"an independent online kurdish website

دێماگۆژی ئەوەیە كە تاكێك یان خود گرووپێ لە باتی بەڵگەهێنانەوە و هۆكارەكانی رەوایی پرسێك بۆ سەلماندنی بیروبڕوایەك یان خود بۆچوونێكی دیاریكراو، لە رێگەی ورووژاندنی هەست و دنەدانی بەكۆمەڵ و پەنابردن بۆ هەستی كەشی زاڵ بەسەر خەڵكدا،fateh_salehi

جۆرێك ئامادەبوونی بەكۆمەڵ بۆ ئاكامی خوازراوی خۆیان تا رادەیەك مسۆگر دەكەن. لە دێماگۆژیدا، تاك گرووپێكی زۆر لە خەڵك دەكاتە بەرهۆی خۆی و بە هێنانەوەی كۆمەڵە باسێكی ورووژێنەر، بیروڕای گشتی بەلارێدا دەبات و بۆ ماوەیەكی كاتی هەستی خەڵك دەورووژێنێ و بە پاڵپشتی ئەو كردەوەی كە لە زەینی خەڵكدا درووستی كردووە، ئەوان هان دەدا تا بەشداری پڕۆسەیەك بن یان خود ئاكامی ئەو پڕۆسەیە بە نابەدڵیش بێ قەبووڵی بكەن.

لە دێماگۆژیدا، هەندێجار بۆ بردنە سەرەوەی كاریگەری لەسەر كەس بە كەسی تاكەكان، لە ئامرازگەلێ وەك هەڵ كردنی ئاڵا، دیاریكردنی جۆرێك دروشمی تایبەتی و كەڵكاژۆ وەرگرتن لە ئایین و رەگەز و نەتەوە، كەڵك وەردەگیردرێ.

كۆماری ئیسلامیی بە پێی ئەم چەند رستەیەی سەرەوە، لە ماوەی دەسەڵاتداری خۆیدا لە سێ دەیەی رابردوو توانیویەتی لە هەموو ئامراز و كەرەستەكان بۆ فریودانی خەڵك كەڵك وەربگرێت و بە شێوەی روواڵەتیش بووبێ بە ئاكامی دڵخوازی خۆی بگات. هەر لەم پێوەندییەدا لە بەرەبەری خولی یازدەهەمی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری بە جوانی دەیبنین كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیی بە چ شێویەك و لە چ رێگاگەلێكەوە دەیانەوێ خەڵك فریو بدەن و بیانكێشێننە سەر سندووقەكانی دەنگدان. ئەو سندووقانەی كە ئاكامەكەی نە خەڵكی ئێران بەڵكوو كاربەدەستانی باڵای كۆماری ئیسلامیی لە پێشدا دیارییان كردووە. كارو كردەوەكانی ئەحمەدی نژاد لەمەڕ دانی ئاڵا بە دەستی ئێسەفەندیار رەحیم مشایی و دروشمدان و دیاریكردنی رەنگێكی تایبەتی بۆ ورووژاندنی بیروڕای گشتی و لەملاشەوە ناوە ناوە بەكارهێنانی دەستەواژەی “دەیڵێم” یان “با نەیڵێم” بۆ دنەدان هەستی جەماوری و جۆرێك بانگەشە كردن بۆ هاتنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و بانگەشەكانی باڵەكانی دیكەی نێوخۆی رێژیم و لە هەمووی گرینگتر موهەندێسی كردنی هەڵبژاردن و كاندیاتۆرەكان و لە هەمان سەرەتاوە موهەندێسی كردنی رێكەوتی هەڵبژاردنی خولی یازدەهەم كە هاوكاتە لەگەڵ هەڵبژاردنی شۆراكانی شار و گوندەكان و كەڵكاژۆ وەرگرتن لە هەموو جیاوازییە ئایینی و رەگەزی و نەتەوەییەكان بۆ هان دان و دنەدانی خەڵك بۆ بەشداری پێكردن لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی سەركۆمارییدا، ئەم راستییەمان بۆ روون دەكاتەوە كە دێماگۆژی یان جەماوەرفریوی، بنەمایەكی سەرەكیی سیستمی ویلایەتی فەقیهە بۆ فریودانی خەڵك و راكێشانیان بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ گەیشتن بە ئامانجە لە پێش دیاریكراوەكانیان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی