هەموو کوردێکی خاکپەروەرو دڵسۆز بە کێشە رەواکەی کورد چاک دەزانیت کە ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقی چیان وەسەر کئرد هێناوە لە ماوی فەرمان ڕەوایەتی کردنی سەدامە دکتاتۆرە زلەکەی بەغداوە،هەموو کوردێکی پاک چاک لە هەست وبیرکردنەوەی شۆڤێنیە عارەبەکان و دکتاتۆرەکان و فاشیە تاوانبارەکانی
دژ بە گەلی کورد لە ماوەی سالەها سالێ داگیر کردنی کوردستان و دابەش کردنی خاکی باوو باپیرانی کورد کە چۆن دابەش و وێران و خاپور کراوە و هەتا ئەمرۆ ئەوان دوژمنە سەرەکی و دیرۆکیانە وازیان لە گەلی کورد نەهێناوەو هەمیشە بە هانەو تەشقەلە بە کورد دەکەن و هەولی لە ناو بردنی رۆلەی کوردی قارەمان دەدەن، کردەو دڕندەکانی ڕژێمی فاشی بەغدا کە لە ڕۆژگارانی سەدام دا دژ بە کورد ئەنجام درا هیچ شاراوەو نادیار نیەو هەمووی بە دیکۆمێنت و فیلمی گیراو زۆرە،کە خودی بەعسیەکان ئەوان کارەسات و بە سەرهات و کردەوە دڕندکانی خۆیان کردۆتە دیکۆمێنت و دەستی کوردیش کەوتوون،من پێم ماوە هەر کوردێکی نییشتمان پەروەرونەتەوەیی کە خۆی گیل بات لە ئەنفال کردن و خاپور کردنی کوردستان و بۆمبارانی کیمیایی و ئەو هەموو کارەسات و نالەباریانەی کە بە درێژایی فەرمان رەوایەتی بەعسیە دڕندەکان و رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقی بەسەر گەلی کوردیان هێناوە،زولم لە کوردبوون دڵسۆزی خۆی بۆ کوردو کوردستان دەکات و من وەک کوردێک بە تاوانیشی دەزانم،هەموو مرۆڤێکی نەتەوەیی هەوو کوردو کوردستان بە نەتەوەو خاکی خۆیەوە دەزانێت وبەرگری لە هەموو هێرش و کوشتن و بڕین و خاپور کردنی کوردستانی خۆیەوە بەوپەڕی تواناوە دەکات و هەرگیز لە بەر هیچ هۆیەکەوە،کارەساتەکانی ڕابوردو و پەلامارو کوشتن و خاپور کردنی کوردستان لە ناو بردنی بە کۆمەلی خەلکی کورد لە ناو دل و دەروونی خۆی و بە نوسین و دەربڕین لە هەر ڕاگەیاندن و باسێکەوە ئەرکی سەر شانیەتی کە دڵسۆزانەو وەک خۆیەوە باس لە هەموو ئەوان کردەوە دڕندانە و فاشینانەی کە دوژمنانی کوردو کوردستان لە هەر شوێنێکی ئەم کوردستانە دا کە دژ بە گەلی کورد ئەنجام درابێت.
نابێت بیشارێتەوەو لە باس کردنەکانی دوژمنانەوە لە سەر ئەوان تاوانانەوە کە لە ڕابوردوو و ئێستا بە سەر کوردستان دەهێنن باس نەکات،هەموو کوردێکی پاک و نەتەوەیی چاک هەست بەوە دەکات ئەوانەی کە خۆیان لە کارەساتەکانی ڕابوردو بە تایبەت لە ئەنفال و ماڵوێرانیەکانی خەلکی کورد گێل دەکەن،بۆچ وا دەکەن و لە کویوە فەرمان وەر دەگرن و مەبەستیان چیە،هەر تاکیکی کورد کە بیەوێت ئەوان کارەساتەنە بشارێتەوەو لە نوسین و باس و هۆزان و بڵاو کراوەکانی بەسەر هاتەکان دا ونی بکات دیارە کە تاوان بەرامبەر بە گەلی کوردو کوردستان دەکات،چە رەوایەتی و چە ڕاستیەکە کە بە هۆی لایەنگراتی لە دوژمنان و یان بیری سیاسی سەر بە دوژمنانەوە،یا خود بەربەرەکانی کردن و هەولی شاردنەوەی خەباتی بارزانیە قارەمانەکانەوە، کە هەموو کەسێک چاک دەزانێت ٨هەشط هەزار بارزانی لە لەایەن ڕژێمی سەدامیوە ئەنفال کراون هەتا ئەمرۆش روفاتی هەزاران باریانی ئەنفال کراو وەک هەموو ئەنفالەکانی تری کوردستان نە دۆزراونەتەوە و خەلکی کورد نازانێت کە چۆن و لە کوی کۆمەل کۆمەل لە ژێر خاکیان شاردۆتەوە،تەنیا ئەوانەی بەوان کارانەی سەدامی هەستاون ئاگایان لە شوێن وجێگاو ڕێگای ناشتنی ئەوان ئەنفال کراوانە دەزانێت،ئەمانە هەموو ڕاستین و بە هیچ کلۆجێ ناتوانرێت کە نکۆلی لێوە بکرێت و یان بیانەوێت مێژوو بگۆڕن و تراژیدیای ئەنفالەکان و پەلامارو هێرش و کوشتن و بڕینی داگیرکەران لە هەر کوێی کوردستان دژ بە کورد ئەنجام درا بێت،بیەوێت کە ئەوان کردەوە دکتاتۆرانەو فاشیانە ڕەش یان کەم بکەنەوەوبیەوی کە بی شارێتەوە و لە سەریان پاز بدات،هەرکێ کە بەم کارانەوە هەلبسێت و ئەنجامی بدات، دیارە کە بەرگری لە داگیرکەران و دوژمنانی کوردو کوردستان دەکات و بەرامبەر بە کوردو کوردستانیش خیانەت دەکات.
شارنەوە و پازدان و نکۆلی کردن لە خەباتی ڕەوای کوردو هەموو قوربانی دان و بە سەر هاتەکانی کورد لە هەر دەم و ساتێک و لە هەر پارچەیەکی کوردستانی مەزن ڕویان دابێت جێگای شەرم و شورەیی و نەبوونی هەستی نەتەوەیی ئەو کەس ویان ئەو لایەنە پێ هەڵساوانەیە کە ئەنجامی دەدەن و خۆیان لێ گێل دەکەن،جا بۆ هەر مەبەستێکیانەوە بێت، لەم ماوەیە دا ، كهناڵی NRT له پرۆگرامێكی دۆكیۆمێنتهریدا تایبهت به سهدامی دیكتاتۆەوە، زۆر بە نارەواوی و دوور لە هەستی تەواوی نەتەوەییەوە باسی بەسهر هات و ئهنفالکردنی بارزانیهكانەوە نە کردو پازیان بە سەر ئەو تاوانە گەورەیەی ئەنفال کردنی هەشت ەزار بارزانی قارەمان دادا،کە هەموو دڵسۆزێکی کوردو کوردستان چاک دەزانێت کە سەردامیانی دیکتاتۆر بە ئیعترافی خودی سەدامەوە، لە وتارێک دا کە گووتی بارزانیەکانمان بە جەهەننەم موشەڕەد کردن،بەڵام کەنالی بەڕێزی NRT لە بسەکەی خۆی دا ئەو هەشت هەزار بارزانیانەیان بێ ویژدانانە شاردەوەو باسیان نەکردن، کە شاردنەوەی ئەنفال کردنی هەر کوردێک پێم وابێت گوناهێکی زۆر مەزنە لە گەلی کورد دەکرێت جا هەر کێ بێت،بۆیە پێم وایە کە ئەو کەنالە لە خەلکی کورد دەبێت داوای لێبوردن بکات،قەر کارەکە قەسدەن نەبووبێت، گەر قەسدەنیش بوو بێت ئەوا دیارە کە پەیامی نەتەویی بوونی ئەو کەنالە کە ڕایدەگەینن هیچ ڕاستیەکی بۆ نیە، دوورە لە گەیاندنی پەیامی کوردو کوردستان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنی گەلی کوردو وەدی هاتنی دەولەتێکی کوردی،دیارە کە مەبەستە گڵاوەکانی کە هەموو داگیرکەران و دوژمنان هەولی بۆ دەدەن و دژ بە کوردو کوردستانن کار دەکەن ڕاستیەکی نەشاراوەیە. هەر وەک و گوتم باس نەکردنی کارەساتەکانی ئەنفال و یان شاردنەوە و جیا کردنەوە و نەمایش نەکردنی هەر تاوانێکی تری سەدامیان و لە سەر پازدانی بە تایبەتی ئەنفالەکان، تەنیاو تەنیا خزمەت بە دوژمنانی داگیرکەرانی کوردستان ودوژمنە ڕاستە قینەکانی کورد دەکات.