"an independent online kurdish website

دیداری هەیئەتێکی پارتی دێموکراتی کوردستان لە دەفتەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژpdki-pdk_norge-20130512-1

رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١٢ی مەی ساڵی ٢٠١٣ زایینی، لە کاتژمێری ٥ی ئێوارە و لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، لێژنە ناوچەی نۆروێژی پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە دەفتەری حدکا لە ئۆسلۆ.

 هەیئەتی میوان پێکهاتوو لە بەڕێزان کاک بابا عەلی گوڵانی، کارگێڕی لقی ٦ی ئورووپا و بەرپرسی لێژنە ناوچەی نۆروێژ پارتی دێموکراتی کوردستان، کاک موحەممەد ئیسکەندەر کارگێڕ و بەرپرسی رێکخستنی ناوچە، کاک ئامانج بەرزنجی، کارگێڕ و بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و عەرەبیەکان، کاک جەنگی عومەر حسێن، کارگێڕ و بەرپرسی پەیوەندییە کوردی و کوردستانییەکان و کاک طەها  گوڵی ئەندامی ناوچە و بەرپرسی رێکخراوی ئۆسلۆ لە لایەن هەیئەتی خانەخۆ پێکهاتوو لە بەڕێزان دادە مریەم عەلیپوور، بەرپرسی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، کاک سەید رەسوول ئەحمەدی، بەرپرسی تەشکیلات، کاک ئەحمەد عەزیزی، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان، کاک سمایل عەلیپوور، بەرپرسی ماڵی، کاک عەزیم ئەلیاسی، بەرپرسی پەیوەندییە بیانیەکان و کاک جەمیل ئەحمەدی، بەرپرسی راهێنان و توێژینەوە، بە گەرمی میوانداری کران.

سەرەتا دادە مریەم عەلیپوور بە وتەییەکی کورت، لە لایەن کۆمیتەوە بە گشتی بەخێرهاتنی بەڕێزانی شاندی پارتی کرد.

 پاشان کاک بابا عەلی گوڵانی، وێڕای دەربڕینی رێز، خۆشحاڵی خوی و شاندی یاوەری بە نیسبەت بانگهێشتەکە دەربڕێ و پێداگری کرد لە سەر گرێنگی و پەیویستی هاوکاری و بەردەوامی دوستایەتی گەرم و گوڕی پارتی دێموکرات و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و بە تایبەتی هەموو هێزە خاباتگێڕەکانی کوردستان بە گشتی. بەڕێزیان وتی پەرەپێدان و توندوتۆڵ کردنی هەرچی زیاتری کار و خەبات لە ئاستی لێژنە ناوچەی پارتی و کۆمیتەی حیزب لە قۆناخی ئێستادا پەیویستییەکە، کە دەبێ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرینگی پێ بدرێ!

دادە مریەم عەلیپووریش لە سەر دروستی وتەکانی کاک بابا عەلی پێداگری کرد و هەروەها لە درێژەیدا، بە ئاماژەدان بە پەیوەندی ریشەیی و مێژوویی هەردوو حیزب، وتی؛ پارتی دیمۆکرات و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان دوو حێزبی دەستە خۆشکن کە پەیوەندی مێژوویی خۆیان لە سەر بناخەی بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی- دامەزرێنەری پارتی- لە کۆماری کوردستان دا بەستووە. هەربۆیە ئەم مێژووە پڕ سەروەرییە بەرپرسیاریەتییەکی مەزنە لە سەر شانی هەر دوو لامان.

شایانی باسە کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و هەریەک لە بەڕێزانی بە شداری میوان و میواندار لە کەش و هەواییەکی دۆستانەدا باسیان لە رووداو و ئاڵ و گۆڕەکانی کوردستان، ئێران و عێراق، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان بە گشتی کرد و لەم پەیوەندییەدا ئاڵ و گۆڕی بیر و بۆچوونیان کرد.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

pdki-pdk_norge-20130512-2

 

  

دیداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی  یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ  لە دەفتەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 12.05.2013  هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ پێکهاتوو له هاوڕێیان مریەم علیپوور به‌رپرسی کۆمیته‌ی گشتی ، سەید رەسوڵ ئەحمەدی به‌رپرسی ته‌شکیلات، جەمیل ئەحمەدی بەرپرسی راهێنان و توێژینەوە، ئیسمایل علی پوور بەرپرسی ماڵی، عەزیم ئەلیاسی  بەرپرسی پێوەندی بیانییەکان، ئەحمەد عزیزی به‌رپرسی پەیوه‌ندی هێزه‌ کوردستانیه‌کان، میوانداری هه‌یئه‌تێکی کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی  نۆروێژیان کرد.

هەیئەتی میوان پێکهاتوو لە بەرێزان  کاک هەندرین محمود کەریم بەرپرسی کۆمیتە، کاک ئاراس سۆفی بەکر بەرپرسی ڕێکخستن، کاک شهاب بەرپرسی پەیوەندی بیانیەکان، خاتوو نیشتمان تەها لەتیف بەرپرسی کۆمەڵایەتی  و کاک هاوار عومەر رەسول  بەرپرسی ئامار و هەڵبژاردن  سەردانی دەفتەری حیزب لە ئۆسڵۆیان کرد.

  لەو کۆبونەوە ٢ کاتژمێریەدا، کۆمه‌ڵێک باسی تایبه‌ت به بارودۆخی سیاسی کوردستان و پێوەندی نێوان هه‌ردوو حیزب وه هه‌روه‌ها چۆنێتی هاوکاری و راپه‌ڕینی چالاکیەکانی سیاسی له وڵاتی نۆروێژ بە تایبەت لە پێوەندی لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە هاته ئاراوه، به‌شداران بیر و بۆچوونی سیاسی خۆیان به شێوه‌ێکی به‌ربڵاو هێنایه به‌رباس.

له کۆتاییدا هه‌ردوو حیزب، له‌سه‌ر پێوه‌ندی دۆستانه‌یان و زیاتر پێکەوە هاوکاری کردن  پێیانداگرته‌وه. وه په‌یمانیان نوێ کرده‌وه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد و زیاتر بە جیهانی کردنی کێشەکانی کورد  لەوپه‌ڕی دۆستایه‌تیدا به یه‌که‌وه هاوکاری بکه‌ن.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە نۆروێژ

 pdki_puk_norge-20130512-1

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی