هه‌موو گه‌لانی دنیا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌گرنگ ده‌زانن. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی دیکتاتۆریش ناتوانن له ده‌نگی گه‌ل خۆبشارنهوه، به ناچاری هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و پرۆسه‌ی که پێی ده‌گوترێ هه‌ڵبژاردن و دیاری کردنی نوێنه‌ری خه‌ڵک جێبه‌جێ بکه‌ن.
چوونکه هه‌ڵبژاردن مافی سه‌ره‌تایی ئازادانه‌ی هه‌ر فهردێکه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا. ته‌مه‌نی کامڵ بوون بۆ ده‌نگدان له ناو زۆربه‌ی میلله‌تاندا له ١٨ ساڵیه‌وه ده‌ست پێده‌کات به‌ڵام له ناو هه‌ندێک نه‌ته‌وه دا له ١٦ساڵیهوه ده‌ست پێده‌کات نموونه نه‌مسا و ئه‌رجه‌نتین و زۆر ووڵاتی تر.
هه‌ر وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، هیچ هێز و لایه‌نێک ناتوانن به‌ربه‌ستی بکه‌ن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژادن، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی دیکتاتۆر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ی چه‌واشه‌کاری بێننه گۆڕێ، به چه‌شنێ ده‌نگی خه‌ڵک له‌ناو سیستم و سیاسه‌تی وان دا بزر ده‌بێ و سودی نامێنێ. له‌پرۆسه‌ی چه‌واشه‌کاریدا، هه‌موو مافی گه‌ل ده‌که‌وێته ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌ت ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری کردنی، به‌شێوه‌یه‌ک ده‌نگی خه‌ڵک ده‌فه‌وتێ، ته‌نها ئه‌وه‌ی بۆی ده‌مێنێته‌وه ماندوبوونه. ده‌وڵه‌تی به‌عسی عێڕاق ، که سه‌دام حسێن ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرد، له سه‌دا %٩٩ی ده‌نگه‌کانی ده‌هێنا، له حاڵه‌تێکدا، که زیاتر له %٨٠ی گه‌لی عێڕاق له‌ده‌ست ئه‌و سیتم و نیزامه زاڵه‌یان بوو. نموونه‌یه‌کی دیکه جمهوری ئیسلامی ئێرانه، که به سیسته‌مێکی ناعادیلانه که به ویلهتی فه‌قیه ناسراوه، ئه‌و مافه‌ی که گه‌ل ساندۆته‌وه که بۆخۆی نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێ، به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌ڵکو چاودێری هه‌موو ده‌نگدانیشی له‌ژێر ڕکێف دایه و به‌زۆر وا له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌کات که ده‌نگ بۆ ئه‌و نوێنه‌رانه بده‌ن که خۆیان دیاریان کردوه.
هه‌ڵبژاردن له ناو سیستمی ئازاد و دیموکرات دا هیچ هێز و لایه‌نێک ناتوانێ ده‌نگی گه‌ل بخاته ژێر چاودێری خۆیه‌وه. به‌ڵکو ده‌زگاکانی مافی مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ن و ئه‌نجامه‌که‌ی به دنیای ده‌ره‌وه ڕا ده‌گه‌یه‌نن. ده‌وڵه‌ت و نیزامی کۆن هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌که‌دا نامێنێ. ده‌سه‌ڵاتی سێهه‌م که به میدیا و ڕاگه‌یاندن ناوزه‌د ده‌کرێ، شانبه‌شانی چاودێرانی بیانی ئه‌رکی ئه‌رکی هه‌ڵبژاردنیان ده‌که‌وێته سه‌ر شان.
له ئێران دا ئاخونده‌کان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش له سودی وان دایه، نه‌ک خه‌ڵک. ئه‌وه‌ی که پێی ده‌گوترێ هه‌ڵبژاردن ته‌نها شانۆکاریهکی چه‌واشه‌کاریانه‌یه له ئاست ئه‌و مافه‌ی که گه‌ل هه‌یه‌تی. ئاخونده‌کان جیاواز له‌وه‌ی که خۆیان به‌ڕێوبه‌ری ووڵاتن و ده‌نگدان له ژێر ڕکێفی خۆیان دا به‌ڕێوه ده‌چێ، ناهێڵن هیچ ده‌نگێکی جیاواز به شێوه‌ی ئۆپزیسیۆن له ناو گه‌ل دا سه‌ر هه‌ڵبدا. ئه‌وانه‌ی که سیسته‌مێکی دیکه جیاواز له سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه، داوا ده‌که‌ن جێگه‌یان زیندان و چه‌وساندنه‌وه و ئیعدامه. هیزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران و به‌شێک له ئۆپزیسۆنی ئێرانی هه‌ر زووناچار کران که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نیزامه سیاسه‌تی خۆیان درێژه پێبده‌ن. هه‌موو کار‌و چالاکیه‌کی ئه‌و لایه‌نانه به‌تاوان دژی گه‌ل له قه‌ڵه‌م ده‌درێ وحکمهکهشکی زیندانی ئه‌به‌دی و ئعدامه.
جار جار له‌ناو سه‌رانی ڕێژیم دا بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دروست ده‌بێت دژی ڕێژیم ، وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ، که‌ئه‌میش چه‌واشه‌کردنێکی دیکه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه دژ به گه‌لانی ئێران. ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ وا نیشان بده‌ن که ڕه‌وتێکی دیکه له ناوخۆی نیزامی ئیسلامی ئێران دا هه‌یه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌شی هه‌مان شێوه‌یه که خۆیان ده‌یانهه‌وێ. خاڵێکی دیکه له‌و گه‌مه سیاسیه ئه‌وه‌یه که نیزامی ئیسلامی ئێران ده‌یهه‌وێ به گه‌لانی ناوخۆی ئێران بڵی ئۆپزیسۆن هه‌یه تاکو زیاتر نه‌یارانی خۆیان ده‌سنیشان بکه‌ن. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و وه‌ڕه‌س له‌و نیزامه فریوی داوی ئه‌م زوتنهوهیان خوارد و به دڕندانه‌ترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کرا و شه‌هید بوون. له هه‌مان کاتیش دا ده‌یانهه‌وێ ده‌وڵه‌تانی تری جیهان به وه چه‌واشه بکه‌ن که له ناو نیزامی ئه‌وان دا لایه‌نێک هه‌یه که پێی ده‌گوترێ ئۆپۆزیسیۆن.
گه‌لانی ئێران، خۆیان ده‌بێ له‌م سیستمه ڕاپه‌ڕن و قوربانی بده‌ن، له به‌رامبه‌ریش دا، دنیایی ده‌ره‌وه هه‌وڵ بدا که ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌هێزبکا و هاوکاربکا تاکو ده‌گی میلله‌ت بۆ میلله‌ت بگه‌ڕێته‌وه و نیزامێکی دیموکراتیانه بێته کایه‌وه.