"an independent online kurdish website

دوای لەنێوچوونی میرنشینی بۆتان و دەربەدەركرانی زۆربەی كەسایەتییەكان لە لایەن عوسمانییەكانەوە، نەوەكانی بەدرخان پاشا،dara_natiq1

بە مەبەستی بڕەودان بە خەباتی سیاسی و كولتووریی كورد و بە هەستكردن بەو پێویستییە كە رۆژنامە یەكێك لە باشترین و كاریگەرترین چەكەكانە بۆ بردنەسەری ئاستی وشیاریی سیاسی و رووناكبیریی نەتەوەكەمان، لە 2ی گوڵانی ساڵی 1898ی زایینی، یەكەمین مۆمی هەڵگیرسانی رۆژنامەوانیی كوردی لە لایەن بنەماڵەی رووناكبیر و شۆڕشگێری بەدرخان و بە شوێندانەریی و سەرپەرەستیی كەسایەتیی رووناكبیر و دیاری كورد میر مێقداد مەدحەت بەدرخان، لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەستی پێكرد و یەكەمین رۆژنامەی كوردی بە ناوی «كوردستان» چاپ و بڵاو كرایەوە و بوو بە هەوێنی دەستپێكردنەوەی شۆڕشێكی هزری و رووناكبیری لە نێو تەڤگەری ئازادیخوازانەی نەتەوەكەمان و لەو رۆژەوە تا ئێستا هەموو ساڵێك بە رێز و بایەخێكی تایبەتەوە گەلی كورد یادی ئەو رۆژنامەیە دەكاتەوە و رۆڵی نیشتمانپەروەرانەی بەدرخانيیەكان بەرز دەنرخێنێت. رۆژنامەی كوردستان دەسپێكێكی دیرۆكێ‌ بوو لە پێناو هەوڵدان بۆ بوژاندنەوە، پەرەپێدان و دروستكردنی هێز و ئیرادەی هاوبەش و خوداگایی نەتەوەیی، پەرەپێدانی ئاگایی رامیاری و جڤاكی و خزمەتی پێگەیشتوویی فیكری كۆمەڵگای كوردستان و ئاوێتەكردنی خەباتی رامیاری و رووناكبیری وەك دوو چەمكی تەواوكەری یەكتر بۆ گەیشتن بە ئازادی و خواستی نەتەوایەتی.

لە ماوەی زیاتر لە یەك سەدەی رابردوودا، رۆژنامەوانیی كوردی كە هەڵگری پەیامێكی سیاسی، نەتەوەیی و رووناكبیریی بووە، لە رەوتی بەردەوامی تەڤگەری ئازادیخوازانەی كوردستاندا، شانبەشانی خەباتی سیاسی، رۆلێكی ئەرێنی و كاریگەری لەمەڕ وشیاركردنەوە و جۆشدانی گیانی نەتەوەیی و خۆڕاگریی نیشتمانپەروەرانی كورد گێڕاوە و هاوكات تریبوونێك بووە بۆ گەیاندنی دەنگی مافخوازانەی گەلی كورد بۆ رای گشتیی جیهان.
رۆژنامەنووس و رووناكبیرانی كورد لە رەوتی خەباتی نەتەوایەتیدا، لە قۆناخە ئەستەمەكان و لە ژێر زەخت و گوشاری نەیارانی كورددا، بوێرانە سینگی خۆیان كردووەتە قەڵغان و بە قەڵەمە دوژمن تەزێنەكانیان، لە پەرەپێدانی بیری نەتەوایەتی و رێگای خەباتی كوردایەتی و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگای كوردستان بەردەوام بوون.

ئەمڕۆش كە قۆناخی ماسمیدیا و راگەیاندنە، رۆژنامەوانیی كوردی توانیویەتی بە كەڵكوەرگرتن لە تێكنۆلۆژیای سەردەم بە دامەزراندنی دەیان كەناڵی ئاسمانی و چاپ و بڵاوكردنەوەی سەدان رۆژنامە و بڵاڤۆكی تایبەتی و ماڵپەری ئینتەرنێتی، ئەم كاروانە بەرەوپێش ببات و وەك راگەیاندنێكی پڕۆفیشناڵ و ئەمڕۆیی درێژە بە خەباتی نەتەوەیی و ئازادیخوازانەی خۆی بدات.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی