"an independent online kurdish website

بێگومان پێداگرتن بۆقایم کردن و ڕوومەت پێدانی بەڵگەیەکی مێژوویی ئایینێک کە٢٠٠٠ ساڵ پاش سەرهەڵدانی پەیغەمبەرەکەی نووسرابێت،و لەسەردەمی قەیرانی دووا گروپی چکۆلە لەشوێنێکەوتووەکانی ئەوئاینە خۆی نیشان ئەدات،دەتووانی لێوا لێوبێت لەفانتازیا و خەیاڵی پیرۆزکە مێژووهیچ نیشانەیەکی هەبوونی ڕاستەقینەێ ئەوانەی لەبیرنی یەabdurehman_mirzayi
٠

پرس و مژاری فراوان دەربارەی زەردەشت لەبەرانبەردییەکانمانداخۆی نیشان ئەدات٠ بەڕاستی جێگای نائومێدییەکەپاش ساڵانی دوور و درێژهەڵسەنگاندنی ئەوپرسانە،هێشتانازانین زەردەشت لەچ کاتێکداژیاوە وئامۆژگارییەکانی بەووردی چیی بوون٠

پرسی ئاشکراکردنی بێدینی(کفر)لەئاینی زەردەشتداپرسێکی پڕقەمچ وپێچە،چونکەئەوسەرچاوە پەهلوییانەکەلەبەردەستدان پاش ئیسلام نووسراون،واتاکاتێک کەکۆمەڵەچکۆلەی ئاینییەکەی زەردەشت،زۆرترلەبیری ئافڕاندنی ئایین وباوەڕی ڕاستەقینەدابوون،نەکاتی ساسانییەکان کەخۆیان دەسەڵاتداری پشتیووانی ئایین بوون٠ (ریچارد.ن.فرای میرا‌‌س ایرانی،ل٤٥ و٣٥٥ )لەگەڵ ئەم هەمووخەباتەفراوانەبۆخاوێن و بێ گەرد نیشاندانی مێژووی دێرینەی ئیمە،لەهخامەنشییەکانەوە تاسەرهەڵدانی ئیسلام،و گۆڕینی بۆ خۆلی شانازییەنەتەوەییەکان،لەناو نەتەوەیەکدا کە خولیای بەشداربوون لەسەرهەڵدانی شارستانییەتی مرۆڤایەتیدابێ و هیچ دەس مایەیەکیان بۆنەهێشتبێتەوە ئیلا پشت دان بەباپیرە نەناسراوەکەیەوە(ئاریایی)لەم لێکدانەوەێ خوارەوەدا بە ئاشکرادیارە٠

مێژوونووسانی سەردەم ،خودی و دەرەکی،بەجێگای وورد بوونەوەی شارستانییەتی کۆنی هۆزە جۆربەجۆرەکانی ئیران،پێش لەسەرهەڵدانی خامەنشییەکان،هەندێ مژاری هەست پێ نەکراو و شاردراوە دادەهێنن کەجەوهەری ژیان و ناسنامەی ئیرانی بکەن بە ئامانجی خەڵەتاندن و سەرلێ شێواوی٠ وەکوشتێک ئەمانەبیانەوێ یان بەئەرکی خۆیان دەزانن کە ڕابوردووی هۆزە دێرینەکانی دانیشتووی ئیرانی پێش لەهخامەنشییەکان بەهەمووشێوە وفڕوفێڵێک بسڕنەوە و شارستانیەتەکانیان بەشاردرەوەیی بهێڵنەوە وهخامەنشی،ئەشکانی وساسانیەکان وەکو نوێنەرانی ئەوخەڵکانە کە١٢٠٠ سال پێش لەئیستابەجێهان بناسێنن٠ بەهەرحاڵ کاتێ کەئاریاییەکان هاتن بۆبەرزاییەکانی ئیران،خەڵکانێکیان پێ چاوکەوت کەناشیرین و لەلایەن ڕەگەز،نەریت،مۆراڵ و ئاییەنەوە لەوان نزمتربوون٠ چوونکە ئاریاکان خەڵکی هەرێمەکەیان بەدیو یان توربەناو دەکرد٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی