بیبێل یا کتێبی ( مقدس )، پێکهاتووه له دوو به‌ش. به‌شی دووه‌می پێکهاتووه له کتێبی ئینجیل، که سه‌رده‌می له دایک بوونی عیسی مسیح بۆ دواوه باس ده‌کات و بریتیه له چه‌ندین ئینجیل، که هه‌ر یه‌که له لایه‌ن یه‌کێ له قوتابیه‌کانیه‌وه، یان قوتابی قوتابیه‌کانیه‌وه نوسراوه، وه‌ک ئینجیلی مه‌تتا، ئینجیلی لوقا و هی‌تر…..
به‌ڵام به‌شی یه‌که‌می که به عه‌هدی عه‌تیق ناوی لێده‌برێ، پێکهاتووه له 39 کتێب، به واتایه‌ک هه‌ر له دروستبوونی ئاده‌م و حه‌وا و پرۆسه‌ی دروست بوونی زه‌وی و گیانله‌به‌ران و هی‌تر له خۆ ده‌گرێت. هه‌ندێ له ئه‌و کتێبانه، تایبه‌ته به پیغه‌مبه‌رێک و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تێیدا ژیاوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان بۆ ده‌گیڕێته‌وه. هه‌ندێکیش، بریتین له دوعا و ئامۆژگاری و زۆر جار پێشبینی داهاتوو ده‌که‌ن له زار ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌وه.
وه‌ک کتێبی په‌یدایش، لاویان، یوشع، مزامیر، ئه‌شعیا، عاموس، یونس و هی‌تر……
جا له‌وانه‌یه پرسیار لێره‌دا بێته پێش، که گرنگی ئه‌و کتێبانه له چیدایه؟
جواب ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م، ئه‌گه‌ر له بایه‌خی ئه‌ده‌بی و ئایینی ئه‌و کتێبانه گه‌ڕێین، ده‌توانین تا ڕێژه‌یه‌کی زۆر وه‌ک دیکۆمینت و سه‌رچاوه‌ی مێژوویی که‌ڵکیان لێوه‌ربگرین. چوون ده‌توانین نێوی ده‌یان پاشا و ئیمپراتووری و شاری کۆن له نێو ئاخنی ئه‌و په‌رتووکانه‌دا بخوینینه‌وه، وه‌ک ئیمپراتوریه‌کانی بابل و ئاشور و ماد و عیلام و یهودا و ئیسرائیل و میسر و فینیقیه و سوریه و هی‌تر….
دووه‌م، زۆر جار، بۆ نموونه، وه‌رگێڕدراوی هه‌ندێ له‌و کتێبانه له زمانی عیبری بۆ زمانی یۆنانی یا به پیچه‌وانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار و سێسه‌د سال پێش ئێسته، که مێژوویه‌کی دوور و درێژه.
سێهه‌م، که ده‌بینین بۆ نموونه له کتێبی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ردا، باس له ئیمپراتوری ماد کراوه، تا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له گه‌ڵ ئه‌و مێژووی 2713 ی کوردیه، که ئێمه وه‌ک کورد بۆ دامه‌زرانی ئیمپراتوری ماد باسی لێده‌که‌ین، یه‌ک ده‌گرێته‌وه. ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر، ته‌قریبه‌ن له نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایین له ئورشه‌لیم ژیاوه، که پێشبینی ڕوخانی ئیمپراتوری ئاشوور ده‌کات به ده‌ست سوپای ماد و عیلام…… ئه‌و مێژووی نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زایین، زۆر نیزیکه له 2713ی کوردی، به 18 ساڵ جیاوازی، که بۆ ئه‌و مێژووه کۆنه، ئه‌و جیاوازیه، زۆر به‌رچاو نیه.
چواره‌م، له زۆربه‌ی ئه‌و کتیبانه، که باس له ماد و پاشاکانی وه‌ک کوروش و داریوش کراوه، ڕاسته و خۆ به کوروش و داریوشی ماد نێو براون. که زۆر له ئه‌م بۆچونه نێزیکه که ڕووخانی ئیمپراتووری ماد به ده‌ست کوروش، به‌س یه‌ک شه‌ری نێو خۆیی و بنه‌ماڵه‌یی بووه و وه‌ک کودیتای کچه‌زا به سه‌ر باپیردا بووه و هیچ له ده‌سه‌ڵات و هێزی ماد که‌م نه‌بۆته‌وه و یاسا و ڕێسا‌و داب و کلتوری ماده‌کان، زۆر ئاڵ‌و گۆڕی به سه‌ردا نه‌هاتووه. هه‌ر بۆیه له چاو مێژوو نووسان و خه‌ڵکی بیانی، کوروش و داریوش و پاشاکانی دیکه، وه‌ک پاشای ماد، له‌و کتێبانه‌دا، نێویان لێ بردراوه.
لێره‌دا، ئه‌و بابه‌ته، بۆ پسپۆڕی ئه‌و بواره جێد‌ه‌هێڵم و به چه‌ند ئایه‌تێک له چه‌ند کتێبی جیاوازی عه‌هدی عه‌تیق ئیشاره ده‌که‌م که نێوی ماد هاتووه که مه‌به‌ست هه‌مان ئیمپراتوری ماده‌کانه.
کتێبی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر، بابی 14، ئایه‌ی 24، که باس یا پێشبینی له شکست و له نێو چوونی ئیمپراتوری ئاشور ده‌کات.
وه‌ک له مێژوودا هاتووه، دوو دوژمنی سه‌ره‌کی پاشایه‌تی یه‌هودا و پاشایه‌تی ئیسرائیل، ئیمپراتووریه‌کانی ئاشوور و بابل بوون، که ئاشوور به ده‌ست ماد و بابل به ده‌ست کوروش ده‌ڕووخێن.
ئه‌شعیا، بابی 21، ئایه‌ی 1. پێشبینی یا خه‌ون دیتنی ڕوخانی بابل. ئه‌مه بانگه‌وازێکه بۆ بابل: به‌ڵایێک، وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی
توند، له ئه‌و لای سه‌حراوه، له وڵاتێکی ترسناکه‌وه دێت. من له خه‌ومدا، ڕووداوگه‌لیکی زاڵمانه‌م بینیوه.خه‌ونی خه‌یانه‌ت و وێرانیم بینیوه. ئه‌ی سوپای عیلام هێرش بکه‌ن. ئه‌ی سوپای ماده‌کان شاره‌کان گه‌مارۆ بده‌ن. خودا، به زوڵم و سته‌می بابل کۆتایی دینێت.
کتێبی دانیال، بابی 6، ئایه‌ی 6 تا 12: …… چوونه لای داریووشی پاشا و گووتیان: به‌رقه‌رار بێت داریووشی پاشا، ته‌واوی وه‌زیران و فه‌رمانداران و ڕاوێژکارانی وڵات کۆبوونه‌ته‌وه و مشووریان خواردووه که پاشا، ئه‌مرێ ده‌ربکات که قاچاخی بکات هیچ که‌س تا سی رۆژ، نه له خودا و نه له هیچ ئینسانیک هیچ شتێکی نه‌وێت، جیا له داریووشی پاشا نه‌بێت. ئه‌گه‌ر که‌سێ سه‌رپێچی کرد، له چاڵی شێرانی بهاوێن. ئێستا ئه‌ی پاشا، ئه‌م ئه‌مره ده‌ر بکه و واژۆی بکه، تا به وێنه‌ی یاسای ماده‌کان و پارسه‌کان، باتڵ نه‌بێت. جا داریووشی پاشا، واژۆی کرد.
ئایه‌ی 12: پاشا گووتی: به‌ڵێ، دروسته، ئه‌م یاسا وه‌ک یاسای ماده‌کان و پارسه‌کان، ناگۆڕدرێت.
کتێبی دانیال، بابی 9، ئایه‌ی 1. له ساڵی یه‌که‌می پاشایی داریووشی ماد، کوڕی خه‌شایارشا، که حوکمی بابلیه‌کانی ده‌کرد، من دانیال، کاتێ کتێبی ئه‌رمیای پیغه‌مبه‌رم ده‌خوینده‌وه…………….
کتێبی ئه‌رمیای نه‌بی، بابی 25، ئایه‌ی 19 تا 26:
…………. جیا له‌وه، ئه‌م که‌سایه‌تیانه له ئه‌و جامه‌یان خوارده‌وه: فیرعه‌ون، له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌وێ. ته‌واوی میسریه‌کان، ته‌واوی پاشاکانی وڵاتی عوس. ته‌واوی پاشاکانی وڵاتی فلستین، شاره‌کانی ئسفلون، غه‌زه، عقرون. …….. ته‌واوی پاشاکانی زومری، عیلام و ماد…..
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه، چه‌ند نموونه‌یه‌ک بوون له ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که ناوی ئیمپراتوری ماده‌کان، له نێویاندا هاتبوو. ده‌نا به دڵنیایه‌وه، ڕیژه‌ی ئه‌و کتێب و ئایه‌تانه زیاترن که به شیوازێک ئیشاره‌ی به ئیمپراتوری ماد ده‌کات.
من ئه‌م ئایه‌تانه‌م له وه‌رگێڕدراوی کتێبگه‌لی موقه‌ده‌س به زمانی فارسی ده‌رهێناوه. که دیاره ئیشاره کرابوو به‌وه‌ی ئه‌وانیش ڕاسته و خۆ له زمانی یۆنانی وه‌ریانگێڕاوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕی کوردی عیبری زان یا یۆنانی زانمان هه‌بێت، که حه‌تمه‌ن هه‌مانه، ده‌توانن ڕاسته و خۆ له ده‌سنووسه کۆنه ئه‌سڵیه‌کان، ئه‌و کتێبانه وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی کوردی. ئه‌و کات زیاتر ده‌توانین به دواداچوونه‌وه له ئه‌و بابه‌ته گرنگه بکه‌ین.
له‌وانه‌یشه، کاری ئاوه‌ها کرا بێت، که من لێی بێ ئاگام.
له کۆتاییدا، ئه‌و ئاواته‌م هه‌یه که به لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌وه‌ی ورد، مێژووی خۆمان، به ده‌س پسپۆری خۆمان بنووسرێ، تا که‌متر چاومان له ده‌ستی بێگانان بێت، که مێژووی کورد به دڵی خۆیان بنووسنه‌وه…….
فه‌ریق یووسفی