکات و بیگه‌یه‌نێته ئاوه‌دانیی هاواری تازه. ئه‌م کابرایه داوای له خه‌ڵکه‌که ده‌کرد که یارمه‌تی بده‌ن ئه‌م برینداره بگه‌یه‌ننه هاواری تازه له‌و چۆڵه‌وانیه ده‌ربازی بکه‌ن به‌ڵکو له‌وێ ناسراو، یان خزمێکی لێ په‌یداببی و به ده‌میه‌وه ببێ.
کابرا ده‌یوت: له ده‌ره‌توێ ئه‌م برینداره‌م بینیوه و ویژدانم رێگای پێنه‌داوم به ته‌نیا جێی بهێڵم ،هه‌ر چه‌ند بۆ خۆم به ژن و منداڵی برسی و ماندووه‌وه به نیاز بووم هه‌رچی زووتر خۆم بگه‌یه‌نمه خاڵی سنووری شێخان،ناچار بووم ئه‌وان به‌جێ بهێڵم وئه‌م کابرایه به‌و رێگا دووره‌دا به کۆڵ بهێنمه ئێره . ده‌بێ به په‌له و تاشه‌و دانەهاتووه بگه‌رێمه‌وه بۆ لا‌ی ژن و منداله‌کانم که خواده‌زانێ تا گه‌رانه‌وه‌م چ چاره‌نووسێکی نادیار چاوه‌روانیان ده‌کات.
ئه و خه‌ڵکه لێقه‌وماو و زاڵه تۆقیو وهه‌ڵهاتووه پێیان هه‌ڵنه‌ده‌هات هه‌نگاوێک به‌ره‌و دوا بگه‌رێنه‌وه و به په‌له بوون هه‌رچی زووتر خۆیان له‌و به‌ڵا داپڵۆسێنه‌ره دوور بخه‌نه‌وه. بۆیه خه‌ڵکه‌که به‌ره‌و هاواره‌کۆن شۆڕ بوونه‌وه و من و کابرا و بریندار ماینه‌وه. له‌و کاته‌دا یه‌کێک له هاورێیانی پێشمه‌رگه له رێگای بێسیمه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌لم گرت و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکردم که له کوێم و وتی ئێمه له هاواری تازەین و چاوه‌روانی تۆین. منیش ئا‌گادارم کرده‌وه که لا‌ی قه‌برستانه‌که‌ی هاوارم و بریندارێکی شیمیایمان پێیه و به‌ره‌و هاواری تازە دێین ئه‌گه‌ر پێتان ده‌کرێت بێنه یارمه‌تیمان.
له‌گه‌ل کابرای دیکه بریندارمان هه‌ڵگرت و به‌ره‌و هاواری تازە رێکه‌وتین و دواتر هاورێیان هاتنه یارمه‌تیمان نیزیک مه‌ڵه‌کانی هاواری تازه هیلیکۆپته‌رێکی ئێران له ئاسمانی ئه‌و ناوه ده‌رکه‌وت و دواتر له ده‌شتای پشت ماڵه‌کان نیشته‌وه ،چه‌ند جارێکی تر ئه م هلیکۆپته‌ره نیشتبووه‌وه و ده‌مانزانی ئه‌م هلیکۆپته‌ره کاری ته‌داروکاتی ده‌کات و چه‌ک داریشی له گه‌ل نیه ،بۆیه هه‌ر زوو بریارماندا برینداره‌که بگه‌یه‌نینه لا‌ی هلیکۆپته‌ره‌که. خه‌ڵکی لێقه‌وماو و برسی به‌ره‌و لا‌ی هلیکۆپته‌ر بۆ وه‌ده‌س هێنانی خواردن به‌رێکه‌وتن ، که نیزیک که‌وتینه‌وه له‌نێو ئاپۆرای خه‌ڵکه‌که‌دا کۆمه‌ک خه‌له‌بانه‌که که سه‌رگه‌رمی دابه‌ش کردنی خوارده‌مه‌نی بوو به بینینی ئێمه دڕی به خه‌ڵکه‌که دا‌و به‌ره‌و پیرمان هات ،وای ده‌زانی پێشمه‌رگه‌ی ی ن ک نین و یارمه‌تی داین وبرینداره‌که‌ما‌ن برده ناو هلیکۆپته‌ره‌که و داوای لێ‌کردین که که‌سێکمان له‌گه‌ل برینداره‌که برۆین، ئێمه‌ش وتمان ئه‌رکی تایبه‌تیمان هه‌یه وناتوانین له‌گه‌ل ئه‌م برینداره بێین و ئه‌ویش پێی داده‌گرت که ناتوانن مه‌سئوولیه‌تی که‌سێکی نیوه گیان بگرنه ئه‌ستۆ .
هه‌رچۆنێک بوو ڕازیمان کرد و کۆڵه پشتیه‌که‌مان ئاخنی له هه‌نجیری وشک ، بسکویت ، کشمیش ، خواردن و ته‌ره‌مه‌نی قووتووی و دوورکه‌ورتینه‌وه . له گه‌ل کاک که‌ریم حوسه‌ینی که هاتبووه‌هاوار بۆ زانینی هه‌والی من، یه‌کمان گرته‌وه‌و له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوه ببووه بنکه‌ی خۆفرۆشانی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی بریاری دوورکه‌وتنه‌وه‌مان له‌و ناوچه‌یه دا و بە دوو که‌سی به‌ره‌و که‌لی هه‌یشور هه‌ڵکشاین. له نیزیک که‌لی هه‌یشور له شوێنێکی گونجاو‌دا وچانێکمان دا و دواتر که سێک لێمانه‌وه ده‌رکه‌وت که به‌رێگاکه‌دا به‌ره‌و هاواری تازه ده‌رۆیشت ، کابرا بۆ ئێمه ناسراو بوو ،سه‌رده‌مێک پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات بوو و هیندێک تایبەتمەندیی هەبوو کە تایبەت بە خۆی که له کاتی ئیسراحه‌ت و دوور له شه‌ڕ و شوور ده‌بوونە هۆی خۆشی و پیکه‌نینی مه‌جلیسه‌که . به بینینی ئه‌م کابرایه هه‌ستی گاڵته‌و گه‌پمان بزوا و بۆ جه‌ند ساتێک خۆمان له بیر چوویه‌وه .پاش ئه‌م گاڵته‌و گه‌په کابرامان به‌جێ هێشت و درێژه‌مان به رێگا دا . مه‌نزڵگه‌ی دوای گوندی عه‌بابه‌یلێ بوو . به جادده‌کۆنه‌که‌ی تاوێره بۆ عه‌بابه‌یلێ دا سه‌رکه‌وتین له یه‌کێک له پێچەکانی جادده‌که‌دا، که‌لاکی دوو به‌سیجی که‌وتبوو، وادیار بوو که‌سێکی دا‌غ له‌دڵ ئه‌مانه‌ی هێنابووه ئێره و کوشتبوونی ،که‌لاکه‌کان پاڵدرابوون به که‌نی جادده‌که‌وه و شوێنی گوله‌ش له سه‌ر خاکه‌که دیار بوو.
سەروان سابیر. مەنسوور. شەهید ئەبوو . شەهید هۆمایۆن . شەهید سەرگورد عەلیار. شەهید شاپوور
عه‌بابه‌یلێ به قه‌د پاڵی شاخی شنروێوه هه‌ڵکه‌وتووه و به‌ته‌واوی زاڵه به سه‌ر ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌دا . له لایه‌کی تریشه‌وه عه‌بابه‌یلێ ناوه‌ندی سێ به‌ره‌ی هێرشی هێزه‌کانی ئیران بۆ هه‌ڵه‌بجه بوو(دڕۆڵه ونه‌وسود و مه‌ریوان) هه‌ر بۆیه قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان ئه‌و گونده‌یان وه‌ک مه‌رکه‌زی فه‌رمانده‌یی قه‌رارگای ره‌مه‌زان دیاری کردبوو.
ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێک ژن و پیاو و منداڵی دابراو ، و چاره‌نووس نادیاری دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی بریارمان دابوو له‌م گونده کۆ ببینه‌وه و چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ ده‌رباز بوون بدۆزینه‌وه. هه‌ر چۆنێک بوو له‌گه‌ل تاریک داهاتنی شه‌ودا 25 که‌س به ژن و منداڵ وپیاو و که‌م ئه‌ندام و به‌ته‌مه‌ن له نێو یه‌کێک له ماڵه چۆڵه‌کانی عه‌بابه‌یلێ کۆ بووینه‌وه . ئه‌و شه‌وه دیدارتازه کردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و سرنج راکێش بوو بۆ بنه‌ماڵه‌و که‌سه دابراوه‌کانی کاره‌ساته مه‌رگ باره‌که‌ی هه‌له‌بجه و به تایبه‌ت هیواو پشتیوانێک بۆ ژن و منداڵه سه‌ر لێ‌شێوا و بێ ده‌سه‌ڵات و هیوا براوه‌کان، دیمه‌نێکی سه‌یر له کاتێکدا فرمێسک به چاوه‌کاندا ده‌هاته خوار ، بزه و پێکه‌نین له سه‌ر لێوه‌کان بوو. هه‌ڵکه‌وتی ماڵه‌که تاراده‌یه‌ک بۆ ئێمه گونجاو بوو.
حه‌وش و حه‌یاتێکی سه‌ر به‌خۆ، ده‌رگای هاتنه ژووره‌وه له لا‌ی پشته‌وه به‌سه‌ر کۆڵانێکی ته‌نگه‌به‌ر ولای خوارووش کراوه و هه‌له‌بجه و شاره‌زوری لێوه دیار بوو. له نێو گوندی عه‌بابه‌یلێ وه هیچ شوێنێکی ئه‌م حه‌وش و حه‌یاته دیار نه‌بوو، ده‌بوو ئیحتیاتی ته‌واو بکه‌ین ،ده‌رگای پشته‌وه به قۆفڵێکی گه‌وره‌وه قۆفڵ درابوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ها نیشانبده‌ین ئه‌م ماڵه چۆڵه! به‌شه‌و و به رۆژ ئه‌و 25 که‌سه له یه‌کێک له دیوه‌کاندا بووین بۆئه‌وه‌ی ئاگامان له که‌مته‌ر خه‌می خۆمانبێت. له کاتی ئاخاوتن دا نه‌ده‌بوو ده‌نگمان به‌رز بێ وبه‌رده‌وام به جووته پێکه‌وه قسه‌مان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی رێبوارانی ئه‌و ناوه گوێیان له ده‌نگ و وره و‌ر نه‌بێت. شه‌وانه نه‌ده‌بوو هیچ رۆشنای و ترووسکه‌یه‌ک له‌م ماڵه‌وه ببینرێت.
پاش کۆمه‌ڵێک قسه‌و باس وه‌بیرمان هاته‌وه که برسیمانه و باسی پێخۆر هاته‌گۆرێ، ئه‌وانه‌ی که پێشتر له‌وێ بوون وتیان چێشخانه‌ی قه‌رارگا شه‌وانه خواردن دابه‌ش ده‌کات و له‌و تاریکانه‌دا که‌س ئاگای له که‌س نیه‌و ده‌کرێت خواردن له‌وێ وه‌ر بگرین،بریارمان دا کاک که‌ماڵ دشه‌یی که که‌مێک به ته‌مه‌نه و سه‌ر و بیچم و جله‌کانی زۆر تر له خه‌لکی هه‌له‌بجه و کاسبکار ده‌چێت تا پێشمه‌رگه ، بنیرین بۆ هێنانی خواردن. له نێو قاپ و قاچاخی به‌جێ ماوی ماڵه‌که چه‌ند قابله‌مه وکاسه و که‌مۆڵه‌مان ده‌رهێناو دامانه ده‌ست کاک که‌مال . ده‌بوو که‌سێکی چوست و چالاک به‌سه‌ر دیواری به‌رزی حه‌وشه‌که‌دا سه‌رکه‌ویت و له‌و دیوه‌وه قولفه‌که بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاک که‌مال بتوانێ برواته ده‌ره‌وه و تاگه‌رانه‌وه‌ی کاک که‌مال قولفه‌که دانه‌خه‌ینه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک کاک که‌مال به په‌شۆکاوی خۆی کرد به‌ژوورا.
ئێمه که کاک که‌مالمان ده‌ناسی پێش له‌وه‌ی خۆی شتێک بدرکێنێت به روخساریدا هه‌ستمان کرد که مه‌ترسییه‌ک له بنا گوێماندایه ، بۆیه به‌ته‌ما بووین که کاک که‌مال هه‌رچی زوو تر شته‌که بدرکێنێت و خۆمان بۆ به‌ره‌نگاری ئاماده بکه‌ین. کاک که‌مال وه‌ک ئه‌وه‌ی زبانی له گۆ که‌وتبێت چه‌ندجار به ده‌ست کێشای به‌لاقه کانیا و دواتر وتی قه‌وما ،هه‌موو واقمان په‌ریبوو ،چ قه‌وما!دیسان وتی قه‌وما! و خراپ قه‌وما! یالا لێره ده‌رکه‌ون ده‌نا هه‌ر ئێستا هه‌موومان ده‌کوژرێین، یان ده‌ستگیر ده‌کرێین! .
هه‌ر چۆنێک بوو کاک که‌ماڵ باسه‌که‌ی کرده‌وه و تام و چێژی تایبه‌ت به خۆی پێزیاد کرد و وتی: به زه‌حمه‌ت وئیحتیاتێکی زۆره‌وه له‌و تاریکانه دا له نێو سه‌فێکی دوور و درێژ دا خۆم گه‌یانده لا‌ی ئاشپه‌زه‌که که له به‌ر چراده‌ستیه‌ک و له په‌نایه‌ک خواردنی دابه‌ش ده‌کرد،قابله‌مه‌و کاسه‌کانم له به‌رده‌م ئاشپه‌زه‌که ریز کردن،کاتیکم زانی کابرا له باتی دابه‌شکردنی خواردن ده‌ستی به که‌وچکه‌که‌وه وشک بووه و ته‌ماشای من ده‌کات!! که سر‌نجی کابرام دا ده‌بینم که که‌مال هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌ییه خواردن دابه‌ش ده‌کات! به‌بینینی ئه‌م دیمه‌نه لاقه‌کانم له جووڵه که‌وتن وزبانم له گۆ که‌وت و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م بۆ کرا وه‌ک نیشانه‌ی تکا و رجا ده‌ستێک بێنم به ریشمدا و بۆره پێچێکم لێدا،که‌وابوو زوکه‌ن بالێره ده‌رکه‌وین ده‌نا که‌مال هەر ئێستا قه‌رارگای ره‌مه‌زان ده‌رژێنێته سه‌رمان. پاش باسه‌که‌ی کاک که‌مال که‌مێک هاتینه وه سه‌ر خۆمان و که‌وتینه ڕاو ته‌کبیر و دوای ماوه‌یه‌ک بۆمان ده‌رکه‌وت که مه‌ترسییه‌که هینده لێمانه‌وه نیزیک نیه. دواتر بۆ خۆده‌ر باز کردن له‌و حاله‌ته تایبه‌تیه‌ی خۆمان و ژن و منداڵه‌کان ئه‌م به‌زمه‌ی کاک که‌مالمان ده‌کرده پێخۆری به‌رز کردنه‌وه‌ی ورەی خۆمان وکاتێکمان به کاک که‌ماله‌وه راده‌بوارد….
درێژەی هەیە….