"an independent online kurdish website
عەشق خۆی لەخۆیدا واژەیەکی جوان و هەستێکی گەورەیە، ئینسان کە عاشق دەبێت زۆر ناسک دەبێتەوە زۆر خاوێن و ڕاستگۆ تر دەبێت. لەوانەش گرنگتر ئەوەیە کە زۆر دڵی بەدونیا و بە ژیان خۆش دەبێت.. ئەمە عەشقە و دەبوو سەرەنجامی عەشقیش ئەنجامێکی باش و جوان بوایە..!dilshad_palani12

ئەگەر لەو لایەنەی بگەڕێین کە مرۆڤەکان ئاڵوگۆریان بەسەرا دێت و و خۆشەویستی لەنێوانیاندا نامێنی و لە عاشقەوە دەگۆرێن بۆ دوژمنی یەک، کە من پێموایە ئەم سروشتی ئینسانە و لە دەورەیەک عاشق دەبێت و دواتر یان کاڵ دەبێتەوە یان دەگۆڕێت یان ڕەنگیشە بۆ هەتایە ئەو هەستە بمێنێتەوە لەلای..

بەڵام عەشق لەوڵاتی ئێمە قەدەغەیە و یەکێکە لەتاوانەکان کە باجەکەی قورس و گرانە و زۆر جار بەکۆتایی ژیانی کەسەکان و بەتایبەت ژنان کۆتایی دێت.

لە وڵاتێک کە حوکمی پیاوسالاری تێدا بێت، لە کۆمەڵگایەک کە یاسا و مافەکانی ئینسان لەسەر بنەمای خۆشەویستی و ڕێز و یەکسانی نەنووسرابێتەوە بێگومان عەشقیش دەبێت بە هۆکارێک بۆ قووڵکردنەوەی تراژیدیا لە ژیانی مرۆڤەکان و ژنان بەتایبەت.

زۆرن ئەو چیرۆکانەی کە دوو کەس عاشق بوون و هیچ وەخت بەیەک نەگەیشتن چ بەهۆی بەزۆر بەشودانی کچەکە یاخود ژن ‌هێنان بۆکوڕەکە ئەمە هێشتا نموونەیەکی تارادەیەک باشترە لەوەی کە زۆربەی عاشقەکان دەکەونە بەر ڕەحمەتی
یاسای کۆنەپەرستانە خێڵ و دواکەوتوانەی کۆمەڵگا کە ژمارەیەکی زۆر لەژنان بەم هۆیەوە بەداخەوە ژیانیان بۆتە قوربانی.

بۆیە عەشق هۆکار نیە کە ژن زەربەی لەسەر دەخوات، بەڵکو نەریت و یاسا و حوکمی نامرۆڤانەیە، دەنا کۆمەڵگا بەبێ عەشق و خۆشەویستی هیچ مانایەکی نیە و نابێت، ئەمە یەکێکە لە سیفاتەکانی کۆمەڵگای ئینسانی. عەشق دەبێت بگەرێتەوە بۆ خاوەنەکەی کە ئەو دوو کەسەیە و بەبێ هیچ قەید و بەندێکی کۆمەڵایەتی و ئازادانە ئینسانەکان عاشق بن .
٨ ی ئاپریل ٢٠١٣
نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی