"an independent online kurdish website

عەلی قازی : حدک ڕێگای  پێشەوا قازیان بەرداوە  وئێستا تەنیا حیزبێک کە ڕێگای قازی دەپیوێ ، ” پاک ” ە

ali_qazi
 

و

حدک منیان لە زیندان کردووە و خالید عەزیزی داوای لێکردم کە  واز لە پاک بێنم و بچمە لای ئەوان تا ئەوانیش  پۆستێکی ئیفتیخاری گەورەم دەدەنێ!
با چاوەڕوانی وڵامی کاک خالید و حدک بین.

سەرچاوەی دەنگ: سایتی بەیان ئینفۆ

کلیکی لیرە بکە بۆ گوێگرتن لە دەقی وتوێژی  عەلی قازی سەبارەت بەو  سکاندالە! .. ئەگەر ئوتوماتیک هەڵ نەبوو. 

 دەکرێ لەم لینکەش گوێی لێ بگیرێ

هەر لەم بارەوە 

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە مەجلیسی گشتیی PAK 
7/5/2013

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە مەجلیسی گشتیی PAK

–          تەحریمی هەڵبژاردنی دەوڵەتی داگیرکەر

–          هاتنە دەرەوەی PAK لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ

–          هەڵبژێرانی ژمارەیەک لە کادرەکانی PAK بۆ مەجلیسی گشتیی

–          داوای روونکردنەوە لە سەرکردایەتی حدک

کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان رۆژی 14 گوڵانی 2713، رێکەوتی 4 ئاوریلی2013، بە بەشداری ئەندامانی حازر و دەنگ و بۆچوونی ئەندامانی غایب، پێکهات.

  لە دانیشتنی یەکەمی ئەو کۆبوونەوەیەدا، سەرەتا سکرتێری مەجلیسی گشتیی بە پەسنکراوەکانی کۆبوونەوەی پێشوودا چووەوە و رادەی بەرێوەچوونی هەرکامیان کەوتە بەرباس. پاشان بەرپرسانی کۆمیتەکانی PAK راپۆرتی کارووباری نێوان دوو کۆبوونەوەی خۆیان پێشکەش کردو ئەندامانی مەجلیس، بۆچوون و رەخنەکانی خۆیان لەسەر راپۆرتەکان دەڕبڕی. لە کۆتایی دا مەجلیسی گشتیی، بۆ بردنە پێشەوەی کاروچالاکییەکانی کۆمیتەکانی PAK، هێندێک بڕیار و رێکاری پەسند کرد.

 لە بەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا، پەرە گرتنی خۆشەویستی و پێگەی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستان لە نێو خەڵکی کوردستان، فراوان بوونی رایڵکەی رێکخراوەیی PAK و درێژەی پێوەندی کردنی کەسایەتی و تێکۆشەرانی خاوەن رابردوو بەڕێزەکانی PAKەوە، خرایە بەر باس و راگۆڕینەوە. مەجلیسی گشتی ئەو رەوتە سەرکەوتووەی بە ئاکامی تێکۆشانی بێوچان و کۆڵنەدەرانەی سەرکردایەتی، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی PAK و ژمارەیەک لە رووناکبیرانی نەتەوەخواز لە پاشەکشە پێکردن و لاواز کردنی گووتاری ئێرانچێتی و پێشڕەوی و هەڵکشانی گووتاری کورستانی و گەشەی وشیاریی نەتەوەیی لە کۆمەڵی کوردەواری دانا. مەجلیسی گشتی PAK، هەروەها ئەو رەەوتەی بە شکستی ئەو حەولانە دانا کە لە 22 ساڵی رابردوودا ساڵ بە ساڵ چ لە لایان دەوڵەتی تاران بە تیرۆر و شەڕی دەروونی و چ لە لایان هێندێک حیزب و باندی دۆڕاوەوە بە ئامرازگەلێکی وەک: تیرۆری کەسایەتی، بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و بووختان و درۆی بێبنەما، پیلانگێڕی و هەڵەوەڕی لە دژی سەرکردایەتی و تێکۆشەرانی پارتی ئازادیی کورستان، کراون.

 مەجلیسی گشتی PAK لەم بەشە لە کارەکانی بۆ بەهێز کردنی رێکخراوی PAK لە دەرەوەی وڵات، 5کەس لە کادرەکانی بریتی لە هەڤاڵان: پۆڵا نانەوازادە، مەسعود فەریقی، خەسرەو خەلیلی، وەفا رۆستەمزادە و بیژەن زیبایی بە ئەندامی ئەو مەجلیسە هەڵبژارد.

 لە دانیشتنی دووهەمی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتی پارتی ئازادیی کورستاندا هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و ئەنجوومەنەکانی شار و دێ لە ئێران و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ تاوتوێ کران.

 مەجلیسی گشتی بریاری دا کە شانۆگەرییەکانی دەوڵەتی تەحریم بکا.

 مەجلیسی گشتی PAK سەبارەت بە “کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ” پاش هەڵسەنگاندنی هەڵوێستەکان و جێگە و شوێنی کۆنگرە، بەو ئاکامە گەیشت کە بە سەرنجدان بەوەی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ کەوتووەتە بەر هێژمۆنی لایەنگەلێک کە لە جیاتی حەولدان بۆ وەدەست هێنانی ئازادیی و مافی دیاری کردنی چارەنووسی سیاسی نەتەوە بندەستەکان و تێکشکاندنی کۆیلەیی نەتەوەیی، کردوویانەتە ئامرازێک بۆ سات و سەودا لەگەڵ کەسان و تاقمە شۆڤینیستیەکانی فارس و پارێزگاری لە سنوورە دەسکردەکان و “تەواوەتی ئەرزی ئێران”؛ لەو کۆنگرەیە دێتە دەرەوە.

 مەجلیسی گشتی، دەرکردنی راگەیەندراوی تەحریمی هەڵبژاردن و هاتنە دەرەوە لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵی بە کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئازادیی کوردستان سپارد.

 دانیشتنی کۆتایی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتی تەرخان کرا بۆ باس لە پێگەو و دۆخی بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد لە پارچەکانی کوردستان. مەجلیسی گشتی وێڕای دڵخۆشی بە دەسکەوتەکانی خەباتی نەتەوەیی کورد لە هەموو پارچەکانی، تەنیا سەربەخۆیی و یەکگرتنەوەی نەتەوە و خاکی دابەش کراوی کوردستانی بە چارەسەری یەکجاریی و دادپەروەرانەی پرسی کورد دانا.

 مەجلیسی گشتی خۆشحاڵی خۆی لە پەرە گرتنی داوای پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد راگەیاند و لەسەر پێویستی هەرچی زیاتر توند و تۆڵکردنی یەکێتی نەتەوەیی نێوان حیزب و رێکخراوەکانی نەتەوەی گەورەی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان پێی داگرت. پارتی ئازادیی کورستان 20 ساڵ لەمەوبەر بە پەسندکراوی فەرمیی داوای پێکهێنانی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی کرد و هەرماوە جارێک پێی لەسەر دا گرتۆتەوە.

 سەبارەت بە رۆژهەڵاتی کورستان، مەجلیسی گشتی بیر و رێبازی ئێرانچێتی بە کوێرە رێیەک لە بزووتنەوەی کوردستان و یەکێک لە هۆکارەکانی پرش و بڵاوی و لاوازی بزووتنەوەکە دانا و بەردەوام بوون لە کوتانی ئەو بیر و رێبازەی بە پێویست دانا.

 مەجلیسی گشتی PAK لە بواری پێوەندی نێوان حیزبە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە عەینی جیاوازی فکری و سیاسی دا لە سەر پێوەندی شارستانییانە پێی داگرت. هەرلەم پێوەندییەدا هەڵسووکەوتی ماوەی رابردووی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان هاتە گۆڕێ. رێبەرایەتی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان لە ژێر پەردەی دۆستایەتی دا، بە ئامانجی جیاکردنەوەی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان لە حیزبەکەی، لە 4ی ئاوریلی 2013 ەوە، ئیستارتی زنجیرەیەک پێوەندی بە خەیاڵ نهێنی لەگەڵ بەڕێز عەلی قازی محەمەد سەرۆکی پارتی ئازادیی کورستان لێدەدا. پێشنیار بە بەڕێزیان دەکرێ کە دەگەڵ حدک بکەوێ و بەڵێنی “پۆستی بەرزیش”ی پێدەدەن. لەو پێوەندییانەدا داوای لێدەکەن مەسەلەکە بە نهێنی بمێنێتەوە و لە ” حسێن یەزدانپەنا”ی بشارێتەوە. بەرێز عەلی قازی محەمەد لە هەنگاوی یەکەمەوە تا دوا هەنگاو، رۆژانە، بەڕێز حسێن یەزدانپەنا لە وردەکاری بابەتەکە ئاگادار دەکا.

 لە درێژەی پیلانەکەدا بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە تەلەفۆن پێوەندی لەگەڵ بەرێز سەرۆکی PAK دەگرێ و داوای لێدەکا “بۆ چاوپێکەوتنی بەدەر لە سیاسەت میوانیان بێ”. رێبەرایەتی حدک لە هەواڵێک دا کە بە بۆنەی پێکهاتنی ئەو میوانییەوە بڵاوی دەکاتەوە، لە ناو هێنانی پۆستی سیاسی و حیزبی بەریز عەلی قازی محەمەد خۆ دەبوێرێ؛ لە حاڵێکدا بەڕێزیان سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستانە و هەر بە سەرۆکیش دەمێنێتەوە. لە هەنگاوە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو نەخشەیە بەڵگەی پێویست هەڵدەگیرێ و تۆمار دەکرێ.

 ئەو پیلانە لە کاتێکدا جێ بە جێ دەکرێ کە رێکخەرانی هاوکات لە کۆمەڵێ کۆڕ و کۆبوونەوەی تایبەتیاندا تۆمەت و بوختانە سواوەکانیان بە دژی عەلی قازی محەمەد پەرەپێدەدەن. لە لایەکی دیکەشەوە رێبەرایەتی حدک لە دوا دیداریدا لەگەڵ رێبەرایەتی PAK قسە لە بەهێز کردنی پیوەندی دۆستانە دەکا!

 مەجلیسی گشتی PAK ئەوە بە راستییەکی حاشا هەڵنەگر دەزانێ کە پارتی ئازادیی کوردستان و حیزبی دیموکڕات سەر بە دوو قوتابخانەی فکری و سیاسی جیاواز و خاوەن ستراتیژی و ئامانجی جیا و کلتووری حیزبی تایبەت بە خۆیانن. بەڵام هیچ رادەیەک لە بوونی ئەو جیاوازییانە، گەندەڵفێڵی ئەتۆ پاساو نادات.

 مەجلیسی گشتی PAK ئەو کردەوەیە بە نادۆستانە، پیلانگێڕانە و دوور لە پرینسیپ و رێوشوێنە ئەخلاقییەکان لە پێوەندی سیاسی و تەنانەت کۆمەڵایەتیشدا دانا کە بێجگە لە ئاڵۆزی و قووڵ کردنەوەی ناکۆکی نێوان حیزبەکان ئاکامێکی نابێ. بۆیە مەجلیسی گشتی داوا لە رێبەرایەتی حدک دەکا ئەگەر خوازیاری مانەوەی پێوەندی دۆستانە بێ لەگەڵ پارتی ئازادیی کوردستان، پێویستە ئەو هەڵسووکەوتە روون بکاتەوە.

پارتی ئازادیی کورستان

کۆمیتەی راگەیاندن

17 گوڵانی2713

7 مای 2013{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی