پێشمەرگەیە دڵسۆزی خاک و وڵات
پێشمەرگەیە دڵسۆزی خاک و وڵات
پێشمەرگەیە درێژەدەری ڕێی خەبات
پێشمەرگەیە رەمزە بۆ گیان بازی
پێشمەرگەیە لەسەر ڕێبازی قازی
پێشمەرگەیە هەڵۆی دەشت و شاخ و دەر
پێشمەرگەیە چۆک دانادات بۆ خەتەر
پێشمەرگەیە هێز و ئومێدی میللەت
پێشمەرگەیە بۆ کوردستان جەرگ لەت لەت
پێشمەرگەیە هیچ کۆڵناداتو نابەزێت
پێشمەرگەیە دوشمن لە ئاستی دەلەرزێت
لە مەیدانا هێرشیان پڵنگانەیە
پێشمەرگە ناوی چقڵی چاوی بێگانەیە
ئەوانن نانی سەر سفرەی گشت ماڵێک
زەردە خەنەن بۆسەر لێوی گشت مناڵێک
پێشمەرگەیە ئومێدی باوکی شەهیدان
گیان لەسەر دەست بۆ خاک ئاوی نیشتیمان
تۆڵە سێنی خوێنی ئاڵی شەهیدانن
ئەسرین سری سەرگۆنای گشت هەتیوانن
دەغڵودانی سەر خەرمانی وەرزێرانن
بۆ پاراو کردنی خاکی وڵات وەک بارانن
بۆ ئەم خاکە وەرن هەموو پێشمەرگە بین
گشت یەکگرین هەموو کینە وەلا بنێین
با وەلانێین بەرژەوەندی و کوتلە بازی
گشت یەک گرین سوێندێک بخۆین سوێندی قازی
محەممەد ئێناخی ١٣/٥/٢٠١٣ بریتانیا نیوکاستڵ
/