ئەی خودایە بۆ هێندە بە ئازارم
ئاگرێك بەر بۆتە ناو هەناوم 
تادێ گڕەکەی بەتین تر ئەبێ
تەنیا تۆ ئەتوانی بێ ی بە هاوارم
نە رۆژم رۆژە نەشەوم شەو
نزاکانم گەیشتەر بەر عەرش فەنات
تاکەی ناکەی ڕەحمێ
بگەیتە هاوارم بمدەی نەجات
خۆ تۆ فریاد ڕەسی بۆ هەموو کەس
ئەی بۆ بەزەییت ناێی بە منی بێکەس
خودایە ئەمە ئەنجامی دڵسۆزو وەفایە
ئەی چیت لێ ئەکردم گەر خراپ بومایە
گلەییم نەئەکرد گەر وا بومایە
خودایە گیان خۆ تۆ ئاگاداری
چەندە پەرۆش بووم بۆ ماڵ و حاڵم
دەبەزەییت بێ بۆ پەرێشانی حاڵم
خودای گەورە بەگەورەیی خۆت
ئاورێك بدەوە لە بەندە ی خۆت
تا ژیانم ماوە ئەبمە بەندە بۆت
تەنیا ئەمجارە بکەی ڕەحمی خۆت
ئاوێ بکە بەو ئاگرەی دەروونم
بەملیونەها جار ئەڵڵم مەمنوونم