"an independent online kurdish website

باخەوان قیڕاندی نەکە

لە قەڵشتی بکەzankoi_fereji

تا قەڵشتی بکەیەکی تر

هەزاران هەزار خەرەندی نەکەی{jcomments off}

نێوانی نەکە یێک

تا نەکە یێکی تر

خشپەی هەنگاوی چرکەیەک

هەناسە چاو تروکانێک تاوانبارە

هەڵاتنی مامزی کەنین

هەناسە تەنگی روانین

تاوانباری بە گێژەلووکەی تەمەن بە هاو پەیمانی دە گەڵ

کۆلکە زێرینەی بزە

تاوی بارانی بەهاران

((وای کە لە ژێر بارانی گلە یی دا

تەڕترم لە چاوی شەونم))

چاو لە یەکەم/////

بڤە بڤە

سووتام تینوومە،خنکام

لە خەرەندی نەکە تا ناکە یێکی تر

سەر بڕینی کۆتری ماچ

شکانی پیاڵەکەی خەییام

لە پێدەشتی خۆشەویستیدا

نەکە نەکە نەکەی رووت

زمان

لە یەکەم فڕینی چۆلەکەی پەیڤ

چاو لە یەکەم

دەست،جەستە،رۆح،ئاژەڵ،گیا،لە یەکەم/////

زمان بە گۆچی

چاو بە ڵاڵی

دەست بە کوێری

لەم نەکەییستانەدا پەل دەهاوێ بۆ////

ئاخ…..

ئەم گۆڤەندی بکەیەش

لەم خەرەندی نەکەیە دا

دەبێتە گۆبەند

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی