ساڵانی زوو، له وڵاتی چین، پاشایک بوو، ناوی خاقان بوو. خاقان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ن و به ده‌سه‌ڵات بوو. کۆشکێکی ڕازاوه‌ی هه‌بوو هه‌مووی به چینی دروستکرا بوو. هه‌موو تاقچه و که‌لێن و قوژبنی کۆشک پڕ بوون له گه‌نج. له پێش کۆشکه‌که‌وه کوێستان و دارستانێکی به‌ربڵاو بوو.
که له بێڵای کۆشکه‌که‌وه، بتڕوانیایه، تا چاو هه‌ته‌ری بکردایه ده‌ریای شین و ئاوی ڕه‌وان بوو شه‌پۆلی ئه‌دا. له نێو حه‌وشوحه‌ساری کۆشکه‌که‌دا باخێکی پڕ دره‌خت و گوڵ و گژو گیا هه‌بوو. گوڵی جوان و بۆن خۆش به ده‌م باوه ده‌شکانه‌وه. له نێو باخه‌که‌دا بولبولێک له سه‌ر دار کاژێک هێلانه‌ی کرد بوو. شه‌وانه تێدا ده‌خه‌وت و به ڕۆژیش له هێلانه‌که‌ی ده‌هاته ده‌رێ. له‌سه‌ر لقی داره‌که هه‌ڵده‌نیشت و به ده‌نگێکی زۆر خۆش و به سۆز ده‌یخوێند. ماسیگرێکش له لێواری ده‌ریا شه‌وانه تۆڕی ده‌ناوه. کاتێک گوێی له ئاوازی خۆشی ئه‌و بولبوله ده‌بوو، له ژێر داره‌که ده‌وێستا و گوێی ڕاده‌گرت.
مرۆڤ له چوارقوڕنه‌ی دنیاوه ده‌هاتن بۆ ته‌ماشای ئه‌و کۆشکه ڕازاوه‌یه‌ی خاقان. خه‌ڵک به‌لایانه‌وه سه‌یر بوو که خاقان ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی له کوێوه هێنا بوو. سه‌ریشیان سووڕ ده‌ما له جوانی و بۆن خۆشی گوڵه‌کانی نێو باخه‌که‌ی. هه‌موو که‌سێ ئاواته خواز بوو که بچێته ژێر ئه‌و دارکاژه که هێلانه‌ی بولبوله ده‌نگ خۆشه‌که‌ی لێ‌بوو. هه‌موو حه‌زیان ده‌کرت گوێ بگرن بۆ ئاوازی ئه‌و بولبوله شه‌یدایه.
له باره‌ی کۆشک و گه‌نجی خاقانه‌وه، زۆر کتێب نووسرا بوون. به‌ڵام تاریفی ئه‌و بولبوله ده‌نگخۆشه شتێه‌کی دی بوو. سه‌یر ئه‌وه بوو که ئه‌و کتێبانه له چوار قوڕنه‌ی دنیادا بڵاو ده‌کرانه‌وه. وا پێش هات که یه‌کێک له‌و کتێبانه گه‌یشته ده‌ستی خاقان. خاقان کتێبه‌که‌ی خوێنده‌وه، چونکه زۆریان به‌سه‌ر کۆشک و باخه‌که‌یدا هه‌ڵگوت بوو، زۆری شایی به خۆی بوو. به‌ڵام، بولبوله‌کی له هه‌موو گه‌نج و کۆشک و باخه‌که‌ی جوانتر و به بایختر قاڵدرا بوو.
خاقان گوڕاندی ئاده‌ی وه‌رن! ئه‌وه‌چییه؟ چۆن باڵنده‌یکی ده‌نگخۆش له باخی مندا هه‌بێ و خۆم پێم نه‌زانیبێ؟! فه‌رمانی دا که سه‌رۆک وه‌زیران به په‌له بچێته خزمه‌تی. سه‌رۆک وه‌زیر به په‌له له خزمه‌ت خاقان ئاماده بوو. خاقان گوتی: وه‌زیر! له کتێب‌دا نووسراوه که باڵنده‌یکی سه‌یر له باخی کۆشکی ئێمه‌دا هه‌یه، خه‌ڵکی پێی ده‌ڵێن بولبول. ده‌نگۆیه که ئاوازی ئه‌و بلبوله له هه‌موو گه‌نج و دارای ئێمه به بایختره! بۆچی ئه‌و هه‌واڵه به خزمه‌ت ئێمه نه گه‌یشتووه. سه‌رۆک وه‌زیران گوتی: قوربان بمبووره، من قه‌تم ئاگا لێنییه.به‌ڵام له سه‌ر ئیزنی جه‌نابت خۆم ده‌چم لێده‌کۆڵمه‌وه.
به‌ڵێ سه‌رۆک وه‌زیران که‌وته گه‌ڕان و پرس و جۆ، هه‌موو ژووری دیوه‌خان و ئه‌نده‌روونی کۆشکی پشکنی. له کاریگه‌ر و کڵفه‌ت و ده‌ست و پێوه‌نی پرسی، خۆی توڕه‌کرد و گوتی: ده‌بێ ئه‌و بولبولم بۆ په‌یداکن! به‌ڵام هیچ که‌س به سه‌ر و شوێنی ئه‌و بولبوله خۆش ئاوازه‌ی نه‌ده‌زانی.
سه‌رۆک وه‌زیران گه‌ڕاوه بۆ خزمه‌ت خاقان و عه‌رزی کرد: قوربان جه‌نابت نابێ خۆش باوه‌ڕبی، هه‌رچی له کتێب‌دا نووسرابێ به ڕاستی بزانی. ئه‌و نووسه‌ره‌ی که له باره‌ی ئه‌و بلبلوله‌وه نووسیویه ڕه‌نگه خه‌یاڵی زه‌ینی خۆی بێ، بۆی هه‌یه بلبولی وه‌ها له باخی پاشادا هه‌ر نه‌شبێ.
خاقان گوتی: به‌ڵام ئه‌م کتێبه خه‌ڵاتی پاشای ژاپۆنه، که بۆ ئێمه‌ی ناردووه، چۆن ڕاست نییه! ده‌بێ بلبولێک له باخی کۆشکی ئێمه‌دا هه‌بێ. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م شه‌و گوێم له ئاوازی خوێندنی ئه‌و بلبوله نه‌بێ، ورد و درشتی ئه‌وانه‌ی که له کۆشکی ئێمه‌دا هه‌یه، هه‌موو سزا ئه‌ده‌م.
سه‌رۆک وه‌زیران زۆر به توڕه‌یی و به په‌رۆشییه‌وه فه‌رمانی دا: جارێکی دیکه هه‌موو کۆشک و سه‌ر سه‌را بپشکنن. ده‌ست و پێوه‌ند له ترسی ئه‌وه‌ی که سه‌زا نه‌درێن، به وردی هه‌موو جێیه‌ک گه‌ڕان و پشکنییان. له کۆتایی دا ژنێکی کاره‌که‌ر، که له چێشخانه کاری ده‌کرد هاته قسه و گوتی: ئێواره‌یه‌ک دوای کۆتایی کاری ڕۆژانه چووم هه‌ندێک پاشماوه‌ی نان و شێوم ده‌برد بۆ دایکه پیره‌که‌م، له ماڵه‌که‌ی نزیک ده‌ریا له نێوه‌ڕاسی ڕێگا، گوێم لێ‌بوو که بولبولێک له سه‌ر دارکاژه‌که‌ی نێوه باخه‌که ده‌یخوێند. جا، چه‌نده به سۆزه‌وه ده‌یخوێند، مروڤ جه‌رگی بۆی ده‌بێ به که‌باب.
سه‌رۆک وه‌زیران فه‌رمانی به خزمه‌تکاران دا که وه‌پێشم که‌ون و ڕێگام نیشانده‌ن. دهستو پێوه‌ندی کۆشک له گه‌ڵی به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و لێواری ده‌ریا. له نیوه‌ی ڕێدا گوێیان لێ‌بوو که مانگاێک ده‌یبۆڕاند. یه‌کێک له کار که‌ره‌کان گوتی: گوێ بگرن ئه‌وه بولبوله‌که‌یه، ده‌نگی زۆر خۆشه. به‌ڵام خزمه‌تکاری ئاشپه‌زخانه گوتی: نا، ئه‌وه ده‌نگی بولبول نییه.ئه‌وه بۆڕه‌ی مانگایه. ده‌بێ که‌مێکی دیکه‌ش بڕۆینه پێشتر. هه‌ر له‌وده‌مه‌دا ژنێک له‌وێوه تێپه‌ڕی و قربۆقێک قڕاندی. له ناکاو گزیر گوڕاندی. بێده‌نگ، بێده‌نگ وابزانم ده‌نگی بولبوله. ده‌نگی وه‌کوو زريێ ناقووشێ کلیسایه. دووباره خزمه‌تکاری ئاشپه‌زخانه گوتی نا، ئه‌وه نییه، ئه‌وه قڕه قڕی قربۆقه، به‌ڵام هێدی بن به زوویی گوێمان له ئاوازی بولبوله‌که ده‌بێ. له ئه‌نجامدا گه‌یشتنه لای دارکاژهکی په‌نای کانیاوه‌که. خزمه‌تکار ئاماژه‌ی کرد بۆ مه‌لێکی چکۆله، که له‌سه‌ر لقی کاژه‌که هه‌ڵنیشت بوو، خزمه‌تکار قیژاندی و گوتی: خۆیه‌تی، بولبوله‌که‌یه.
سه‌رۆک وه‌زیران به دوودڵییه‌وه گوتی: تۆ بڵێی خۆیبێ؟ چۆنه ئه‌م مه‌له چکۆله‌یه دنگی ئه‌ونده خۆشبێ خزمه‌تکار گوتی: به‌ڵێ خۆیه‌تی، به‌گوێی خۆت بیبیسه. وه له‌هه‌مان کاتدا بانگی کرد ئه‌ی بولبولی مێهره‌بان به‌و ده‌نگه خۆشه‌ت بۆمان بخوێنه! بولبولی خۆشاواز زۆر به‌سۆزه‌وه له ناخی دڵیه‌وه خوێندی. ئه‌وانه‌ی که گوێیان لێ بوو فرمێسکی شادی به چاوه‌کانیاندا شۆلاوگه‌ی به‌ست.
سه‌رۆک وه‌زیران، ئاخێکی هه‌ڵکێشا و گوتی: زۆر حه‌یف له ئێمه هه‌رگیز ئاگامان له‌م مه‌له ده‌نگ خۆشه نه‌بووه. به بولبوله‌که‌ی گوت: ئه‌ی بولبولی تاقانه! هیچ خه‌مت نه‌بێ ، ئه‌مشه‌و به شانازی ده‌تبه‌م بۆ خزمه‌ت خاقان، تا بۆی بخوێنی و دڵشادی بکه‌ی.
بولبول گوتی: ئاوازی من له نێو باخی سه‌وزدا خۆشتره، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی خاقان له کۆشکیش دا ده‌خوێنم.
له نێوه‌ڕاست هۆڵه‌که‌دا گوڵدانێکیان دانابوو، له‌سه‌ر گوڵدانه‌که‌ش دارمیله‌ێه‌کیان ڕایه‌ڵ کرد بوو وه‌کوو ته‌رازو، دانیان داکرد بوو. هه‌موو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی خاقان و ده‌ست و پێوه‌ند له‌هۆڵه‌که کۆببونه‌وه چاوه‌ڕوان دڵه کوتێیان وێکه‌وتبوو، تا بولبوله‌که بۆیان بخوێنێ. ایجازه‌شیان به خزمه‌تکاری چێشتخانه‌دا که له پشت درگاکه‌وه گوێ بگرێ. هه‌موو گوێ ڕایه‌ڵ بوون تا بولبوله‌که بۆیان بخوێنێ. خاقان ئاماژه‌ی کرد و گوتی: ئه‌ی بولبول بخوێنه!
بولبول ئه‌ونده به سۆزه‌وه خوێندی، که خاقان له خۆشییان فرمێسک به چاوه‌کانیدا هاته‌خوار و سه‌ر کوڵه‌کانی ته‌ڕکرد. خاقان فه‌رمانی دا که ته‌وقی ته‌ڵا له ملی بکه‌ن. به‌ڵام بولبوله‌که گوتی: نامه‌وێ. چونکه ئه‌وده‌م که خوێندم به چاوی خۆم دیم که فرمێسک به چاوه‌کانی خاقان دا هه‌ته‌خوارێ، ئه‌وه باشترین خه‌ڵاته بۆ من. ئه‌وه‌ی گوت‌و به سۆزتر خوێندی.
خاقان ئه‌مری کرد که قه‌فه‌سێکی زێڕینیان بۆ دروست کرد. له‌و شه‌وه به دواوه بولبوله‌که له کۆشک و سه‌ر سه‌رای خاقاندا ژیانی ده‌برده‌سه‌ر. ایجازه‌ش یان پێدا بوو که ڕۆژی دووجار بچێته ده‌ره‌وه و هه‌وای تازه لێی بدا. شه‌وانه‌ش تماشای مانگه‌شه‌و بکا، به‌ڵام دوازده خزمه‌تکاریان بۆ ته‌رخان کردبوو که ئاگایان لێبێ. وای لێهات که ناو ناوبانگی ئه‌و بولبوله ئه‌وینداره نه ته‌نیا له کۆشکی خاقاندا به‌ڵکوو له هه‌موو دنیادا به‌ڵاو بوه‌وه.
ڕۆژێک له ڕۆژان کابراێه‌کی سهعاتساز بولبولێکی ده‌ستکاری له نوقره دروست کرد و به ئه‌ڵماس و یاقوت ڕازاندییه‌وه و کردی به‌دیاری ده‌ستی و بردی بۆ خاقان. به‌ڵام ئه‌و بولبوله ده‌ستکرده خۆی نه‌یده‌توانی بخوێنێ، به کلیل ده‌بوایه کۆکی که‌ن تا بخوێنێ. که ده‌ی خوێند کلکی ده‌له‌قاند. خاقان زۆری پێجوان بوو. فه‌رمانی دا که له‌په‌نای بولبوله زیندوه‌که‌دا داینێن، تا پێکه‌وه بخوێنن. به‌ڵام بولبوله زیندووه‌که نه‌یده‌خوێند. خاقان گوتی: چونکه نا خوێنێ له وڵاتی چین دووری خه‌نه‌وه. دڵی به ئه‌و بولبوله ده‌ستکرده که ته‌نیا هه‌واێکی ده‌زانی. خۆشکرد بوو. که‌چی بولبوله زیندوه‌که به هوای جۆرا و جۆر ده‌یتوانی خوێنێ. که‌چی کابرای ساعاتساز به‌خه‌یاڵی خۆی واده‌زانی که بولبوله ده‌ستکرده‌که‌ی ئه‌و له بولبوله زیندووه‌که باشتر ده‌خوێنێ. دیگوت: ئه‌و بولبوله‌ی من یه‌ک هه‌وا ده‌خوێنی پیاو جوان لێی تێده‌گا، به‌ڵام ئه‌و بولبوله زیندووه هه‌ر جاره‌ی له هه‌وایکی جیاواز ده‌خوێنێ، پیاو لێی تێناگا. گرینگ ئه‌وه‌یه که قه‌ت ماندوونابێ.
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک له ده‌نگی یه‌ک هه‌وای بولبولی ده‌ستکرد وه‌ڕه‌ز بوون. خاقان فه‌رمانی دا با ته‌نیا بولبوله زیندووه‌که بخوێنێ و به‌س. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه بوو که هیچ که‌س نه‌ی ده‌زانی بولبوله ڕاستییه‌که له‌کوێێه. وایان ده‌زانی که ڕه‌نگه دڵی بۆ دارکاژه‌که ته‌نگ بووبێ و چووبێته‌وه بۆ نێوخاخهکه.
سه‌رۆک وه‌زیران زۆر ناڕه‌حه‌ت، ده‌ی بۆڵاند و ده‌یگوت: ئه‌و بولبوله بێ ئه‌مه‌که بۆ ڕۆیوه. خاقان فه‌رمانی دا که بانگه‌واز بکه‌ن و له وڵاتی بگه‌ڕێن، به‌ڵام چونکه ئه‌ونده سه‌ریان به‌و بولبوله ده‌ستکرده‌وه قاڵ بوو، بولبوله زیندووه‌که‌یان له بیر کرد. خاقان ڕایسپارد که سه‌رینێکی بۆ ئه‌و بولبوله ده‌ستکرده دروستبکه‌ن. شه‌وانه له په‌نای خۆیه‌وه ده‌ی خه‌واند هه‌رچی دیاری و شتیان بۆ دێنا له لای ئه‌و بولبوله ده‌ستکرده دای ده‌نا و دڵی خۆی به‌وه خۆش ده‌کرد. جا، سه‌یر ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی چین، ئه‌و بولبوله ده‌ستکرده‌یان خۆش ده‌ویست.ئه‌ونده گوێیان لێ گرتبوو، هه‌واکه‌ی ئه‌ویان له به‌ر کرد بوو.
شه‌وێک له شه‌وان خاقان له نێو جێگادا ڕاکشا بوو گوێی: دابووه ئاوازی بولبوله ده‌ستکرده‌که، له پڕێکدا ته‌قه‌ێک هات، ته‌ماشای کرد ده‌نگی بولبوله‌که گۆڕدراوه. ویستی قورمیشی کا، بۆی نه‌کرا. خاقان له جێگه ده‌رپه‌ڕی گوڕانی: داده‌ی زوو بڕۆن ئه‌و سه‌عاتسازه‌م بۆ بانگ که‌ن. سهعاتساز هات و زۆری له خۆی ده‌کرد که چاکی کاته‌وه، به‌ڵام بۆی جێبه‌جێ نه‌کرا، بولبوله ده‌ستکرده‌که له کار که‌وتبوو.
دوای له‌کار که‌وتنی بولبوله ده‌ستکرده‌که، خاقان نه‌خۆش که‌وت، له‌نێو جێگه‌دا که‌وتبوو، بێده‌نگ و بێ بزووه. ده‌ستوپێوه‌ند و خزمه‌تکار وایان ده‌زانی که خاقان هه‌ڵناستێته‌وه. به په‌له چوون به دوای جێنشینه‌که‌یدا، به‌ڵام خاقان هێشتا نه‌مرد بوو.به‌ڵام هه‌ستی ده‌کرد که شتێکی زۆر قورس له سه‌ر سینگیه‌تی. له نێوان خه‌ون و بێداری دا مه‌رگی ده‌دی که تاجی پاشایه‌تی له سه‌ر ناوه و شمشیری زێڕکه‌فتی به ده‌ستی ڕاسته‌وه و ئاڵای پاشایه‌تی به ده‌ستی چه‌پیه‌وه، له پشت ئاڵاکه‌وه سه‌ر و سیمای نه ناسیاوێک ده بینرا، هه‌ندێک ناحه‌ز بوون هه‌ندێک جوان، به‌ڵام هه‌موو ورته ورتیان ده‌هات و باسی هه‌ڵس و که‌وتی خاقان یان ده‌کرد.
خاقان زۆر ترسا بوو، فه‌رمانی دا که شه‌یپووری موزیکی پادشایه‌تی لێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوێی له ورته ورت و چپه چپی ئه‌و خه‌ڵکه نه‌بێ. به‌ڵام که‌س به ده‌نگیه‌وه نه‌هات ! به توڕه‌ییه‌وه فه‌رمانی دا به بولبوله ده‌ستکرده‌که دا که بۆی بخوێنێ. به‌ڵام ده‌نگی ده‌ر نه‌هات. خاقان له ده‌ست ورته ورتی خه‌ڵکی وه‌ڕه‌ز بوو. داما بوو نه‌ی ده‌زانی چی بکا، له‌و ده‌مه‌شدا که‌س له هه‌وێڵدا نه بوو که یارمه‌تی بکا. به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن به‌ختی یار بوو، بولبوله زیندووه‌که بیست بوو که خاقان نه‌خۆش که‌وتووه له سه‌ره مه‌رگ دایه، هات بوو که بۆی بخوێنێ و ده‌ڵخۆشی بداته‌وه. بولبوله زیندوه‌که له‌و دیوی په‌نجێره‌که‌وه ده‌ی خوێند. ئه‌وده‌م که ئه‌و ده‌ی خوێند ئه‌و ورته ورت و چپه‌چپه و سیما ناڕه‌حه‌تانه‌ی پشت ئاڵاکه لاچوون و نه‌مان.
بولبوله ڕاسته‌قینه‌که، هه‌وایکی له باری مه‌رگ و گۆڕستانه‌وه ده‌خوێند به خوێندنی بولبوله‌که مه‌رگ له به‌ر چاوی خاقان وه‌کوو تابوتێکی سپی له په‌نجێره‌که‌وه ڕۆیی و ون بوو. گۆیا گه‌ڕاوه بۆ گۆڕستان. خاقان هه‌ستی کرد که حاڵی زۆر باشتر بووه. له جێگاکه‌ی هاته ده‌رێ و دانیشت، فرمێسکی شادی به چاوه‌کانیدا هاته خوارێ، ڕووی کرده بولبوله‌که و گوتی: زۆر سپاست ده‌که‌م بولبلولی ڕاسته‌قینه‌ی خۆشه‌ویست، داوای لێ بووردن ده‌که‌م که فه‌رمانم دابوو له وڵاتی چین دوورت خه‌نه‌وه. به‌ڵام تۆی به وه‌فا زانیت من نه‌خۆش که‌وتووم، گه‌ڕایته‌وه و منت له ده‌ست مه‌رگ و ڕزگار کرد. چۆن بتوانم پاداشت بده‌مه‌وه؟
بولبوله‌که گوتی: پیویست ناکا، تۆ له پێشدا منت خه‌ڵات کردووه، ئه‌وده‌مه‌ی که هه‌وه‌ڵ جار خوێندم فرمێسکتم دی به چاوه‌کانتدا هاته خوارێ، ئه‌وه بۆ من باشترین پاداشته. ئێستا بخه‌وه! و بحه‌سێوه
خاقان چاوی لێکنا و چووه شیرین خه‌و. به‌یانی که له خه‌و هه‌ستا، گوێی لێ بوو که بولبوله‌که له‌ودیوی په‌نجێره‌که‌وه ده‌ی خوێند. خاقان ڕووی تێکرد و گوتی: تکایه لێره بمێنه‌وه، قه‌ت به‌جێمان مه‌هێڵه. ئه‌گه‌ر له‌لامان بمێنیه‌وه ئه‌و بولبوله ده‌ستکرده ده‌شکێنم و فڕێی ده‌ده‌م. به‌ڵام بولبولی ڕاستی ڕازی نه‌بوو که خاقان بولبوله ده‌ستکرده‌که بشکێنێ. گوتی من ناتوانم له‌لای ئێوه بمێنمه‌وه. من ناتوانم له‌م کۆشکه‌دا بخوێنم، من ژیانم له نێو باخ و گوڵ و گیادا خۆشتر ده‌گوزه‌رێ. به‌ڵام له‌به‌ر دڵی تۆ ئێواران دێم و له به‌ر په‌نجێره‌که بۆت ده‌خوێنم. ده‌بێ به‌ڵێنم پێ بده‌ی که به‌که‌س نه‌ڵێی که به‌دزییه‌وه بۆ تۆ ده‌خوێنم. چونکه نامه‌وێ که‌س بزانێ که دێمه ئێره و بۆت ده‌خوێنم. ئه‌وه‌ی گوت و دای له شه‌قه‌ی باڵ و هه‌ڵفڕی بۆ نێو باخه‌که، له هێلانه‌که‌ی خۆی له سه‌ر دارکاژه‌که هه‌ڵنیشت.
کارکه‌ر و خزمه‌تکار هاتن که بزانن ئایا خاقان مردووه یان زیندووه. کاتێک دیتیان خاقان زیندووه و له سه‌ر ته‌خته‌که‌ی دانیش تووه، سه‌ریان لێ سووڕما . . .
بولبول نووسینی:Hans Cristian Andersen,،
وه‌رگێڕان له سوێدییه‌وه: ڕه‌حمان سۆفی
وێنە: رەحمان سۆفی
20130504