"an independent online kurdish website

کاک عەبدولا حیجاب لە وتوێژێکی دا لە گەل ماڵپەڕی  ” ڕۆژهەڵاتتایمز” باس لە رووداوەکانی چەند ساڵی ڕابردووی نیو بزاوی نەتەوایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبەتایبەتی  ئەو دابڕانەی نیزیک بە ٧ ساڵ پێش کە لە نێو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێک هێنرا دەکا.qezawet_terazu

ئەوەی کە عەبدولا حیجاب بیر لە یەک گرتنەوەی حیزب دەکاتەوە ، کارێکی پیرۆزە و ئێمەش لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان نەتەنها دژایەتیمان نەکردووە ونایکەین، بگرە هەوڵمان داوە کاریشی بۆ بکەین و کردووشمانە  و لەو مەیدانە دا کەممان نەهێناوە.

 حیجاب لەو وتووێژەیدا قەزاوەتێکی بێ ئینسافانە ولە هەمان کات دا کەمێک محافزەکارانە دەکا و ماڵپەڕی پێشمەرگەکان دەهێنێتە ئاستی پەنجەرەیەک کە هەتا ئێستاش لەو پەنجەرەیە ڕا بەرد بە سەنگەرێکی پیرۆزی کوردایەتی دادەگیرێ.“لە زۆر شوێن گوتوومەو ئێستا با بە ڕاشکاوی بە خۆشتان بڵێم کە لە سەرەتای جیابوونەوە تا دەمێکی درێژ پاش ئەو ڕووداوە ناخۆشە، هەر دوو ماڵپەری “ڕۆژهەڵات تایمز” بە ناوی لایەنگری لە حدک‌و ماڵپەری “پێشمەرگەکان” بە ناوی پارێزگاری کردن لە حدکا، زمانێکیان بەکار دەهێنا کە نە زمانی ڕۆژنامەوانی بوو، نە زمانی ڕەخنە بوو، نە زمانی سیاسی بوو و نە زمانی خێرخوازی. بە خۆشییەوە هەر دوو ماڵپەڕ ئێستا زمانێکی ئەرێنی بە کار دێنن و هیوادارم وێنەو شێوە نووسینە کۆنەکان کەم بنەوەو جارێکی دیکە ئەو فەرهەنگە نەگەڕێتەوە بۆ نێو کولتووری سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت حیزبیەکانەوە.”

ئێمە وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان ، قەت  نەمان شاردۆتەوە  وبە سەربەرزیشەوە نایشارینەوە کە لای ئێمە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ، سەنگەری هەرە پیرۆز و قایمی خەبات بووەو  هەیە لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەکەمان دا، ئەگەر وامان بیر نەکردباوە، بێگومان رەنگە دەرگای دیکەمان کوتابا .  لە عەینی کاتیش دا ماڵپەڕی پێشمەرگەکان بەتەواوی سەربەخۆیە و دەستوور لە هیچ لایەک وەرناگرێ . بەلام مافی ئەوەشمان هەیە ومافی دێمۆکراتیکی خۆمانە کە لایەنگری لە جیهەتێکی فیکری بکەین کە کردوومانە ئەگەر دۆستان  ئەو مافەمان بۆ بە ڕەوا بزانن!

 ئێمە جارێکی دیکەش دەلێێن کە : بەڕیوەبەرانی ماڵپەری پێشمەرگەکان ناویان بۆ هەموو کەس ئاشکرایە، شوێنی ژیانیان دیارە و ڕابردووشیان دیارە.

خۆزگە   بەڕیز حیجاب  لە باسەکەی دا خۆی پاراست بایەوە لە قەزاوەت کردن  ، یان هەر باسی ئەوەی نەکردباوە تا خەڵکی دیکەش ئاگایان لەو قەزاوەتە سەقەتە نەبوایە.

با کاک  حیجاب تەنیا یەک نموونە لە بێ حورمەتی، تەوهین، شکاندنی کەرامەتی ئینسانێک بدۆزێتەوە لە ئارشیوی ئێمە دا. بەڵام با موراجعە بکا بە ئارشیوی دۆستانی دیکە بزانێ چ باسە !

لە هەمبەر قەزاوەتێکی بە دوور لە ئینساف وکەمێکیش واتەدار دا قسە زۆرە، بەڵام جارێ  بەوەندە قەناعەت دەکەین.

هیوامان ئەوەیە کە حیجاب ئەو قەزاوەتەی وەرگرێتەوە، بۆچوونەکانی ڕۆژانەی” سروەی ٢” لە بەر چاوبگڕی و داوای لێبۆردن لە ماڵپەڕی پێشمەرگەکان بکا.

بەتایبەتی حیجاب زۆر باسی ڕەخنە لە خۆ گرتن دەکا و باوەری بەو ئەسڵەیە ، هیوادارین ئەو بێت و لە هەمبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی دا بۆ سەر پێشمەرگەکان ڕەخنە لە خۆی بگرێ .  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی