"an independent online kurdish website

هەرکە پێش لەداریۆش لەم سەرزەوییەداژیابێت ئاغای پیرنیا بەدێو وناشیرین ناوی ناوە٠ abdurehman_mirzayi

بەڵام ئەگەرمەبەستی دانیشتووانی ناوچەکەن کەپێش لەهاتنی هخامەنشییەکان دەیان ناوەندی شارستانیەت وکۆمەڵی پرشنگداریان لەم سەرزەوینەدا دامەزراند،ئیتردوورلەژیرمەندییەکەبەهخامەنشییەکان بێژین ئیرانی،بەڵکوهێرش بەرانی تۆقێنەربوون کەئەوشارستانەیان داگیرکرد٠ لەگەڵ ئەوەشداڕێگایەکی دیاریکراوبۆهاتنی ئەم ئاریاییانە نەدۆزراوەتەوە،بەتایبەت ئەوهۆزە کەدوواتربەهۆی ڕێکەوتەمێژووییەکانەوە،بەپارسی و هخامەنشی ناوبانگیان دەرکرد٠

پارسەکان خەڵکانێ بوون ئاریایی نەژادکەدیارنییەچ کاتێ بۆبەرزاییەکانی ئیران کۆچبەربوون٠ لەبەردە نووسراوەکانی ئاشوری سەدەی نۆهەمی پێش زاینی دالەخەڵکانی بەنێوی پارسواش ناوبراوە کەلەلایی دەریاچەی ئورومیەژیاون٠ هەندێ لەزانایان،وەکوڕاولین سون وهۆم مێل و پراشک لەوباوەڕەدان کەخەڵکی پارسواش هەمان پارسەکان بوون بەڵام ئیستالێکدانەوەی ئەوڕاستیەدژوارە٠ دووایی پادشاکانی ئاشوری تاساڵی٦٩١ ی پێش زاینی ناوی پارس نابەن ولەو ساڵەداڕایدەگەیەنن کەلەشەڕی خولەداپارسواش،ئانزان وئالی پی یارمەتی ئیلامیەکانیان داوە٠ کەوابوو،هەندێ لەزانایان وەکوپراشک باوەڕیان وایە کەخەڵکی پارسوالەباکوورەوە کۆچبەری باشووربوون ولەوڵاتێکداکەدووایی بەبۆنەی ناوونیشانەپێشوە کەیەوە بەپارسواناوبانگی دەرکرد،دامەزران٠ بەهەرحاڵ نووسراوەکانی ئاشوری نیشانی ئەدات کەلەسەردەمی سەلمانسەر(٧٣١ …٧١٣ پێش زاینی

)وئەسەرحەدووندا)٦٦٢ پێش زاینی)پادشا یان دەسڵاتدارانی پارسواش لەژێردەسەڵاتی ئاشوردابوون٠ هەروەهاکەلەمێژووی مێدیادانووسراوە،پاش ئەوە فرەوەرتیش(٦٥٥ …٦٣٣)پارسی هێنایە ژێردەسەڵاتی خۆی٠ )حسن پیرنیا،ایران باستان،ل٢٢٦ و ٢٢٧ )٠ نموونەووتاری سەرەوە بەجوانی ڕۆشنی دەکاتەوەکەئاماژەی ڕەحمەتی پیرنیابەئاریە(١)پڕشارستانییەتەکان،کەبۆبڵاوکردنەوەی شارستانیەتەکەیان،خەڵکانی تۆقێنەری ناوچەکەیان دەکوشت،هخامەنشیەکان بوون٠ دەتوانین بۆئاشنایی بەڕادەی تۆقێنەری ئەوخەڵکانە،بڕوانینەبەردەنووسراوەێ هۆڵەگشتییەکەی تەختی جمشید وموزەکانی ئیران ووڵاتانی دیکە٠

لەلاپەڕەکانی دوواییدالەگەڵ چەن ڕوانگەی نوێ لەوشەی نەژادی(ئاری)دا ئاشنادەبین٠ زۆرگرنگەکەلاپەڕەی ٤٤٧ کتێبەپڕنرخەکەی ئاغای دکترسادق مەلیک شەمیرزادی بەنێوی(ایران پیش ازتاریخ)بخوێنینەوە٠ ئەم کتێبە بەرهەمی پشکنینی درێژخایەنی دێرینەناسی پێش لەمێژووی ئیرانەکەبەجوانی شێوەی نیشتەجێ بوونی کۆمەڵەمرۆڤیەژینەوەرەکانی ئیرانی دێرینە٠ لانی کەمی ،لەسەردەمی نوێ بەردینە)٧٠٠٠ ساڵ پێش لەئیستا)دەس نیشان دەکات٠ و نیشانی ئەداکە هیچ پێداویستیەک بۆسەرهەڵدانی کۆچبەربوون بۆ هەڵپەڕاندنی ناوەندی ژیانێکی شارنشینی نەبووە٠

نەقشەیەک کەلەلاپەرەی ناوبراودا چاپ کراوەبەجوانی نیشانی ئەداکەلەدەوروبەری هاتنی ئەوهۆزەکەدووایی ناویان نراهخامەنشی٠ سەرزەوی ئیران ،شوێنی نانیشتەجێ و چۆڵایی تێدانەبووەکەبەپێوەرەدێرینەناسەکان پێوانەبکرێت٠ مەگەرناوچەکەویرییەکان٠جێگای سەرسووڕمانەکەهۆزەدێرینەکانی نیشتەجێ ئەوسنورانەبەپێچەوانەی ئەوهەمووکوێرەوەرییەمێژووییەوە و پاش ٣٠٠٠ ساڵ،هێشتاناوبانگەدێرینەکەیان پاراستووە٠ لەوانەیەکەمەبەستی ڕەحمەتی ئاغای پیرنیالەخەڵکانی دێو و ناشیرین،هەمان هۆزەدێرینەکانی ئیران و ئەونیشتەجێانەبووبێتن کەهخامەنشییەکان دەیان کردن بەنۆکەرو کڵفەت و دەیان کوشتن٠

ئیران و ئورارتو و مێدیا بخوێننەوە تا دەسکەوتەزانستی و پێشەیی و فەرهەنگەکانی ئەوخەڵکە شیاوی کۆمەڵ کۆژیە ببینن٠ تابزانین کەچۆن ڕمی هخامەنشییان بەناوی سەختەی ڕمی پارسیوەبەکاردەبرا و زۆرینەی مارلیکەکانی باکوور و سیەلکەکانی ناوەند ڕەخجییەکانی باشووری ئیرانی دێرینەیان لەگۆڕەپانی مێژووداسریەوە٠بەهەرحاڵ گواستنەوەودوپاتکردنەوەی ئەوهەموووتارانەکەدەربارەی کۆچبەرو کۆچبەریداووتراوە،لەم دەرفەتی تەسک و بەپەلەدادەسنادات٠ بەڵام دەتوانین بەیارمەتی چەن گریمانەوگومان دەس نیشانی بکەین کەبەڕاستی هیچ کەس لەکات و شوێنی ئەم کۆچبەرییەئاگادارنییە٠ لەڕوانگەی ئیمەوەهێرشی هەمووئەوهۆزەکۆچبەرانەکەهەمووجارێک لەدەروازەکانی دەریای خەزەرو دەشتەبەرزەکانی پامیرەوەهاتونەتەنێوئیران وباشووری ڕۆژئاوای ئاسیایان داوەتەبەرپەلاماری تاڵان و داگیرکەری٠

تەنیالەسەرشایەتییەکی زۆرگومان لێکراوی هێرودیت ،سەبارەت بەهێرشی سکاکان بڵاوبووەتەوە٠ بەدوورلەڕاستی٠ سەرەڕای ئەوەش دڵ نیاین لەوەکەکۆچبەرانی ئیستیپەکانی ڤۆڵگابەدرێژایی مێژوو پەیتاپەیتاهێرشیان کردووەتەسەرهەرێمی ژورووی قەۆقاز وئەوشوێنەیان تاڵان کردووە،بەڵام گرنگ ئەوەیەکە ڕووداوی وەهاهیچکاتێک نیشانەی ئەوەنییەکەبووبێتەپێشەکی بۆوەهاکۆچبەربوونێک(توین بی تاریخ تمدن،جلدهفتم،ل٦٠٦ پانویس سوم،متن اسلی)توین بی لەم وتووێژەداهەوڵ ئەداکەڕوانگەپێشنیارکراوەکەێ ئاغای گیرشمەن،دەربارەی ڕێگای هاتنی کۆچبەرەکان بۆئیران بەناراست بناسێنێ،بەڵام لەئیدامەی قسەکانیداهەمان ڕێگابەدوورنازانێت٠پارسەکان خەڵکانی ئاریایی نەژادبوون،کەمێژووی هاتنیان بۆ ئیران دیارنییە٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی