ئەمرۆ ٥ سال بە سەر کۆچی مام حاجی فەقێ رەوسوڵ پایموزد دا تیدەپەڕێ، مام فەقێ کەسایەتی نیشتمان پەروەر و پێشمەرگەی تاسەر وەفادار بە ڕیبازی پێشەوای نەمر ، نیزیک بە 50 ساڵ لە تەمەنی خۆی بەخشیە ریبازی حیزبی دیموکڕات
و لەم ریگایەدا گەلێ ئازاری چێشت . بۆ یاد کردنەوە و بەرز نرخاندی ئەم خەباتکارەی ریگای ئازادی ئەمەی خوارەوە پوختەیەک لە ژیان نامە ئەم سەروەرە، هیوادارم ئەرکی خۆم بەرانبەر ئەو شەهیدە و بنەماڵەی بەرێزی تا رادەیەکی هەرچەند کەمیش بێ بە جی گەیاندبێ.
میژووی خەبات بۆ ئازادی و راپەڕینە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان پڕن لە داستانی فیداکاری و حیماسەتی رۆڵە گیان لەسەر دەستەکانی ئەم گەلە مەینەت دیتوە . بەداخەوە لە دێر زەمانەوە داگیر کەران و زۆردارانی حاکم بەسەر خاکی کوردستان هیج کات نەیان ویستوە گوێ لە ویست و داخوازیەکانی کورد رابگرن و هەردەم بە توند ترین شێوەی مومکین ئەم گەلەیان سەرکوت کردوە . راپەرینە یەک لە دوای یەکەکانی خەڵکی کوردستان بە دریژایی مێژووی داگیر کاری ئەم وڵاتە بەڵگەی زیندوون بۆ هەستی شۆرشگێڕی و ئازادیخوازی نەتەوەی کورد . هەرکام لەم جوڵانەوانە کەم و زۆر توانیویەتی چرای هیوا و هومێد بە داهاتو لە نیو دڵی جەماوەر دا بە گەشاوەیی رابگرن. دامەزراند و گەشەکردنی حیزبی دێموکڕات و پاشان پێکهێنانی کۆماری کوردستان سەردەمێکی زیڕینن لە لاپەڕەکانی تاریخی کورستان . لەپاش تێکچونی کۆمار هاتنەوەی و زاڵ بوونی دەستەڵاتی نگریسی پەهلەوی و رووداوگەلی پاش تراژیدای لە سێدارەدانی پیشەوای کورد ،چارە نووسی شۆرشگێڕانی کورد یان کونجی زیندان بوو یان ئاوارەیی و دربەدەری هەندەران . حیزبی دێموکرات کەوت بورهەیەکی نوێ لە میژووی مبارەزەی خۆی ، بەگیران و ئاوارە بوونی ئەندامانی حیزب ناهومیدیەکی گەورە رووی کردە ناو دڵی خەڵکی کوردستان و ئاسۆی رزگاری بەجارێک کەوتە نێو تەمی بێ هیوایی . لەپاش ماوەیەکی نە زۆر دوور بە دەیان کەس لە رۆڵە وریا و چەلەنگەکانی کۆماری کوردستان سەر لەنوێ دەستیان دایەوە خەبات وتێکۆشان و ریزەکانی حیزبی دێموکڕاتیان رێک خستەوە و جارێکی تر بە ورەیەکی بەرزتر لەجاران هاتنەوە مەیدان . دەست پی کردنەوەی خەباتی چەکداری لە پاش لە تێکجونی کۆمار ئەو راستی حاشا هەڵنەگرە بوو کە دۆست و دوژمنی هێنا سەر ئەو باوەرە کە ئاگری خەبات بۆ ئازادی ئەم گەلە هەرچەند کزیش بێ بەڵام قەت خامۆش نابێ و سەر لەنوێ بڵێسە دەداتەوە. یەکێک لە و مرۆڤە تێکۆشەرانەی کە هەر لە هەرەتی لاوەتی لەگەڵ زووڵم و زۆری دەستەڵاتی حاکم بە وڵات دا ئاشنا ببو و لە نیزیکەوە مەینەتی و بیچارەگی گەلە بەش خوراوەکەی دیتبوە و ناخی پاکی ئەو مرۆڤەی ئازار دەدا و هانی دا کە دەستی بۆ بداتە خەبات ، فەقێ رەسوڵ پایمۆزد بوو کە ٤٧ ساڵ لە تەمەنی پڕ سەروەری خۆی کردە فیدای وەدەست هێنانی مافە ئینسانیەکانی گەلی کوردستان و لەم ماوە دوور و درێژەدا بۆ تا قە ساتێکیش هەلو مەرجی دژوار و سەختی ریگای خەبات هەنگاوی بە مام فەقێ رەسوڵ شڵ نەکرد . مام فەقی رەسول لە ساڵی ١٣٠٩ی کۆجی هەتاوی لە گوندی کولیچ سەر بە ناوچەی بەربنەی پیرانشار چاوی بە رووی دوونیا هەڵێنا و پاش چەند ساڵێك بنەماڵەکەیان لە گوندی کولیج بار دەکا و روو لە گوندی کەڵەکینی بەربنەی پیرانشار دەکەن و لەو گوندە دەگیرسێنەوە . ساڵ دەهاتن و ساڵ دەجون و فەقێ رەسول گەورەتر دەبو و زیاتر دوونیا دەوروبەری خۆی دەناسی ، بە هۆی نەبونی قوتابخانە و گوێ پێ نەدانی دەستەڵات دارانی حاکم بە بواری پەرەوەردەو خویندن لە کوردستان ، مام فەقێ لە لایان بنەماڵەیەوە دەنێردرێتە حوجرەی فەقێیان و دەست بە فێر بونی وانەی ئاینی دەکا . هەر لە سەردەمی فەقێیەتی بوو کە بیر و هزری نەتەوەیی گەشە دەستێنێ و رۆژ لە دوای رۆژزیاتر ژیردەستی و مەزڵومیەتی گەلەکەی ئازاری دەدا . بە هۆی هەڵسوراوانی حیزبیەوە لەگەڵ بەرنامە و بۆ چونەکانی حیزبی دێموکڕات ئاشنا دەبێ و دەست دەکا بە تێکۆشانی سیاسی خۆی، مام فەقێ لەساڵی ١٣٤٠ هەتاوی بە شێوەیەکی رەسمی دەبیتە ئەندامی تەشکیلاتی ناو خۆی حیزبی دێموکرات لە ناوچە بەربنەی پیرانشار و خەریکی روون کردنەوە هوشیار کردنەوەی خەڵکی ناوچە کە دەبێ، مام فەقێ سەرەرای ئەوە کە مبارەزەی لە گەڵ دەستەڵاتی نگریسی پەهەلەوی دەکرد لەهەمان کاتیش زۆر جار بە هۆی زوڵم و زۆری ئاغا و دەرەبەگی خۆجێیی لە سەر خەڵکانی مەزڵوم و بی دیفاعی ناوچە وەجواب دەهات و هەوڵی تەمبێ کردنی ئەو سەرە رۆیانەی دەدا. بە هۆ تێکۆشانی بەرچاو و خەیانەتی گەل فرۆشان بەشیکی زۆر لە تەشکیلاتی ئەو ئەوکاتی حیزب لە پیرانشار ئاشکرا دەبی و مام فەقێ رەوسوڵ لەگەڵ جەند کەس لە هاوڕیکانی وەک نەمران ، ساڵح لاجانی ، عەڵام مام سەعید، عەوڵای مەلا عوسمانی بادیناوێ، مەلا سەید عەوڵای دێڵزێ،وەستا حاسڵ و رەسوڵ لەیلان و سمایلی سۆفی عەوڵای ….. بەداخەوە جەند کەسیش لە تیکۆشەران دەکەونە بەر دەستی مەعمورە درندەکانی رژیمی پەهەلەوی کە بریتی بوون لە رەحمەتی سووارە سەکر، مەلا رەسوڵ گەدی و مەلا رەحمانی لاهیجانی و زیندانە کانی رژیم بەند دەکرێن ، مام فەقێ بۆ ماوەیەک لە کوێستانەکانی بەربنە خۆی حەشار دەدات بەڵام بە هۆی پیاو خەراپان ئاشکرا دەبێ بە ناچار لەگەڵ ماڵ و منداڵەکەی ئاوارەی باشوری کوردستان دەبن و لە گوندی شێخان لە ناوچەی باڵەکایەتی کە ئەوکات بنکەی هێزی پیشمەرگەی حیزبی لێ بوو نیشتە جێ دەبن . هەر ئەو سەرو بەندە شۆڕشی کورد لە باشوری کوردستان لە ئارا دادەبی و هەر بەم هۆیەوە ئەندامانی حیزب دەتوانن سەرەرای بە جی گەیاندنی چالاکیەکانیان لە ناو خۆ ، ببنە پاڵ پشت و هاوکاری شۆڕش کورد لەم بەشەی کوردستان .
حەرەکەتی چەکدارانەی ساڵەکانی ١٣٤٦ و ٤٧ هەتاوی تەوژومی تۆفانێك بوون کە بەروی دەستەڵاتی رەشی ئیستبدادی پەهلەوی دا هەڵی کرد و بوو بەهۆی زیندوو کردنەوەی بیری نەتەوەیی و وە ئاگا هێنانی دوونیا دەروە لە مەر زوڵم و فەسادی حکومەتی حەمەرەزاشا . مام فەقی و هاوڕێیانی لە ناوچەی پیرانشار و هاوکات لە گەڵ هاوسەنگەرانیان لە باقی ناوچەکانی تری کوردستان دەستیان دایە چالاکی کەم وینە و بەر بڵاو . هەرجەند بەشێکی زۆر لە باشترین رۆڵەکانی ئەم گەلە لەم جۆڵانەوەیە گیانیان کردە فیدای ئامانجە بەرزەکانی نەتەوەی کورد و بەشیکی بەرچاویش کەوتنە چاڵە رەشەکانی حکومەت ،بەڵام سەر لەنوی چرای هیوا و هومیدیان لە ناخی دڵی تاکی کورد دا گەشاندەوە و نەویدی داهاتویەکی روونیان دا بە خەڵکی کورددستان . سەرای دامرکانی ئەو جوڵانەوەیەی لە پاس دوو ساڵی خویناوی،بەڵام مام فەقی و هاوسەنگەرانی بە هۆی نیزیکی لە سنوری دەستکرد ، بەدەوام لەگەڵ خەڵکی ناوچە لە پەیوەندی دابون و هاوکاتیش شان بەشانی برا کوردەکانی باشور لە سەنگەری دیفاع لە مان و مەوجودیەتی کورد، بەرگریان دەکرد و لەم ریگەی دا چەندین رۆڵەی تێکۆشەری حیزب گیانیان کردە قوربانی خاکی کورستان. لە پاش رێکەوتن نامەی شومی ئەلجەزایر و نسکۆی شۆڕشی بارزانی و نەمانی دەستەڵاتی شۆڕش لە ناوچە کوردنشینەکانی ئیڕاق ،هاوکات ترس و دڵەراوکی کەوتە دڵی ئەندامان و پیشمەرگەکانی حیزبی دیموکڕات لە ناو خاکی عیڕاق . مام فەقێ رەسوڵ و بنەماڵەکەی هاوکات لە گەڵ باقی ئەندامانی حیزب لەو سەردەمە تەنیا توانیان سەبر بکەن و خۆیان بدەنە دەست قەزاو و قەدەر .بە داخەوە هەرکە دەستی رەشی عەرەبی فاشیست گەیشتەوە کوردستان ئەو پەری بی بەزەیی و دڵ رەسیان بەرانبەر بە خەڵکی بی دیفاعی کوردستان نواند و پیشمەرگە و ئەندامانی حیزب کە وەک میوان لەوێ دەژیان ، روحمیان پێ نەکرا . بنەماڵە مام فەقێ رەسو و هاورێ لەگەڵ چەند بنەماڵەی تری حیزب لە لایان ئەرتەشی بەعسەوە دەست بەسەر دەکرین و بی ئەوەی بتوانن کەمترین پێداویستی ژیان لە گەڵ خۆیان ببن رەوانەی زیندانی هەولێر کران.ماوەی شەش مانگ لەو پەری نەهامەتی و رۆژ رەشی بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان لە حەپس دا بمێننەوە ،ئینجا بە هۆی ئەو ریکەوتن نامەی بەینی حکومەتی عیراق و رژیم شا ،بە سێکی بەر چاو لە شۆرشگێڕانی هەردوولا تەعویلی دەستی دوژمن درانەوە و بنەماڵە مام فەقی و سێ بنەماڵەی تری حیزب لە ریگای سنوری قەسری شیرنەوە تەحویلی ئێران درانەوە و بەری کران بۆ زیندانی دزێل ئابادی کرماشان و لە پاس دماوەی دوومانگ لەو زیندانە مانەوە و تەوا کردنی کاری بازجویی و پەروەندە سازی تەحویلی زیندانی ورمێیان دەدەن .لەپاش ماوەی شەش مانگ مانەوە لە زیندانی ورمێ وەبەر عەفوی گشتی دەکەوێ و ئازاد دەکرێ . مام فەقێ لە پاس ئازاد کرانی لە زیندان خەریکی ژیانی ئاسایی خۆی دەبێ و هاوکات سەر لەنوێ لەگەڵ تەشکیلاتی حیزب پەیوەندی دەگرێتەوە ، لەساڵی ١٣٥٧ تا دەهات ئاگری شۆرش لە ئیران پەرەی دەستاند خۆپیشاندان و مانگرتنە سەراسەریەکان بەجارێک وڵاتی ئیران فەلەج دەکەن و سەرئەنجام لە ریبەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی تۆماری رەش و نەفرەتی دەستەڵاتی پەهەلەوی لە پاش ٥٠ ساڵ زوڵم و زۆری تیک دەپێچریتەوە و گەلانی ئیران و یەکە لەوان گەلی کوردتۆقی ژیردەستی لەم مل دەردێنن .بۆ جاریکی دیکە لە پاش تیکچونی کۆماری کوردستان حیزبی دێموکرات دەست دەکاتەوە بە فەعالیەتی ئاشکرای خۆی و کۆمەڵانی هەراوی کوردستان لە دەوری ئەم حیزبە کۆ دەبنەوە و بە هەزاران لە رۆڵەکانی ئەم گەلە چەکی شەڕەف و پیشمەرگایەتی بۆ دیفاع خاک و میللەتی کوردستان دەکەنە شان ، لە پاش چەک کرانی بنکە و پاسگاکانی ئەرتەشی پەهەلەوی و دامەزراندی سەرلەنوێی خەباتی ئاشکرای حیزب مام فەقی رەسوڵ بە هۆ لێوەشاوەیی و هەڵسوڕاوی بەرجاو لەلایان حیزبەوە دەکرێتە بەر پرسی پاسگای تەمەرچیان لە سەر سنور لە ناوچەی پیرانشار. لە ساڵی ١٣٥٨ وەک کادری ناوچەی بەربنەی پیرانشار سازمان دەدرێ و ئەرک و پێ سپێردراوەیەکانی حیزبی بەوپەری لە خۆبردووی و فیداکاریەوە بە جێ دەگەیەنێ . دەست پاکی، نیشتمان پەروەری و راست کرداری مام فەقێ رەسوڵ وێردی زمانی خەڵکی ناوچە و هاورییانی بو ، لە ساڵی ١٣٦٠ لە لایان حیزبەوە وەک بەرپرسی زیندانی ژماترە ٢ی دیاری دەکرێ و ئەم ئەرکەش بە روحێکی نیشتمان پەروەرانە بە جێ دەگەیەنێ . لە ساڵی ١٣٦١ و ٦٢ وەک بەر پرسی تەدارووکاتی حیزب و هێزی پشتیوان لە ناوچەی دۆڵەتو ئەرک و وەزیفەی حیزبی بەرێوە دەبا و لە پاشماوەیەک وەک کادری بەشی پەیوەندی دەرەوەی حیزب لە شاری قەڵادزێ و١٣٦٧ لە شاری رانیەی باشوری کوردستان دریژە بە کار و چاڵاکی حیزبی دەدات و بۆ ماوەیەەکیش ئەو ئەرکە پیرۆزە لە شاری کۆیە بەرێوە دەبا .
لە ساڵی ١٩٩٦ بە هۆی پیری و نەخۆشی دڵ بە پێشنیاری حیزب خانە نشین دەبێ هەتا ساڵی ١٩٩٩ کە هەل و مەرجی تایبەت روودەکاتەباشوری کوردستان و شۆڕشگێڕانی رۆژهەڵات دەکەونە بە هێرشی بەکرێگیراوانی کۆماری ئاخوندی، بنەماڵەی مام فەقێ رەسوڵ لە رووی ئیجبار لە ریگای ریکخراوی نەتەو یەک گرتوەکانەوە داوای پەنابەری دەکەن و لە وڵاتی نۆڕوێژ و لەشاری کۆنگسوینگەر نیشتەجێ دەبن. سەختی ژیانی تازە و دووری لە خاکی کوردستان روحی باک و کوردانەی مام فەقی ئازار دەدەن و لە غوربەت و ئاواریی دا تا دواهەناسە دڵی بە یادی کورد و کوردستان لێیدا ، حاجی فەقی رەسوڵ لە پاش ئەوەکە روو لە هەندەراندەکا و سەر ژیانی و هەل ومەرجی تایبەتی ئەم وڵاتانە دیسانیش دەست لە خەبات و تیکۆشان بەرنادا و بەورەیەکی قایم و هیوایەکی تازەوە بەشداری کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی لە وڵاتی نۆرویژی دەکرد و هەردەم هانی گەنجانی ئەدا کە ئەرکی خۆیان بەرانبەر بە خاک و نیشتمان بە جی بگەیەنن ،حاجی فەقی رەسوڵ پێشمەرگەی گەل و وڵاتی کوردان لەپاش نیزیک بە ٥٠ ساڵ خەبات وتیکۆشان لە ریێ ئازادی و مافە ئینسانیەکانی میللەتی کورد ، لە پاش ٥٠ ساڵ بەر خۆدان وچالاکی شۆڕشگیڕی سەر ئەنجام بەهۆی پیری و نەخۆشی دڵ لە تاریخی ٧/٤/٢٠٠٩ لە سەعات ١١ و ٤٠ سەر لەبەیانی روحی پاکی لە قەفسی لەش هەڵفری و تیکەڵ بەکاروانی پر سەروەری شەهیدانی کورد و کوردستان بو، رۆحی حاجی فەقێ رەسوڵ فڕی تا بگاتە کاروانی شەهیدانی سورخەڵاتی کوردستان، رۆیی تا لە باوەشی دایکی نیشتمان لە نیزیک پەپولەی روحی پێشەوای کورد و قاسملوی هەردەم رێبەر بۆ هەتا یە ئۆقرە بگرێ .
حاجی فەقی رەسوڵ لە سەرەتای ساڵەکانی ٤٠ لە خاتو سەدیزادە نازەنینرەسوڵی خەڵکی گوندی کاسەکەرانی پیرانشار زەماوەند دەکا و دەبنە خاوەنی دو کوڕ ، کاک خالید و کاک قادر و دوو کچ،خەدیجە خانم و فاتیمە خانم ، کە هەمیشە و هەر کات وەک پشت و پەنایەک هاو کار حاجی فەقێ رەسوڵ بونە و بە هەمو خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیانی پیشمەرگایەتی رازی بونە و لە هیچ هەل و مەرجێکی دژوار و ناخۆش هەتا لە کاتی حەپس و دەست بەسەری لە مام فەقی هەڵ نەبراون ، بنەماڵەی مام فەقێ لە پیش ئاشکرا بونی لە ١٣٤٥ خاوەنی زەەویو زاری و کەسابەتی خۆیان بون کە بەناجاری دەستیان لە هەمو سەروەت و ماڵی دوونیا هەڵگرت هەتا بتوانن هاوکار و پشتیوانی حاجی فەقی رەسوڵ بن لە خزمەت بە خاک و گەل. بە تایبەت لەو نێوە دا سەیدزادە ناز وەک شێرە ژنێکی شۆڕشگێڕ هەردەم وەرە و غیرەت بوە بۆ مام فەقێ و هاوکات لەگەڵ ئەو هەمو ناخۆشیەکانی ژیان و هەل و مەرجی پێشمەرگایەتی و دووری لە کەس وکار و روو لە هەندەران کردنی بە گیان و دڵ قەبوڵ کرد ، مام فەقی رەسوڵ کەسایەتی خۆش ناو دەنگی ناوچەی پیرانشار و دەور وبەری بو . لە نێو هیزی پێشمەرگەی کوردستان بە کەسێکی دەست ودڵ پاک و دەڵسۆز بۆ حیزب و خاک و نیشتمانی ناسرا بو ، بە درێژایی ٥٠ ساڵ خەبات و تێکۆشان قەت بۆ تاکە ساتیکش هەنگاوی لە رێی خەبات بۆ ئازدی و سەربەخۆیی شل نەبو و رۆژگاری پر زەحمەت و ناخۆش نەیان توانی روحیەی کورد پەروەری و خاک دۆستی لەرێ لا بدن. حاجی فەقی لیرە لە غوربەت هەردەم وەک کەسایەتیەکی بەرێزو جێگای باوەڕی پەنابەران و گاوسەنگەرانی بو و هەرکات بە دڵیکی ئاواڵا پێسوازی لیدەکردن و رینمومایی پێدەدان. هەزاران سڵاو و درود بۆ روحی مام حاجی فەقی رەسوڵ و سلاو لە خەبات و خۆڕاگری ئەم کەڵە پیاوەی گەلەکەمان کە تا دواین هەناسە بەو رێبازە وەفادار مایەوە کە ٥٠ پیش سوێندی بۆ خواردبو.دەبا روحی پاک و بێگەردی مام فەقێ هاو دەم لە گەڵ روحی باقی شەهیدانی ریبازی ئازادی و مافی ئینسانی و نەتەوایەتی لە ئامیزی دایکی نێشتمان ئارام بگرێ . حاجی فەقێ تۆ ئارام بنو و ئۆقرە بگرە، من دەزانم لە ناو گۆڕیشا شەیدای خاکی کوردستانی ، دڵنیا بە ئەی شۆڕەسوارەکەی مەیدانی کوردایەتی سبەی لە ئازادی وڵات و خاکی کوردستان، دێن و کەژاوەی مەرگی سوورت بە شانازی و هەلهەلەی وەدی هاتنی ئاوات و ئارمانجەکانت دەبەینەو باوەشی دایکی نیشتمان…. ئارام بنو ، ئارام بنو و ئەرخەیان بە هەر ئیستا بە هەزاران لە رۆڵەکانی ئەم گەلە لە رێبازی تۆ و باقی شەهیدان بەردەوام ریگای خەبات ئەبرن هەتا بە ئامانج ئەگەن…..
حەیدەر محەممەدی….. نۆروێژ
2013-04-07
{jcomments off}