"an independent online kurdish website

ساڵی مار ساڵێكە كە هەسارەی موشتەری پێ دەنێتە بورجی سەرەتانەوە. ساڵەكانی 1284، 1296، 1308، 1320، 1332، 1344، 1356، 1368، 1380 و 1392ی هەتاوی، ساڵەكانی ئاژەڵی مارن كە لەو ساڵانەدا رووداوگەلێكی چاوەڕواننەكراو روویان داوە كە لێرەدا هێما بۆ هەندێكیان دەكرێ:fateh_salehi

 1308 : مردنی ئەحمەد شای قەجەر و یەكەمین تێكهەڵچوونەكانی عەرەبەكان و جوولەكەكان.

1320 : هێرشی یەكییەتی سۆڤیەت و بریتانیا بۆ سەر ئێران.

1332 : كودێتای 28ی گەلاوێژ.

1344 : تەقە كردن لە شای ئێران لە كۆشكی مەڕمەڕ.

1368 : مردنی خومەینی، رمانی دیواری بێرلین.

1380 : رمانی بورجە جمكەكانی ئامریكا ناسراو بە كارەساتی یازدەی سێپتامبر، هێرشی ئامریكا بۆ سەر ئەفغانستان.

1392 : ئەمساڵ بە پێی گوتەی كارناسان و شارەزایانی بواری سیاسی و تەنانەت گوتەی كاربەدەستانی خودی رێژیمی كۆماری ئیسلامیش ساڵێكی جیاوازە بۆ وڵاتی ئێران و خەڵكانی ئێران. لە یەكەمین رۆژەكانی ساڵ و ناودێری كردنی ئەمساڵ بە ساڵی حەماسەی ئابووری و حەماسەی سیاسی، وا دەردەكەوێت كە رێژیم لەگەڵ كۆمەڵێك كێشە و گرفتی بنەڕەتی بەرەوڕوو بێتەوە كە ئەم وڵاتە بباتە نێو قەیرانێكی هەمەلایەنەوە. یەكەم پێشبینی بۆ رووداوەكانی ئەمساڵ ئەگەری بێ ئاكامبوونی دانیشتنە ناوكییەكانی كۆماری ئیسلامی و وڵاتانی 1+5ـە كە لە رۆژانی داهاتوودا لە ئاڵماتی پێتەختی قەزاقستان بەڕێوە دەچێت و هەر لە ئێستاوە شیمانەی شكستی ئەم دانووستنەش بۆ پێشبنی كردن دەبێ و بەم پێیە دانووستانەكانی ئێران و رۆژاوا پێ دەنێتە قۆناغێكی نوێوە كە رەنگە تێپەڕاندنی ئێرانی لە هێڵی سوور بە دواوە بێت و بەمجۆرە دژكردەوەی وڵاتانی رۆژاوا و ئامریكاشی لێ بكەوێتەوە.

هەڵبژاردنی خولی یازدەیەمی سەركۆماری لە ئێرانیشدا یەكێكی دیكە لەو رووداوانەیە كە رەنگە لێكەوتەی چاوەڕواننەكراوی لێ بكەوێتەوە. بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ناكۆكی و ململانێی باڵەكانی نێو خودی رێژیم گەیشتووەتە ئاستێكی حاشاهەڵنەگر و ئەگەری ئەوە هەیە كە ئەمجارەیان هەڵتەكانێكی بنەڕەتی دیكە لە نێو باڵی لاینگری وەلی فەقیه و ئۆسوولگەراكان روو بدات كە زیاتر لە هەر قۆناغێكی دیكە بارودۆخی نێوخۆیی رێژیم بەرەو قەیران ببات. قەیرانێ كە لە ئەگەری هاوئاهەنگبوون و یەكدەستبوونی خەڵك و ئۆپۆزێسیۆنی دێموكرات و سێكۆلار، رەنگە نەمانی دەسەڵاتداریی سیستمی ویلاتی فەقیه و هاتنە سەر كاری سیستمێكی دێموكرات و فێدراڵی لێ بكەوێتەوە.

بە هەر شێوە دەبێ چاوەڕوانی رووداوەكانی مانگەكانی داهاتوو بكەین تاكوو بۆمان دەركەوێت ئاخۆ ئەمساڵی مارەش واتە ساڵی 1392 رووداوە چاوەڕواننەكراوەكانی بە قازانجی خەڵكی وەزاڵە هاتووی ئێران و دامەزرانی سیستمێكی دێموكرات، سێكۆلار و فێدراڵ دەبێت یان نا؟

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی