"an independent online kurdish website

دوای ماوەیەک بێ دەنگی لە دانیشتنەکانی نیوان هەردوو لای دێمۆکرات،(هاوڕێیانی پێشوو)hdka_hek13

( دیارە لەو مانگەی ڕابردوو دا کۆڕ  ومەراسیم و هەڵپەڕکێ و شین و شای یەکجار زۆرن و جێی گلەیی نیە)  بە پێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو  هەردوو لای دێمۆکرات بە جیددی خەریکی تۆکمە کردنی گەڵالەکەیانن بۆ داهاتووی ئەو دوو بەشە لێکترازاوەی حیزب. هەرکام گەڵالەیەکی ئامادە کردووە بۆ باس و وتوێژ لە سەری.

ئەوەی سەرچاوەکە ئاگاداری بوو چەند خاڵێک لە گەڵاڵەی هەردوو لا بوو بە شێوەی خوارەوە:

حدکا

١ . لە کۆبوونەوەی ئەخیر داکە ماوەیەک لەمەوبەر بەڕێوە چوو،  گوتمان: کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێویستە کێشە ناخۆیەکانیان چارەسەر بکەن و خۆیان ئامادە و تەیار کەن بۆ دوای ڕووخانی ڕێژیمی ئەسەد!

٢. ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکراتیکی ئێران!!؟ پێویستە خۆی ڕیکبخا وهەرچی زووتر واز بێنێ لە پاوانخوازی ،و سیاسەتێکی نەرم و لە هەمانکاتدا بەتەواوی فرێودەرانەی نوێ بگرێتە بەر.

٣ . YNK و PDK پێویستە پەیمانی ستراتێژیی نێوانیان بپارێزن و بەهێزتریشی بکەنەوەو تا بکرێ بە یەک لیست بچنە هەڵبژرادنەوە.

٤ . کوردی تورکیە پیویستە لە چوار چێوەی سیاسەتی کرانەوەی ئەردۆغان دا هەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان بدەن.

٥ . پێویستە ئیسرائیل و فەلەستین هەرچی زووە دەست بکەن بە دان و ستانەکانیان.

٦ . لایەنەکانی ڕەوتی کۆمەڵە ، هەردوو بەشی سازمانی خەبات، هەردوو حیزبی بنەمالەی یەزادن پەنا پیویستە ڕیزەکانیان یەک بخەن تا پێکەوە هەموومان هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی بدەین و خۆمان بۆ( ئەگەر و قەزا و دەری) داهاتوو ئامادە بکەین.

٧. پیویستە دانیشتنەکان بۆ دانیشتنی زیاتر ، خیراتر بکرێن و هەر لە ئیستاوە ڕێکەوتی دانیشتنی داهاتوو دیاری بکەین.

٨ . مەسەلەی ئەتۆمی ئێران گەیشتۆتەوە ئاستێکی بە تەواوی ئاڵۆز و ئەوە کورەی باکووریش هەرەشە لە جیاهان دەکا کە ئێمە مەحکوومی دەکەین.

٩ . کوشتنی کۆلبەرانی کورد، و ئیعدامی زیندانیانی سیاسی اهوازی مەحکووم دەکەین.

…………….

حدک

١ . لە هەڵبژاردنەکانی باشوور دا پیویستە هانی لایەنگرانی هەردوولامان بدەین کە دەنگ بە لیستی YNK بدەن، (مەبەست ئەوانەی کە جینسیەی عێڕاقی یان هەیە) .

٢. کوردی باکوور پیویستە لە چوارچێوەی پەیامی نەورۆزی سەرۆک دا حەرەکەت بکا.

٣. لە هەلبژرادنی سەرۆک کۆمار و شارەوانیەکانی ئێران دا ئێمە پێویستە سێ ئەسڵی  (پانزدە، نۆزدە و پەنجا و چوار) بێنینە بەرباس.

٤ . کورد نابێ بێ تەفاوەت بێ و پیویستە پشتیوانی لە یەکێک لە کاندیداکان بۆ سەرۆک کۆماری بکات.

٥ . ئێمە کە هەوڵێکی زۆرمان داوە بۆ پێک هێنانی بزووتنەوەیەک لە ناوخۆ، پیویستە پشتی بگرین و بەڵکوو وەک BDP لە مەجلیسی ئێران دا نوێنەرایەتیی کورد بکا.

٦ . تا بتوانین زیاتر سەردانی قەڵاچوان و سەری ڕەش بکەین( هەڵبەت قەلاچوانێک کە ئەگەر دووبارە وەک جاری جارانی لێهاتەوە!)

٧ . ئێمە هەردوولامان پابەند بین بە ئەسڵی دانیشتن و سەردان و ڕەوتی وەرگرتنی سلاوی یەکتر و بەشداری لە هەڵپەرکێ و تازییەکانی یەکتر .

٨. داوای لێبۆردنی ئیسرائیل لە تورکیە زۆر موسبەت بوو.

٩ . ئەلقاعیدە لە سووریە زۆر فەعالە و گوایە هیندێک کوردیش لە ئیسکاندیناوی چوونەتە سووریە و بۆ پشتیوانیی “جبهە النصرە” .

ئەوەی سەرەوە گەڵالە ئامادەکراوەکانی هەردوو لای دێمۆکرات بوو بۆ کۆبوونەوەی ماوەی داهاتوو. هیوادارم لە چوارچێوەی ئەو گەڵالانە دا حیزب یەک بخەن.

ئەوەی زۆر جێی سرنجە ئەوەیە کە دڵی ئەو دوو لایەنە چەندە لە گەل یەک پاکە، دەڵێی ئاگایان لە یەکتری بووە، هەرکامەی ٩ خاڵی هێناوە! واتە لیرە را دەردەکەوێ کە هەم دڵیان لەگەل یەکتر پاکە و هەم گیانێکن لە دوو جەستە دا.

نووسەر: تەماشاچیەکی لە دوورەوە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی