ئەمرۆی ژیانی گەلانی عێراقی پڕ لە قەیران و تەنگژەکان و نائارامیەکان کراون بە دەست سیاسەتی هەلەی مالیکیەکان،بە پێی هەوالەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خاکی عێراق دا، ئەمرۆ زیاتر لە ملیۆن خەلک و مناڵانی ئەمرۆی عێراقی بە هۆی لاساری ڕژێمی شکەست خوردەی عیراق
بە سەر کردایەتی مالکیوە و چارەسەر نەکردنی گرفت و کێشەکان لە عێراق دا هەروا بەرەو خەراپتر دەڕوات و رژێم هیچ هاوکاریەکی کاریگەر لە گەل تەواوی لایەنەکان و ڕێکخراوە نێو نەتەوەییەکان بۆ چارەسەریەکان ناکەن، بەلکو عێراق بەرەو دواکەوتن و ماڵوێرانەکانی تر دەبەن، هەتا ئێستاش ڕژێمی عێراقی وەک پێویست لە گەل ڕێکخراوە مرۆڤایەتیەکانەوە وەک پێویست کار ناکات، لەم دوا دوایەدا رێکخراوی(یونسیف) لە بڵاو کراوەیەکی دا دەلێت: کە بۆ سەرکەوتن، بەسەر ئەوان گرفتانەی کە
ئەلغام و ئەو ئامێرانەی کە هەروا بە نەتقێنراوەیی ماونەتەوە و هەردەم هەرەشە لە ژیانی خەلک و مندالانی عێراقی دەکەن هەروا زۆر ترسناکن. لە راگەیاندنێک دا کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوی ( مارتن کوبلەر) بڵاوی کردۆتەوە، بە نوێنەرانی جیهانی ڕاگەیندووە، ئەوەش بە بۆنەی رۆژی چارەسەریەکانی کە پەیوەندی بە ئەلغامەوە هەیە،دەلێن کە ئەلغامە چێندراوەکانی سەر زەوی و ئامێرە نە تەقیوەکانی سەر خاکی عێراق،هێشتان خەتەرێکی زۆریان لە سەر ژیانی مرۆڤ و منداڵانی عێراقی دا هەروا ماوەتەوە، کە دەبنە هۆکاری مەرگ و یا کوشتن و شێواندن و سەقەت بوونی هەزارن خەڵک، (کۆیلەر) داوا دەکات کە دەبێت هەموو هەولێک بەتەواوی چڕ بکرێتەوە بۆ چارە سەریەکان و نە هێشتنی ئەوان ئەلغام و مادە نەتەقیوەکانی کە هەروا خەتەری مەرگیان لە خاکی عێراق دا زۆر زۆرە، کە وا تا ئێسات هەر ماونەتەوە، کاریگەریەکی زۆریان لە سەر مەرگی مرۆڤی عێراقی دا هەتا ئەممرۆ یەکجار زۆرە،هەروەها دەلێت: عێراق یەکێکە لەوان وەڵاتانەی کە زیاتر لە هەموو شوێنێک لەم جیهانە دا، تەژی لە ئەلغام و بۆمب و مادە نەتەقیوەکانە، هەروەها داوا دەکات کە هەولێکی زیاترو باشترو کاراتر بۆ نەهێشتنی ئەو ئەلغام و مادە نەتەقیوەکانی ترسناک بۆ مەرگی عێراقیەکان بدرێت، لەو بڵاو کراوەیە دا وا دەردەکەوێت کە تا ئێستا زیاتر لە ١٧٣٠ کیلۆمەتری چوار گۆشە لە سەر زەوی عێراق دا پڕیەتی لە ئەلغام و مادە نەتەقێندراوەکان، کە کاریگەریان لە سەر ژیانی ملیۆنەها خەلکی عێراق هەیە، کە تا ئەمرۆش بە سەدان خەڵک بە هۆی تەقینەوەی ئەوان ئەلغام و مادە نەتەقێندراوەکان گیانیان لە دەست داوە وبە هیلاک چوینەو پەککەوتە یان مردوونە، کە بە هەزاران ئاژەل و مەڕو ماڵاتیش بەوان مادە نەتەقیوانەی خەلک لە ناو چوینە، بۆیە داوای کردووە کە بە تەواوی هەولی چارەسەر کردنی ئەم کێشە خەتەر ناکەوە بدرێت، ئەوەش بۆ ڕزگار کردنی گیانی ملیۆنەها مرۆڤ و گیانی مەڕو مالاتی خەلکی عێراقی، لە لەلایەکی ترەوە، نوێنەرو نێردراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەلیت: کە زیاتر لە ملیۆن مندالی عێراقی تا ئەمرۆکە خەتەری مەرگ و سەقەت بوونیان لێوە نەزیکە،کە بۆ دوا جار منالێکی تەمەن١٢ سالانە کە شووانی مەڕو ماڵات بووە بە هۆی تەقینەوەی ئەلغامی نادیارەوە هەردوو دەستەکان و چاوێکی خۆی لە نەزیک بەسرەوە لە دەست داوە، کە ئەم خەتەرانە لە سەر هەموو خاکی عێراق هەتا ئەم ساتەش لە ئارادایە،هەر وەها نوێنەرێکی تری یونسێف لە عێراق بە ناوی (مارزیۆ بابل) دەلیت:چارەسەر نەکردن و مانەوەی ئەم بارە نالەبارە لە سەر خاکی عێراق دا زیان بەژیانی گەلێ لە خەلک و منالانی عێراقی بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەگەیێنێت و ئەمەش کارێکی خەتەرناک و جێگای قەبوول کردن بە هیچ سێوەیەکەوە نیە، وە زۆر بە ڕاشکاوی و جدیەوە داوای لە بەرپرسانی کارای عێراقی و کۆمەڵگای نێو دەولەتی کردووە، کە دەبێت زۆر بە ڕاستی و جدیەوە کار بکرێت بۆ نەهێشتنی ئەم بارە نالەبارەی دژ بە ژیانی خەڵکی عێراق و ڕزگار بوون لەو هەموو کارەسات و نالەباری و مردنی ڕۆژانەی خەڵک بە هۆی ئەلغام و مادە نەتەقیوەکانی سەر خاکی عێراق. ئەمەش زۆری دەگەڕێتەوە سەر کار نەکردنی دەسەلاتداران بۆ هاوکاری و یارمەتی دانی بەرپرسانی چارەسەری ئەم گرفتانەوە، بە تایبەتی لە ڕووی مادیەوە،کە ئەو هەموو پارەو پوولەی عێراق کەس نازانی چی وەسەر دێت.
بەڵی ئەم وەزعە نالبارەی سەر خاکی عێراق،تا ئەمڕۆ کە نەتواندراوە کاری بە تەواوی لە سەر بکرێت و رژێمی عێراق بە سەرکردایەتی مالکیوە لە جیاتی چاکسازی و چارەسەریە باشەکان بە سوودیخەڵکی عێراق،هەروا لەوان تەنگژەو مەرگ و کارەساتانە بە تەواوی چارەسەر بکات، بە داخەوە گەلێ قەیران و نائارامیەکانی تریان لە پال تەواوی تەنگژەو کێشەکانی تر بە سەر خەلکی عێراق دا سەپاندۆتەوە، خەلکی عێراق کو بە هۆی ئەلغام و مادە نەتەقیوەکانەوە بە تەواوی تا ئەمرۆ ڕزگاریان نەبوە و هەتا ئەمڕۆش بە ملیۆنها ئەلغامی چێندراو لە سەر خاکی هەموو کوردستانیش هەروا ماوەتەوە، کە تا ئێستا بە سەدان خەلکی کورد توشیان بە کارەسات و پەککەوتەیی و مەرگ و کارەسات هاتووە، بە هەزاران کیلۆمەتر چوار گۆشەیی زەوی خەڵکی کورد بە هۆی ئەلغامەوە هەر بەیارە و کەس ناتوانێت بەلایانەوە بچێت، کەچی ڕژێمی مالکی ئەوان کارو خزمەت کردنانەیان بە خەلكی عێراق هەر لە یاد بردۆتەوە، ئەوان ڕیکخراوە مرۆڤایەتیەکانی جیهانییش کە دێن ئەو کارانە بۆ چارەسەری ئەنجام دەدەن،ڕژێمی مالکی خۆیان لە دانی مەخاریجەکانزان گێل دەکەن و کارێک بۆ ئەم قەیرانە خەتەرناکە ناکەن،بۆیەکە کە ئەوان ڕێکخراوە جیهنایانە ئەمە وەدی دەکەن کە مانەوەی ئەم ئەلغام و چەکە نەتەقیوانە ی واخەتەرناک لە سەر ژیانی خەڵکانی عێراق، هەر بۆیەشە کە ئەم بابەتانە بۆ چارەسەریەکان دەڕوژێنن، بەڵام ڕژێمی عێراقی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دا تەنگژەو گرفت و کێشەکانی دژ بە خەڵکی عێراق پەرە پێ دەدات و ڕۆژانە بوونەتە هۆی دەها کارەسات و دواکەوتن و نالەباریەکان و تەقینەوەکان کە روو دەدەن، ئەم ڕژێمە هەرگیز بیر لە چارەسەری و دوور خستنەوەی مەرگ لە سەر گیانی خەلکی هەموو عێراقیان ناکەن، بە ڕاشکاوی ئەو هەموو پارەو پولەی عێراقی بە هەدەر دەدەن و ماوی سالەهایە ئەوی چاکسازی و ڕەوایی و چاکە بێت بۆ پێشکەوتنی هەموو خەلکی عێراق ئەنجامیان نەداوە و هیچ چاکسازیەک لە عێراقەوە بێجگە لە زیاد بوونی قەیرانەکانەکان نەکراوە، نەک ئەم کارە چاکانە بۆ ئارامی خەلکی عێراق ئەنجام نادەن، بەلکو ڕۆژانە بە هانە بە خەلکی عێراق بە تایبەتی بە گەلی کورد دەگرن و نائارامیەکان بەرەو پێشنەوەتر دەبەن،کە دژ بە سەرکەوتنی هەموو گەلانی عێراق بە تایبەتی بۆ گەلی کورد قەیرانەکان بۆ کوردستان زیاتر دروست دەکەن.و دەیانەوێت کارەساتەکانی سەدامیان کە بە سەر خەلکی عێراق گەلی کوردیان داهێناوە بیگێڕنەوە و ماڵوێرانی کارەساتەکان نەبڕێنەوە. ٦.٤.٢٠١٣ هەندەران