
بەلام لە بەشێکی زۆری وولاتان کە بە وولاتانی پێشکەوتوو و دێمۆکراتیک دەناسرێن ئەم کێشەیە یا بە تەواوی چارەسەر کراوە و یا بەرەوە چارەسەری باشتر و زیاتر بەرەو پێش چووە،بەڵام لە وولاتانی پاشکەوتوو کە چی لە بۆاری فەرهەنگی زالی گەلان دا کە پیاو سالاری بوونی هەیە و دەسەلاتی سیاسیش بە شێوەیەک پالپشتی زیاتری ئەو فەرهەنگە بوو بە تایبەت لە وولاتێکی ئیسلامی وەک ئێران کە دەسەلاتی سیاسی تێکەل بە مەزهەبە جگە لە فەرهەنگی پیاو سالاری کۆمەلگا چەوساندەوە و بێ بایەخی بە ماڤەکانی ژن چەند قات کراوە و رێگرە لە هەر جەشنە بەرەو پێش چوونێک لەو بۆارە دا کە ژنانی مافخۆاز هەنگاوی بۆ هەلدێننەوە،لە گەل ئەوەش دا راستێکی ئاشکرایە کە ئەمرۆ پێشکەوتنی بەرچاوی ئیمکانات وەک هاتوو و چۆ و راگەیەنەکان و تۆرە ئینتێرنێتییەکان و هتد… بوونەتە هۆی پەیوەندی و ئاگاداری رۆژ بە رۆژ زیاتر و خێراتری کۆمەلگای بەشەری بە یەکتر،بەکارتێکردنی وکاریگەری لەو وولاتانەی کە ژن وەک ئینسان نرخ و پێگەی خۆی هەیەو و کەرامتی ناشکێندرێ.
